راپۆرت
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟




Sunday, October 12, 2008
 
     


راپۆرت: فازڵ‌ نه‌جیب
له‌ ماوه‌ی (5) ساڵدا هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی زیاتر له‌ 24 ملیار دۆلاریان له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه‌و ئیداره‌ی هه‌ولێر كه‌ زیاتر له‌ 13 ملیار دۆلاری به‌ركه‌وتووه‌، نزیكه‌ی یه‌ك ملیارو 560 ملیۆن دۆلاری له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بۆ هه‌ولێر سه‌رف كردووه‌، پارێزگای سلێمانییش له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، نزیكه‌ی 296 ملیۆن دۆلاری سه‌رف كردووه‌.
یه‌كێك له‌ كێشه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته‌ له‌ خه‌رجكردنی ئه‌و ملیار دۆلارانه‌ی له‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ بۆی دێت، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا هاووڵاتییان پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان بۆ دابین نه‌كراوه‌و ناشزانن ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ خزمه‌تی ئه‌وان له‌ به‌غدا وه‌رده‌گیرێت، له‌ چیداو چۆن سه‌رف ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرته‌دا ده‌خوێنرێته‌وه‌، به‌ خشكی رۆشتنه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌رجیی، چونكه‌ ئه‌و چه‌ند به‌رپرسه‌ كه‌مه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر سامانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌ڕوات‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كه‌ن، ئاماده‌نین ورده‌كاریی خه‌رجییه‌كان ئاشكرابكه‌ن‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی‌و پارتی‌و وه‌زیره‌كانیش لێی بێئاگان. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ به‌رپرسانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی پێیانداوین‌و سوپاسی هاوكارییان ده‌كه‌ین، ئه‌م راپۆرته‌ ئاماده‌ كراوه‌.

خه‌رجییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ پارێزگای هه‌ولێر پێیداوین، له‌ ساڵه‌كانی 2006و 2007 زیاتر له‌ 216 ملیارو 129 ملیۆن دیناریان له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه‌و له‌ 469 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا خه‌رجكراوه‌و پرۆژه‌كانیش له‌ بواری (په‌روه‌رده‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رێگه‌وبان، ته‌ندروستی، شاره‌وانی‌و شاره‌وانییه‌كان، كشتوكاڵ‌و ئاودێری، كاره‌با، گه‌یاندن، كارگێإی خۆجێیه‌تی)دا سه‌رف كراون.
هه‌مزه‌ حامید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ رۆژنامه‌ی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی‌و لێزانیی له‌ سه‌رفكردنی ئه‌و پاره‌یه‌دا به‌كارهاتووه‌و هیچ یه‌كێكیش له‌ پرۆژه‌كان شكستی نه‌هێناوه‌.
ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی كه‌ شاری هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵگه‌ی رێكوپێك خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م پارێزگاری ئه‌و شاره‌دا بووه‌.

