راپۆرت
میدیای‌ ره‌ش




Saturday, September 12, 2009
 
     

ئاماده‌كردنی‌: فه‌رمان عه‌بدولڕه‌حمان
"ماوه‌یه‌كه‌ تادێت ره‌وتی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لای‌ هه‌ندێك رۆژنامه‌و گۆڤار په‌ره‌ده‌سێنێت". ئه‌مه‌ چه‌ند دێڕێكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان كه‌ رۆژی‌ (1)ی‌ ئه‌م مانگه‌ بڵاویكرده‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ ترسناكانه‌ی‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێك رۆژنامه‌و میدیای‌ حیزبی‌ بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ ستراتیژێكی‌ سیاسی‌، هه‌مو ئیتیك‌و ئاكارێكی‌ رۆژنامه‌نوسییان تێپه‌ڕاندوه‌، سه‌ندیكا راشیگه‌یاندوه‌ "ئه‌و جۆره‌ زمانه‌ی‌ نوسین‌و تانه‌و ته‌شه‌ره‌ به‌ توندی‌ مه‌حكوم ده‌كه‌ین".

تای‌ هه‌ڵبژاردن به‌ری نه‌داون
ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ سێهه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ رۆژی‌ (22)ی‌ حوزه‌یرانی‌ (2009)كیفایه‌ت بو بۆ ئه‌وه‌ی‌ زمانی‌ میدیای‌ حیزب ئاوێته‌ی‌ توندوتیژی‌‌و زمانێكی‌ برینداركه‌رو ته‌شهیرئامێز ببێت‌و به‌ بڕوای‌ چاودێران ئه‌و قۆناغه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌بوه‌ كه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ سیاسیدا به‌ (تای‌ هه‌ڵبژاردن) ناسراوه‌و ئامانج لێی‌ دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌و هێزانه‌ بوه‌ كه‌ ركابه‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتیان كردوه‌ له‌ ململانێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ده‌رئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و مسۆگه‌ركردنی‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ (11)قه‌زای‌ پارێزگاكه‌ له‌ كۆی‌ (15)قه‌زا، یه‌كێتی‌ له‌به‌رده‌م پارتیدا توشی‌ ئیحراجییه‌كی‌ گه‌وره‌ هات، به‌ تایبه‌تی‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ به‌ پارتییان راگه‌یاندبو، لیستی‌ گۆڕان له‌ (5)كورسی‌ زیاتر ناهێنێت‌و هه‌ندێكی دیكه‌یان تا (10)كورسییان بۆ خه‌مڵاندبون، به‌ڵام لیستی‌ گۆڕان (25)كورسی‌ به‌ ده‌ستهێناو له‌ سلێمانیش سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ مسۆگه‌ر كرد كه‌ ئه‌وه‌ش وه‌كو رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز بڵاوی‌ كرده‌وه‌، سه‌ركرده‌ باڵاكانی‌ یه‌كێتییان توشی‌ شۆككرد.

میدیای‌ یه‌كێتی‌‌و پرسی‌ به‌خۆداچونه‌وه‌
به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ دوای‌ ئاشكراكردنی‌ ده‌رئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری‌ نوێكردنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌یاندا به‌ كاروباره‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و ده‌زگاكانیدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسی‌ چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر كار لابران، هاوكات، سه‌رنوسه‌رو جێگری‌ سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌)ش له‌سه‌ر كارلابران.

هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ پێیانوایه‌، به‌شێك له‌ شكسته‌كه‌یان له‌وه‌دابوه‌ كه‌ راگه‌یاندنه‌كه‌یان له‌ ئاست پێویستدا نه‌بوه‌و وه‌ڵامی‌ ئه‌و نوسین‌و راپۆرت‌و به‌ دواداچونانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌ له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می‌‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ حیزب‌و حكومه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌.

