راپۆرت
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌




Saturday, July 12, 2008
 
     

 

راپۆرت: فرمان عه‌بدولڕه‌حمان

ئه‌ندامێكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ده‌گرێت له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140، داواش ده‌كات فشاری‌ سیاسیی‌ بخه‌نه‌ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌ ده‌ستوورییه‌.

مه‌حمود عوسمان، په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ رایگه‌یاند: ماده‌ی‌ 140 ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ جێبه‌جێ‌ ناكرێت‌و هه‌ر رۆژه‌ به‌ بیانوویه‌ك دوا ده‌خرێت، هه‌ربۆیه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كورد فشاری‌ سیاسیی‌ به‌رامبه‌ر مالیكی‌‌و ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنێت، چونكه‌ به‌ بڕوای‌ ئه‌و دوو لایه‌ن توانای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌یان هه‌یه‌، ئه‌وانیش نوری‌ مالیكی‌‌و ئه‌مه‌ریكان.

مه‌حمود عوسمان وتی‌: "دوو ساڵه‌ هاوار ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كورد هیچ ناكات‌و فشاری‌ سیاسیی‌ به‌كارناهێنێت به‌رامبه‌ر مالیكی‌، چونكه‌ ئیشه‌كه‌ به‌ ده‌ست حكومه‌تی‌ مالیكییه‌و ده‌بێت فشاری‌ لێبكرێت، فشار دروستكردنیش خۆ به‌ پاڕانه‌وه‌ نابێت‌و ئیشت بۆ ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت پێی‌ بڵێیت من له‌گه‌ڵ‌ تۆ به‌شدارم، وه‌زیرم هه‌یه‌، پشتیوانیت ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماده‌ ده‌ستوورییه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كه‌یت، منیش به‌شداریی‌ حكومه‌ته‌كه‌ت ناكه‌م".

حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ حاڵی‌ حازر 6 وه‌زیرو جێگرێكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمار، كه‌ به‌ بڕوای‌ چاودێرانی‌ سیاسیی‌ تا ئێستا كورد نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو كارتی‌ سیاسیی‌ بۆ دروستكردنی‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ به‌كاریبهێنێت به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ داواكارییه‌كانی‌، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140.

مه‌حمود عوسمان له‌و لێدوانه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ كورد فشاری‌ سیاسیی‌ به‌كاربهێنێت‌و وتی‌: "یه‌كێك له‌و كارتانه‌ی‌ كورد ده‌توانێت به‌كاری‌ بهێنێت بۆ دروستكردنی‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ حكومه‌ت بوترێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ جێبه‌جێی‌ نه‌كه‌یت، ئاماده‌نیم به‌شداربم له‌ حكومه‌ت‌و وه‌زیره‌كانم ده‌كشێنمه‌وه‌".

كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ یه‌كێكه‌ له‌و كارته‌ سیاسییانه‌ی‌ زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ مالیكی‌ به‌كاریانهێناوه‌و دیارترینیشیان كشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ جه‌بهه‌ی‌ ته‌وافوق بوو له‌ حكومه‌ت، كه‌ ژماره‌یان شه‌ش وه‌زیر بوو، بێجگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان كه‌ عه‌لی‌ بابان وه‌زیریه‌تی‌‌و به‌هۆی‌ نه‌كشانه‌وه‌ی‌، له‌ لیستی‌ ته‌وافوق دوورخرایه‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ جه‌بهه‌ی‌ ته‌وافوق كه‌ له‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ 2007دا خستیانه‌ڕوو، قه‌یرانێكی‌ سیاسیی‌ بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ دروستكرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ پرسیاره‌، كورد سه‌رباری‌ ناكۆكییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ مالیكی‌ تا ئێستا په‌نای‌ بۆ ئه‌و كارته‌ نه‌بردووه‌.

