راپۆرت
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا




Thursday, August 14, 2008
 
     

 

راپۆرتی: هێمن لهۆنی‌
له‌گه‌ڵ مشت و مڕه‌ گه‌رمه‌كانی‌ كاندیده‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌ی‌ داهاتووی‌ سه‌ربازه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ئیداره‌ی‌ جۆرج بۆش خه‌ریكی‌ مۆركردنی‌ رێكه‌وتنێكه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوری‌ مالیكی‌ له‌ باره‌ی‌ رێكخستنی‌ یاسایی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كه‌ به‌  رێكه‌وتنی‌ سۆفا(Status Of Forces Agreement) ناسراوه‌.
ستیڤن بیدڵ راوێژكاری‌ سه‌ربازی‌ كۆنگرێس و دامه‌زراوه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا ئیداره‌ی‌ بۆش ده‌توانێت له‌ كۆتای رۆژه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌م جۆره‌ رێكه‌وتنه‌ ئیمزا بكات تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌ی‌ "رۆژنامه‌‌"ی راگه‌یاند: "سه‌رۆك بۆش ناتوانێت هیچ رێكه‌وتنێك ئیمزابكات كه‌ جێگره‌وه‌كانی‌ پابه‌ند بكات پێی‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تی‌ په‌یمان دانه‌بێت. په‌یمان به‌ستنیش ده‌بێت له‌ ژێر ده‌ستوری‌ ئه‌مریكدا بێت و  هیچ په‌یمانێكیش به‌ بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران(سێنێت) ئه‌نجام نادرێت. ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانیش هیچ په‌یمانێك په‌سه‌ند ناكات له‌ باره‌ی‌ عێراقه‌وه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی‌ ده‌ستگرتنی‌ جێگره‌وه‌كانی‌ سه‌رۆك بۆش".

سیناتۆر جۆزێف بایدنیش له‌ به‌رده‌م كۆنگرێس داوای‌ ئه‌وه‌ كرد كه‌ نه‌هێڵرێت سه‌رۆك بۆش بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ عێراق ئیمزا بكات.

ئێستا وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی‌ زیاتر له‌ 150 رێكه‌وتنی‌ سۆفایه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان، رێكه‌وتنی‌ سۆفا گرنگی‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌دایه‌ كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ سه‌ربازه‌كان له‌ عێراق دیاریده‌كات.

نوام چۆمسكی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پرێس تیڤی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌وا رێكه‌وتنی‌ سۆفا له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ مالیكی‌ و بۆش له‌مانگی‌ 11ی7‌200له ‌كۆشكی‌ سپی‌ ئیمزاكراوه‌ كه‌ به‌ "راگه‌یاندنی‌ بنه‌ماكان" كۆتای‌ هات.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ راوێژكار و پسپۆره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "سه‌رۆك بۆش و سه‌رۆك وه‌زیران نوری‌ مالیكی‌ له‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تیدا بیروڕای‌ جیاوازیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ باره‌ی‌ خشته‌ی‌ زه‌مه‌نی‌. مشتومره‌كان له‌ عێراق ئه‌و سنورانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌  بریوه‌".

به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ واقیعی‌ سیاسی‌ عێراق سیاسیه‌ عێراقیه‌كان بێجگه‌ له‌ كورده‌كان به‌ یه‌كگرتویی‌ دژی‌ خاڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ وه‌ستانه‌وه‌.

هه‌ندێك له‌ پسپۆرانی‌ سیاسی‌ ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ عێراقیه‌كان بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ تاڵه‌ی‌ پێنج ده‌یه‌ی‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ریتانیه‌كان ده‌گێرنه‌وه‌. بیدڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: "گومانم هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ یادگارییه‌كانی‌ به‌ریتانیا‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌و تۆی‌ هه‌بێت له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ به‌ په‌له‌كان له‌ گفتوگۆكانی‌ حكومه‌تی‌ مالیكی‌ و ئیداره‌ی‌ بۆشدا".
كورده‌كانی‌ عێراق كه‌ به‌ "هاوپه‌یمانی‌ راسته‌قینه‌"ی‌ ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێن وه‌ك گه‌لێك شتی‌ دیكه‌ له‌م رێكه‌وتنه‌دا به‌ هانای‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ هاتوون و پابه‌ندن به‌ گشت خاڵه‌كانیه‌وه‌.

