راپۆرت
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3




Saturday, July 18, 2009
 
     

پێویستبو له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2008دا مانگانه‌ موچه‌ی‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك 1037دۆلار بوایه‌

راپۆرت: فازڵ‌ نه‌جیب‌و محه‌مه‌د شێخ فاتح

له‌ 6 ساڵی رابردودا زیاتر له‌ 31 ملیار دۆلار له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ستی هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ولێرو سلێمانی‌و به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش دانیشتوانی كوردستان پێویستیان به‌ 3 هه‌زار قوتابخانه‌ هه‌یه‌و تائێستاش 1002 گوند بینای قوتابخانه‌ی تێدا نییه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و 3 هه‌زار قوتابخانه‌یه‌ به‌ 6%ی ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌ دروستده‌كرا.

بودجه‌ی ساڵی 2008 كه‌بریتییه‌ له‌ 8 ملیارو 258ملیۆن دۆلارو به‌شی هه‌ر یه‌كێك له‌ خوێندكارانی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌ كه‌ یه‌ك ملیۆن‌و 176هه‌زارو 331 قوتابیین، ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵی خوێندن، نزیكه‌ی‌ 1700دۆلاره‌، ئه‌ویش بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌كانی خوێندنگه‌و كتێب‌و ساردكه‌ره‌وه‌و گه‌رمكه‌ره‌وه‌و رێگاوبان‌و ئاسایش‌و بواره‌كانی دیكه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ له‌ قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی رێژه‌ی ده‌رچون بۆ ساڵی (2007- 2008) 55.32%ه‌، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاستی خوێندن به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه‌.
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش ساڵی رابردو، له‌ شاری هه‌ولێر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌شی زانستی له‌ خولی یه‌كه‌مدا بۆ پۆلی 12 ئاماده‌یی‌ رێژه‌ی ده‌رچون كه‌متره‌ له‌ 16%‌و له‌ سلێمانییش كه‌متره‌ له‌ 25%.

ئێستا ئێوه‌ بپرسن له‌ قوڵایی شاره‌كان، له‌ ناحیه‌و قه‌زاكان، له‌ لادێ‌ دوره‌ده‌ست‌و په‌راوێزه‌كان، چ خوێندكارێك به‌ بإی‌ نزیكه‌ی‌ 1700دۆلار خزمه‌تگوزاریی‌ پێشكه‌شكراوه‌؟ به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر خێزانێك ئه‌گه‌ر 3 منداڵی بخوێنن، پێویسته‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا حكومه‌ت به‌ بإی‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار دۆلار خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشكه‌شیشكراوه‌، بۆ ئاستی خوێندن به‌و جۆره‌ نزمه‌؟

خوێندنگه‌كانی كوردستان
له‌سایه‌ی ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌ی كوردستاندا به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، تائێستا 1002 گوند له‌ هه‌رێمدا بینای قوتابخانه‌یان نییه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سیستمی خوێندنی سویدی له‌ كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات.

ئه‌مه‌یه‌ سیستمی‌ سویدی‌
زرار تاهیر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رایگه‌یاندبو: به‌پێی‌ ئاماره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ (1002) گوند له‌ كوردستاندا بینای‌ قوتابخانه‌یان نییه‌و (1637) قوتابخانه‌ش (2 یان 3 یان 4) ده‌وامی‌ تێدا ده‌كرێت....
دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان ئێوه‌ بپرسن داخۆ كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌م حاڵه‌ته‌؟
به‌پێی راپۆرتی لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سیستمێكی ته‌ندروستی خوێندن‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی‌ بینا، پێویسته‌ نزیكه‌ی (3) هه‌زار قوتابخانه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كان‌و گونده‌كانی‌ هه‌رێمدا دروستبكرێن‌و ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌و 3 هه‌زار قوتابخانه‌یه‌ به‌ 1 ملیارو 633 ملیۆن‌و 126 هه‌زار دۆلار دروستده‌كرێن.