مه‌حمود عوسمان وتی‌: "جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 بۆ كورد زۆر گرنگه‌و به‌شداری‌ ئێمه‌ش بۆ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستووری‌ عێراقییه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت، كورد چی‌ ده‌كات له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكیدا". ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ كورد بۆیه‌ تا ئێستا په‌نای‌ بۆ ئه‌و كارته‌ نه‌بردووه‌، "چونكه‌ له‌وه‌ ده‌ترسێت ئیمتیازاته‌كانی‌ به‌غدای‌ له‌ده‌ستبچێت". 

ئه‌و لێدوانه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوو هه‌فته‌ی‌ له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، چاوی‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كه‌وت‌و به‌پێی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ (شرق الاوسط) له‌گه‌ڵ‌ نێچیرڤان بارزانیدا، ناوبراو روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ بابه‌تی‌ دانوستاندنه‌كان مه‌سه‌له‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 بووه‌. مه‌حمود باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ دڵنیایی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌كه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت: "من به‌ كاك نێچیرڤانم وت ئێمه‌ به‌یاننامه‌ی‌ ره‌سمیمان ده‌وێت، چونكه‌ قسه‌كانی‌ مالیكی‌ ره‌نگه‌ موجامه‌له‌ی‌ سیاسیی‌ بێت".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌ چه‌ند لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانییاندا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایانگه‌یاند كه‌ "ماده‌ی‌ 140 مردووه‌". له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ وتی‌: "ئێمه‌ به‌یانێكی‌ ره‌سمیمان ده‌وێت كه‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ مالیكییه‌وه‌ ده‌ربچێت‌و بڵێت ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌ستوورییه‌و ماوه‌و ده‌بێت جێبه‌جێ‌ بكرێت بۆئه‌وه‌ی‌ تێبگه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا له‌ هیچ شوێنێك ته‌سریحی‌ نه‌داوه‌ بڵی‌ ماده‌كه‌ ماوه‌و ده‌ستوورییه‌"، هه‌ربۆیه‌ به‌ بڕوای‌ ئه‌و مالیكی‌ نایه‌وێت ماده‌كه‌ جێبه‌جێ‌ بكات‌و كه‌مته‌رخه‌میی‌ به‌رامبه‌ر ده‌كات، وتیشی‌: "باشه‌ كورد هه‌ڵوێستی‌ چییه‌؟ ته‌نها ته‌ماشای‌ ده‌كات‌و گوێی‌ لێده‌گرێت!".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد گرت كه‌ ته‌نها یه‌خه‌ی‌ دیمستۆرا ده‌گرن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140، كه‌ به‌ بۆچوونی‌ مه‌حمود عوسمان "دیمستۆرا فه‌رمانبه‌رێكی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌و هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ژێر هه‌ژموونی‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كاندایه‌، به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا"، وتیشی‌: "ئێمه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكادا ناكه‌ین‌و یه‌خه‌ی‌ دیمستۆرا ده‌گرین، به‌وشێوه‌یه‌ چۆن كاره‌كه‌مان جێبه‌جێ‌ ده‌بێت، ئیشی‌ ئێمه‌ لای‌ مالیكی‌‌و ئه‌مه‌ریكایه‌و ئێمه‌ش یه‌خه‌ی‌ كه‌سیان ناگرین‌و هیچمان بۆ ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌س گوێمان ناداتێ‌‌و حسابمان بۆ ناكات‌و هه‌ر كات به‌ڕێ‌ ده‌كه‌ین".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