زێباری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ سه‌ر لیستی‌ كورد به‌ كه‌ناڵی‌ CNN ی‌ راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای‌ كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێت ئه‌و رێكه‌وتنه‌ به‌ زووترین كات ئیمزا بكرێت.

په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی‌ رابردوودا په‌یوه‌ندیه‌كی‌ خوێناوی‌ بووه‌ بۆیه‌ كورد ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه‌ گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ پاراستنی‌ خۆی‌ له‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ به‌غدا به‌ ده‌ست بهێنێ هه‌رچه‌نده‌ سنورداركردنی‌ هێزه‌كانی‌ به‌غدا زه‌حمه‌ته‌.

راوێژكاره‌كه‌ی‌ كۆنگرێس به‌ دووری‌ زانی‌ پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق به‌وه‌ رازیبن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ سنورداربكرێت  وتی‌: "باوه‌ڕناكه‌م پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق به‌ چه‌ند مه‌رجێك رازیبن كه‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌منی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ وڵات سنورداربكات".

ستیڤن بیدڵ  باوه‌ری‌ وایه‌ كه‌ له‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاله‌ عێراق كورده‌كانیش وه‌ك پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ سودمه‌ند ده‌بن  وتی‌: به‌رای‌ من مانه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هۆكارێكی‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ سه‌قامگیركردنی‌ بارودۆخی‌ عێراق، كورده‌كانیش وه‌ك گشت پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ سودمه‌ند ده‌بن. رێكه‌وتنی‌ سۆفایه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو سه‌قامگیرییه‌كی‌ درێژخایه‌نی‌ به‌ دواوه‌یه‌ و عێراقیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان و كورد و عه‌ره‌به‌كانیش سودمه‌ند ده‌بن.

یه‌كێك له‌ و خاڵانه‌ی‌ كورد جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و به‌رده‌وام داوای‌ ده‌كات بریتیه‌ له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌یاندا و شیعه‌كان و سونه‌كانیش كۆكن له‌ نه‌بونی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌، به‌ڵام تائێستا پێشهاته‌كان واپیشان ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ی‌ كورد نایه‌ته‌دی‌.

لێپرسراوانی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ لێداونه‌كانیاندا دامه‌زراندنی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌  له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، بێڵ گێتسی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ حه‌ز به‌ بوونی‌ بنكه‌یی‌ هه‌میشه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ عێراقدا ناكات،  ووته‌بێژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان بیروڕا دوباره‌ده‌كه‌نه‌وه‌.

سیناتۆر ئۆباماش كاندیدی‌ دیموكراتیه‌كان (كه‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ ببێته‌ سه‌رۆكی‌ داهاتوو) له‌ پلانه‌كه‌یدا بۆ عێراق بوونی‌ بنكه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ "حه‌زێكی‌ سه‌ر لێشێواو" وه‌سف ده‌كات.


راوێژكاره‌كه‌ی‌ كۆنگرێس له‌ باره‌ی‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی‌ كورد وتی‌: "به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بڕیاری‌ بوونی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌  له‌ عێراق پێویستی‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ حكومه‌تی‌ عێراقه‌".

خالێكی‌ دیكه‌ی‌ ناكۆكی‌ له‌ نێوان ئه‌میكا و عێراق بریتیه‌ له‌ سیاده‌. نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ ئوردن له‌ 13-6-2008 به‌ توندی‌ ره‌خنه‌ی‌ له‌و مه‌رجانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا گرنكی‌ بۆ سۆفای‌ داناوه‌ و به‌ پێشێلكردنی‌ سیاده‌ی‌ عێراق وه‌سفی‌ كرد.