له‌ 6 ساڵی رابردودا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌ كاشی له‌ به‌غداوه‌ هاتوه‌ته‌ سلێمانی‌و هه‌ولێر، زیاتر له‌ 31 ملیار دۆلاره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌ 6% ئه‌و بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌ ته‌رخانبكرایه‌ بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌كان، ئه‌وكات ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شارو شارۆچكه‌و گونده‌كان له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ‌ قوتابخانه‌ی بۆ دروستده‌كرا..

ئێستا ئێوه‌ بپرسن، كوردستان كه‌ هێشتا پێویستی به‌ 3 هه‌زار قوتابخانه‌یه‌و 6% بودجه‌ش بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌ ته‌رخان نه‌كراوه‌، ئه‌ی چی له‌ 94% ی بودجه‌كه‌ كراوه‌؟

دروستكردنی 3 هه‌زار خوێندنگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ‌ سه‌رده‌م، بڕی 1 ملیارو 750 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌:
*دروستكردنی 1000 خوێندنگه‌ی 12 پۆلی كه‌ به‌های‌ هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك 750 هه‌زار دۆلار بێت( واته‌ 75 ده‌فته‌ر دۆلار)، ده‌كاته‌ 750 ملیۆن دۆلار.
*دروستكردنی هه‌زار خوێندنگه‌ی 9 پۆلی كه‌ به‌های‌ هه‌ر دانه‌یه‌كیان 625 هه‌زار دۆلار بێت (واته‌ 62 ده‌فته‌ر‌و 50 وه‌ره‌قه‌)، ده‌كاته‌ 625 ملیۆن دۆلار.
*دروستكردنی 1000 خوێندنگه‌ی 6 پۆلی كه‌ به‌های‌ هه‌ر دانه‌یه‌كیان 375 هه‌زار دۆلار بێت (واته‌ 37 ده‌فته‌رو 75 وه‌ره‌قه‌) ده‌كاته‌ 375 ملیۆن دۆلار.
*به‌وه‌ش كۆی گشتی هه‌ر سێ‌ هه‌زار خوێندنگه‌كه‌ 1 ملیارو 750 ملیۆن دۆلاره‌.

ئێستا ئێوه‌ بپرسن كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم قوتابخانه‌ی بۆ منداڵه‌كانتان دروست نه‌كردوه‌، به‌و پاره‌یه‌ چ جۆره‌ كۆشك‌و ته‌لارێكی دروستكردوه‌؟
بۆ كوردستان خوێندن پێویسته‌ یان باره‌گای مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی؟

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ بڕواپێكراوانه‌ی له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌رچون، مانگانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی‌و پارتی 35 ملیۆن دۆلار له‌ بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌به‌ن بۆ چالاكییه‌ حیزبییه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ موچه‌ی زۆرینه‌ی كادیره‌كانی حیزب له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ته‌، به‌وه‌ش ئه‌و دو حیزبه‌ ساڵانه‌ 840 ملیۆن دۆلاریان له‌ پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و ستایله‌ حیزبایه‌تییه‌ به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌هیچ وڵاتێكی دیموكراتیدا بونی نییه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌و دو حیزبه‌ له‌به‌رخاتری خوێنی شه‌هیدان‌و قوربانیدانی نیوسه‌ده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌، ته‌نیا دو ساڵ‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌دا نه‌گرتایه‌، ئه‌وا 1 ملیارو 680 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت‌و به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش 2930 خوێندنگه‌ له‌ كوردستاندا دروستده‌كرا، داخۆ بۆ پێشخستنی كوردستان‌و دواڕۆژی منداڵه‌كانتان كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌و لقی یه‌كێتی‌و پارتی پێویستن یان قوتابخانه‌و دابینكردنی ژیانێكی باش بۆ مامۆستایان؟