مه‌حمود سه‌نگاوی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: "من به‌ براده‌رانم ده‌وت، وه‌ڵامی‌ ئه‌و نوسینانه‌ بده‌نه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ خۆیان ده‌یانكرد‌و نه‌ ده‌یانهێشت منیش وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌".

به‌ڵام پێده‌چێت مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ یه‌كلاكردبێته‌وه‌و بڕیاریدابێت بۆچونه‌كه‌ی‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ به‌رجه‌سته‌ بكات‌و به‌ زمانێكی‌ توند وه‌ڵامی‌ هه‌مو نوسین‌و كارێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و ئیداره‌كه‌ی‌ ده‌نوسرێن، جگه‌ له‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند، له‌ رۆژی‌ 10ی‌ ئابی‌ رابردوه‌وه‌ پلانی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ راگه‌یاندن دژی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و لیستی‌ گۆڕان داڕێژراوه‌، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌نها له‌ ژماره‌ی‌ (4965 - 4969)ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ كه‌ (5)ژماره‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ ده‌كات (21)نوسینی‌ جیاواز دژی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خاڵی‌ هاوبه‌شیان زمانێكی‌ توندو زبره‌.

چاودێرانی‌ سیاسی‌ پێیانوایه‌، ئه‌گه‌ر ستراتیژی‌ به‌خۆداچونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ئیعلامییه‌ی‌ بێت، ئه‌وا شكستی‌ گه‌وره‌تر چاوڕێی‌ ده‌كات، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش مشتومڕی‌ زۆری‌ له‌ نێو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیدا دروستكردوه‌.

 نوسه‌رو نه‌فه‌سه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ
هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ سه‌ربه‌خۆ پێیانوایه‌، هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌ تایبه‌تی‌ یه‌كێتی‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ ناڕۆژنامه‌وانی‌‌و ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ ده‌وترێت (موهاته‌رات) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌‌و كاری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ شكۆی‌ خۆی‌ بێنێته‌خواره‌وه‌.

سۆران عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ رێگا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ میدیای‌ حیزبی‌ باكی‌ به‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ نییه‌و ده‌یه‌وێت پێگه‌ی‌ رۆڵی‌ میدیا له‌به‌رچاوی‌ مرۆڤی‌ كورد بێبایه‌خ بكات به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ "كاری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ هه‌موی‌ موهاته‌رات‌و شه‌ڕه‌جنێوه‌"، رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ سودیان نابێت‌و میدیای‌ ئه‌هلی‌ له‌سه‌ر پێی‌ خۆی‌ راده‌وه‌ستێت‌و كاریگه‌رییه‌كانیشی‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ درێژه‌یان ده‌بێت.

به‌ بڕوای‌ چاودێران، زۆرێك له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی‌ كه‌ كاراكته‌ری‌ بزواندنی‌ ئه‌و زمانه‌ ته‌شهیرئامێزه‌ن هه‌مان ئه‌و نوسه‌رو ئه‌كتیڤستانه‌ن كه‌ "ته‌پڵه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیان گه‌رمكردوه‌و قه‌ڵه‌می‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆبون". سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ میدیای‌ حیزب ده‌ستی‌ پێكردوه‌ هه‌مان نه‌فه‌سی‌ راگه‌یاندنی‌ شه‌إی‌ ناوخۆی‌ پێوه‌ زاڵه‌ كه‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌ یه‌كیانكرد، وتیشی‌: "ئێستاش كاراكته‌ره‌كان هه‌مان كاراكته‌رن‌و هه‌مان زمان به‌كار ده‌هێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌كی‌ دیكه‌دا".