بورهان هه‌ژار
 ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌دی عاره‌بی ئیسلام وتوویه‌تی( اطلبوا علم و لو فی الصین، زانست بخوازن گه‌ر له‌ چینیش بووه‌) ده‌ ئه‌نگۆش ئامۆژگاری له‌ ئاڵمان وه‌رگرن، وته‌یه‌کی پڕ رندو نه‌سته‌قی ئاڵمانی هه‌س ده‌بێژێت(که‌ خوا بیه‌وێ سزای نه‌ته‌وه‌یه‌ک بدا، ئه‌وا سه‌ر‌کرده‌یه‌کی بڵحیان بۆ ده‌نێرێ ) کاک دکتۆری به‌ڕێز ده‌فه‌رموو که‌ره‌مێ خۆ‌که ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ وازله‌و نازو( نیعمه‌ته‌ی ) ده‌وڵه‌ته‌ نیفاقه‌ی ئێڕاقی عروبه‌ بێنه‌...‌
ئارمانج- هه‌ولێر
  خۆزگه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مان و وه‌زیر و سه‌رکرده‌و به‌ر پرسانه‌ی کورد که‌ ئه‌مڕۆ وا له‌ به‌غدا کارو وه‌زیفه‌ یان هه‌یه‌و وه‌کوو جه‌نابی دکتۆر محمود عوسمان بیریان ده‌کرده‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌نی باڵای گه‌ل و نیشتمانیان به‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیان دا ده‌نا ئاخر من تێ ناگه‌م ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ (.............) له‌ به‌غدا ئه‌ گه‌ر هه‌لوێستێکتان نه‌بێت خۆ به‌شێکی هه‌ره‌ زۆرتان به‌ ده‌ست و تفه‌نگی خۆتان و ئازاو جوامێری و شه‌هامه‌تی رۆژانی سه‌خت و شه‌ری ده‌سته‌ و یه‌خه‌و ماندوویی و هیلاکی و کوونجی زیندانه‌ تاریکه‌ کان و داستانی پر له‌ قاره‌مانیتیتان نه‌ گه‌یشتونه‌ ته‌ ئه‌م پله‌ و پایه‌ ئاخر من دلنیام به‌شێکی زۆرتان نه‌ک خوێن بگره‌ ئاره‌قشتان نه‌رشتووه‌ بگره‌ هه‌ندێکتان (...........)ئاخر نازانم ئێوه‌ له‌ به‌غدان چ رۆل و چ بایه‌خ و هه‌لوێستێکی کوردستانیتان بووه‌و ده‌بێ ئه‌مڕ ۆ و سبه‌ ی ؟؟؟؟؟؟؟؟ ڕۆژێ نه‌مدی له‌ لا په‌ره‌ی رۆژنامه‌یه‌ک لیستی هاو په‌یمانی کوردستانی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و هه‌لوێسته‌ ی هه‌بوو کۆبونه‌وه‌کانی به‌ جێ هێشت له‌ هه‌مه‌ر فلان مه‌ سه‌له‌دا...... برایان به‌ خوێنی هه‌موو شه‌هیدان نه‌ مالیکی و نه‌ هیچ عه‌ره‌بێک ئه‌و مافه‌ ناده‌ن به‌ کورد ئه‌گه‌ر کورد خۆی به‌ راشکاوی و به‌ سه‌راحه‌ت داوای نه‌کات به‌سه‌ ماستاو سارد کردنه‌وه‌ی به‌ درۆ بۆ ئه‌م و ئه‌ویان به‌سه‌ چه‌واشه‌کاری کردنی خه‌لکی کورد... با دبلۆماسیه‌ی کوردی و لۆبی کوردی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ هاوبه‌شی هه‌موو تواناکانی کوردی باکور باشور خۆر هه‌لات و خۆر ئاوا بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و یه‌ک ئاوات خه‌بات و تێکۆشانیان یه‌ک خه‌ن له‌ ژێر سه‌رکردایه‌تیکی قاره‌مان و له‌ خۆ بردوو و خۆ راگر و به‌ تووانا و به‌ ئه‌ زموون با کوردیش سوود مه‌ند بێت له‌ سیسته‌می نوێی جیهان له‌ رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و پرۆتۆکۆل و یاسایی دووه‌لی ودایه‌لۆگ به‌ هه‌موو دنیای بسه‌لمێنێت که‌ کورد مافی خۆی هه‌یه‌ خاوه‌ن کیان و ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت ...چونکه‌ هه‌ موو شۆرشه‌کانی کورد له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ده‌ی بیست بۆ خوود موختاری و حوکمی زاتی و فدرالی نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ ده‌ست عه‌ره‌ب و فارس و تورک رزگاری بێت و ده‌وله‌ت و ئالای خۆی هه‌بێت و ئالاکه‌ شی له‌ سه‌ر بینای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بشه‌کێته‌وه‌ و خۆی سامانی سرووشتی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی خۆی بۆ خۆی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان به‌ کار بیێنت...... چی تر که‌ سانی (.......)