راپۆرت
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌




Saturday, March 28, 2009
 
     

راپۆرت: دانا نه‌وزه‌ر عه‌لی‌

هه‌ڵبژاردنه‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ كۆتایی‌ ئازاری‌ 2009، هه‌رچه‌نده‌ سروشتێكی‌ لۆكاڵی‌‌و ناوچه‌ییان هه‌یه‌و هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ نین، به‌ڵام هه‌مو ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ ساحه‌ی‌ سیاسی‌ توركیادا روده‌دات پێمانده‌ڵێت كه‌ توركیای‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك توركیای‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت. هه‌مو پارته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ توركیا به‌ته‌واوی‌ هێز‌و ئاماده‌گی‌ سیاسی‌ خۆیانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌رو له‌ سه‌دا شه‌ست له‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كاندا خودی‌ سه‌رۆكی‌ پارته‌كان ئاماده‌بون، ئه‌مه‌ش گرنگی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته‌ڕو، پارتی‌ داد‌و گه‌شه‌پێدان، ئه‌كه‌په‌، ده‌یه‌وێت له‌ڕێی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ دوا په‌یامی‌ خۆی‌ به‌ هه‌مو نه‌یاره‌كانی‌ بگه‌یه‌نێت‌و پێیان بڵێت كه‌ ئه‌و هه‌تا داهاتویه‌كی‌ دور تاكه‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت. پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریش جه‌هه‌په‌ ده‌یه‌وێت به‌ سود وه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌كانی‌ رابردو نیمچه‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ سیاسی‌ تۆماربكات‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ خانه‌ی‌ ململانێكان. هه‌ر بۆیه‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌ كرانه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌ روی‌ توێژی‌ دینداری‌ توركیادا راگه‌یاندوه‌‌و تا ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌ پاڵێوراوه‌كانی‌ ئه‌م پارته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانییه‌كان ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پارته‌كه‌یدا كۆرسی‌ فێربونی‌ قورئان بۆ منداڵان ده‌كاته‌وه‌". 



پارتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ییش مه‌هه‌په‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ركارهێنانی‌ ئه‌و كارته‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ پێشودا به‌كاریهێنا، هه‌وڵی‌ ختوكه‌دانی‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ توركه‌كان ده‌دات‌و ده‌یانترسێنێت به‌وه‌ی‌ كه‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ییان له‌ مه‌ترسیدایه‌، هه‌ربۆیه‌ كاتێك ئه‌حمه‌د توركی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌ته‌په‌ به‌ كوردی‌ قسه‌ی‌ كرد، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ مه‌هه‌په‌، پارتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ وتی‌: "تاوانباری‌ راسته‌قینه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك وه‌زیره‌، چونكه‌ ئه‌وبو ده‌رگای‌ به‌ كوردی‌ قسه‌كردنی‌ كرده‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ كاتێك ئه‌حمه‌د تورك دادگایی‌ كرا ده‌بێت ئه‌ردۆغانیش راپێچی‌ دادگا بكرێت".

پارتی‌ كۆمه‌ڵگای‌ دیموكراتی‌ كوردیش هه‌وڵده‌دات خۆی‌ به‌ تاكه‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌‌و به‌رگریكاری‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ كوردی‌ توركیا پیشانبدات‌و له‌و رێیه‌وه‌ ده‌نگی‌ كورده‌كان كۆبكاته‌وه‌.

له‌ دیاربه‌كر چ باسه‌؟
ئه‌گه‌ر چی‌ هه‌مو شاره‌كانی‌ توركیا، به‌تایبه‌ت شاره‌ ستراتیژی‌‌و گرنگه‌كان بونه‌ته‌ مه‌یدانی‌ ململانێی‌ توند له‌نێوان پارته‌كاندا، به‌ڵام خاڵی‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ كه‌ بۆ كورد گرنگه‌ بریتییه‌ له‌ پێگه‌ی‌ دیاربه‌كر، دیاربه‌كر یان ئامه‌د، گه‌وره‌ترین شاری‌ كوردستانی‌ توركیایه‌، به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ دانیشتوان له‌ ساڵی‌ 2007 ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ دیاربه‌كر (1,860,714) كه‌سه‌، حه‌فتاو دو له‌ سه‌دی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كوردن، ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ترن به‌تایبه‌تی‌ تورك.