به‌ڵام فه‌رهاد عه‌ونی‌، نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان پێیوابو، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی‌ به‌ زمانی‌ ته‌شهیرو توندوتیژی‌ ده‌نوسن هه‌ندێكیان له‌به‌ر پله‌وپایه‌و ده‌ستكه‌وتی‌ مادیه‌، هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێت بارودۆخه‌ سیاسییه‌كه‌ بقۆزنه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ركه‌ون‌و بناسرێن‌و شوێنپێی‌ خۆیان قایم بكه‌ن، هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێت له‌ وڵاتێك مافی‌ په‌نابه‌ری‌ پێوه‌ربگرن.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئایاری‌ (2009)دا سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك له‌ ماوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پابه‌ندی‌ ئیتیكه‌كانی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نوسی‌ نه‌بێت‌و په‌نا بۆ ته‌شهیرو ناوزڕاندنی‌ كه‌سایه‌تییه‌كان به‌رێت ئه‌وا له‌ راپۆرتی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوساندا‌و له‌ لیستی‌ ره‌شدا ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هۆشیاریدانه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان نه‌بوه‌ رێگر له‌به‌رده‌م مه‌كینه‌ی‌ ئیعلامی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتیدا، به‌ڵكو له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ خولی‌ سێهه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ زمانێكی‌ برینداركه‌رو توند روبه‌ڕوی‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌‌و میدیای‌ ئۆپۆزسیۆن بونه‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ته‌واوبونی‌ كه‌شوهه‌وای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا میدیای‌ یه‌كێتی‌ به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی‌، كه‌چی‌ تائێستا سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان هیچ رۆژنامه‌نوسێكی‌ نه‌خستوه‌ته‌ لیستی‌ ره‌شه‌وه‌و كاره‌ نائیتیكییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیشیانی‌ ئیدانه‌ نه‌كردوه‌.

فه‌رهاد عه‌ونی‌، نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان پابه‌ندن به‌ به‌ڵێنی‌ خۆیانه‌وه‌و بڕیاریانداوه‌ له‌و راپۆرتانه‌دا كه‌ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌، ناوی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بنه‌ماكانی‌ ئیتیكی‌ رۆژنامه‌نوسییان به‌زاندوه‌‌و زمانی‌ ته‌شهیرو موهاته‌راتیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

زۆرێك له‌ رۆژنامه‌نوسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان بێلایه‌ن نییه‌و سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌ ته‌نها له‌سه‌ر میدیای‌ حیزب دێته‌ قسه‌و بۆ میدیای‌ ئه‌هلی‌ هه‌ڵوێستی‌ نییه‌، یاخود لاوازه‌.
سۆران عومه‌ر وتی‌: "سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر میدیای‌ ئه‌هلی‌ كه‌ڕولاڵه‌، به‌ڵام بچوكترین شتی‌ میدیای‌ حیزبی‌ گه‌وره‌ ده‌كات‌و له‌سه‌ری‌ دێته‌ قسه‌".

هاوكات، له‌ ژماره‌ (557)ی‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتیدا نه‌به‌ز گۆران وتارێكی‌ نوسیوه‌ به‌ ناوی‌ (ده‌زانم هه‌موتان لێم توڕه‌ن) تیایدا نوسیویه‌تی‌: "(18)وتارم له‌به‌رده‌ستدایه‌ له‌ ماوه‌كانی‌ رابردودا پیاوانی‌ حیزب نوسیویانه‌و باس له‌ بێئه‌خلاقی‌‌و به‌دإه‌وشتی‌ من ده‌كه‌ن‌و تۆمه‌تم ده‌خه‌نه‌ سه‌ر، كه‌چی‌ سه‌ندیكا بێده‌نگه‌".

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و قسانه‌، نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسان داكۆكی‌ له‌ سه‌ندیكاكه‌ی‌ كرد كه‌ سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌و جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و راپۆرته‌ی‌ بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ چه‌ند بێلایه‌نانه‌ كاریان كردوه‌.

میدیا "ئه‌هلییه‌كان"ی‌ زمانحاڵی‌ حیزب
به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ پێیانوایه‌ كه‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسین كه‌ ئامانجیان ناشیرینكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: "چوار پێنج ساڵه‌ ده‌ڵێم كوردستانپۆست سایتی‌ ئه‌وانه‌، هه‌تا رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌و هاوڵاتیش هی‌ ئه‌وانه".

