راپۆرت
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟




Wednesday, March 10, 2010
 
     

راپۆرت: هه‌ستیار قادر

 بێبه‌رنامه‌یی‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كان
 پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان له‌ حكومه‌تی‌ پێشوی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیراندا، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوپشكی‌ تاییفی‌ یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هاوپشكی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ غیابی‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و وه‌رگرتنی‌ رای‌ پسپۆرانی‌ سیاسی‌‌و نه‌بونی‌ ناوه‌ندێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژیی‌ بوه‌ له‌ هه‌رێم، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ وه‌زاره‌ت‌و پۆسته‌كان به‌پشتبه‌ستن به‌ لۆژیكی‌ سودبینین نه‌بوه‌ له‌و پۆستانه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رێكه‌وتنی‌ شیعه‌كان له‌گه‌ڵ‌ كورد له‌لایه‌ك‌و رێكه‌وتنی‌ دولایه‌نه‌ كوردییه‌كه‌ له‌ به‌غدا بوه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ رونبونه‌وه‌ی‌ روخساری‌ پێكهاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ عێراقیش ئه‌م پرسه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانی‌ كورد به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیانه‌وه‌.

به‌ رای‌ د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كگرتوی ئیسلامیی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق؛ یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم نه‌بونی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ستراتیژیی‌ رۆشنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ چوارچێوی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقدا‌و یه‌كێتی‌‌و پارتیش به‌رپرسی‌ یه‌كه‌من له‌م كێشه‌یه‌دا‌و وتیشی‌: "پێویسته‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كاندا حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ عێراق پرس به‌ په‌رله‌مانتاران‌و كه‌سانی‌ پسپۆڕ بكات، ده‌بێت كورد له‌ به‌غدا پێ‌ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ دابنێت كه‌ قازانجه‌ بۆ دۆسیه‌ی‌ كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان".

نه‌بونی‌ ئه‌و ستراتیژه‌ رۆشنه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ سیاسیی‌ كورد له‌ وه‌رگتنی‌ پۆسته‌ باڵاكانی‌ به‌غدا، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵه‌ی‌ كورد له‌ گه‌وره‌كردنی‌ هاوكێشه‌ تاییفییه‌كه‌ له‌ بازنه‌ی‌ كورد‌و عه‌ره‌ب بۆ بازنه‌ی‌ كوردو شیعه‌‌و سوننه‌.

 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك، ئه‌ندامی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ كورد له‌ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كانی‌ عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد‌و عه‌ره‌ب كار بكات، نه‌ك بنه‌مای‌ شیعه‌و سوننه‌‌و وتی: "ئه‌گه‌ر كورد به‌رامبه‌ر به‌ شیعه‌و سوننه‌ پۆستی‌ پێبدرێت زیانی‌ لێده‌كه‌وێت‌و كوردیش ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا له‌ده‌ستده‌دات".

له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی‌ په‌رله‌ماندا
وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ ئه‌وكات وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ سه‌یرده‌كرا، به‌ڵام بێده‌نگبونی‌ شیعه‌و سوننه‌ له‌و پۆسته‌ بێ‌ هۆ نه‌بوه‌و به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق هه‌ستده‌كرێت كه‌ له‌ عێراقی‌ په‌رله‌مانی‌ فیدراڵیدا سه‌رۆك وه‌زیران زۆربه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ جێبه‌جێكردن ده‌چنێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان پۆستێكی‌ ته‌شریفاتی‌‌و كێشمه‌كێشمی‌ مه‌رسومی‌ كۆماریدا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی‌ مافی‌ ڤیتۆ بوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌مو ئاماژه‌كان‌و گوتاری‌ سیاسیی‌ سوننه‌كان‌و شیعه‌ هاوئاوازه‌كانی‌ كوردیش به‌ره‌و ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ خولی‌ داهاتودا ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆك كۆمار كه‌مبكه‌نه‌وه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی‌ مافی‌ ڤیتۆ‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ یاساكانیشی‌ لێوه‌ربگیرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا عێراق هێشتا له‌ قۆناغی‌ بنیادنانی‌ یاساییدایه‌و هه‌مواركرددنی‌ ده‌ستوریش مه‌ترسییه‌كی‌ دیكه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ كورد له‌ ده‌ستوردا.

