هه‌ڵبژاردن و لیستی گۆڕان
 نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد




Saturday, June 27, 2009
 

سالار باپیر

"من ئاماده‌م بمرم، به‌ڵام هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نیه‌ که‌ شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ بێت خه‌ڵك له‌ پێناویدا بکوژم"
گاندی‌ 

به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود با‌رزانی
رۆژباش ...
ئه‌م نامه‌یه‌ وه‌کو دوو که‌سی ده‌سه‌ڵاتدار که‌ ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی ملیۆنه‌ها که‌ستان له‌ ده‌ستدایه،‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌م. ئه‌ڵبه‌ته‌ من بێجگه‌ له‌ بوونی هه‌ندێك که‌سوکار و مشتێك یادگار له‌ کوردستان هیچ شتێکم نیه‌ که‌ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌ کوردستانه‌وه‌ بمبه‌ستێته‌وه‌. له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ کوردستانم به‌جێهێشتووه‌ و زیاتر له‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نم له‌ تاراوگه‌ به‌سه‌ربردووه‌، هه‌ربۆیه‌ زۆر راشکاوانه‌ ده‌یڵێم که‌ مه‌خابن هه‌ست به‌ هیچ ئینتیمایه‌ك بۆ کوردستان ناکه‌م و ئه‌م وڵاته‌ی ئێستام که‌ بۆ ‌ 22 ساڵه‌ تێیدا ده‌ژیم به‌ وڵاتی یه‌که‌می خۆم ده‌زانم، چونکه‌ ئه‌م وڵاته‌ جگه‌ له‌ ناسنامه‌ و هۆشیاریی هه‌روه‌ها ئه‌وپه‌ڕی ئازادیی بۆ دابین کردووم‌‌.

ئه‌م کورته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م هه‌ر ته‌نها بۆ جه‌ختکردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بێباکم له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ و لایه‌نی مه‌عنه‌وی و مرۆڤایه‌تی لێده‌ربکه‌یت مانی ئێوه‌ یان نه‌مانتان هیچ له‌ ژیانی ماددیی من ناگۆڕێت.

به‌ڕێزان، ئه‌گه‌رچی له‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دره‌نگه‌دا ئێوه‌ سه‌دان هه‌زار کوردی تاراوگه‌تان له‌ مافی ده‌نگدان بێبه‌ش کردووه‌ به‌ڵام په‌یڕه‌وکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ خۆیدا به‌رزترین لووتکه‌ی پیاده‌کردنی دیموکراسیه‌، به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ و ئاشتیانه‌ بێت. ئه‌گه‌رچی له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا له‌ کوردستان پیاده‌ کراوه‌ زیاتر گه‌ڕه‌لاوژێیه‌کی سیاسی بووه‌ نه‌ك دیموکراسی، ته‌نانه‌ت به‌ پێوه‌ری دیموکراسییه‌کانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، بۆ نموونه‌ تورکیا یان ئیسرائیل، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستان هه‌نگاوێکه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی راست و دروستدا و بردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه‌ به‌ره‌و مه‌ده‌نییه‌ت و دیموکراسی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خێڵه‌کی و کوشتار. بێگومان هه‌موو که‌سێکی به‌ویژدان و هۆشیار چاك ده‌زانێت که‌ ئه‌وه‌ کار و ئه‌رکێکی ئاسان نیه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، چونکه‌ دیموکراسییه‌ت هاوردنی کاڵایه‌کی وه‌کو ئۆتۆمبێل و ته‌له‌فۆنی مۆبایڵ نیه‌ له‌ بازاڕه‌کانی رۆژئاواوه‌، به‌ڵکو شۆڕشێکی بنه‌ڕه‌تیه‌ له‌ هه‌ڵسوکه‌وت و تێڕوانینی تاکه‌که‌س به‌ پشتیوانیی ده‌سه‌ڵاتێکی خاوه‌ن سیسته‌م.

به‌ڕێزان، به‌ داخه‌وه‌ هێشتا تاکی کورد نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ و ئێوه‌ش به‌ درێژایی 18 ساڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیی ماددیی حیزب و بنه‌ماڵه‌ی خۆتان بوون ئه‌وه‌نده‌ رێخۆشکه‌ر نه‌بوون بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌. له‌ ئه‌و روانگه‌یه‌وه‌، ده‌شێت مه‌حاڵ بێت‌ که‌ له‌ پێش و پاشی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بتوانرێت ململانێیه‌کی ئاشتیانه‌ی بێخوێنڕشتن پیاده‌ بکرێت (هیوادارم هه‌ڵه‌بم)، به‌ تایبه‌تی که‌ ئه‌زموونه‌کانی رابردوو هه‌مووی خوێناویی بوون و هاوکاتیش ده‌وڵه‌تان و لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که‌ ئاشتی بۆ کوردستان ناخوازن. هه‌روه‌ها هه‌روه‌کو ده‌گووترێت، ئه‌مه‌ هه‌ڵبژاردن نیه‌ هه‌ر ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵك به‌ڵکو بۆ زۆر که‌س داکۆکی و ململانێیه‌‌ بۆ ملیاره‌ها دۆلار سامان و بازرگانی و بیره‌ نه‌وت!