بایه‌خی‌ سیاسی‌ دیاربه‌كر چه‌ند قات بویه‌وه‌ كاتێك ساڵی‌ رابردو ئه‌ردۆغان داوای‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كرد له‌ دیاربه‌كرو ئه‌مساڵیش دو جاری‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك هاته‌ شاره‌كه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ته‌په‌ هه‌ستی‌ به‌ مه‌ترسییه‌كه‌ كردوه‌‌و عوسمان بایده‌میری‌، سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ شاره‌وانی‌ دیاربه‌كر، ده‌ڵێت: "دیاربه‌كرد قه‌ڵامانه‌، هه‌رگیز ته‌سلیمی‌ ناكه‌ین". 

راپرسییه‌كان تا ئه‌م ساته‌ ئه‌نجامێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، رێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن یه‌كجار زۆره‌و  له‌هه‌مانكاتیشدا بومه‌له‌رزه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامن، بڵاوبونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ ئۆچ ئالان‌و سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان بۆ دیاربه‌كر‌و قسه‌كردنی‌ ئه‌حمه‌د تورك به‌ كوردی‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا، به‌س بون بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاقاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕن. 

ده‌ته‌په‌ چی‌ ده‌كات؟
ده‌ته‌په‌ سیاسه‌تێكی‌ زیره‌كانه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسیداری‌ گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌م سێ‌ مانگه‌ی‌ رابردودا ده‌ته‌په‌ هه‌ستاوه‌ به‌ قۆستنه‌وه‌ی‌ هه‌مو هۆكار‌و بۆنه‌‌و روداوێك بۆ هێنانه‌ سه‌ر شه‌قامی‌ خه‌ڵك‌و وتنه‌وه‌ی‌ دروشمی‌ دژ به‌ پارتی‌ ئه‌كه‌په‌. ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌یدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی‌ به‌ (سیاسه‌تی‌ دۆڕاوه‌كان) ناوبرد، به‌ڵام ده‌ته‌په‌ گوێناده‌ن‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌مجۆره‌ سیاسه‌ته‌، ئه‌كه‌په‌ زۆر له‌م سیاسه‌ته‌ی‌ ده‌ته‌په‌ ده‌ترسێت، ئه‌م ترسه‌شی‌ به‌ ئاشكرا له‌ زاری‌ خودی‌ ئه‌ردۆغان‌و به‌رپرسه‌ ناوچه‌ییه‌كانییه‌وه‌ خستوه‌ته‌ڕو، ئیعلامییه‌كانی‌ ده‌ته‌په‌ جه‌خت له‌سه‌ر جیاوازییه‌كی‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌وان‌و ئه‌كه‌په‌دا، پێیانوایه‌ كه‌ كه‌متر له‌ سه‌دا شه‌ستی‌ ده‌نگه‌كان ناهێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ده‌ته‌په‌ لێی‌ ده‌ترسێت ئه‌و دۆڕانه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ پێشودا رویدا، چونكه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ ده‌ته‌په‌یان به‌ دۆڕاندا هه‌روه‌كو خۆیانن. ده‌ته‌په‌ له‌جێی‌ خزمه‌تگوزاری‌ دروشمی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ پێشكه‌ش ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌ ساڵی‌ 2002دا (5) دانه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی‌ كوردستانی‌ توركیا له‌ده‌ستبدات.

ئه‌كه‌په‌ چی‌ ده‌كات؟
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌كه‌په‌ پشتیپێده‌به‌ستێت بریتییه‌ له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی‌ كه‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌كه‌په‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا پێشكه‌شیكردون، ئه‌ردۆغان به‌ خه‌ڵكی‌ دیاربه‌كری‌ وت: "ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ مه‌ده‌ن كه‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌یتان بۆ ئامانجی‌ سیاسی‌ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵكو ده‌نگ به‌وانه‌ بده‌ن كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردودا قوتابخانه‌‌و نه‌خۆشخانه‌‌و جاده‌‌و رێگاوبانی‌ هێنایه‌ ئه‌م ناوچه‌وه‌".

مسته‌فا ئوناڵ‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ زه‌مانی‌ توركی‌ ده‌ڵێت: "دوای‌ دو سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان بۆ دیاربه‌كر، لایه‌نگرانی‌ ئه‌كه‌په‌ ئومێدیان زیادیكردوه‌‌و پێیانوایه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ دیاربه‌كر مه‌حاڵ‌ نییه‌".