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "یه‌كێتی‌ ده‌یه‌وێت له‌ روی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ قه‌ره‌بوی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردو بكاته‌وه‌‌و پێیوایه‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌‌و كۆمپانیای‌ وشه‌ گورزی‌ لێوه‌شاندوه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ پلانیدایه‌ چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤارو سایت‌و بڵاوكراوه‌ی‌ جیاواز به‌ ناوی‌ ئه‌هلییه‌وه‌ دروست بكات‌و پاره‌و بودجه‌یه‌كی‌ زۆریشی‌ بۆ ته‌رخانكردوه‌ كه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ زمانی‌ ته‌شهیرو تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌، دژایه‌تی‌ لیستی‌ گۆڕان‌و كۆمپانیای‌ وشه‌ بكات".

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جگه‌ له‌و چه‌ندین گۆڤارو بڵاوكراوانه‌ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌، له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردودا دو وێبسایتی‌ كوردی‌ كرانه‌وه‌ به‌ ناوه‌كانی‌ (ئێستا نێت، په‌یڤ نێت) كه‌ جنێوفرۆشی‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان.

هاوكات، ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ دژی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ ده‌نوسرێن له‌ یه‌كێك له‌و دو وێبسایته‌دا بڵاوده‌بنه‌وه‌، له‌ ژماره‌ (4966)ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌)دا نوسینێكی‌ تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی‌ (كڕوزانه‌وه‌كه‌ی‌ KNN) كه‌ هه‌مان بابه‌ت له‌ وێبسایتی‌ (ئێستا نێت)یشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

دیمه‌نه‌ناته‌باكان
سۆران عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ رێگا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و زمانه‌ توندوتیژو پڕته‌شهیره‌ی‌ میدیای‌ حیزب دژی‌ نه‌یاره‌كانی‌ به‌كاریده‌هێنێت به‌رامبه‌ر حیزبی‌ به‌عس به‌كاری نه‌هێناوه‌.