خه‌رجییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم

كاتێك باسی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان رێژه‌ی 54%ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ به‌ناوی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دێته‌ هه‌ولێرو به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌بات‌و جگه‌ له‌ خۆی، هیچ حیزب‌و ده‌زگاو لایه‌نێكی كوردستانی لێی ئاگادار نییه‌.
له‌ رۆژی 1/1/2004 تا 31/12/2007 كه‌ ده‌كاته‌ 4 ساڵی ته‌واو، حكومه‌تی هه‌رێم (ئیداره‌ی هه‌ولێر) له‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ وه‌ریگرتووه‌و زیاتر له‌ 13 ملیار دۆلاره‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو دهۆك، (ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌ داهاتی گومرك‌و باج‌و خه‌رجی‌‌و فرۆشتنی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت‌و داهاته‌كانی گه‌شتوگوزارو ته‌ندروستی‌و به‌شه‌كانی دیكه‌و شیرینیی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان)، پارێزگای هه‌ولێر كه‌ بڕیاره‌ بكرێته‌ دوبه‌ی‌و له‌ باری واقیعشدا گه‌شه‌یه‌كی  زۆر سه‌رنجڕاكێشی پێوه‌دیاره‌و پشكی شێری خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی به‌ جۆرێك بۆخۆی پچڕیوه‌، كه‌ وا هه‌ست بكرێت شاری دهۆك پشتگوێخراوه‌، ته‌نها 2 ترلیۆن‌و 106 ملیارو 837 ملیۆن‌و 827 هه‌زارو 112 دیناری بۆ خه‌رجكراوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بكه‌ین به‌ دۆلارو به‌ 135 هه‌زار دینار (نرخی مامناوه‌ندیی نێوان 150 هه‌زاری ساڵانی رابردوو و 120 هه‌زاری ئێستا) بیشكێنینه‌وه‌، ده‌كاته‌ 1 ملیارو 560 ملیۆن‌و 620 هه‌زارو 612 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 2403 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا له‌ 11 بواردا خه‌رجكراوه‌.
به‌پێی ئاماری ساڵی 1987، رووبه‌ری پارێزگای هه‌ولێر 14 هه‌زارو 471 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ كه‌ 2 هه‌زارو 83 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی سنووری ماده‌ی 140و له‌ژێر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه‌، واته‌ ئه‌و 2403 پرۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و 469 پرۆژه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان دروستكراوه‌، له‌سه‌ر رووبه‌ری (11688) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ بووه‌.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ شاری هه‌ولێر خه‌رجكراوه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌دا له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ ملیارێك‌و 500 ملیۆن دۆلاره‌، ده‌كاته‌ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر نۆی بودجه‌كه‌ (به‌بێ‌ پشكی دهۆك‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران).
چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌و سه‌ركه‌وتن‌و فه‌شه‌لهێنانی پرۆژه‌كان‌و به‌رزیی كوالێتی پرۆژه‌كان، بابه‌تێكی دیكه‌یه‌و ده‌كرێت چه‌ندین پرسیاری له‌سه‌ر دروست بكرێت.

ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش پاره‌ زۆره‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر خه‌رجكرد

له‌دوای ساڵی 2003 كه‌ ئه‌مه‌ریكا هاته‌ عێراق، جگه‌ له‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان، پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریشیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌نجامداوه‌و له‌وه‌شدا هه‌ولێر له‌ به‌رامبه‌ر سلێمانیدا پشكی شێری به‌ركه‌وت.
له‌ رۆژی 1/1/2004 تا 31/12/2007 حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا 81 پرۆژه‌ی له‌ بواره‌كانی (ته‌ندروستی، ئاو، كاره‌با، ئاسایش، په‌روه‌رده‌، گه‌یاندن، كۆمه‌ڵایه‌تی) بۆ پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامداوه‌، كه‌ گه‌وره‌ترینیان پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازه‌ كه‌ 80%ی كێشه‌ی ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌ی چاره‌سه‌ركرد.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ هه‌ولێردا خه‌رجیان كردووه‌، 414 ملیارو 465 ملیۆن‌و 412 هه‌زارو 500 دیناره‌، كه‌ ئه‌و بڕه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌و نیوی هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ناوی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان هاتووه‌ته‌ هه‌ولێر.

ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی، كۆریاییه‌كانی كرده‌ خزمه‌تكاری هه‌ولێر

حكومه‌تی كۆریا بۆ پیشاندانی هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ تیپی زه‌یتونی سه‌ربازیی هاته‌ عێراق‌و یه‌كه‌مجاریش سلێمانییان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونیان دیاریكردبوو، تیپی زه‌یتونی كۆرییه‌كان رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی شاری هه‌ولێر. هه‌مزه‌ حامید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كۆرییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، زۆر رێكوپێك‌و گونجاوه‌و به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك پێی راگه‌یاندم ئه‌و تیمه‌ی له‌ كۆریاوه‌ هاته‌ عێراق بۆ دیاریكردنی شوێنی جێگیربوونیان، شاری سلێمانییان ده‌ستنیشان كردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر خیلافاتی ناوخۆیی‌و ته‌ماعی هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كێتی به‌وه‌ی كه‌ له‌بری كۆرییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا بێته‌ سلێمانی، ئاماده‌نه‌بوون جێگه‌ی كۆرییه‌كان بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وانیش رۆشتنه‌ هه‌ولێرو زۆر به‌ گه‌رمیی پێشوازییان لێكرا.
كۆرییه‌كان له‌ ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا 190 پرۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوویان پێشكه‌شی پارێزگای هه‌ولێر كردووه‌ به‌ بودجه‌ی 78 ملیارو 427 ملیۆن‌و 398 هه‌زارو 450 دینار، كه‌ زۆرترینی پاره‌كه‌یان له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا خه‌رج كردووه‌.

