راپۆرت
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌




Wednesday, January 27, 2010
 
     

راپۆرت: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردودا، حكومه‌تی‌ عێراق بڕی‌ (741)ملیارو (420)ملیۆن دیناری‌ سه‌رفكردوه‌ بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌و هاورده‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا داوای‌ بڕی‌ (653)ملیار‌و (250)ملیۆن دیناری‌ تر كراوه‌ بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ مادده‌ی‌ (140) كه‌ ئاسایكردنه‌وه‌ ته‌واو نه‌بوه‌.

به‌پێی‌ دوا راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌، لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)، له‌ ساڵی‌ (2007)وه‌ تا (30/11/2009) له‌ هه‌ر سێ‌ پارێزگای‌ (كه‌ركوك، دیاله‌، نه‌ینه‌وا) ئاواره‌و هاورده‌ به‌ بڕی‌ (741)ملیارو (420)ملیۆن دینار قه‌ره‌بوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك داوای‌ بڕی‌ (653)ملیار‌و (250)ملیۆن دینار كراوه‌و تا ئێستا سه‌رفنه‌كراوه‌، به‌وپێیه‌ (63158) مامه‌ڵه‌ قه‌ره‌بوكراونه‌ته‌وه‌‌و (56323) مامه‌ڵه‌ قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

دوای روخاندنی رژێمی پێشوی عێراق، ئیداره‌یه‌كی كاتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دامه‌زراو به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و ئیداره‌یه‌، ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراق پێكهات‌و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ نوسییه‌وه‌‌و ماده‌ی(58)ی‌ له‌و یاسایه‌دا جێگیركرد كه‌ تایبه‌تبو به‌ كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ كێشه‌یان له‌سه‌ربو، دواتر له‌ (30/1/2005) كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراق هه‌ڵبژێررا‌و حكومه‌تی عێراقی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ پێكهێنا به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و دوباره‌ حكومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه‌ راسپێررایه‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(58).

به‌پێی‌ خاڵی‌ یه‌ك له‌ بڕگه‌ی‌ (ا)ی‌ ماده‌ی 58 "پێویسته‌ حكومه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا سه‌رجه‌م راگوێزراو‌و هاورده‌و دورخراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانیان بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ دادگه‌رانه‌ قه‌ره‌بویانبكاته‌وه‌". به‌پێی‌ خاڵی‌ دوه‌می‌ هه‌مان مادده‌ "سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ هاورده‌كراون بۆ كه‌ركوك، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراق گره‌نتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی‌ خۆیان بكات‌و خه‌رجی‌ گه‌ڕانه‌وه‌و قه‌ره‌بوی‌ پێویستیان بكاته‌وه‌و شوێنی‌ نیشته‌جێبونیشیان بۆ دابینبكات".

دواتر ماده‌ی(58) خرایه‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری‌ عێراقه‌وه‌و ریزبه‌ندی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوری عێراقی وه‌رگرت، دیسانه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌(140) ده‌بێت، ناوچه‌جێناكۆكه‌كان به‌ سێ‌ میكانیزمی‌ (ئاساییكردنه‌وه‌، سه‌رژمێرییكردن، ریفراندۆم) چاره‌نوسیان یه‌كلاییبكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ك له‌ كارنامه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكیشدا، حكومه‌تی‌ عێراق پابه‌ندكراوه‌ به‌مادده‌ی‌(140)ه‌وه‌، به‌پێی‌ بإگه‌ی(22) له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی مالیكی "حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌(140) له‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراق كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ ماده‌ی‌(58) له‌ یاسای‌ كاتی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جێبه‌جێكرنه‌ش به‌سێ‌ قۆناغ ده‌بێت (ئاساییكرنه‌وه‌، سه‌رژمێریی‌، ریفراندۆم)، له‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌، حكومه‌تیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانیه‌وه‌ هه‌نگاوی‌ پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ قۆناغی‌ ئاسایكردنه‌وه‌".