هه‌ربۆیه‌ ئێوه‌ ئه‌رکێکی ئێجگار مێژوویی و گه‌وره‌ و سه‌ختتان له‌ ئه‌ستۆدایه و، یه‌که‌م ده‌بێت رێگربن له‌ خۆێنڕشتن و دووه‌میش خوڵقاندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یه‌کی ده‌ستپاکانه‌. به‌ بۆچوونی من ده‌شێت تاکه‌ میکانیزمێکی عه‌مه‌لی که‌ بتوانێت ئه‌وه‌ مسۆگه‌ر بکات بریتیه‌ له‌ ده‌ستوبرد پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌کی باڵا (بۆ نموونه‌ 15 که‌س) بۆ رێنووێنی و چاودێریکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ و رێگرتن و هێورکردنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نگژه‌ و گرژییه‌ك‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ك و لایه‌نه‌ رکه‌به‌ره‌کان له‌ لایه‌کی تر. جگه‌ له‌ خودی هه‌ردوو به‌ڕێزتان و به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێزانی سه‌رکرده‌ی هه‌موو لیسته‌کانی تر، پێویسته‌ ئه‌و ده‌سته‌ باڵایه‌ پێکبێت له‌ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆی ناو و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، بۆ نموونه‌ رێزدار جه‌مال نه‌به‌ز، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی تورکمان و ئاشوریی و نوێنه‌رێکی رێکخراوی 'چاك' و رێکخراوی ئافره‌تان. ئه‌ڵبه‌ته‌ چاکتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری هه‌ر کام  له‌ پارچه‌کانی تری کوردستانیش وه‌کو میوان ئه‌ندام بوونایه‌. 

به‌ڕێزان، شنه‌بای گۆڕان هه‌ڵیکردووه‌ و باشتره‌ رێگه‌ی لێنه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ گه‌رده‌لوول و ته‌ڕ و وشك پێکه‌وه‌ بسوتێنێت. گۆڕان خواستی ته‌نها که‌سانێکی جیابووه‌وه‌ی پارته‌کانی ئێوه‌ نیه‌، به‌ڵکو خواست و پێویستییه‌کی سروشتیی هه‌موو خه‌ڵکه‌ و مه‌حاڵه‌ هیچ هێزێك بتوانێت چۆك به‌ ئاره‌زووی گۆڕانی میلله‌ت دابدات. یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ده‌وڵه‌تانی هاوبیری، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێز و زه‌بروزه‌نگه‌یان نه‌یانتوانی رێگه‌ له‌ خواستی گۆڕان و پێرۆستریکا و گلاسنۆست بگرن، رژێمی شاهانشای دۆستی نزیکی ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانی خۆی له‌ به‌رده‌م رك و خواستی سه‌ره‌تا خوێندکاران و دواتر هه‌موو میلله‌تی ئێراندا رابگرێت (که‌ ئێستا پێده‌چێت له‌وێ هه‌مان به‌سه‌رهات دووباره‌ به‌ڕێوه‌بێت) و، نموونه‌کانی ئه‌و راستییه‌ زۆرن و دڵنیام به‌ڕێزتان له‌ من چاکتر ده‌یزانن.

به‌ڕێزان میلله‌ت زۆر تووڕه‌یه‌، به‌ راده‌یه‌ك که‌ هه‌ر ته‌نها سلبیاته‌کانی ئێوه‌ ده‌بینێت (که‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرله‌ ئیجابیاته‌کان زیاترن) و، ئه‌مجاره‌ میلله‌ت به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌رکرده‌کان پڕه‌ و له‌ کردنی هیچ کارێکی ره‌وا و ناڕه‌وا له‌ به‌رامبه‌ریان سڵ ناکاته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ رژانی یه‌ك دڵۆپ خوێن، شه‌پۆل و لێشاوێکی ئێجگار زۆری خوێنڕشتن و دڕه‌نده‌یی لێده‌که‌وێته‌وه‌ و، کورد واته‌نی سه‌ر و ماڵی ئێوه‌ و ئه‌وانیش تێده‌چن. دڵنیام که‌ که‌سانێکی هه‌رزه‌ له‌ ناو پارته‌کانی ئێوه‌ و لایه‌نه‌کانی تردا هه‌بن که‌ هه‌م بۆ پاراستنی سامان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان و هه‌م له‌ ساده‌ییانه‌وه‌ هانی ئێوه‌ و لایه‌نه‌کانی تر بده‌ن که‌ تووندوتیژیی و ساخته‌ پیاده‌ بکه‌ن، لێره‌دا جیاوازیی نێوان سه‌رکرده‌ی هۆشیار و راسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ نه‌فام و هه‌رزه‌ ده‌رده‌که‌وێت.

