راپۆرت
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت




Friday, February 12, 2010
 
     

راپۆرت

لیستی گۆڕان له‌خۆئاماده‌كردندایه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی حیزبیانه‌ی كورد، بگۆڕێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جار ده‌بێت كه‌ كورد نماینده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ به‌غدا ده‌ستنیشان بكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ نه‌بونی داكۆكیكاره‌كانی هه‌یبوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و چه‌ندین بابه‌تی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیست و قه‌واره‌ به‌شداربوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ ئاشكرا هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ چه‌ندین روه‌وه‌ گۆڕانكاری‌ بۆ گه‌لی‌ كورد و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌، وه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گۆڕانكاریی‌ به‌رچاویان لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ر له‌ دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ راسته‌قینه‌ و خستنه‌ڕوی‌ راستییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر و هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان و دروستكردنی‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ژمون و باڵاده‌ستیی‌ دو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ به‌ درێژایی‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ناوی‌ یه‌كگرتویی‌ و یه‌كده‌نگی‌ كورده‌وه‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی‌ ژیانیان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ به‌غداش قۆرخكردوه‌، بۆیه‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ گۆڕان وه‌ك چۆن له‌ كوردستاندا ببوه‌ پێویستییه‌كی‌ رۆژانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌، له‌ ئێستاشدا به‌هه‌مان شێوه‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد له‌ به‌غدا بۆته‌ پێویستییه‌كی‌ چاره‌نوسساز، به‌ تایبه‌تی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ئاست پێداویستی‌ و داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا بن.

گۆڕانكاری‌ بۆ عێراق به‌ گشتی‌ پێویسته‌
گۆڕانكاری‌ له‌ پێكهاته‌ و ئه‌ندمانی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تدا هه‌میشه‌ پێویست بوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا گۆڕانكاری‌ بنچینه‌یی‌ له‌ عێراق به‌ گشتی‌ و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ بۆته‌ پێداویستی‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ حاكم شێخ له‌تیف، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: له‌ پاش روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس سیسته‌مێكی‌ دیموكراتی‌ له‌ عێراق هاته‌ كایه‌وه‌، كه‌ پێشتر ئه‌و سیسته‌مه‌ په‌یڕه‌و نه‌كرابو، پاش تێپه‌ڕبونی‌ 7 ساڵ له‌و ئه‌زمونه‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕی‌ به‌هۆی‌ نه‌شاره‌زایی‌ و نه‌بونی‌ پێشینه‌ و نه‌بونی‌ موماره‌سه‌ی‌ دیموكراتی‌ ده‌ركه‌وت، بۆیه‌ گۆڕانكاری‌ زۆر پێویسته‌ بۆ گه‌لی‌ عێراق به‌ گشتی‌ و كورد به‌تایبه‌تی‌.

چونی‌ گۆڕان بۆ به‌غدا گوتاری حیزبی ده‌كاته‌ نه‌ته‌وه‌یی
به‌بۆچونی‌ حاكم شێخ له‌تیف، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌سلێمانی، چونی‌ گۆڕان بۆ ناو په‌رله‌مانی‌ به‌غدا كاریگه‌ریی‌ ئیجابی‌ ده‌بێت بۆ كورد، چونكه‌ گوتاری‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد له‌ به‌غدا به‌هۆی‌ رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ نێوان دو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌ گوتارێكی‌ حیزبی‌ بوه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ گوتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بێت، هه‌روه‌ها زۆرجاریش پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و چاره‌نوسسازه‌كانی‌ كوردستان خراونه‌ته‌ دوای‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبییه‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بونی‌ لیستی‌ جیاواز و به‌ تایبه‌تی‌ لیستی‌ گۆڕان وا ده‌كات گوتاری‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا له‌ گوتارێكی‌ حیزبییه‌وه‌ ببێته‌ گوتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌.
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئیجابیاته‌كانی‌ چونی‌ گۆڕا بۆ به‌غدا، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "ئه‌و بیروبۆچونه‌ سیاسیه‌ی‌ كه‌ هه‌مانه‌، بۆ گۆڕینی‌ وه‌زعی‌ سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ ‌و رۆشنبیری‌ ‌و قانونی‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ كوردستان و عێراق و ده‌مانه‌وێت فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بتوانێت ده‌ورێكی‌ كاریگه‌ر و گرنگ ببینێت كه‌ ئه‌گه‌ر له‌مه‌ی‌ كوردستان زیاتر نه‌بێت له‌مه‌ كه‌متر نه‌بێت ‌و بتوانێت جێگه‌ی‌ ئومێد ‌و متمانه‌ی‌ میلـله‌ته‌كه‌مان بێت چ له‌كوردستان ‌و چ له‌عێراقدا".