ئه‌كه‌په‌ ده‌یه‌وێت هێمنانه‌ كاربكات‌و له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ توركه‌كاندا به‌ ته‌سلیمبون‌و به‌هێزكردنی‌ كورد تاوانبارنه‌كرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا سۆزو هه‌ستی‌ كورده‌كان به‌لای‌ خۆیدا رابكێشێت. كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ته‌ره‌ته‌ شه‌ش هه‌نگاوێكی‌ باش بو به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا، هه‌روه‌ك ئه‌كه‌په‌ هه‌وڵده‌دات كه‌ دۆسێی‌ ئه‌رگه‌نه‌كۆن‌و به‌دواداچون تیایدا وه‌ك ده‌سكه‌وتێك نیشانبدات‌و به‌ كورده‌كان بڵێت كه‌ ئه‌كه‌په‌ راستگۆیه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ ساڵانێك هۆكاری‌ پشێوی‌‌و كوشت‌و بڕ بون له‌ ناوچه‌كه‌دا، هه‌ربۆیه‌ له‌ سه‌ردانی‌ دوه‌میدا بۆ دیاربه‌كرد، ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س له‌ هه‌وادارانیدا وتی‌: "تا دوا نه‌فه‌س به‌ دوای‌ ئه‌رگه‌نه‌كۆندا ده‌چێت"، ئۆران چاڵشله‌ر، نوسه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی‌ رادیكاڵی‌ توركی‌ ده‌ڵێت: "له‌م ماوه‌ی‌ دواییدا ئه‌ردۆغان هه‌ندێك قسه‌ی‌ كرد كه‌ نیگه‌رانی‌ له‌لای‌ كورده‌كان دروستكرد، به‌ڵام له‌م سه‌ردانانه‌ی‌ دواییدا‌و بۆ راكێشانی‌ سۆزی‌ ده‌نگده‌ری‌ كوردی‌، ئه‌ردۆغان زمانێكی‌ زۆر نه‌رمی‌ به‌كارهێنا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ردۆغان وتی‌ هه‌مو ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كورده‌كان چاوه‌ڕوانی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێن وته‌كانی‌ ئه‌ردۆغان كاریگه‌ری‌ ئیجابییان ده‌بێت".

ئه‌كه‌په‌ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نگیریه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن دو توێژی‌ سه‌ره‌كییه‌وه‌ لێی‌ ده‌كرێت، یه‌كه‌م توێژی‌ دینداران به‌گشتی‌‌و گوله‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ده‌نگده‌ری‌ ته‌قلیدی‌ ئه‌كه‌په‌ن‌و هه‌تا ئێستا ده‌ته‌په‌ نه‌یتوانیوه‌ موخاته‌به‌یان بكات، توێژی‌ دوه‌میش بریتییه‌ له‌ رۆشنبیران‌و چالاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ به‌ته‌واوی‌ دژی‌ سیاسه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ ده‌ته‌په‌ن‌و پێیانوایه‌ زه‌مه‌نی‌ ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ به‌سه‌ر چوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌كه‌په‌ له‌وه‌ دڵنیایه‌ كه‌ 29/3 رۆژێكی‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه‌ هه‌مو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ عوسمان بایده‌میری‌ پاڵێوراوی‌ ده‌ته‌په‌ له‌ پێشه‌وه‌یه‌‌و هه‌ندێك راپرسی‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ هه‌تا ئێستا جیاوازییه‌كه‌ فراوانه‌، ئه‌كه‌په‌ پێیوایه‌ راپرسییه‌كان به‌شێكن له‌ شه‌ڕه‌ ئیعلامییه‌كه‌، ئه‌وان هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌به‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی‌ زۆر زه‌حمه‌تیش بێت.

دیاربه‌كر چۆن ده‌نگ ده‌دات؟
ئێستا دیاربه‌كر به‌ دابه‌شبونێكی‌ سیاسی‌‌و كه‌لتوری‌ گه‌وره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جیاوازییه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌ریانێكی‌ فراوان له‌نێوان دو جۆر دیدگا‌و جیهانبینیدا، ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ دیاربه‌كر وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌ قوڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌‌و شوناس ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ ده‌زانین كه‌ كێ‌ دیاربه‌كر ده‌باته‌وه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی‌ دیاربه‌كر به‌ شێوازه‌ ته‌قلیدییه‌كه‌‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ بیربكه‌نه‌وه‌‌و مه‌بده‌ئی‌ (خراپێكی‌ كورد له‌ باشێكی‌ تورك باشتره‌ بگرنه‌ به‌ر) ئه‌وا ده‌ته‌په‌ ده‌یباته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پاڵێوراوه‌كانی‌ ئه‌كه‌په‌یش كوردن، به‌ڵام ده‌ته‌په‌ زیاتر ناسنامه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرتوه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ له‌لای‌ ئه‌وان هه‌مان هه‌سته‌ ساده‌كه‌ی‌ پێكه‌وه‌بون‌و هاوخوێنی‌ بێت‌و ده‌نگه‌كانیشیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بده‌ن، ده‌ته‌په‌ چانسی‌ له‌ جاران زیاتر ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌  خه‌ڵكی‌ دیاربه‌كر (ژیانێكی‌ باشتر) به‌ گرنگتر دابنێن‌و پراگماتیانه‌ بیربكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌كه‌په‌ سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات.