به‌ڕێزان، بێگومان ئێوه‌ ئازاد و سه‌رپشکن که‌ چ رێگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام هاوکات میلله‌تیش سه‌رپشکه‌ که‌ چۆن داکۆکی له‌ مافی خۆی بکات و ئازاده‌ که‌ په‌نا بۆ هه‌ر شێوازێکی خه‌بات ببات، ئه‌گه‌رچی حه‌ز ده‌که‌م که‌ فه‌رمووده‌یه‌کی مه‌هاتما گاندی پێشکه‌شی میلله‌ت بکه‌م که‌ ده‌ڵێت "من ناتوانم فێری تووندوتیژییت بکه‌م چونکه‌ من خۆم باوه‌ڕم پێی نیه،‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت فێر ده‌که‌م که‌ سه‌ر له‌ به‌رده‌م هیچ که‌سێکدا دانه‌نه‌وێنیت ته‌ناته‌ت ئه‌گه‌ر به‌ هۆیه‌وه‌ ژیانیشت له‌ناوبچێت".  
سوپاس...

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
ره‌وتی گۆڕان به‌ره‌و كوێ‌؟
رۆژمێری‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕان هاوکێشه‌یه‌کی نوێ
بیست وپێنجی حه‌وت
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
گۆڕان بۆ؟
-2-
گۆڕان به‌ڕێوه‌ نیه‌، رویداوه‌
ئه‌وانه‌ی‌ رابوردومان لێزه‌وت ده‌كه‌ن خۆیان رابوردیان نییه‌
ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌ی‌ تاك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا
په‌رله‌مانی میلله‌ت... یان په‌رله‌مانی حیزب و ...
درۆی پێش هه‌ڵبژاردن!
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
حیكمه‌ته‌كانی‌ گۆڕان
گۆڕان بۆ؟
-2-
پڕوپاگه‌نده ‌یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕبوون به‌زۆنگاودا...
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
دروستكردنی‌ دیكتاتۆرێك بۆ كوردستان
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت...
نه‌وشیروان و وێنه‌! عه‌قڵ و سۆز و هه‌ڵبژاردن
96 ده‌نگ
گۆڕان بۆ كێیه‌‌و كێن ئه‌وانه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن؟
درۆمه‌که‌ن، درۆمه‌که‌ن..تا باوه‌ڕتان پێبکه‌ن
هه‌ر ده‌ستور مابوو بیحیزبێنن، ئه‌ویشیان کرد
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كه‌لتور
رێگای گۆڕان - گۆڕانی رێگا
له‌پێناوی كام گۆڕاندا ده‌نگده‌ده‌ین به‌لیستی گۆڕان؟
نامه‌یه‌کی کورت و کراوه‌ بۆ سه‌رانی کورد
گۆڕان...
له‌ مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه‌ بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
ترسی دڵی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵبژاردن
پێشکه‌شه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێم
به‌راورد
گه‌نجان هێزن.. یان په‌راوێزن؟!
تایبه‌نمه‌ندیه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت چۆنبێت؟
ده‌رفه‌تی‌ گۆڕان
چه‌مکی هه‌ڵبژاردن
ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ هه‌ق... ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌ خومی
ئایا خواستی گۆڕان و چاکسازی، دوژمنایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌؟!
په‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رکۆماری ئێران
په‌رله‌مان ‌و ده‌ستوور
له‌ په‌راوێزی‌ مشتومڕی‌ ده‌ستووردا
پارتی‌‌و سیستمی‌ پاشایه‌تی‌، یه‌كێتی‌‌و ره‌فتاری‌ دۆڕاوانه‌
ئه‌نفلۆنزای هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستاندا
جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ لیستێك ئه‌دات که‌ حکوومه‌تێك پێك بێنێ وه‌زیره‌کانی حیزبی نه‌بن
ده‌نگ به‌م مرۆڤه‌ بده‌ن
هه‌ڵبژاردن و فرتوفێڵه‌كان..
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕاندا
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
ده‌نگتان ویژدانتانه‌ مه‌یفرۆشن
گۆڕان له‌ پارادۆکسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا‌
کوا سیاسه‌ت و حیزبی چه‌پکه‌ گوڵه‌که؟
ستراتیژی لیستی گۆڕان چۆن ده‌ست پێبکا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
ده‌نگ بۆ كام ده‌ستووره‌یان بده‌ین؟
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور
بۆچی هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ ساخته‌كردن
وانەیەک بۆ ئایندەی حیزبەکانی ئێمە
ئێره‌ كوردستانه‌...
بۆچی‌ پێویستمان به‌چاكسازییه‌ ؟
به‌دبه‌ختیه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