 به‌ بڕوای‌ د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د؛ له‌ عێراقێكی‌ په‌رله‌مانیی‌ دیموكراتیدا پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان له‌ سه‌رۆك كۆمار گرنگتره‌ بۆ كورد، به‌وپێیه‌ی‌ به‌ وته‌ی‌ ناوبراو؛ كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ سه‌رۆك كۆمار لێده‌كرێته‌وه‌.

 جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران
یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقیدا كورد شانازیی‌ پێوه‌ده‌كرد پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران بو، كه‌ ئه‌وكات وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی‌ دیكه‌ پیشانده‌دا، له‌كاتێكدا كه‌ له‌ ده‌ستوردا ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران باسكراوه‌و فه‌مانده‌یی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانیش دراوه‌ته‌ ده‌ست خودی‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و به‌سه‌ر جێگره‌كانیدا دابه‌شنه‌كراوه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك، په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات؛ بڕیاره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ زۆرینه‌ ده‌درێت‌و جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی‌ بڕیاردانی‌ نییه‌‌و وه‌ك وه‌زیره‌كانی‌ دیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌نگه‌كه‌یدا ده‌كرێت له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا، ئه‌وه‌ی‌ گرنگیی‌ ئه‌م پۆسته‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیارێكی‌ دو لایه‌نییه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌مه‌وه‌ بوه‌، بۆ كرا به‌ شانازیی‌‌و بوه‌ به‌شێك له‌ رێكه‌وتنی‌ پۆستدابه‌شكردنی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غداو جیاوازی‌ رۆڵی‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌گه‌ڵ‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی‌ دیكه‌دا چی بوه‌، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌ی‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ مالیكی‌ به‌ دیكتاتۆر ناوده‌برا له‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاره‌كاندا، به‌ دیوێكی‌ دیكه‌شدا ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن، كه‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران هێنده‌ گرنگی‌ ستراتیژیی‌ هه‌بوه‌ له‌ ئاگاداربون له‌ خشه‌ی‌ مارو مێروی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌، بۆ ماوه‌ی‌ نزیك له‌ یه‌ك ساڵ‌ له‌دوای‌ ده‌ستبه‌ردابونی‌ د.به‌رهه‌م ئه‌حه‌مه‌د ساڵح له‌و پۆسته‌و هاتنه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان پڕكرایه‌وه‌؟.

وه‌زاره‌ته‌كان
 له‌ ئێستادا كورد وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ژینگه‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان‌و پیشه‌سازی‌‌و كانزاكان‌و شاره‌وانییه‌كان‌و دادو ده‌ره‌وه‌و یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌نێویاندا ته‌نیا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ سیادی‌ هه‌ژمارده‌كرێت.

وه‌رگرتنی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ ده‌خولێنه‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ رابردودا ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماند، كه‌ كورد ده‌بو یه‌كێك له‌ وه‌زارته‌كانی‌ ناوخۆ‌و به‌رگریی‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ئه‌منیی‌ یان یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌ داراییه‌كانی‌ نه‌وت وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ وه‌ربگرێت، به‌وپێیه‌ی‌ ساڵانه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا (17%)ی‌ هه‌رێمیان له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عێراقدا ده‌خستنه‌وه‌ ژێر مه‌ترسی‌‌و پاره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌شیان ده‌خسته‌ قوڕگی‌ شێره‌وه‌و وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتیش بوبوه‌ یه‌كێك له‌ گرێكانی‌ به‌رده‌م كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غداو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆش له‌پاڵ‌ دامه‌زاردنه‌وه‌ی‌ كۆنه‌ به‌عسییه‌كاندا ئه‌فسه‌رو پله‌داری‌ كوردی‌ نزمده‌كرده‌وه‌و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریش رێی نه‌دا رێژه‌ی‌ كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا بگاته‌ (10%)و لیوای‌ دوانزه‌ی‌ نارده‌ كه‌ركوك‌و سوپای‌ په‌لكێشی‌ خانه‌قین كرد‌و پاشه‌كشێی‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كاندا، كه‌ ئه‌وكات‌و له‌ ئێستاشدا كێشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌‌و كوردانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دوباره‌ ته‌عریبكردنه‌وه‌ یان تۆقاندندان، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بریكاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و نه‌وت كوردن‌و پۆسته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ گشتیی‌ ده‌زگای‌ ئیستیخبارات له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ‌و سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عێراق‌و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ كورد بون.

