بیروڕا
قه‌ره‌داخی
 تا زیاتر باسی بودجه‌بکه‌ین زیاتر بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ چه‌ند ده‌ستاو ده‌ست به‌بودجه‌ ده‌کرێت؟ رابردوو ئێستاشی له‌سه‌ربێت، به‌رده‌وام باس 17% ی بودجه‌ی هاتوو له‌ ناوه‌نده‌وه‌ کراوه‌، هه‌رگیز باس له‌داهاته‌کانی کوردستان نه‌کراوه‌. کاری سه‌ره‌کی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆسزیۆن ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند باس بکه‌ن، تا حکومه‌تی ناوه‌ند رێژه‌ی بودجه‌ی دابینکراو له‌سه‌ر ڕێژه‌ی داهاتی کوردستان دابین بکات ( هه‌رچه‌نده‌ زیانی خۆمانی تێدایه‌) به‌ڵام ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ به‌ باشه‌ ده‌شکێته‌وه‌ له‌ ئاگادار بوونی تاکی کورد له‌مه‌ر داهاتی بێ سه‌روشوێن کراوی کورد له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی کوردیدا. 18 ملیۆن دۆلار به فیرۆ ده‌درێت بۆ‌ دروست کردنی وێستگه‌ته‌یه‌کی وه‌به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با، به‌ڵام هه‌ر به‌تاریکی شه‌وانه‌ ده‌به‌ینه‌ سه‌ر، نه‌وتی کوردستان ده‌رده‌هێنرێت هه‌نارده‌ده‌کرێت، که‌چی شه‌وانه‌ هه‌ر له‌ ژورێکدا خۆمان خڕده‌که‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر که‌می سه‌رچاوه‌ی گه‌رمی سه‌رمای زستان. حیزب بووه‌ به‌نان و ئاو، حیزب بووه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی تاریکی و رۆشنایی، حیزب بووه‌ به‌ هه‌وای هه‌ناسه‌مان، حیزب بوه‌ به‌ خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی کچان و کورانمان، حیزب بووه‌ به‌ دانی گیان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی گیانمان، حیزب بووه‌ به‌ ده‌سته‌به‌رکردنی خۆراکی مندالانمان، حیزب حیزب حیزب. حیزبه‌کانمان ته‌ناننه‌ت له‌ دیکتاتۆریه‌تدا نا شاره‌زان، چونکه‌ دیکتاتۆره‌کان ده‌ستی دزه‌کان ده‌بڕننه‌وه‌ که‌ دزی له‌ خه‌ڵک و حیزب ده‌کات. دیکتاتۆره‌کان باری ژیانی خه‌ڵک باش ده‌کات تا به‌رده‌وامی بدات به‌ کاره‌کانی مانه‌وه‌ی له‌سه‌رحوکم، دیکتاتۆره‌کان به‌رده‌وام چاوپیکه‌وتن له‌گه‌ڵ شه‌ریحه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات تا رووی جوان بداته‌ به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا له‌مه‌ر کاره‌ دزێوه‌کانی، دیکتاتۆریه‌ت ماڵه‌کان رۆشن ده‌کاته‌وه‌ تا به‌رنامه‌کانی بگه‌یه‌نێته‌ ره‌عیه‌کانی. ته‌نها دیکتاتۆریه‌تی بودجه‌ی کوردی به‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌ندروستی دیکتاتۆریه‌تی ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌وه‌ کار ده‌کات. دوو شێوه‌ی کار هه‌یه‌ بۆ بودجه‌، یه‌که‌م: ووڵاتانی سه‌رمایه‌دار بودجه‌ له‌سه‌ر داهاتی تاک و کۆمه‌ڵ دیاری ده‌که‌ن، له‌ نێوه‌ندی بودجه‌ی سه‌ره‌کیدا بودجه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه‌ که‌ به‌ (pre budget) ناوزه‌ند ده‌کرێت، ئه‌میش باج له‌سه‌ر هه‌ندێک کاڵا زیاد ده‌کرێت که‌ پێویستی رۆژانه‌ی تاکه وه‌ک ( سوته‌مه‌نی به‌نزین و گازی ئۆتۆمۆبێل)‌ یان له‌ مه‌له‌زاته‌کانه‌ وه‌ک جگه‌ره‌و خوارنده‌وه‌ گیانیه‌کان ( التدخین والمشروبات الروحیه‌). دووه‌م: ووڵاتانی پشت به‌ستوو به‌ داهاته‌ سروشتییه‌کان وه‌ک گاز و نه‌وت و کانزاکان( زێر، زیو...هتد)، بودجه‌یان له‌م سه‌رچاوانه‌وه‌ رێچکه‌ ده‌گرێت. ئێمه‌ له‌کام لای ئه‌و‌ دوو بودجه‌یه‌داین؟ به‌وه‌ی که‌هه‌ر‌دوولایانمان هه‌یه‌!! گه‌رکه‌سێکی شاره‌زا هه‌ڵسێت به‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌کی ئابووری!! باوه‌ربکه‌ن که‌ داهاتی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ ده‌توانین یارمه‌تی ووڵاته‌ نه‌داره‌کانیش بده‌ین و چاکه‌ش بۆخۆمان به‌ده‌ست بهێنین له‌ بواری مرۆڤایه‌تیدا. له‌گه‌ڵ سوپاسی بێ پایان
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک
 ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی
 پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟
 ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە
 پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا
 کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات
 پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان
 ٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی
 چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا
 بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟
  دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!
 خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣
 وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)
 هۆتێل یا نەخۆشخانە؟
 ئەیدز لە کوردستانە!
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-
 رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی
 چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟
 وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی
 سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا
 تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە
 لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی
 بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!
 که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟
 خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان
 کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟
 ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!
 بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011
 کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟
 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!
 وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!
 رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!
 بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
 رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟
 زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!
 گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