بێبه‌شبون له‌ خوێندن
جگه‌ له‌و گوندانه‌ی‌ كه‌ بینای‌ قوتابخانه‌یان تێدا نییه‌، زۆرێك له‌و گوندانه‌ش كه‌ قوتابخانه‌یان تێدایه‌، خانوی هاوڵاتییانن‌و هیچ مه‌رجێكی خوێندنیان تێدا نییه‌، قوتابخانه‌ی  شارو شارۆچكه‌كانیش دو ده‌وام‌و سێ‌ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بودجه‌ی ئه‌و میله‌ته‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و هه‌زاران كه‌س له‌ زۆربه‌ی‌ خێروبێره‌كانی‌ ئه‌م كوردستانه‌ بێبه‌شن، له‌كاتێكدا ئه‌وان شه‌ریكی هه‌مو ناوخۆشی‌و ماڵوێرانی‌و قوربانیدانێك بون. ئه‌و حاڵه‌ته‌ وایكردوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 13% ی‌ منداڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی بێبه‌ش بن.

سایتی وه‌زاره‌تی پلاندانان رێژه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 7 ساڵ‌‌و ده‌رفه‌تی خوێندنیان بۆ دابین نه‌كراوه‌، به‌مجۆره‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌:
پارێزگای هه‌ولێر: 16.4%
پارێزگای دهۆك:  12.7%
پارێزگای سلێمانی  9.2%
پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌
له‌ سایه‌ی بودجه‌یه‌كی 31 ملیار دۆلاری 6ساڵی رابردودا بۆ سێ‌ شاری بچوكی وه‌ك هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك، 13% منداڵه‌كانتان له‌ خوێندن بێبه‌شبن، چی له‌و پاره‌یه‌ی ئێوه‌ ده‌كرێت‌و پلانی ئه‌م حكومه‌ته‌ چیی بوه‌ بۆ پێشخستنی كوردستان؟

ژماره‌ی مامۆستایان
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ژماره‌ی مامۆستایان بۆ باخچه‌كانی ساوایان‌و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی‌و ئاماده‌ییه‌كان، 71هه‌زارو 995مامۆستایه‌، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ناردویانه‌ بۆ به‌غدا بۆ پێدانی بودجه‌ی ساڵی 2008، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران نزیكه‌ی 464 هه‌زاره‌. به‌و پێیه‌ش مامۆستایان رێژه‌ی له‌ 15% ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پێكده‌هێنن.

هه‌مو به‌رپرسانی حكومه‌ت باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 70% بودجه‌ی حكومه‌ت بۆ موچه‌ ده‌ڕوات، كه‌ له‌ راستیدا وا نییه‌.
ئێستا ئه‌گه‌ر به‌شی مامۆستایان جیابكه‌ینه‌وه‌، ده‌بێت 896ملیۆن‌و 606هه‌زار دۆلار بێت، به‌و پێیه‌ش پێویسته‌ له‌ ساڵی 2008 دا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پاره‌ی كاش 12هه‌زارو 453دۆلاری‌ دابێت به‌ ته‌نیا یه‌ك مامۆستا، واته‌ موچه‌ی‌ هه‌ر مانگێكی‌ مامۆستای باخچه‌كانی ساوایان تا مامۆستایانی ئاماده‌یی، 1037دۆلار بوبێت.

مامۆستایانی به‌ڕێز
ئێستا ئێوه‌ بپرسن كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ناوی ئێوه‌وه‌ دێته‌ هه‌ولێرو سلێمانی، چۆن دابه‌شكراوه‌و چه‌ندی ئه‌و مافه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ گیرفانی ئێوه‌ تا ژیانی خۆتانی پێخۆشبكه‌ن‌و ئاسوده‌بن تا خزمه‌تی زیاتر به‌ قوتابییه‌كانتان بكه‌ن؟

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پێویستبو له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2008 له‌ناو شاری هه‌ولێر‌و قه‌زاو ناحییه‌كاندا 118 خوێندنگه‌ دروستبكرێت.
به‌پێی هه‌مان ئامار ده‌بو له‌ پارێزگای سلێمانی 48 خوێندنگه‌ دروستبكرایه‌ كه‌ به‌پێی نه‌خشه‌كانیان زۆرینه‌یان 18 پۆلین‌و له‌ پارێزگای دهۆكیش 47 خوێندنگه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌شی هه‌ره‌زۆریان 18 پۆلین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانانه‌ له‌ناو شارو شارۆچكه‌كاندا دروستكراون، بۆچی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك 3 ده‌وامی تێدایه‌و ئه‌گه‌ر دروستیش نه‌كراون، كه‌ نه‌كراون، كوا پاره‌كه‌یان؟