ستیڤن بیدڵ له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ ئه‌یا به‌راستی‌ عێراق سیاده‌ی‌ خۆی‌ له‌ ده‌ست ده‌دات له‌و رێكه‌وتنه‌دا وتی‌: "عێراق ده‌وڵه‌تێكی‌ سیادیه‌ به‌ بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌  رێكه‌وتنی‌ سۆفا چ خاڵیك له‌ خۆ ده‌گرێت.هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی‌ سیادیش ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ مه‌رج بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كاروباری‌ بیانیه‌كان له‌ ناوسنوره‌كانی‌ خۆی‌ دابنێت جا ئه‌و بیانیانه‌ سه‌ربازی‌ بن یان مه‌ده‌نی‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ عێراق ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر مه‌رجێك ده‌یه‌وێت له‌ رێكه‌وتنی‌ سۆفا دابنێت. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌مه‌ریكاش وڵاتێكی‌ سیادیه‌ ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌ر مه‌رجێك ره‌تبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ نه‌مانه‌وێت دابنرێت".


له‌ كۆتایی‌ قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌ پسپۆره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ ئه‌گه‌ری‌ رێكنه‌كه‌وتن له‌ سه‌ر سۆفا به‌ مه‌ترسیی‌ بۆ داهاتوی‌ عێراق و گشت پێكهاته‌كانی‌ ده‌بینێت و وتی‌: "عێراق زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت گه‌ر چه‌ند مه‌رجێك دابنێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌توانێت قبوڵی‌ بكات، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامدا كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و توندوتیژیه‌كی‌ زۆریش بۆ عێراق به‌ جێ‌ ده‌مێنێت".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
رێبه‌ر - م
 به فكرى من ئه م ريكه وتنه ئه گه ر زمانه تیکی بو کوردتییدا نه بیت هیچ سودیکی نییه
هه‌ژار / سوید
 من وای‌ بۆده‌چم که‌ حکومه‌تی‌ عێراق نایه‌وێ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ بکات ته‌ئخیری‌ ده‌کات تا کۆتایی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جۆرج بوش حکومه‌تی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریکاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ ناکات هه‌ر وه‌ك ماده‌ی‌ 140 ی‌ لێ ده‌کات. عێراق ئیشی‌ زۆری‌ به‌ ئه‌مریکا نه‌ماوه‌ گرنگ ئه‌وه‌ بوو صدامیان ڕووخاند. نه ‌ئێران نه‌ تورکیا نه‌ سعودیه‌ حه‌ز ناکه‌ن ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ بکرێت چونکه‌ ناتوانن به‌ ئاره‌زوی‌ خۆیان ته‌راتێن بکه‌ن ته‌نها کورد لێی‌ سودمه‌نده‌ وه‌کو کورد نه‌ك عێراقی‌ چونکه‌ ‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ی‌ باسم کرد هه‌ رهه‌مویان دوژمنی‌ کوردن به‌ سوریاشه‌وه‌.له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ی‌ کورد وه‌ك خه‌ونی‌ 140 ی‌ لێدێت. هیوا دارم هه‌ر هه‌مووی‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رچێت..
شیشار ئومێد
 راپۆرتی‌ هێمن لهۆنی‌ نموونه‌ی‌ ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا وه‌رگیرین له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ سۆفا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ردووكیان دوای‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌م بنكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا تاوه‌كو ئێستا ماوه‌ته‌وه‌، پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌‌و سیستمی‌ خۆشگوزه‌ران‌و كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نیش دامه‌زرا، هه‌مان چاره‌نووس بۆ گه‌لی‌ كوردستان ده‌بێ‌ به‌ڕێوه‌بێ‌.
لاوكۆ دینۆ كرو