كۆی ئه‌و پارانه‌ی له‌ هه‌ولێردا خه‌رجكراوه‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا

پشكی شێری خه‌رجییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، بودجه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌و پاشان ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و دواتریش كۆرییه‌كان‌و ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه‌ ئه‌و 3 لایه‌نه‌ پاره‌یان تێدا خه‌رج كردووه‌، (2674) پرۆژه‌یه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ 469 پرۆژه‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان دروستكراوه‌، ئه‌وكات كۆی پرۆژه‌كان ده‌كاته‌ (3143) پرۆژه‌.
هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ش به‌ 2 ترلیۆن‌و 599 ملیارو 730 ملیۆن‌و 638 هه‌زارو 062 دیناری عێراقی دروستكراوه‌، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 1 ملیارو 925 ملیۆن‌و 726 هه‌زارو 398 دۆلاری ئه‌مریكییه‌ (هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌ 1350 دینار داشكێنراوه‌ته‌وه‌، نێوانی 1500ی جاران‌و 1200ی ئێستا).
كۆی خه‌رجییه‌كانی چوار ساڵی رابردوو كه‌ ئه‌گه‌ر دابه‌شی بكه‌یت به‌سه‌ر هه‌ر ساڵێكدا، نزیك له‌ 500 ملیۆن دۆلاره‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێرو ئه‌وه‌ش به‌شێكی كه‌می ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌یه‌ كه‌ هاتووه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی.

سلێمانی، چی له‌ 11 ملیار دۆلاره‌كه‌ كردووه‌؟

كاتێك ده‌چیته‌ ناو پارێزگای هه‌ولێر، داوای بودجه‌و ناوی ئه‌و پرۆژانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ حكومه‌ت یان كۆریایی یان ئه‌مریكییه‌كان به‌إێوه‌یان بردووه‌، پاش 25 ده‌قیقه‌ هه‌موو زانیارییه‌كانت به‌ جۆرێك ده‌ده‌نێ‌ كه‌ هه‌موو كه‌س به‌ ئاسانیی لێی تێبگات.
هه‌مان داوامان له‌ پارێزگای سلێمانی هه‌بوو، ئه‌وان كه‌متر له‌و ماوه‌یه‌و به‌ دیزاینێكی زۆر جوان، ته‌واوی پرۆژه‌و بودجه‌و خه‌رجییه‌كانی خۆیان پێداین‌و وتیان هیچ لیستێكی حازرمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی له‌ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامیداوه‌، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رپرس كۆمه‌كمان بكات، به‌ هه‌مانشێوه‌ی خه‌رجییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، خه‌رجییه‌كانی پارێزگای سلێمانی (ته‌نها شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ ماوه‌ی رابردوو) بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و پرۆژانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان دروستكراوه‌و دوورو نزیك په‌یوه‌ندی‌ به‌ بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌وه‌ نییه‌.
له‌ ساڵی 2006دا پارێزگای سلێمانی به‌ بودجه‌ی 71 ملیارو 469 ملیۆن‌و 608 هه‌زارو 293 دینار، توانیویانه‌ 86 پرۆژه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن.
له‌ ساڵی 2007دا به‌ بودجه‌ی 170 ملیارو 230 ملیۆن‌و 741 هه‌زارو 192 دینار، توانیویانه‌ 166 پرۆژه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن، له‌ ساڵی 2008یشدا 211 پرۆژه‌یان به‌ 158 ملیارو 431 ملیۆن‌و 584 هه‌زارو 980 دینار دروست كردووه‌.
كۆی خه‌رجییه‌كانی 463 پرۆژه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، 400 ملیارو 131 ملیۆن‌و 934 هه‌زارو 465 دیناره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌ 1350 دینار بۆ دۆلارێك بشكێنینه‌وه‌، ده‌كاته‌ 296 ملیۆن‌و 394 هه‌زارو 025 دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی له‌ ماوه‌ی ئه‌و 3 ساڵه‌ی رابردوودا  زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلاری له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه‌و یه‌ك دۆلاری له‌و پرۆژانه‌دا سه‌رف نه‌كردووه‌ كه‌ ئێمه‌ باسمان كردوون، بۆیه‌ پێویسته‌ ئیداره‌ی سلێمانی روونی بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و 9 ملیار دۆلاره‌ی چۆن‌و له‌ چیدا سه‌رف كردووه‌و چه‌ندی بۆ مووچه‌ رۆیشتووه‌و چه‌ندی له‌ پرۆژه‌كاندا سه‌رف كردووه‌و بۆ كام پرۆژه‌و چۆنیش سه‌رفی كردووه‌.

