خۆپیشانده‌رانی ئازیزی شاری سلێمانی...
خه‌ڵكانی ناڕازیی كوردستان ....
له‌كاتێكدا كه ئه‌م نامه‌یه بۆ ئێوه ده‌نوسین، ئه‌وه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئێوه ته‌نها ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی سلێمانیی نین، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی خواست و داواكاریه‌كانی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و گه‌روی هه‌مو ئینیسانێكی ئازادیخوازی ئه‌م وڵاته‌ن. چیتر دیواری ئه‌و سنوره‌ی كه ده‌سه‌ڵات له نێوان شاره‌كان و بۆ به‌هێزكردنی عه‌رشه‌كه‌ی خۆی دروستیدهكرد بونی نه‌ماوه‌و ئێستا كه‌س نییه رێگه له هاوسۆزی و پشتیوانی شار و ناوچه‌كانی كوردستان له یه‌كتری بگرێت.
هه‌ربۆیه ئێمه به‌ناوی ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی له گه‌رمیان، له رێگه‌ی ئه‌م په‌یامه‌وه، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوه‌ی ئازیز و داواكانتان، ئه‌م داواكارییانه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین:
1- گوێ له داخوازیی جه‌ماوه‌ری كوردستان و سلێمانی بگیرێت و داخوازییان وه‌كو كۆمه‌ڵێك داخوازیی ناوچه‌یی بچوك سه‌یر نه‌كات، به‌وپێیه‌ی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌یڵێن و گوزارشتی لێده‌كه‌ن، خه‌م و ئازاری هه‌مو هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه.
2- به هیچ شێوه‌یه‌ك ناو و ناتۆره‌ی خراپ له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌رانی گه‌نجان نه‌نرێت.
3- ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای لێبوردن له‌و خۆپیشانده‌رانه بكات كه شه‌هید و برینداری كردون و پۆزش بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بهێننه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا كراوه، هاوكات لێپێچینه‌وه‌ی یاساییش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و روداوانه‌دا بكرێت.
4- ده‌بێت نوێنه‌رانی شه‌قامی كوردی له‌ناو كۆبونه‌وه سیاسیه‌كانی تایبه‌ت به‌م روداوانه به‌شدار بن و كۆبونه‌وه‌كان هه‌ر به‌ته‌نها له نێو نوێنه‌ری حیزبه سیاسیه‌كاندا كورت نه‌بنه‌وه.
5- ده‌بێت پارله‌مانی كوردستان مه‌سئولانه تر به‌شداریی له چاره‌سه‌ری گرفته‌كاندا بكات و زه‌مین و زه‌مانی چاره‌سه‌ریه‌كانیش دیاری بكات.
له كۆتاییدا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌م دواكاریانهی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك دوا په‌یام و دوا ئینزار وه‌ربگرن و له‌وه زیاتر هه‌وڵی فه‌رامۆشكردنی نه‌درێت، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ به زیانی هه‌مولایه‌ك ته‌واو ده‌بێت .
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان
24/2/2011