چاره‌نووسی کورد نه‌که‌ن و خۆیان ده‌وله‌مه‌ند نه‌که‌ن و پشت له‌ کورد و کوردستان نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینین....... زۆر سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی کوردو کوردستانن هه‌لوێستی مه‌ردانه‌یان هه‌یه‌ ..نه‌فره‌ت له‌و به‌ر پرسه‌ گه‌نده‌لانه‌ی پشتیان له‌ کوردو کوردستان کردووه‌ و خه‌میان ته‌نهاو ته‌نها گیرفان و گه‌ده‌و ڤێلاو ..... له‌ گه‌ل رێزم بۆ هه‌موو به‌ر پرسه‌ نیشتمان په‌روه‌ر و خاوه‌ن هه‌لوێسته‌کانی ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق....... سوپاس
سه‌باح یاسین
 دکتۆر محمود ئه‌گه‌رچی ده‌مێک زانیار نزیک له‌ پێکهاته‌ی ده‌سه‌لات له‌ ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتدا هه‌یه‌ و ده‌زانێت گه‌مه‌ به‌لایه‌کدا به‌ ناوی یاسا، دین و سیاسه‌ته‌وه‌ ده‌کرێت و هه‌موو لایه‌نه‌کانیش به‌ گویره‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ که‌ ده‌سته‌ڵاتی بنچینه‌ی ، مه‌به‌ستم ئه‌و که‌مپانه‌ گه‌ورانه‌ی که‌ پلانی ناوچه‌که‌ وه‌کو ئابوری و رێکخستن داناوه‌ و ئه‌وان ئه‌وه‌ند گه‌وه‌ره‌ن که‌ دکتۆر ناتوانیت باسیان لێوه‌ بکات. دیار مالێک و مام جه‌لال و کاک مسعودیش ئه‌و بی توانایه‌ خۆیان یان راده‌ی رێگه‌ پیدانیان له‌ ناو گه‌مه‌ی ده‌سته‌لات و به‌ ریوه‌بردندا ده‌زان. به‌ڵام که‌ هه‌وڵی زیاتر ناده‌ن، ئه‌زان زیاتریان بۆ ناکری و خۆشیان به‌ کوشت ناده‌ن به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا . بۆیه‌ گۆران به‌ قازانجی مرۆڤی کورد له‌ کاری مرۆڤی کوردایه‌، ئه‌وش به‌ خۆ ناسین کورد وه‌کو کولتوری دین و دنیا ده‌رچوون له‌و خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان و گلیکردانه‌ ده‌کریت. ئه‌و کارکردنه‌ش پێ ده‌وتری گوشار و گوشاره‌که‌ش ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ر که‌مپانیه‌ گه‌وه‌ره‌کان نه‌بیت ئه‌وا پریشه‌ پۆینت کاریگه‌یه‌کی ئه‌وتوی نابیت و مرۆڤ کورد بۆ خۆی وه‌کو ده‌سته‌ڵاتداران کورد هیچ ناکات. چاکه‌ ئێمه‌ وه‌کو کورد خۆ رابێن له‌سه‌ر به‌رپرسیار ئه‌وه‌ی که‌ چۆن مه‌کینه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌ نامۆ بوون به‌ یاسای ژیانه‌وه‌ به‌گویرد کولتوره‌ کوردی بهێنین یان دایمه‌زرینیه‌وه‌ و خۆشمان له‌ گلیکردن قورتا که‌ین. که‌ی مرۆڤی کورد بیر کولتوری به‌رپرسیار زیندویانه‌ راگرت ئه‌و سا پیاوانی سه‌رکرده‌ باس له‌ یاسا وه‌کو یاسای گه‌ردوون ده‌که‌ن که‌ کولتور هاوسه‌نگی کوردی وه‌کو هه‌رکه‌س له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی و هه‌رکه‌س ده‌چیته‌ گۆری خۆیه‌وه‌ باس کردوه‌ و ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش وه‌ک چیک و به‌لانس ئیستا له‌م وڵاته‌ دایان رشتوه‌ به‌ڵام گه‌مه‌که‌رکانی ناو سیاسه‌ت هه‌رده‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ر له‌ سه‌روک بوشه‌ بۆ سه‌روکه‌کانی ئێمه‌ یاریان به‌و یاسایانه‌ کردوه‌ که‌ مرۆڤه‌کان نه‌یان توانیوو، توانای هه‌ر که‌سه‌یان زیندوانه‌ کار بکات. ئه‌و یاسای هاو سه‌نگیه‌ جا مرۆڤ ده‌بی له‌ خۆ بپرسیت چه‌ند له‌و یاسایه‌ له‌ دوان و کرداردا به‌کار ده‌بات له‌ جی ئه‌وه‌ی چاوه‌ری بکات ، یه‌کیکی تر بۆ راپه‌رین به‌ڵکو بۆ خۆی دایمه‌زرێنیت.