شێرزاد عادل، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ماده‌ی‌(140)‌و قوربانییان‌و پاكتاوی‌ ره‌گه‌زی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: به‌پێی‌ ده‌ستور، حكومه‌تی‌ عێراق پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌(140)‌و هه‌روه‌ها له‌ كارنامه‌ی‌ نوری‌ مالیكیشدا، باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ حكومه‌ت مولته‌زیمه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌كه‌، به‌ڵام دوای‌ چه‌ند ساڵ‌ تا ئێستا بڕگه‌یه‌كی‌ بچوكی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌، ئه‌ویش قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌و هاورده‌یه‌ كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ كه‌م قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ (10ـ20)ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌و نابێته‌ هۆی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌جێناكۆكه‌كان.

وتیشی‌: "پێویستبو په‌رله‌مانی‌ عێراق، موحاسه‌به‌ی‌ حكومه‌تی‌ بكردایه‌، به‌هۆی‌ باپه‌ندنه‌بونی‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌(140)ه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بو لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ فشاری‌ بكردایه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و مادده‌ ده‌ستورییه‌و دواتریش بۆ موحاسه‌به‌كردنی‌ حكومه‌ت، چونكه‌ حكومه‌تی‌ عێراق نایه‌وێت (140) جێبه‌جێبكرێت‌و هاوكاری‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و ماده‌یه‌ ناكات، بۆیه‌ به‌ رای‌ من، به‌م شێوازه‌ی‌ ئێستا، حكومه‌ت ناتوانێت قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ماده‌كه‌ كه‌ ئاساییكردنه‌وه‌یه‌، تێبه‌په‌ڕێنێت".

پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌(140)
له‌ رۆژی(9/8/2006) لیژنه‌ی باڵای حكومی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)پێكهات كه‌ ده‌بو مادده‌كه‌ به‌ سێ‌ هه‌نگاو جێبه‌جێبكات. دوای‌ ساڵێك له‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌(140)، لیژنه‌ باڵاكه‌ چه‌ند بڕیارێكی‌ ده‌ركرد به‌ مه‌به‌ستی‌ میكانیزمی‌ جێبه‌جێكردنی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ماده‌ی‌(140)، به‌تایبه‌ت قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌.

به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (ب)ی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (2)ی‌(16/1/2007)ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌(140) "قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ راگوێزراون‌و كۆچیانپێكراوه‌ به‌ بڕی‌ (10) ملیۆن دینار". هه‌روه‌ك به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (1)ی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (3)ی‌(1/2/2007) "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ هه‌مو خێزانه‌ هاورده‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌و ماده‌ی‌(140) ده‌یانگرێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ پێشوی‌ خۆیان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی‌ (20)ملیۆن دیناریان پێ بدرێت".

ناوچه‌جێناكۆكه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كه‌ ماده‌ی‌ (140)ده‌یانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه‌ (پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌ ته‌واوی‌ قه‌زاو ناحییه‌كانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ قه‌زای‌ قه‌زای‌ داقوق، دوزخورماتو، چه‌مچه‌ماڵ‌، كه‌لار، كفری‌، تازه‌خورماتو).

ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ موسڵ‌ كه‌ ماده‌ی‌(140) ده‌یانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه‌(قه‌زای‌ سنجار‌و ناحییه‌كانی‌، قه‌زای‌ شێخان‌و ناحییه‌كانی‌، قه‌زای‌ حه‌مدانییه‌و ناحییه‌كانی‌، قه‌زای‌ تلكێف‌و ناحییه‌كانی‌، ناحییه‌ی‌ به‌عشیقه‌، ناحییه‌ی‌ قه‌حتانییه‌، قه‌زای‌ مه‌خمورو ناحییه‌كانی‌، ناحییه‌ی‌ زمار، قه‌زای‌ عه‌قره‌و ناحییه‌كانی‌).