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نیا پارێزگای هه‌ولێر وه‌ربگرین له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئاماره‌ ره‌سمییانه‌ی كه‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، بودجه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵانی 2004 تا 2007 زیاتر له‌ 14 ملیار دۆلاره‌، (كه‌ بودجه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ به‌قه‌ده‌ر بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2008‌و 2009 یه‌) ئێستا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر وه‌ربگرین، ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پایته‌خته‌كه‌ی خۆی كه‌ به‌ به‌إونی زۆر پێشكه‌وتوتره‌ له‌ سلێمانی‌و دهۆك، له‌و چوار ساڵه‌دا 369 پرۆژه‌ی به‌ به‌های 171 ملیۆن‌و 883 هه‌زار دۆلار دروستكردوه‌.

پرۆژه‌ كۆری‌و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا بریتییبوه‌ له‌ 97 پرۆژه‌ كه‌ به‌ به‌های 47 ملیۆن‌و 610 هه‌زار دۆلاربوه‌. به‌وه‌ش تێده‌گه‌ین زیاتر له‌ 25%ی‌ هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌و پارێزگایه‌ دروستكراون، دورو نزیك په‌یوه‌ندییان به‌ بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌وه‌ نییه‌و كۆمه‌كی وڵاتانی ئه‌مریكاو كۆریان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كمال
 سه‌لام . سلاو له‌ هه‌موو براده‌رانی‌ لیستی‌ گۆران. رۆژی‌ بینجشه‌مه‌ واته‌ 23 مانگ هه‌موو هیزی‌ پیشمه‌رگه‌ ده‌نگ ئه‌دات . وه‌ زوربه‌ی‌ زوریان له‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ سه‌رچنار له‌ سلیمانی‌ ده‌نگ ئه‌ده‌ن. داواكارم له‌ چاودیره‌كانی‌ لیستی‌ گۆران زور زور به‌ ووردی‌ چاودیری‌ ئه‌و قوتابخانانه‌ بكه‌ن به‌ تایبه‌تی‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌رچنار ی‌ سه‌ره‌تایی‌ كه‌ هه‌موو فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ له‌وی‌ ده‌نك ئه‌دات . داواكارم زور زور وورد بن . ئه‌كین فیل و غشی‌ زوری‌ تیا ئه‌كریت. هیوادارم بلاوی‌ بكه‌نه‌وه‌ .
بۆتان/ ئه‌ڵمانیا
 باشه‌ من پرسیار له‌ چوندین پزیشکی ده‌رونی وکه‌سانی پسپۆر له‌ بواری ده‌رونیدا ده‌که‌م ،ده‌ڵێم ده‌بێت چ غیره‌ت و ئاخلاقی مرۆڤ بێت که‌ پاروه‌ نانی ده‌م منداڵانی ئه‌نفال و منداڵه‌ بێ نازه‌کان بخۆن که‌ باوکیان و براکانی ئه‌و گه‌له‌ هه‌ژاره‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌سته‌ڵات گه‌یاندوه‌. یان باشتر وایه‌ بپرسم کوا خۆپیشاندانتان کوا چالاکی ومانگرتنتان،نانتان بڕا ئاوتان نییه‌،کاره‌باتان نیه‌،هیچ خزمه‌ت گوزارییه‌کی سه‌ره‌تایی تان نیه‌،ئه‌ی بۆ ڕازی ده‌بن، ده‌ی گه‌ل وا کوسانێک هه‌ن ڕێ ره‌وی سکه‌ی ده‌نگه‌ ناڕازێکانتان بۆ ده‌که‌نه‌وه‌،بڕۆن ماندو مه‌بن شه‌و بخه‌نه‌ سه‌ر رۆژ تا ده‌گه‌نه‌ دوا ویستگه‌و ئه‌وکات پشوو بده‌ن ..به‌رهه‌می خاکو ووڵاتی خۆتان بخۆن دهسا یه‌ی گه‌ل ئاسۆی رزگاری زۆر نزیکه‌....
shwan madhad