پشتیوان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ كوردانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌رگریی‌‌و ناوخۆ ئه‌كتیڤ بونایه‌، ده‌بوایه‌ رۆڵی‌ زۆر باشیان بگێڕایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌كتیڤیش بونایه‌ رێیان نه‌ده‌دا سوپای‌ عێراقی‌ بێته‌ سه‌ر خانه‌قین".

 له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ ئایا ناكرێت كورد قوربانیی‌ به‌ یه‌ك بۆ دو وه‌زاره‌تی‌ ته‌شریفاتی‌‌و خزمه‌تگوزاریی‌ بدات بۆ یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیی‌‌و داراییانه‌ تا ئاگاداری‌ ورده‌كاریی‌ ئه‌و پلانه‌ ئابوریی‌‌و ئه‌منییانه‌ بێت كه‌ دژی‌ هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ نه‌خشه‌ی‌ بۆ ده‌كرێشرێت تا رێی‌ لێبگرێت".

یه‌كێك له‌و پۆسته‌ وه‌زاریانه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ باس له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ یان وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ ناساندنی‌ عێراق له‌ جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی‌ عه‌ره‌بی‌ گومان له‌ سودمه‌ندبونی‌ كورد ده‌كات له‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستێكی‌ دیبلۆماسی‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و پیلان‌و نه‌خشانه‌ی‌ بۆ لێدانی‌ كورد ده‌كرێت له‌ ناوه‌وه‌یه‌و زۆربه‌ی‌ كێشه‌كانیشی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم‌و به‌غدایه‌، نه‌ك هه‌رێم‌و جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تی‌ ئێستای‌ سیاسیی‌ كورد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ كورد له‌ كێشه‌یه‌كی‌ لۆكاڵی‌ ناوخۆی‌‌و هه‌رێمیشه‌وه‌ په‌لیكێشاوه‌ بۆ دۆسیه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانیش كردنه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ هه‌رێم ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌و بیرو دۆزه‌یان.

 د.دلێر محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زانسته‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم، به‌ گرنگی‌ ده‌زانێت له‌بری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ئه‌مجاره‌ كورد یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ داراییه‌وه‌ وه‌ربگرێت‌و ده‌شپرسێت "ده‌یان كورد له‌ باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌كانی‌ عێراق له‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ دامه‌زرێنراون، ئه‌مانه‌ چیان بۆ كورد كردوه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستكه‌وتێكی‌ شه‌خسی‌؟ كام باڵیۆزی‌ كورد توانی‌ كورد به‌ دنیا بناسێنێت؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێنماییان له‌ وه‌زاره‌تی‌ دره‌وه‌ وه‌رگرتوه‌، كه‌ هه‌مان وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ پێشوی‌ عێراق بوه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رێكه‌وتن‌و پرۆتۆكۆڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارده‌كات.

به‌شداریی‌‌و سیستمی‌ حوكمڕانیی‌
هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ رابردودا نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا خۆیان به‌ هاوبه‌شی‌ حكومه‌ت داده‌نا‌و قایلنه‌بون به‌ به‌شداربو ناو ببرێن، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كان له‌ واقیعدا به‌وجۆره‌ نه‌بوه‌و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ له‌نێوان هاوبه‌شی‌‌و به‌شداریی‌ له‌ حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆنبون له‌ په‌رله‌ماندا ونبون، لێره‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ره‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه‌ له‌بری‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقی‌ سیاسی‌ له‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كاندا كار به‌ مه‌بده‌ئی‌ زۆرینه‌ بكرێت، كه‌ ئه‌وكات به‌شداریكردنی‌ كورد له‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ عێراقدا شێوازێكی‌ دیكه‌ وه‌رده‌گرێت.

 به‌ بڕوای‌ د.دلێر محه‌مه‌د؛ ده‌وڵه‌تی‌ نوێی‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوبه‌شی‌‌و هاوپشكی‌ دروستبوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستوردا ئاماژه‌ به‌وه‌بكرێت پۆسته‌كان به‌پێی‌ كورد‌و شیعه‌و سوننه‌ چۆن دابه‌شده‌كرێن‌و به‌شداریكردنیش له‌ حكومه‌تی‌ داهاتودا ده‌بێت بۆ بڕیاریزمه‌كردن بێت، ئه‌و پسپۆڕه‌ سیاسییه‌ ره‌خنه‌ له‌ ئه‌دای‌ وه‌زاره‌ته‌ كوردییه‌كان ده‌گرێت له‌ حكومه‌تی‌ نوری‌ مالیكیداو ده‌ڵێت: "ئه‌و كوردانه‌ی‌ پۆسته‌كانیان له‌ به‌غدا وه‌رگرتوه‌ له‌ رێگه‌ی‌
لایه‌نێكی‌ سیاسییه‌وه‌ بوه‌و هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و به‌ ئیعازی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ یان سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ رێنمایی‌ دراوه‌، بێئه‌وه‌ی‌ هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌بێت له‌نێوانیاندا، كه‌ وه‌ك گروپێك كاریان كردبێت".