ناوچه‌جێناكۆكه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دیاله‌ كه‌ ماده‌ی‌(140) ده‌یانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه‌(قه‌زای‌ خانه‌قین‌و ناحییه‌كانی‌، جه‌له‌ولا، سه‌عدییه‌، قه‌زای‌ میقدادییه‌و ناحییه‌كانی‌، قه‌زای‌ به‌له‌دروز له‌گه‌ڵ‌ ناحییه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌، قه‌زای‌ به‌دره‌و ناحییه‌ی‌ جه‌سان، ناحییه‌ی‌ مه‌یدان، ناحییه‌ی‌ قۆره‌تو).

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌(140) له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك‌و دیاله‌و موسڵ‌، سێ‌ نوسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌: (نوسینگه‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك كه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی‌ له‌ ناو شاری‌ كه‌ركوكه‌، نوسینگه‌ی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ كه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ خانه‌قینه‌، نوسینگه‌ی‌ پارێزگای‌ موسڵ‌ كه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی‌ له‌ قه‌زای مه‌خموره‌).

له‌ سنوری‌ هه‌ر سێ‌ پارێزگای‌ (كه‌ركوك، دیاله‌، نه‌ینه‌وا)دا هه‌زاران مامه‌ڵه‌ی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ تا ئێستا چه‌كیان بۆكراوه‌، ئه‌و ئاوارانه‌ی‌ له‌م پارێزگایانه‌دا چه‌كیان بۆ كراوه‌ ژماره‌یان (52174) مامه‌ڵه‌یه‌‌و بڕی‌ (521) ملیارو (740)ملیۆن دیناریان بۆ سه‌رفكراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوردانه‌ی‌ كه‌ چه‌كیان بۆ كراوه‌و قه‌ره‌بوكرانه‌وه‌ته‌وه‌ ژماره‌یان (10984) مامه‌ڵه‌یه‌‌و كه‌ بڕی‌ (219)ملیارو (680)ملیۆن دیناریان بۆ سه‌رفكراوه‌، به‌وپێیه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا ئاواره‌و هاورده‌، به‌ بڕی‌ (741)ملیارو (420)ملیۆن دینار قه‌ره‌بوكراونه‌ته‌وه‌.

 له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ (32906) مامه‌ڵه‌ی‌ ئاواره‌ كه‌ چه‌كیان بۆ كراوه‌، به‌ڵام قه‌ره‌بونه‌كراونه‌ته‌وه‌، بإی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌یان ده‌كاته‌ (329)ملیارو (60)ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها (5498) مامه‌ڵه‌ی‌ هاورده‌ كه‌ چه‌كیان بۆ كراوه‌، به‌ڵام قه‌ره‌بونه‌كراونه‌ته‌وه‌، بإی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌یان ده‌گاته‌ (109)ملیار‌و (960)ملیۆن دینار، به‌و پێیه‌ كۆی‌ بودجه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ (ئاواره‌و هاورده‌) كه‌ چه‌كه‌كانیان له‌ لیژنه‌ی‌ داراییه‌ (439)ملیارو (20)ملیۆن دیناره‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ (12343) مامه‌ڵه‌ی‌ ئاواره‌ كه‌ ئێستا له‌ لیژنه‌ی‌ دارایین‌و تا ئێستا چه‌كیان بۆ نه‌كراوه‌،  هه‌روه‌ها (3495) مامه‌ڵه‌ی‌ هاورده‌ ئێستا له‌ لیژنه‌ی‌ دارایین‌و تا ئێستا چه‌كیان بۆ نه‌كراوه‌.

سه‌ره‌ڕای‌ سێ‌ ساڵ‌ له‌ كاركردن، به‌ڵام تا ئێستا لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌(140) قۆناغی‌ یه‌كه‌م (ئاساییكردنه‌وه‌)ی‌ ماده‌كه‌ی‌ تێ‌ نه‌په‌ڕاندوه‌، هاوكات به‌ بۆچونی‌ چاودێران، سستییه‌كی‌ زۆر له‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌دا ده‌بینرێت.

جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ماده‌ی‌ (140)‌و قوربانییان‌و پاكتاوی‌ ره‌گه‌زی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ئیشوكاره‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵا له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌و هاورده‌ كه‌موكورتی‌ تێدایه‌، چونكه‌ تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خێزان قه‌ره‌بونه‌كراونه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا مافی‌ خۆیانه‌ قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش ئیشوكاره‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵا به‌ سستی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و كاتی‌ زۆر به‌فیڕۆ ده‌درێت.

 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، بێئاگایی‌ لیژنه‌كه‌یانی‌ له‌ چۆنێتیی‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ماده‌ی‌(140) ده‌ربڕی‌، "ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی‌ ماده‌ی‌ (140)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، هیچ رۆڵ‌‌و چالاكییه‌كی‌ نییه‌، بۆیه‌ وه‌كو لیژنه‌كه‌ زانیاریی‌ ئه‌وتۆمان له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كاره‌كانی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نییه‌".

قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌، هۆكار نه‌بوه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌جێناكۆكه‌كان
له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئامانجی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌، ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌جێناكۆكه‌كانه‌، به‌ڵام به‌ بڕوای‌ شاره‌زایان‌و چاودێران، سیستمی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌بوه‌ته‌ پاڵپشت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌.

