|
كێ ئه‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غداو هه‌رێم باشنیه! شنۆ عوسمان |
15/05/2015 |
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌رمانی ده‌ركرد له رۆژی یه‌ك شه‌ممه تا رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێم له‌به‌غدا نه‌بن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌م بڕیاره بدات ئه‌بێت عه‌بادی چ بڕیاریك بدات؟ ئه‌بێ بڕیاره‌كانی رابردوی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و مالیكی بۆ خراپبوبن؟
كه نزیك ده‌بینه‌وه له‌كاتی ناردنی پاره‌ی نه‌وته فرۆشراو ده‌كه‌وینه‌وه شه‌ڕه گوتاری سه‌ركرده‌كان، هه‌رێم پابه‌نده ئه‌ی به‌غدا بۆ وا ده‌كات؟ كێن ئه‌وانه‌ی پابه‌ند نابن؟ نوێنه‌رانی كورد و وه‌فدی دانوستانكار كه ده‌گه‌نه خاكی به‌غدا، راسته‌خۆ ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیه‌كانمان باشه‌و قۆناغێك چۆته پێشێ، نازانین كام قۆناغ و كام چونه پێشه‌وه‌یه! هه‌مو سه‌ری مانگێكیش ده‌بیستین یه‌كێكیان ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی كورد و حكومه‌تی عێراقی باشه، ئه‌وی تریان ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییمان خراپه. پێده‌چێت به‌پێی ئاستی دورو نزیكی لایه‌نه كوردیه‌كان له لایه‌نی شیعه‌وه ئه‌و باش و خراپیه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا دیاریبكرێت. ئه‌گه‌رنا بۆ ئه‌م هه‌مو بهرزونزمیه له په‌یوه‌ندیه‌كاندا هه‌یه! ئایا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌ركرده به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم جارجار كه بیاینهوێـت باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن! یان هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سنوری هه‌رێم ته‌نراوه به داعش؟ مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه میلله‌تی كورد ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا قبوڵ بكات، ئایا هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری دیكه‌ی به‌ده‌ر له هه‌مو رێگاكان ده‌چنه‌وه به‌غدا، هه‌یه؟
ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆی نزیكه. عه‌بادی ده‌ڵێت: رێگه به‌كه‌س ناده‌ین خاكی عێراق پارچه‌پارچه بكات! ئه‌وكاته‌ی بارزانی ده‌ڵێت: پشتیوانیمان لێده‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، عه‌بادی ده‌ڵێت: له هیچ لایه‌ك قبوڵناكه‌ین ده‌ست وه‌ربداته پارچه‌كردنی خاكی عێراق. ئایا ئه‌م دو پێچه‌وانه‌ی گوتاره كام وڵاتی زلهێزی له پشته‌وه‌یه؟ ئایا ئه‌م پشتیوانیه بۆ كورد یان بۆ شیعه تاقیكردنه‌وه‌ی هێزه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ئه‌نجام ئه‌درێت. یان به‌ته‌نگه‌وه هاتنی نه‌ته‌وه‌ی كوردهبۆ مافه‌كانی یان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا؟ له ساڵی 2015دا به‌رزبونه‌وه و نزمبونه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا زۆر به‌هێز و دوباره بوه‌وه و بون، وه‌كو ساڵانی رابردو نه‌بو، ئێستا ئاستی ململانێكان زۆر به‌رزبۆته‌وه و ته‌نها له خاڵی بوجه‌دا نزمده‌بێته‌وه ئه‌مه خه‌ته‌ره بۆ میله‌تی كورد به‌ڵێ نان و ئاو له‌سه‌رو ههموشتێكهوهیه بۆ ژیانی مرۆڤ، به‌ڵام كێ بیری خاك و ماده‌ی 140 و مافی پێشمه‌رگه‌ی ماوه؟ ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی نه‌وته. ئه‌مه‌ش گرنگه سه‌ركرده‌كان بزانن چیتر ئه‌گه‌ر گرفته‌كانمان لهیهكپاكێجدا نه‌بێت ده‌ردی فه‌له‌ستین له گیانمان ئه‌كه‌وێت. میله‌ته‌كه‌مان ماندوه و چیتر به‌رگه‌ی قیل و قال و قوربانیدان و قبوڵكردنی گه‌نده‌ڵی رابردو ناگرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی یاری به ئایندهی بكرێت، هه‌میشه ئه‌و گله‌ییه له سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌كرێت ئه‌وه‌نده‌ی شه‌فافه له‌سه‌ر باسكردنی بوجه به‌رامبه‌ر عه‌بادی هێنده شه‌فاف بوایه له به‌كارهێنانی بوجه‌ی ساڵانی رابردوی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێستا پێویستیمان به‌وه‌نده نه‌رمی نواندن نه‌بو له نزمكردنه‌وه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵ به‌غداد. شه‌ڕه مێژویهكهمان بیر نه‌ده‌چۆوه كه خاكه. پێویسته بزانین ئه‌گه‌ر بچینه ناو گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شیعه له‌م ناوچه‌یه‌دا ئێمه چیمان چنگ ده‌كه‌وێت و تاچه‌ند له سه‌ركه‌وتن نزیكین.
|
|
|