ئه‌وه‌ی‌ خاڵی‌ كۆمیدی‌‌و سه‌یره‌ له‌و نێوه‌نده‌داو رۆژنامه‌نوسانی جدیشی‌ توشی‌ سه‌رسوڕمانێكی‌ كۆمیدی‌ كردوه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان سه‌رنوسه‌ری‌ بڵاوكراوه‌ ته‌شهیری‌‌و موخابه‌راتییه‌كانن، باس له‌ ئیتیكی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ پارادۆكسه‌كانی‌ میدیای‌ حیزبیدا، وێبسایتی‌ (پی‌ یو كه‌ی‌ میدیا) كه‌مپینێكی‌ بۆ پاراستنی‌ میدیای‌ كوردی‌ له‌ كاری‌ نائیتیكی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ هه‌مان وێبسایت‌و له‌ كه‌مێك خوارتری‌ لینكی‌ كه‌مپینه‌كه‌دا، لینكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ گۆڤارێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ بڕوای‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی‌ جدیی‌ "ناشیرینترین گۆڤاره‌ له‌ روی‌ ئه‌خلاقی‌ رۆژنامه‌نوسییه‌وه‌". ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌و كه‌مپینه‌ی‌ سایتی‌ (پی‌ یو كه‌ی‌ میدیا)دا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌سانێك پشتگیرییان لێكردوه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناشیرینترین لاپه‌ڕه‌یان له‌ بواری‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌ نوسییه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ هه‌ولێر.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
nyan
 hamo aw shtana gwann datwann gorany zyatr dros bkan dastan kosh
نانؤ
 زۆرم بیه‌ به‌لام .......ده‌لیم رۆزنامه‌نووسی حزبی ووژدانی بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی زبله‌ .به‌لام رۆزنامه‌نوسی ئازاد وژدانی ئاسوده‌یه‌
Sabah Yassin
 کورد وتویه‌تی "له‌پری بو به‌کوڕێ" ئه‌و به‌نده‌ مانا ئه‌وم نا هه‌مواریه‌ پارتی و یه‌کیتی و هه‌ردوو سه‌رکرده‌کانیان به‌رزانی و تاله‌بانی روون ده‌کاته‌وه‌. چۆنکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ ئارقی ناوچه‌وان به‌م بار و دوخه‌ بگه‌یشتانانه‌ ئه‌و پاره‌نی نه‌ته‌وه‌یان به‌و جوره‌ ئێعلامی بازاریه‌وه‌ سه‌رف نه‌ده‌کرد و بیر له‌وه‌ لاوازی کومه‌لایه‌تی و دین و دنیا کوردی ده‌کرده‌وه‌ و هه‌وڵێکیان ده‌دا که‌ به‌راستی ببیت به‌کورێک له‌ جێگه‌ی ئه‌و بێ فریه‌ که‌ لادی گه‌رمیان ده‌ڵێت. من به‌رده‌وام بیر له‌ هه‌ژاری که‌له‌پوری په‌روه‌رده‌ی دین و دنیا ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ له‌پشتی لاوازی و بێ بڕاوی مرۆڤ به‌ خودی خوی و مرۆڤی بی ئێمان له‌سه‌ر شکاندنه‌وه‌ ئه‌وانی تر ئێمانی خۆی بینا ده‌کات. ئه‌گه‌ر نا تاله‌بانی و به‌رزانی ده‌بو سه‌یریکی خۆیان بکه‌ن و نه‌ترسانه‌ش باسیان له‌ لاوازی خۆیان بکردایه‌و وله‌و بگه‌یشتانایه‌ که‌ گوران ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ توانای حیزب و پاره‌وه‌ و ئێعلامه‌وه‌ نه‌هانیووه‌، به‌ڵکو ناره‌زایه‌کان هه‌بو و نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ک کامیر مانی ئاماده‌ ئه‌و وێنانه‌ی گرتو و به‌ ده‌وه‌ربه‌ریدکه‌یدا بڵاوی کرده‌وه‌. وینه‌کان بۆ خۆیان ده‌دوا و دوانه‌کان مانای وشه‌یان وه‌رگرت به‌ڵام سه‌چاوه‌ خراپیه‌که‌ی له‌ کاری نابه‌جی هه‌ردوو پارت و هه‌ردوو خیزان و سه‌رکرده‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتوه‌. وینه‌کان ده‌بو مایه‌ شانازی بوایه‌ بۆ ئه‌و سه‌رکردانه‌، چونکه‌ دنیا له‌ به‌رچاو روونکردنه‌وه‌. ئه‌وه‌ی که‌ گرنگ مرۆڤ کورد له‌ دوی گه‌رانه‌ به‌ دوای هاتاید ا وتا ئیستاش توانا په‌سند کردنی جیاوازی ماوه‌. ئه‌و نوسه‌ری نوسه‌ر بێت، ئه‌و بیر له‌ گه‌شه‌دا به‌ هاوتایی جیاوازیه‌کان ده‌کاته‌وه‌ و گویی به‌ پیاو پاره‌ و پول نادا که‌ مرۆڤ بونی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌. توش سه‌رکه‌وتبی له‌ کاری هاوتایدا و چاکه‌ ده‌که‌یت که‌ ره‌چاوی جیاوازی ده‌که‌یت و په‌رده‌ له‌سه‌ر روویان هه‌ڵده‌ماڵێت.
Diyary
 hech shtek daye pdk+puk nadat awa yasay zhyana.taza la dayk abet o kon esh amret Goran la dayk bwaw o puk+pdk baraw mrdn achn ba haman shedwash pash chanaha sale tr bzotnawayake tr la dayk abet o basar goran a arwat lagal rez a
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