سه‌رهه‌نگ که‌ریم قه‌ره‌نی
 د.محمود تۆکابرایه‌کی سیاسیت وه‌ مێژویه‌کی گه‌وره‌ت هه‌یه‌ له‌ بواری پلانی سیاسیدا ئایا له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ساویلکه‌و بێ ته‌جروبه‌ بویت وه‌ نه‌وزانی که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ماده‌ی 140 جێ به‌جێ کردنی زۆر سه‌خته‌ ،ئێمه‌ وه‌کو هاووڵاتییه‌یه‌کی ساده‌ ئه‌وه‌مان ده‌زانی وه‌ بیرو رای خۆمان ده‌ربری ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا تۆ گه‌یشتویته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ ئه‌م ماده‌یه‌ جێ به‌ جێ کردنی سه‌خته‌ ، تۆ ئه‌ڵێیت باکورد وه‌کو جه‌بهه‌ی ته‌وافق فشار بخاته‌ سه‌ر حکومه‌تی مالیکی ئه‌ی جه‌نابت که‌ ئێستادان به‌ هه‌ڵه‌کاندا ئه‌نێیت که‌ خۆت به‌شداریت تێدا کردووه‌ بۆچی ناکشێیته‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان و سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئامۆژگاری سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌که‌یت.به‌ڵێ هیچ که‌سێک مه‌عصوم نییه‌ وه‌ هه‌ڵه‌ ئه‌کات به‌ڵام ئه‌بێت بزانێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کانی کوژنده‌یه‌ وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مافی ره‌وای میلله‌تێک هه‌یه‌ ئه‌بێت واز بێنێت ئێمه‌ ناڵێین وه‌کو هیتله‌ر ئازایانه‌ خۆتانبکوژن به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی میلله‌تتان پێ نه‌کرا واز بێنن وه‌ قسه‌ی زل و پاکانه‌ بۆ خۆتان مه‌که‌ن ،له‌و کاته‌وه‌ی که‌ عێراق رزگاری بووه‌ له‌ ڕژێمی به‌عس چ گۆران کارییه‌کتان ئه‌نجام داوه‌ بۆ ده‌ست به‌هێنانی مافی کورد هه‌ر وه‌کو جارانی دوای1990 نییه‌ به‌ڵکو ئێستا خراپتره‌ ئه‌وسا گه‌نده‌ڵی و دزی و دروست بونی چه‌ند ملیاردێرێک له‌سه‌ر حیسابی فه‌قیرو هه‌ژار نه‌بوو، ئه‌ی ئاگاداری ئه‌مانه‌ نین یان کورسی و پاره‌خۆشتره‌ له‌ له‌خزمه‌تی میلله‌ت .ئاگادارتان ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ کورسی وپاره‌ تاسه‌ر بۆ که‌س نامێنێت ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێت ئه‌وه‌یه‌ که‌له‌مێژودا تۆمار ئه‌که‌رێت.