 دوای‌ هێرشی‌ نازیزم و فاشیزم رێكه‌وتنی‌ سۆفا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ ئه‌وروپای‌ رۆژئاواكرا، دوای‌ ساڵی‌ 2000 ئه‌ڵمانیا رێگه‌ی‌ پێدرا له‌شكری‌ نارده‌ ئه‌فغانستان، بۆ گه‌لی‌ كوردستانیش گرنگترین شت مانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكایه‌.
سه‌باح یاسین
 سه‌رقاڵی ئێمه‌ وه‌کو مرۆڤیک له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌سته‌ڵات به‌ ده‌سته‌ڵاته‌وه‌، بۆ خۆی بێمانا دیار. جا ده‌ربار ده‌سه‌ڵاتی کوردی یان عیراق دوانیش مانا بۆ به‌شه‌دار نه‌بوو زیاتد ناکات. ئه‌وه‌ی که‌ روون و ئاشکرایه‌ ده‌سه‌ڵاتی عیراق به‌ کوردی و عاره‌بیه‌وه‌ و ئه‌مه‌ریکیشه‌وه‌، چ له‌ رووی کولتوری ناوچه‌یه‌ یان شارستانی به‌ مانا گه‌ردوونیه‌که‌ی، ده‌سته‌ڵات داره‌کان بۆ خۆیان به‌ یاسای کولتور و شارستانیه‌ت نامۆن و زۆرینه‌ی مرۆڤی ولاتی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌مۆش نه‌بیت ئه‌و هه‌ر له‌ ده‌روه‌ ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتیش تا ئه‌مر له‌سه‌ر مه‌بادیکانی گه‌شت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی کار ده‌کات. جا ئه‌و باری نامۆی ده‌سته‌ڵات و گه‌ران به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ند و به‌تایبه‌تی له‌ به‌ینی دوو ده‌سته‌ڵاتی فر ناهاوسه‌نگی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌م سه‌رکردانه‌ که‌ پار سه‌رکردایه‌تی خۆیان و لائی خه‌لکی ده‌سته‌مۆیان راگرتووه‌. مرۆڤ هه‌رچۆنیک بدویت له‌ خۆی به‌ولاوه‌ له‌گه‌ڵ که‌سی معنی گفتووگۆ ناکا. دیار لیدوانه‌که‌م بێهیوایه‌ له‌ باره‌ ، به‌ڵام ئه‌م ئه‌وه‌ ناگه‌ێنیت که‌ مرۆڤی ده‌سته‌مۆ به‌یان و به‌ین یاخی نه‌بێ و ئه‌و هاوکیشه‌ نامۆ و ده‌سته‌مۆیه‌ نه‌که‌وه‌نه‌ ژیر پرسیار و کار تێکردنی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ که‌ خوازیاری به‌شدارین به‌و مانایه‌ که‌ یاسا گه‌ردوونیه‌کان بۆ شارستانیه‌ت دایان ناوه‌ نه‌ک ئه‌و سه‌پاندنانه‌ که‌ گه‌وره‌ دای ده‌نی و پیاو بچووک له‌سه‌ر لا ئێمزای ده‌کات.
ئه‌زموون
 ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ چه‌ند خاڵ و به‌ندێکی دژ به‌ یه‌کی له‌خۆ گرتووه‌. بێگومان مه‌به‌ستمان ئه‌و خاڵ و به‌ندانه‌یه‌ که‌ تا ئێستا دزه‌یان پێکراوه‌ بۆ میدیاکانی جیهان. ڕێکه‌وتننامه‌که‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ پشتی عێراق ده‌گرێ بۆ بینینی ڕۆڵێکی پۆزێتیڤ له‌ ناوچه‌که‌ و جیهاندا و ، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ خاک و ئاو و ئاسمانی عێراق کراوه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌مریکادا و ، عێراقییه‌کان ناتوانن له‌ ئه‌مریکاییه‌کان بپرسن که‌ چی ده‌که‌ن له‌ عێراقدا. له‌ لایه‌که‌وه‌ ده‌ڵی که‌ عێراق له‌ دوژمنانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ ده‌پارێزێ و ، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ عێراق ده‌کاته‌ بنکه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌مریکا و له‌وێوه‌ چاودێری ووڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌کات و قه‌یرانه‌که‌ زیاتر بۆ عێراق قوڵ ده‌کاته‌وه‌. خاڵه‌ نهێنییه‌کان بریتین له‌: 1. هێزه‌کانی ئه‌مریکا مافی دروست کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی و سه‌ربازگه‌یان له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ، ئه‌و بنکانه‌ پاڵپشتن بۆ هێزه‌کانی عێراق. ژماره‌ی ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازیانه‌ په‌یوه‌ندنیان به‌ بارودۆخی ئاسایشی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و ، به‌ ڕاوێژکردن له‌ گه‌ڵ سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له‌ به‌غداد و سه‌رکرده‌ مه‌یدانییه‌کان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ند داره‌کان تاوتوێ ده‌کرێن. 2. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ناوی ڕێکه‌وتننامه‌ ده‌بێ نه‌ک په‌یماننامه‌. 3. بۆ حکومه‌تی عێراق و ده‌زگای قه‌زای عێراق نییه‌ که‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا و که‌سه‌کانی بکات و ، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا حه‌سانه‌یان هه‌یه‌. 4. سنوری ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ دیاری ناکرێ و ، حکومه‌تی عێراق بۆی نییه‌ ڕێ و شوێن و جموجوڵی ئه‌و هێزانه‌ دیاری بکات. ته‌نانه‌ت نابێ ئه‌و ڕێیانه‌ش کۆنترۆڵ بکات که‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ هاتوچۆیاندا به‌کاری دێنن. 5. هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا مافیان هه‌یه‌ که‌ بنکه‌ی ئه‌منی و گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان دروست بکه‌ن. 6. هێزه‌کانی ئه‌مریکا مافیان هه‌یه‌ ئه‌و که‌سانه‌ بگرن که‌ ئاسایش ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ، له‌و کاره‌دا پرس به‌ حکومه‌تی عێراق و ده‌زگاکانی ناکرێ. 7. هێزه‌کانی ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بده‌ن که‌ ئاسایش و ئاشتی جیهان و ناوچه‌که‌ و عێراق ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ، حکومه‌تی عێراق و ده‌ستوره‌که‌ی پێشێل ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و هیزانه‌ مافی لێدانی ئیرهاب و گروپه‌ چه‌کداره‌کانیان هه‌یه‌ و ، ناهێڵن ئه‌و ده‌وڵه‌ت و گروپانه‌ له‌ خاکی عێراقه‌وه‌ بزاڤ بکه‌ن. 8. حکومه‌تی عێراق ده‌بێ ڕاوێژ به‌ ئه‌مریکاییه‌کان بکات پێش به‌ستنی دۆستایه‌تی و گرێدانی ڕێکه‌وتننامه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تردا و ، ئه‌ویش له‌به‌ر بارودۆخی ئاسایش. 9. بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا باڵاده‌ست ده‌بن به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و ئیستخباراتی عێراقدا و ، له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌شق به‌ کارمه‌ند و پۆلیس و سه‌ربازه‌ عێراقییه‌کان ده‌کرێ. هه‌روه‌ها چه‌ک و جۆری ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌کانی عێراق به‌ ڕاویژکردن له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێ. 10. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا دریژخایه‌ن ده‌بێ و دیاری ناکرێ و ، په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی ئه‌منی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌. چاوخشاندنه‌وه‌ پیایدا له‌ لایه‌ن عێراق و ئه‌مریکاوه‌ ده‌بێ و ، ئه‌وه‌ش کاتێک ده‌بێ که‌ هێزه‌کانی عێراق بگه‌نه‌ ئاستێکی باش و بارودۆخی ئاسایش ده‌بێ هێوڕ بێته‌وه‌ و ، ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی بکرێ و ، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێ به‌سه‌ر ئیرهاب و ، هه‌ڕه‌شه‌کانی ووڵاتانی دراوسێدا و ، ده‌بێ حکومه‌تی عێراق کۆنترۆڵی به‌سه‌ر ووڵاتدا هه‌بێ و ، گروپه‌ چه‌کداره‌کان نابێ بوونیان بمێنێ و ، ده‌بێ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق هاوڕا بن.
ئاسۆ
 بارودۆخه‌كه‌ئاشكرایه‌، ئه‌زموونی‌ رابردوو سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ ئه‌مریكا هیچ وڵاتێكی‌ هه‌روا به‌ئاسانی‌ جێنه‌هێشتووه‌ پاش داگیركردنی‌، كه‌واته‌ بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌مریكا له‌ ئاینده‌دا بوونی‌ سه‌ربازیی هه‌رده‌بێت، به‌ڵام چۆن و به‌چ رێژه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها تا چه‌ند كورد ده‌توانێت له‌و مانه‌وه‌یه‌ سوود وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ سیاسیه‌كانمان له‌به‌غدا، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌وه‌یاندا ده‌بێت ره‌شبینبین، بۆ؟ چونكه‌ كه‌ركوك نموونه‌یه‌كی‌ زیندووه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