گۆڕان له‌ هه‌رێم چی‌ كردوه‌ و له‌ به‌غدا چی‌ ده‌كات؟
دكتۆر شاهۆ سه‌عید هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ KNN رایگه‌یاند:
فراكسیۆنی گۆڕان ته‌مه‌نی‌ ته‌نها چه‌ند مانگێكی‌ دیاریكراوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا توانیومانه‌ ئه‌زمونی‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا بچه‌سپێنین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌‌و كه‌م ئه‌زمونیشمان هه‌بوبێَت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ باشمان ده‌ستپێكردوه‌، ئێمه‌ ئۆپۆزیسیۆنمان له‌ په‌رله‌مانێكدا دروستكرد كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 17 ساڵ‌ بو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ قۆرغكرابو.
له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كوردیان كردوه‌ له‌ به‌غدا هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی‌ لاوه‌كییان كردوه‌ به‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ كاره‌كانیان، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ روانگه‌یه‌كی‌ حیزبییه‌وه‌ له‌ كێشه‌كانیان روانیوه‌، حاكم شێخ له‌تیف رایگه‌یاند: له‌ ئه‌ساسدا ئه‌وله‌ویاتی‌ كورد بریتییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ دیكه‌ و دیاریكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم و ناوه‌ند و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ت و سامان و دیاریكردنی‌ بودجه‌، هه‌ربۆیه‌ گۆڕان له‌ به‌غدا ئه‌م مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كییانه‌ ده‌كاته‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی‌ و هه‌وڵده‌دات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد.
هه‌روه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ " ئومێدمان وایه‌ كه‌كوتله‌كه‌ی‌ ئێمه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقدا ببن به‌پارێزه‌ر و داكۆكیكه‌ر له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی‌ میلـله‌ته‌كه‌مان، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ببین به‌پارێزه‌ری‌ مافه‌كانی‌ میلـله‌ته‌كه‌مان له‌ به‌غدا، ده‌مانه‌وێت ئه‌و بۆشاییه‌ی‌ كه‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردودا پڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌ پڕی‌ بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی‌ كه‌ هه‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ بودجه‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد له‌وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ پاسه‌وانی‌ سنور و ... هتد، هیوامان وایه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویستانه‌ی‌ ئێمه‌ جێبه‌جێ ببێت".
 
یه‌ك لیستی‌ باشتره‌ یان فره‌لیستی‌؟
له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا هه‌ردو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێم بانگه‌شه‌ی‌ یه‌كلیستی‌ و یه‌كده‌نگییان ده‌كرد له‌ به‌غدا و وایان بڵاوده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌شداریكردنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان زیان به‌ كورد ده‌گه‌یه‌نێت به‌ بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كورد مه‌ترسیی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ڵام حاكم شێخ له‌تیف به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بۆچونه‌وه‌ پێی‌ وایه‌ خاڵی‌ لاوازی‌ هه‌ر سیسته‌مێك له‌وه‌دایه‌ كه‌ یه‌كهه‌ڵوێستی‌ تێدابێت به‌و مانایه‌ی‌ بیرو بۆچونی‌ جیاواز له‌خۆ نه‌گرێت، هه‌روه‌ها فره‌هه‌ڵوێسیتی‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ دژایه‌تی‌ یه‌كتر بكه‌ین، له‌ماوه‌ی‌ رابردودا هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌هۆی‌ رێكه‌وتنی‌ ستراتیژییه‌وه‌ ئیراده‌ی‌ خۆیانكردوه‌ به‌یه‌ك له‌ به‌غدا و له‌ ئه‌نجامیشدا بڕیاره‌كانیان كردوه‌ به‌ بڕیاری‌ كه‌سێك یان دو كه‌س، دواجار ئه‌م یه‌كلیستی‌ و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ قازانجی‌ بۆ میلـله‌تی‌ كورد هه‌بێت، زیانی‌ بۆ كورد هه‌بوه‌.