باقی پاره‌كان له‌چیدا سه‌رفكراوه‌؟

به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ بۆ بوژانه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر دانرابوو كه‌ وه‌ك دوبه‌ی لێبكرێت، ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ (500) ملیۆن دۆلاری تێدا خه‌رجكراوه‌و  به‌دڵنیایی له‌به‌ر بچووكیی شاری دهۆك‌و هه‌ندێك جیاوازیی دیكه‌، بڕێكی زۆر كه‌متر له‌و پاره‌ی تێدا خه‌رجكراوه‌. ئێمه‌ له‌م راپۆرته‌دا به‌ هیچ جۆرێك نه‌چووینه‌ته‌ ورده‌كاریی خه‌رجییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانیش دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستانیشدا چه‌ندین پرۆژه‌ هه‌بووه‌ له‌به‌ر خاتری خاتران، زیاد له‌ بوجه‌ی خۆی بۆ ته‌رخانكراوه‌.
له‌ شاری سلێمانییش یه‌كێتی نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلاری له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه‌و(جگه‌ له‌ داهات‌و گومرگ‌و باج‌و خه‌راجه‌كان‌و فرۆشتنی موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت) تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كان ته‌واونه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ خه‌سته‌خانه‌ 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ ساڵ‌ به‌ساڵ‌ ته‌مه‌نی ئیشكردن تێیدا درێژ ده‌كرێته‌وه‌و تونێله‌كه‌ی ئه‌زمه‌ڕیش كه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێویستی سه‌ره‌كی نه‌بوو، ته‌واونه‌بووه‌و هه‌ردوو جاده‌ی دوكان‌و عه‌ربه‌ت بۆ سلێمانی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌و شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ش ئه‌م هاوینه‌ به‌ تانكه‌رو له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ زۆره‌ملێكان ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ براوه‌و هێشتا هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان بۆ سلێمانی ته‌واونه‌بووه‌، كاره‌باكه‌شمان هه‌ر هی ده‌ربه‌ندیخان‌و دوكانه‌ كه‌ پشت به‌ ئاسمان ده‌به‌ستێت نه‌ك بودجه‌ی حكومه‌ت‌و بڕێكی دیكه‌ی له‌ هه‌ولێرو عێراقه‌وه‌ دێت.
ئێمه‌ ده‌زانین حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانی ئه‌و 11 ملیار دۆلاره‌ی خه‌رج كردووه‌ (به‌شێكی بۆ مووچه‌یه‌)، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌گه‌ر هه‌مووشی ئاشكرا نه‌كرێت، سه‌ره‌داوێكمان بده‌نێ‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
taby
 dast xosh kak Fazil, her awanda alem kasy lehatw kary shyaw u sarkawtui le dawashetawa,
rzgary
 lagal away dast xoshi la baray amadakar dakam balam xozga mn har nam bini baya, chwn brwabka kalagal aw babata dimani slemanim henayawa bar chaw frmeskm la chawan hat. awa baprojaw xzmat krdn ke brke dakan!!!!!!ke krdi ke xwardi?
rawaz surci
 fazil necib leber ewey to systemeki moderni wek nerwj swed danmarkt nye boye qet nazani sermayey heremi kurdstani iraq ci lehatwe ci lede belam be systemek to dezani seroki herem sermayey cende ewey pestri cend buwe eger le derewey herem bekari bheni ,leregay systemeki modern to dezani syraton i pdk yan i serok weziri hereme yan kesi tir le regay system to min u xwener zor asan detwane dexli wezirekan bizane .frokexaney hewler sulemani i pdk u ynk yan mulki dewlete kompanyakan dexlian cende cen zekat deden heta diwayi ,cade lere le swed 70 sale dirust kirawe bergey 30 sali tris degri ,herem 24 milyardi wergirtwe bo xizmet guzari 2milyard ziatir serif nekirawe be systemeke awye .