حوسه‌ین ئۆزئشك له‌ رۆژنامه‌ی‌ ستاری‌ توركی‌ ده‌ڵێت: "زۆر زه‌حمه‌ته‌ كه‌ بزانرێت براوه‌ی‌ دیاربه‌كر كێ‌ ده‌بێت، به‌ڵام رێڕه‌وی‌ خزمه‌نگوزاری‌ ئه‌كه‌په‌ له‌ شاره‌وانییه‌ كوردییه‌كاندا واده‌كات سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌كه‌په‌ چاوه‌ڕوانكراو بێت".

 له‌گه‌ڵ‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، ململانێكان توندتر‌و پێشبینیه‌كانیش زیاتر‌و زیاتر ده‌بن، ئه‌كه‌په‌ خه‌ون به‌ دیاربه‌كره‌وه‌ ده‌بینێت‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ دیاربه‌كره‌وه‌ شه‌رعییه‌تێكی‌ كوردی‌ به‌ دیدگا‌و ئه‌جێندای‌ سیاسی‌ خۆی‌ بدات ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد، ده‌ته‌په‌ش دیاربه‌كر به‌ قه‌ڵاكه‌ی‌ خۆی‌ ده‌زانێت، راستتر بڵێین، دیاربه‌كر دوا قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌یه‌، بردنه‌وه‌ی‌ هه‌ناسه‌یه‌ك‌و گوڕێكی‌ نوێ‌ به‌ ده‌ته‌په‌ ده‌به‌خشێت‌و دۆڕاندنیشی‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای‌ پوكانه‌وه‌ی‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
حه‌مه‌ سوسه‌یی
 پیرۆز بێ له‌ هه‌موو کوردێکی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌، جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌رکه‌وتن وسه‌ربه‌ستی بۆ کورد هێنا، وا ئێستاش گه‌وره‌ترین دیاری نه‌ورۆز پێشکه‌ش به‌هه‌موو گه‌له‌که‌مان وئازادیخوازانی جیهان کرا، ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی خوشك وبرایانمان له‌ کوردستانی باکوور گیانێکی تری پڕ سه‌روه‌ری و شکۆمه‌ندی پێشکه‌ش به‌دایکان وگه‌شمرده‌کان و پێشمه‌رگه‌کانی چیای قه‌ندیلی سه‌رکه‌ش ، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی ئازادی و یه‌کسانی ومافی مرۆڤ ، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌زیندانه‌کانی داگیرکه‌ران وزۆڵم لێکراواندا ، چی تر هیلاکی و ماندووبوونمان به‌فیڕۆ ناڕوا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌وتی کوردیه‌، پێرۆزبایی له‌هه‌موو کوردو گه‌لانی ئاشتیخواز بێ له‌هه‌ر کوێیه‌کن. کوردستانی باکوور سه‌لماندیان شه‌یدای سه‌ربه‌ستی وئاشتین، هه‌رگیز چۆك بۆ هێزو چه‌ک دانانێن، هه‌ر واژوویه‌کی ئه‌م کوردانه‌ به‌قه‌ده‌ر هه‌زارگوله‌ تۆپی داگیرکه‌ران وه‌ستایه‌وه‌، نوخشه‌بێ له‌ هه‌موو کورد،چاوه‌ڕوانی هه‌مان ده‌رئه‌نجامین له‌هه‌ڵبژرادنه‌کانی کوردستانی باشووریش ، تا دواجار مافی هه‌ژارو ئاشتیخوازان سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر دزو گه‌نده‌ڵ وفایلدارو سیخوڕو جاشدا.
Hawre
 داگیرکردن هه‌رگیز سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت، ئه‌مه‌ وه‌ڵامی گه‌لی کورد بوو بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی تورکیا له‌ دوا هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. ڕاسته‌ ده‌با ده‌ته‌په‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر ده‌نگی هێنابا و له‌ شاره‌کانی تریشدا وه‌ک ئامه‌د و هه‌کاری بردبایه‌وه‌، به‌لام بۆ هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ ئاکه‌په‌ له‌ باکووردا، وه‌ک پارتیه‌ک کاری نه‌کردووه‌، به‌ڵکو وه‌ک حکوومه‌ت و ده‌سته‌ڵات. ده‌نگده‌ران له‌ کوردستاندا ئه‌گه‌ر ده‌نگیان بۆ ده‌ته‌په‌ نه‌دابێت ئه‌وا بۆ ئاکه‌پایان داوه‌، به‌و واتایه‌ی که‌ هه‌موو کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ته‌په‌ ده‌نگ نه‌هێنێت! هه‌موو پارته‌ ناکۆکه‌کانی تورکیا که‌ شیر و خه‌نجه‌ریان له‌یه‌ک ده‌سووی له‌ کوردستاندا یه‌ک ده‌نگ بوون. هۆشیاری تاکی کوردیش وه‌ک جاران نه‌ماوه‌و ئه‌م پرۆسێسه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، بێگومان له‌ داهاتوودا سه‌نگی کورد زۆر به‌رچاوتر ده‌بێت، بۆ نموونه‌ له‌ شاری ئیغدیردا ده‌ته‌په‌ بۆ یه‌که‌مجار سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌م شاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا له‌ده‌ستی فاشیستانی تورکدا بوو! ده‌هۆڵ لێدانی پارتی و یه‌کیه‌تی بۆ ئاکه‌په‌ هیچی له‌و ئه‌نجامه‌ نه‌گۆری که‌ گه‌لی کوردستان له‌ ڤه‌ژینبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی داهاتووش سه‌نگی کورد له‌ هه‌موو هاوکێشه‌کاندا به‌رچاوتر ده‌کات.
DIYAR
 ba dlnyayeawa AMAD qalay Bareze Kord o kordstana .. nak ........... o nagbatya chan sala bo kord. walahe peman sharma ka korde Iraq en.chonka kordi irak la ................ ...................
هاوژین علی
 له‌و به‌شه‌دا که‌ ڕاپۆرته‌که‌ ده‌چیته‌سه‌ری، دیاربه‌کر چۆن ده‌نگده‌دات، ناحه‌قی و ناڕه‌وایه‌تیه‌کی زۆری بۆ ده‌ته‌په‌ تێدایه‌ زۆر ساده‌و سه‌ر‌پێیانه‌ ده‌ڕوانێته‌ جه‌مسه‌ره‌کانی ململانێ له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی تورکیادا. برای ڕاپۆرتنوس له‌ کاتێکدا ده‌نگدان به‌ قازانجی ده‌ته‌په‌ به‌ ده‌نگدان به‌ مه‌بده‌ئی( خراپێکی کورد باشتره‌ له‌ باشێکی تورک) ده‌زانێت و له‌ گرنگی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ بایه‌خی بۆ خه‌ڵکی کورد له‌ تورکیادا وه‌ک نان و ئاو وایه، به‌ڵام ده‌نگدان به‌ ئه‌که‌په‌ به ده‌نگدان به‌ ژیانێکی باشتر ده‌زانێت؟‌ ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ پرسی خزمه‌تگوزاری و پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌دژو پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر ده‌زانێت و سه‌رچاوه‌که‌شی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گوایه‌ سه‌رکرده‌کانی هاده‌پ کاری خزمه‌تگوزاریان فه‌رامۆش کردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌. بایده‌میر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ 10 ساڵی رابردوودا له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ به‌ درێژایی 80 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئه‌نجامنه‌دراوه‌. پاشان چ ته‌قلیدێک له‌ده‌نگدان‌ باس ده‌کرێت له‌ کاتێکدا پیکهاته‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی ئه‌که‌په‌ 70ی کوردن و ده‌وڵه‌تی ئاپارتایدی تورکیاش له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شه‌وتێکی گه‌وره‌ی بڕێوه‌ له‌ تواندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌لای خه‌ڵکی کورد و ته‌نانه‌ت تواندنه‌وه‌یان له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی تورکدا. من پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینم خه‌ڵکی کورد له‌ تورکیادا کاتێک له‌ چوارچێوه‌ی ده‌نگدانی ته‌قلیدی ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ ته‌سلیمی ئیراده‌ی داسه‌پاوی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک و سواڵ و سه‌ده‌قه‌کانی ئه‌ردۆخان نه‌بن. وه‌ک به‌دیده‌کرێت هه‌ندیک له‌ نوسه‌ره‌کانی ئێمه‌ تووشی نه‌خۆشیه‌کی سه‌یر