 am raporte jey destkhshiy w rezy ham w keseky be wizhdan w khawen helwest y nebrdaneye, be taibet bew shewaze ke qsekrdneke be zaniyariyeky jwn w pwkhtewe. abe deselat w parleman be jdy w be wrdy bedwadachwn bo aw nayeksanyane bkat.
aros
 به‌ڵێ‌ ئه‌و سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌یه‌ی‌ كه‌ته‌نهاو ته‌نها خوێنكارانی‌ ئه‌م وولاَته‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ بروانامه‌یه‌كی‌ رووكه‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌ تێكرا دووره‌ له‌ خواست و ویستی‌ خاوه‌ن بروانامه‌كه‌ چونكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاوه‌ن بروانامه‌ ئاره‌زومه‌ندی‌ بروانامه‌كه‌ی‌ یان پیشه‌كه‌ی‌ نی‌یه‌؟ چونكه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ حه‌ز خوازی‌ خه‌ڵكانێك بنێرێته‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ كه‌خوێندكار ئاره‌زومه‌ندیه‌تی‌،كه‌ئه‌مه‌ ئه‌كرێت له‌دوادوای‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندندا به‌ده‌ر بكه‌وێت بۆنموونه‌ خوێندكارێك به‌شێكی‌ په‌یمانگا ته‌واو ئه‌كات و پێویسته‌ به‌پێی‌ به‌شه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ یه‌كێك له‌فه‌رمانگه‌حكومیه‌كاندا دابمه‌زرێت،به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن بروانامه‌كه‌ هیچ پسپۆریه‌كی‌ له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیدا به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌توانیویه‌تی‌ بروانامه‌یه‌كی‌ رووكه‌شی‌ خاڵی‌ له‌معریفه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌نه‌بونی‌ بنه‌مایه‌كی‌ یاسایی‌ یان په‌روه‌رده‌یی‌ ،هه‌روه‌ها هه‌ندێك مامۆستابه‌پێی‌ خزمه‌ت و ته‌مه‌نه‌وه‌ كراوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ له‌شارو شارۆچكه‌كان كه‌هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ساده‌و ئارام له‌گه‌ڵ خوێنكاره‌كه‌یدا ووتووێژ بكات و هه‌میشه‌ به‌ته‌شه‌رو قسه‌ی‌ ناشیرین دواوه‌،یان له‌لایه‌كی‌تره‌وه‌ مقه‌ر سریه‌و منڤمه‌و مه‌ركه‌زه‌كان واته‌ مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌و لقه‌كان گرنگترن له‌قوتابخانه‌و له‌دایه‌نگه‌و له‌ باخچه‌ی‌ ساوایان بۆیه‌ حكومه‌تی‌ هه‌ربێنه‌ی‌ كوردستان هه‌میشه‌ بیری‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێگه‌ی‌ خۆیان به‌هێز بكه‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌بیر له‌دروست كردنی‌ قوتابخانه‌یه‌ك و دایه‌نگه‌یه‌ك و باخچه‌یه‌كی‌ ساوایان،وه‌ئه‌وه‌نده‌ی‌ بیریان له‌خزمه‌تكردنی‌ ره‌فیق حیزبیه‌كانیان ئه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌به‌ستیان نی‌یه‌ خزمه‌ت به‌تاك به‌تاكی‌ كۆمه‌ڵ بكه‌ن،ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌بیری‌ ده‌وڵمه‌ند كردنی‌ رێكخراوه‌ كاسه‌لێسه‌كانیان ئه‌كه‌نه‌وه‌ نیو ئه‌وه‌نده‌ بیریان لای‌ دایكی‌ شه‌هید و