بورهان هه‌ژار
 ده‌ست خۆش براله‌ بۆ ئه‌و زانیارییه‌ وردانه‌ت، لێ به‌ کێ ده‌ڵێیت به‌ تایبه‌تی ئه‌و بڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕه‌ پاره‌یه‌ چۆته‌ قورگی چ نه‌هه‌نگێکه‌وه‌ ..؟دڵنیابه‌ هه‌مووی وا له‌ قورگی .................و پیاوه‌کانی..ئای نابینن سلێمانی پیاوه‌ ........ده‌وه‌ری شاره‌ حه‌ياته‌که‌ تیاییدا بوونه‌ته‌ ........کوو ده‌ستی پۆخڵییان ده‌چێته‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی.. ئه‌وانه‌ کوێراییان به‌ شاره‌ حه‌یاته‌که‌دا هاتووه‌ کوو ده‌خوازن کاری خاسی بۆ بکرێت..سلێمانی ئه‌و رۆژه‌ به‌ زووخاڵ بوو که‌ نموونه‌ی وه‌ک ئالی ..............وگه‌نده‌ڵی تیا هه‌ڵتۆقی.. ئاخ سلێمانی چۆن ریسوا بوویت له‌سایه‌ي .............که‌ هه‌رچی پیاوکوژو گه‌جه‌رو گوجه‌ری ده‌ره‌وه‌ی راکردووی شاره‌کانیتری کرده‌ که‌ڵه‌گا به‌سه‌رته‌وه‌ .. ئاخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ سلێمانی چه‌نده‌ گوندێکی وێرانیت..درود بۆ شه‌هیدانت شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی..مخابن بۆ کێ خۆتدا به‌ کوشت ..؟!
خاله ره جه ب
 له بيروراده ربرينه كه ماسه باره ت ئه وه ى لاى كاك نه وشيروان وايه ئيستا كوردستان له حالى وه ك ئه وه خته ى ئه وروباى شرقى دايه كه دواييان به حوكمى حيزب هينا(به داخه وه)بلاويان نه كرده وه؛ده سته يه ك (مافيا)حوكمى كوردستان ئه كات؛ئه ونده جاوقايمه(21)مليار قوت ئه دات بى خه مه له كوردستان برسى و بيكارونه خوشى بيده رمان و(به ر بلاوى هه ره سى ره وشت )له كوى وحيزبه شيوعيه كانى ئه وروباى شرقى له كوى؟له كّه ل زوركارىخرابيان به لام حيزبى عقائدى بوون نه ك سه رتابا (مافيا!!)قاده تأريخيه كانى كوردستان له به رئه وه ى؛يه ك فلس له ومليارانه نه ده ن به كه(نه به زورونه به خوايشت!)ئاماده ن كليلى هه وليروسليمانى بده نه ده ست هه رقوه تيكى داخلى يان ئه قليمى وبه(ربع!)حوكمى زاتى رازى بن...ناره زايى وكه شف كردن توزى ته سكينى به دله شكاو كان ئه دا به لام نه تيجه ئاسنى سارد كوتانه؛ياخوا وانه بى!!ها..توبليى؟؟؟ وه الله ئه كّه رتاسيرى هه بوو معجزه يه!!!!
soran sharazury
 dast khoshit le dakam bo aw mandubunat. barasty hamu shtakan ashkran , balam bochy hawlatian naprsn awparaya la chida sarf krawa.ta kay khalk dast bgret ba klawakayawa ta ba naibat
هه ردی
 كاكه فازیل ده ست خۆش به هیوام تۆش له وا رۆژدا وه ك جه نگیز چاندار یی توركیا ت لێبێت بۆ كورد تا وه كو له ده ست ....... چونكه توركیا یاسه مین چۆنگار ی هه یه ئێمه ش .......................
Aso Jabar
 fazıl gıan dastt xosh bet bo aw raporta akadımıa wrd u zanstıa lasar am raportay to pewısta sarlabary aw barprs u zher prs u kadıra antaranay hızb u hukomat la bardarky sara u maydaneky gshtyda u la barchawy xalkda dadgayy bkren am gandalxanaya chand qezawana da awandash la terror xatar tr u samnaktra...dubara dast u chawt xosh bet
داستان عوسمان
 ده‌ستت خوَش هیوادارم كاك فازیڵ ئه‌م نوسینه‌ به‌ نرخه‌ له‌روژنامه‌ی‌ روژنامه‌و هاولاتی‌ بلاو بكاته‌وه‌ جارێكی‌ تریش ده‌ست خوَشی‌ لێ‌ ئه‌كه‌م
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