نه‌وزاد هه‌ورامی
 به‌ریز د.محموود : %100 له‌گه‌ل بۆچوونه‌کانتم،، به‌لام به‌رێزم جه‌نابتتان چۆن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ قبوولتتان کرد له‌گه‌ل که‌سانێکی بێ تواناو هیچ نه‌زاندا بچیته‌ نێو لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه‌وه‌،، ئێمه‌ش ده‌زانین جه‌نابتتان به‌ ته‌نیان ئه‌وانی تر به‌س بؤ پاره‌که‌ کرانه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان،، به‌لام بؤ به‌ سه‌راحه‌ت هه‌ مووی به‌(بارزانی)و(تاله‌بانی) ناڵێیت؟؟ من خؤم به‌ش به‌ حاڵی خؤم حه‌په‌ساوم پاش ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی به‌رێزتتان تازه‌ به‌ تازه‌ له‌گه‌ل (...........)،(...............)،(..............).... ده‌بیته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
شوان داره‌مان
 باشه‌ کاک مه‌حموود تۆ خۆت بۆ نابیته‌ پێشڕه‌وویی ئه‌م پێشنیازه‌ که‌ (.............)واتا کشانه‌وه‌ له‌ حکوومه‌تی به‌غدا وه‌کوو مافێکی ده‌ستووری! تۆ خۆت بکێشه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان و ئاگادارییه‌کیش بڵاوکه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌! دواجا تۆ باسی سه‌رکردایه‌تیی کورد ده‌که‌یت، پێم ناڵێی کامانه‌ن! ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدان یان ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ هه‌ولێرن؟ پاش 50 ساڵ سیاسه‌تکردن تازه‌به‌تازه‌ له‌ به‌غدای دوژمن بوویته‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانێک که‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی گه‌ردیله‌یه‌ک ڕێزی نییه‌ بۆ کورد و کوردستان! (............)!
توانا هلال السليمانى
 د.محمود زور جوانت پیكاوه100%كه ئه ڵیت: "ئێمه‌ به‌یانێكی‌ ره‌سمیمان ده‌وێت كه‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ مالیكییه‌وه‌ ده‌ربچێت ‌و بڵێت ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌ستوورییه ‌و ماوه‌و ده‌بێت جێبه‌جێ‌ بكرێت بۆئه‌وه‌ی‌ تێبگه‌ین، هه‌ربۆیه‌ به‌ بڕوای‌ ئه‌و مالیكی‌ نایه‌وێت ماده‌كه‌ جێبه‌جێ‌ بكات‌ و كه‌مته‌رخه‌میی‌ به‌رامبه‌ر ده‌كات. كیشه كه ئه وه یه كه سه ركرده‌كانی كورد روویان نا یه ت بلیین ئه‌مریكا و عه ره ب یه ك بوَچونی رازی نه بوونیان هه یه به رامبه ر كورد .له ترسی‌ پاره ی میزانیه هیچیان به ده سته وه نیه.خو سه دامیش موسته‌عد بوو ملایین دولاری ئه دانی بو مه سه له ی‌ كه ركوك ئه ی‌ بو رازی نه بوون ئه ی‌ بو كوری‌ كوردات به كوشت دا.با بزانن بابه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ته نها كار به رنامه ی‌ سایكس بیكو ئه كه ن كه كوردیان بو دابه ش كردن.وا ئه زانن به پاره میلله‌ت ده م كوت ئه كریت. مێژوو ره حم به كه س ناكات. پاره كانیش هه ر ته واو ئه بن چی‌ لی‌ ئه كه ن.فرعون و شای‌ ئێران جوانتریین به ڵگه ن.