پاشاگه‌ردانی‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ پۆسته‌ سیادییه‌كان بۆ كورد له‌ به‌غدا نامێنێت
له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2005 حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌وافوق پێكهێنرا و پۆسته‌ سیادییه‌كان له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا دابه‌شكران، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هه‌ردو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ نێوانیان پۆسته‌كانی‌ به‌غداشیان دابه‌شكرد و جۆرێك له‌ بێسه‌روبه‌ره‌یی‌ له‌و نێوه‌نده‌دا دروست بو، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌و راستییه‌ ئه‌وه‌ بو كه‌ له‌ پاش بونی‌ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌ سه‌رۆكی‌ حکومه‌ت، پاش چه‌ندین مانگ مشتومڕ و گفتوگۆ، ئینجا توانرا جێگره‌وه‌ی‌ دكتۆر به‌رهه‌م دیاری‌ بكرێت، به‌هۆی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردو پارت له‌ دیاریكردنی‌ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌، بۆیه‌ به‌ چونی‌ گۆڕان بۆ به‌غدا پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ش نه‌مێنێت.
به‌بڕوای‌ حاكم شێخ له‌تیف، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌شاری سلێمانی، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ رێژه‌ی‌ ئه‌و كورسییانه‌ی‌ كه‌ له‌ داهاتودا به‌ده‌ست ده‌هێنرێن، هاوكات گه‌شبینی‌ خۆشی‌ پیشاندا به‌وه‌ی‌ كه‌ گۆڕان رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌هۆی‌ هۆشیاربونه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك و نه‌مانی‌ ئه‌و دیواری‌ ترسه‌ی‌ كه‌ له‌ دوای‌ 25/7دا رویدا.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان بو به‌ زۆرینه‌ ئه‌و كات هێزێك دروست ده‌بێت كه‌ له‌ قازانجیی‌ سیسته‌می‌ دیموكراتیه‌ له‌ كوردستان، ئه‌و كات گه‌وره‌ترین كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر شتی‌ باش دێته‌ كایه‌وه‌ و گه‌نده‌ڵیش نامێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رو نه‌دات، ئه‌وكات به‌ هه‌مان شێوه‌ كێبڕكی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ باشترین شت بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان دێته‌كایه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
شاجوانى سلييمانى
 من وه‌ك كۆران خوازیك ئه‌لیم هیوادارم هه‌وله‌كای‌ كۆران هه‌ر ته‌نها قسه‌ نه‌بیت به‌لكو كرده‌وه‌شی‌ له‌كه‌لدا بیت به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتنم بۆ هه‌موو كوردان
NEBEZ
 bjii gorran ,bruxi bna mala perst
karwan
 سلاو له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران و لایه‌نگرانی گۆران ئێمه‌ وه‌ك کوردانی ئه‌ورپا ئاماده‌ین که‌ ده‌نگی خۆمان بخینه‌ پاڵ ده‌نگی هه‌ق که‌ ویش بزوتنه‌وه‌ی گۆران هیوادارین له‌ بزوتنه‌وه‌ی هه‌ق و حه‌داله‌ت بۆ کاندیده‌ به‌رێزه‌کان میله‌ته‌که‌مان هه‌ژارو دڵ پرن هیواو ئاواته‌کانیان بینه‌دی و فه‌رامۆشیان نه‌که‌ن وه‌ ئه‌و کورده‌ ئاوارانه‌ی تاراوگه‌ چاوه‌رانی ده‌ستی ئێوه‌ن داواکارین ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ی که‌ داوتانه‌ هه‌رچه‌نده‌ دڵنیان مه‌تمانه‌مان پێدانه‌ چونکه‌ بزوتنه‌ویه‌ك به‌ جه‌ماوه‌ر بێته‌ گۆره‌پان هه‌رده‌م بڵێنداری خۆیه‌تی سلاو له‌ گۆران سلاو له‌ لایه‌ن گران داوه‌ له‌ هه‌موو که‌سێکی به‌ ویژدان ده‌که‌م ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆران لستی ئه‌داله‌ت و هه‌ژاران بۆ نه‌ هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چه‌ته‌کان.گۆران سه‌رده‌که‌وێت و ئومێدمان زۆره‌ بژی کورد و کوردستان