هاتوون له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ت و ڕوداوه‌کان و له‌ دیدگای بارودۆخی سیاسی کوردستانی باشوره‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ باردۆخی کوردستانی باکور وه‌ک ئه‌وه‌ی بابه‌تیبوون ئه‌وه‌ بێت که‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خۆت بیربکه‌یه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌یانه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم پیشان بده‌ن. من به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست ڕووکردنه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی شه‌رم و تاوانبێت ئه‌وه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ستی وه‌کو کورد پشتتێکردنی شه‌رم و تاوانه‌. هه‌ر که‌سێک ئه‌م ڕاپۆرته‌ بخوێنیته‌وه‌ وا تێده‌گات که‌ ئه‌که‌په‌و ئه‌ردۆخان به‌ته‌مان به‌هه‌شتێک له‌ کوردستان دروست بکه‌ن و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو ناگرن و ته‌جاوزی هه‌ستی شۆڤێنیستی تورکیان کردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ش بۆخۆی دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌. چونکه‌ ئه‌ردۆخان نه‌ک هه‌ر تورکچیه‌کی عه‌یار 24 ه‌ به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا ئیسلامیه‌کی عوسمانلیشه‌و خه‌ون به‌ زیندوکردنه‌وه‌ی‌ ده‌بینێت. تاوانبارکردنی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆخانه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی تورک له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌دات و به‌ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌زانێت، وه‌ هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییانه‌شی له‌مه‌ڕ شه‌ڕی غه‌ززه‌ و لایه‌نگریکردنی له‌ حه‌ماس، به‌ جوانی دیدوتێڕوانینی ئه‌ردۆخان و پارته‌که‌ی به‌یان ده‌کات. من پێم وایه‌ ده‌ستکه‌وت و پیشکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کورد له‌ تورکیادا نه‌ زاده‌ی ئه‌که‌په‌و نه‌زاده‌ی گوشاره‌کانی ئه‌وروپایه‌ بۆسه‌ر تورکیا، به‌ڵکو زاده‌ی خه‌بات و تێکۆشانی کورد خۆیه‌تی له‌و پارچه‌ داگیرکراوه‌دا. وه‌ ئه‌وه‌ی من له‌و پارچه‌یه‌دا ده‌یبینم له‌ هه‌ماهه‌نگی و تێکۆشان و حه‌ماس و لێهاتویی و دڵسۆزی سه‌رکرده‌و خه‌ڵکه‌که‌ی، ئومیدی سه‌رکه‌وتنی زیاترو زیاتریان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
omed issa
  دیار ناسیونالیزم قه‌ت ئاماده‌ نیه‌ فه‌لسه‌فه‌که‌ی له‌ناو ده‌ستور ده‌ربێنی ،بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ناسیونالیزم له‌ناو ده‌ستور یانی مانه‌وه‌ی فاشیزمه‌ له‌ناو ڕۆحی ده‌وڵه‌ت ،پرسه‌کان،قه‌یرانی ئابووری سیاسی به‌ فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سیاسی ڕۆژئاوایی هه‌م گرێکۆره‌ی ده‌ستور ده‌که‌نه‌وه‌ هه‌م پرسه‌کان چار ده‌که‌ن هه‌ر دوو خه‌ونه‌که‌ ،خه‌ونی گه‌لی کوردستان ،گه‌لی تورک فیدڕاڵی،یه‌کێتی ئه‌وڕوپا ته‌فسیره‌که‌ی ده‌بی له‌ناو ده‌ستوره‌کی ڕیفۆرم کراو بی ،شاڵاوی پرۆسه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناسیو نالیزم ته‌ڕو وسکی ده‌با،بۆ 90 ساڵه‌ ناسیونالیزم باڵای شه‌موله‌ی فایلی سه‌رمێزی نابینی.
به رهه م
 ئامه د ، به هه ق بۆته قه ڵایه کی به رزی کوردایه تی ، ئومێدی سه رکه وتنێکی گه وره بۆ DTP ئه خوازم
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