سه‌کۆ
 کاکه‌ خۆ پیاو ناوێرێت به‌ کۆلکه‌ سه‌رکرده‌کانمان بڵێت بکشێنه‌وه‌ خێرا ده‌فه‌رمون (باشه‌ ئه‌ی موچه‌که‌ی جه‌نابت چۆن بده‌ین)...ئێمه‌ ش ده‌ڵێین هینمان کرده‌ ئه‌و دووسه‌د هه‌زاره‌ بێقیمه‌ته‌،مردین بۆ هه‌ڵوێستێک ده‌فه‌رمو نه‌مانویست...له‌وان وایه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆش گوزه‌رانین به‌ شیر خۆمان ده‌شۆین..سوکێتی و بێ غیره‌تی و نه‌فس نزمی بۆ سه‌روه‌ت و سامان به‌س بێت..به‌س ..هه‌زار له‌عنه‌ت له‌و زه‌مانه‌ی تیایدا دروست بوین..ئه‌مانه‌ چین که‌ی تێر ئه‌خۆن..گه‌ده‌و گیرفانیان کوونه‌!!!!!
ئاران-كه‌لار
 به‌ڕای من پێدانه‌گرتنی لیستی كوردی له‌ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕمه‌وه‌ كه‌ هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك كه‌ مانگی 30ملیۆن وه‌رده‌گرێت‌و له‌ ساڵێكدا سێجار نابینرێت (ده‌نگی نایه‌) ئاماده‌نیه‌ به‌غدا به‌چێ بهێڵێ بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی‌ 140، 30ملیۆن دیناره‌كه‌ له‌ده‌ستی خۆی بدات . به‌داخه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ سیاسه‌تدا ساویلكه‌ن بۆ نمونه‌ هه‌ر ده‌ڵێن نوری مالیكی‌ هاوپه‌یمانمانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یماننامه‌یه‌ك له‌ نێوان مالیكی‌ ‌و لیستی كوردی مۆركرابێت
برايم
 به‌خوا قسه‌كانت سه‌د ده‌ر سه‌د راسته ئه م كارته ئه مڕۆ بۆ كورد وه ك جۆكه ر وایه
مه‌حمود-هۆڵه‌ندا
  رێزم بۆ به‌ڕێز دكتۆر مه‌حمود بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ به‌كه‌ڵكانه‌ی‌ هه‌ر وه‌ها دكتۆر سه‌عدی‌ به‌رزنجی‌ راسته‌ وه‌ك دكتۆر مه‌حمود ئه‌ڵێت كورد چی‌ ده‌كات له‌ به‌غدا به‌ڕای‌ من كه‌سیان وه‌ك جه‌نابی‌ دكتۆر بۆ كێشه‌كانی‌ كورد بیرناكه‌نه‌وه‌‌و داهاته‌ باشه‌كانی‌ خۆیان نابڕن. دكتۆر مه‌حمود ئاماده‌یه‌ واز له‌داهاته‌كانی‌ بێنێت به‌پێی‌ نووسراوه‌كانی‌ به‌ڵام دڵنیای ئه‌كه‌م كه‌سی‌ تر وازی‌ لێناهێنێت خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند‌و خاوه‌ن پاره‌ بن، كورد كه‌یفی‌ خۆیه‌تی‌‌و دوایی‌ ئه‌ڵێن خه‌تای‌ ئه‌مه‌ریكا‌و كێ‌و كێ‌ بوو، بۆوا ده‌رئه‌چن، سه‌یره‌ كه‌سێك پێشمه‌رگه‌ بێت خۆی‌ بۆ مردن له‌سه‌ر گه‌ل‌و وڵاتی‌ ئاماده‌ كردبێت ئێستا له‌به‌ر سه‌یاره‌ی‌ جوان‌و ناوی‌ زل‌و پاره‌ی‌ باش گه‌له‌كه‌ی‌‌و وڵاته‌كه‌ی‌ كوردستانه‌ له‌بیر بچێته‌وه‌‌و وابزانێت به‌قسه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامه‌كان باش ئه‌بن، پێم ناڵێن فه‌رقی‌ سه‌دام‌و مالیكی‌ چیه‌، جگه‌ له‌ناوه‌كانیان گه‌ر وه‌ك ئێستا كورد رازیبوایه‌ سه‌دامیش ئه‌و هه‌قه‌ی‌ ئه‌دانێ‌ له‌وه‌ گۆڕبه‌گۆڕتر بێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