aram
 ba heway zhiyaneki ta za bo xalki kurdstan goraneki sartasari
عبدول
 به‌راستی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گوڕان سه‌لمانتان خوپه‌رستنین وبیرله‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوَتان ناكه‌نه‌وه‌ وه‌و بوَ كوردستان هه‌وڵه‌ده‌ن كه‌یه‌ك كه‌ستان له‌ كونه‌ حزبیه‌كانتان كاندید نه‌كردوه‌و كاندیده‌كانتان خه‌ڵكی‌ چاك ودلسوزن
soran
 mn dan ba goran adm labr awae goran lahmw katekda pewesta agar goran nabet awa lagee xoman halwara akaen natwanen baraw jeane taza gare broen labar awa goran bawatae jean taz nwe bwnawa
ره‌وه‌ن
 هیواداره‌م گۆران به‌توانی به‌لینه‌کانی ژیبه‌ژی کاتو ئه‌و شتانی که‌ تا ئیستا نه‌کراوه‌ بۆ کوردی به‌کا و به‌ ده‌لیکی پیشمه‌رگانه‌ و به‌رپرسانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ل هاوپیمانی کوردستانیشا به‌کات با دوژمه‌نانی گه‌لی کورد که‌لکی خراپیان لی وه‌ر نه‌گری. هه‌ر سه‌رکه‌وتو بن بژی گۆران
احمد موسى
 سوپاس بۆ بابه‌ته‌كه‌ت ، به‌لاَم ته‌نها یه‌ك تێبینی‌ هه‌یه‌ پێم خۆشه‌ نوسه‌رانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران ئاگادار بكه‌مه‌وه‌ كه‌ : ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌غدادن ته‌نها بریتی‌ نین له‌ نوێنه‌رانی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ ، به‌ڵكو نوێنه‌رانی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ توانیویانه‌ ته‌نها به‌ 5 كورسیه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ئامانج و پرۆژه‌ گرنگه‌كانی‌ میلله‌تی‌ كورد بكات ، هیوادارم هێزی‌ ئۆپۆزسیۆن هێزی‌ گه‌ل بێت نه‌ك هێزی‌ میزاج ،چونكه‌ كه‌ گۆران دروست بوو له‌سه‌ر پایه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ شتی‌ چاك دروست بوو ئیتر له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت .
به‌ختیار محمد_به‌ریتانیا
 گۆڕان به‌ره‌و به‌غدا به‌ رێده‌که‌ێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مۆمی گۆڕان له‌ حمرین داگرسینن هه‌رشتێک له‌ به‌رژه‌وندی گه‌ل و خه‌لکی که‌رکوک و ناوچه‌ دابراوه‌کان نه‌ بوو بایکوتی که‌ن.. به‌هیواین خورما بکین به‌ به‌ڕوو له‌ به‌غداد
omed issa
 گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ گوتاری نه‌ته‌وه‌یی پێویسته‌ فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سیاسی بکاته‌ رۆحی گوتاره‌که‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی خانی خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ نه‌بوایه‌ ،گوتاره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی نه‌ده‌بوه‌ شاکار و داهێنان .
يوسف
 dang dadam bagoran hewadarm hamn kare 25/7 dubaranabitawa
karwan
 hewadarin am hal bjardna bbeta xalee warcharxan hewadarin nwenaranee goran la bagdad hawlee jdee bdan bo aw prsanae ka taesta natwanrawa bchaspenret lagal rezman baraw peshawa boo sarkawtn ta nasrawtn
shaxawan
 dastxoshetan leakam bahiway sarkawtn bo listakaman listy goran
rebeen
 dast xoshitan le akamw hech birw rayaky taibaim nia tanha .........hewa sarkawtnw bardawm bwntan la karakantan bo axwazm.
srshaqam Allan
 hiwaman waya goran xwazan sarkawtn badast benet chunka xosti jamawara zor bewista lerw rway jian be jenamenen qarni 21 yaka ema leshueni xoman wstawin Her bji kaka Nawshirwan
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