منداڵی‌ ئه‌م وولاَته‌ نی‌ یه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ راستی‌ یه‌ كه‌ كوره‌كانی‌ خۆیان كچه‌كانی‌ خۆیان به‌پاره‌و پولی‌ ئه‌م وولاَته‌ خاوه‌نی‌ به‌رز ترین بروانامه‌ی‌ بێمسته‌وای‌ به‌پاره‌كراون و كێشه‌یه‌ك كه‌هه‌بێت به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نی‌ یه‌،بۆیه‌ ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر له‌م جاره‌داو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئێوه‌ به‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی‌ و پیسی‌ یه‌تانه‌وه‌ به‌م قێزه‌ونی‌ یه‌تانه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ سه‌ركورسی‌ ده‌سه‌لاَت و هه‌مان ده‌م و چاومان بینی‌ یه‌وه‌ واته‌ خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردنه‌وه‌ یاره‌بی‌ نۆشی‌ گیانتان بێت و وه‌ك شیری‌ دایكتان پێتان حه‌لاَڵ چونكه‌ سبه‌ی‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌كی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئێوه‌و به‌رێوه‌چوونی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ناعه‌داله‌تی‌ و هه‌رچی‌ باشه‌ بۆئێوه‌و ئێمه‌ش هه‌ژارتورو هه‌ژارتر ئه‌بوین یان ئه‌وه‌تا هه‌مووتان فره‌ئه‌درێنه‌ زبڵ دانی‌ مێژووی‌ میلله‌ته‌وه‌و منداڵه‌كانتان زبلًَدانتان بۆئه‌گه‌رێن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك هه‌ژار ی‌ ئه‌م كوردستان له‌سه‌ر زبڵدانی‌ زبڵه‌كانی‌ ئێوه‌ بژێوی‌ ژیانیان دابین ئه‌كه‌ن............
ديارى جةبارى
 دووباره‌و هه‌زار باره‌ ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌م زنجیره‌ راپورته‌ كاكه‌ گیان ئاسانه‌ پرسیاره‌كه‌ت كه‌ ده‌لیی ئه‌و پارانه‌یان چی‌ لیكردووه‌ . من پیتان بڵیم كه‌ هه‌مووی‌ له‌ باخه‌ل و ژماره‌ی‌ بانقیه‌كانی‌ خۆیاندا هه‌ڵگیراوه‌ و بواری‌ په‌روه‌رده‌ش به‌و شیوازه‌یه‌ كه‌ ده‌یبینن كه‌ خویندكار هیندی‌ بیزار ده‌بیت له‌خویندن هیچ زانیاریه‌كی‌ پی‌ نییه‌ . دووباره‌ پیتان ده‌لیمه‌وه‌ هه‌ر لایه‌نیكی‌ ئه‌مانه‌ بكرین دنیایه‌ك گه‌نده‌لی‌ له‌ خوی‌ گرتووه‌ . بۆیه‌ تكا له‌ خه‌لكی‌ ولاته‌كه‌م ده‌كه‌م تكایه‌ تكایه‌ تكایه‌ چاوتان بكه‌نوه‌ و له‌ شته‌كان تیبگه‌ن كه‌ پیویسته‌ ئه‌مانه‌ بگۆردرین.
omed issa
 من خۆم به‌شه‌کی ئه‌و قوتابخانانه‌م بینیوه‌ بریا ئێوه‌ هه‌ندێک وێنه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌تان بگرتبایه‌ که‌ چۆن دروستکراون ،ئه‌وانی کۆریه‌کان چۆن دروستکراون چه‌ندیان کۆریه‌کان دروستیان کردوه‌ ئێستاکه‌ش نه‌چوه‌ بچی بڕۆنه‌ گونه‌دکان ڕێپۆرتاژ بکه‌ن پرسیار له‌ خه‌ڵکه‌که‌ بکه‌ن چه‌ند پاره‌ی بۆ ته‌رخان کراوه‌ و چی کراوه‌ ئه‌وه‌ی کۆریه‌کان به‌ هه‌موو که‌م و کوڕیه‌کان که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نه‌بووه‌ چۆنه‌ ،ئێوه‌ ده‌توانن سود له‌ ئه‌رشیڤی ئه‌ندازیاره‌کان وه‌رگرن ، وه‌ک ڕێنمایی و نمونه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