به‌ بۆچونی‌ له‌تیف فاتیح، رۆژنامه‌نوس‌و شاره‌زا له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك، سیستمی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ له‌ عێراقدا نه‌یتوانیوه‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ئاساییبكاته‌وه‌و هۆكاریش نه‌بوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌و هاورده‌كان بۆ شوێنی‌ خۆیان، چونكه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان قه‌ره‌بوه‌كه‌ وه‌رده‌گرن‌و له‌ به‌رامبه‌ردا ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ پێشوی‌ خۆیان، جگه‌له‌وه‌ش سیستمی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ عه‌داله‌تی‌ تێدانییه‌‌و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ هاورده‌ (20)ملیۆن دینار دانراوه‌، به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كوردی‌ ئاواره‌ (10)ملیۆن دینار دانراوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
peyman
 berasti zor nakhoshe sar kerde kani kurd mamele be shari karkuko daken
kamal kalari baretanea
 saera namdewa kord agall bbasty balam krdeana sare karkok kache arabish nazany rasta qwds arabia aexw dll kordea ..........
Sabah Yassin
 کورد ده‌مێکه‌ وتویه‌تی قسه‌ هه‌زاره‌ و دوانی به‌کاره‌. که‌ بیر له‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ده‌برینه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ تا بزانی مه‌به‌ست له‌ دوو قسه‌ی چیه‌ یان چ دوو قسه‌یه‌ک گرنگه‌. بروا ده‌که‌م ده‌ربرینه‌، مه‌به‌ست له‌ وشه‌ی پلان و به‌ جێگه‌یاندنه‌. چونکه‌ پلان و به‌جێکه‌یان ته‌نها دوو قسه‌ی که‌ مه‌به‌ست ده‌پێکێت. جا ئه‌گه‌ر قه‌ربو به‌ پلان بکرایه‌، به‌جێگه‌ ده‌گه‌ینرا. به‌لام کاتێک که‌ ئێمه‌ له‌و ده‌وڵه‌ته‌کیدا ژیان بکه‌ین و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زومه‌ندی مرۆڤی، که‌لتور و یاسایی دروست نه‌بوبیت، چۆن قه‌ره‌بو مانایی ده‌بێت. له‌وه‌ش گرنگتر عیراق ده‌ئه‌نجامی به‌جیگه‌ینراوی پلانی که‌مپانی نه‌وتی بوه‌و له‌ دوای 2003 .........و ........ وه‌ک نوینه‌ری لابه‌لای کورد و که‌مپانی نه‌وتی رۆڵ ده‌گێرن. جا ئه‌گه‌ر نه‌وت و که‌مپانی نه‌وتی خاوه‌ن پلان و به‌جێگه‌یاندی عیراق بن ئه‌و ماده‌ی 140 له‌وه‌ ده‌چی به‌چه‌ند رێکه‌وتنیکی ژیراو ژیر بنه‌مای ئه‌و دامه‌زروه‌ که‌ عیراقه‌ وه‌ک به‌رده‌وامی پلان و به‌جێگه‌یاند راگریت و ئه‌وسا با کورد وه‌ک که‌لتوره‌ و خاک و مرۆڤ سیر بخوا و زۆرنا لێ بدات. خۆ ئه‌گه‌ر کورد نه‌یه‌ویت سیر بخوا و زۆرنا لیبدا، ئه‌وا ده‌بیت پلان به‌ جیگه‌ینه‌ری هه‌بیت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ئه‌و بنامه‌یه‌ که‌ ده‌سته‌ڵات و ده‌وڵه‌تی عیراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌. پرسیاری من ئه‌وه‌، ئایا کورده‌کانی ئه‌وروپا هیچ پلانێکیان هه‌یه‌ تا وه‌ له‌ که‌مپانی نه‌وته‌کان بکه‌ن که‌ داوی کوردی نه‌ک عیراقی به‌ جێگه‌ بگه‌ێنت یان ئه‌وانیش وه‌ک کورده‌کانی عیراق چاوه‌ری ره‌حمه‌تی بغداد یان وشنتۆن ده‌که‌ن که‌ کارێکیان بۆ بکات.
omed issa
 سه‌یری نه‌هامه‌تی بکه‌ وه‌ک پرد بۆ سه‌رکه‌وتن. august strindberg .دیبلۆماتی سویدی einar af wirsen سه‌رژمێری که‌رکوک له‌کاتی دامه‌زراندنی عیراق 37000 عه‌ره‌ب.47000 کورد 26000 تورکمان 2500 مه‌سیحی سه‌رژمێر ده‌کاتن ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ زاری وه‌زیری خاریجی سوید له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرسی که‌رکوک ئاشتی به‌کورتی نوسیتمه‌وه‌.مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و پرسی کارت زۆرن ،ئه‌گه‌ر ده‌زانن خه‌ڵک چه‌کی قه‌ره‌بوو وه‌ر ده‌گری و ناشگه‌ڕێته‌وه‌ چه‌ک بۆ دابه‌ش ده‌کرێ .
scharo
 من لام سه‌یره‌ که‌رکوك فرۆشراوه‌ به‌ ڕیکه‌وتن له‌گه‌ڵ برا خۆشه‌ویسته‌ عه‌ره‌به‌کان به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بوون له‌ناردنی نه‌وت به‌ قاجاغ ئێمه‌ ئێستا ده‌رباره‌ی که‌رکوك قسه‌ ده‌که‌ین پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ سه‌رکرده‌کانی کورد که‌ ئێستا حوکم ڕانی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن له‌ به‌غداد بڵێن که‌رکوك شاری کورده‌ نه‌ڵێن شاریکی عیراقه‌ وه‌ك سلیمانی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن بڵین کوردی عیراق به‌شێکه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد کێ که‌رکوکی دڵ و قودسی فرۆشتوه‌ وا وه‌ری بگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا مێژوو ڕه‌حم ناکات ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌مایان نه‌کرد ڕاستیان به‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌ووت که‌ که‌رکوك فرۆشراوه‌ ئه‌وا پێویسته‌ خه‌ڵك ده‌نگیان بێ نه‌دات ئه‌و کاته‌ ئه‌مه‌ ئه‌رکی گۆڕان و کاك نه‌وشیروانه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