هه‌ندێكێ‌ دیكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن؛ پێویسته‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ راستبكرێته‌وه‌، د.عه‌لی‌ محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ له‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوری‌ مالیكی‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "به‌رله‌وه‌ی‌ باس له‌ گرنگی‌ پۆسته‌كان بكرێت، ده‌بێت باس له‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ بكرێت له‌ عێراقدا، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكوپێك به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ به‌ده‌ست هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت كێشه‌ نابێت".

عه‌لی‌ محه‌مه‌د ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات؛ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ پێشتر كورد له‌ حكومه‌تی‌ عێراقیدا وه‌ریگرتوه‌ وه‌ك موڵكی‌ حیزب مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا كراوه‌".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Khoshnaw-Hawler
 سوباس بوره خساندنى ئه م هه له(ماوه) به برواى من له برى سه روكى كومار هه ولى سه روكى وه زيران بده ن زور باشتره,
كورده‌
 به‌ ڕای من شه‌ڕی حیزبه‌ كوردییه‌كان بۆ پۆست له‌ پێناوی خزمه‌ت كردنی كورد نییه‌ به‌ ڵكو بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی حیزبه‌كه‌ی یان خودی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ پۆسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت له‌به‌ر ناوبانگو ده‌ركه‌وتن و ناساندنی خۆیه‌تی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار یان شوێنه‌ كۆنه‌كه‌ی سه‌دام له‌عنه‌تی پێوه‌یه‌ هه‌ركه‌س بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ خۆی وه‌ خه‌ڵكی خۆی بیر ده‌چێته‌وه وه‌شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ئه‌كاتو ئه‌ڵێت ‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك مستیله‌كه‌ی فیلمی (سید الخواتم) وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ په‌نجه‌ی بكات گومڕا ئه‌بێت. به‌ڕای من زۆر گرنگ نییه‌ وه‌رگرتنی پۆست پێویسته‌ نوێنه‌رانی كورد گرنگی به‌ بابه‌ته‌ هه‌ستیارو چاره‌نوس سازه‌كان بده‌ن
Sardar Pishdare
 پۆست له‌ به‌غدا په‌یوه‌نده‌ به‌ ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی که‌ پۆسته‌که‌ وه‌رده‌گرێت، کورسیه‌که‌ گرنگ نیه‌، که‌سایه‌تیه‌که‌ گرنگه‌. به‌درێژی مێژووی دروستبوونی عێراق، که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزو نه‌ته‌وه‌یی نه‌چوته‌ سه‌ر کورسیه‌کانی به‌غدا که‌ وه‌ک کوردێکی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌ربخات و هه‌مان ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌ که‌ عه‌ره‌به‌کان به‌رزی ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌ر کوردێک رۆیشتۆته‌ به‌غدا، هه‌وڵی پاراستنی کورسی و موچانه‌که‌ی خۆی داوه‌، هه‌وڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی کوردایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خاکه‌ داگیرکراوه‌کانی نه‌داوه‌، ماده‌ی 140 داوای خاکه‌ داگیرکراوه‌کان ناکات. سه‌ردار پشده‌ری
kawa
 harchiyak war bgret bashtra la sarok komari ........ , begwman sarok komarish basha balam bo kase ki karaw chalak w dlsoz bo galakai nak pyawati basar malw mwlki xalkawabkat
هةلو
 كاكه‌ ئیوه‌ جی ده‌لین ئه‌وه‌ی ده‌كری و له‌بیشتریش بووه‌ ئه‌وا ریكه‌وتننامه‌ی بارتی و یه‌كیتیه‌ به‌خوای هه‌ر كورانكاریه‌ك بكری له‌ بوسته‌كان ئه‌وا یه‌ك سه‌ر له‌ كوردستان ده‌بی كورانكاری بكری خۆ شته‌كان ئاشكرایه‌ بۆنی مام جلال وه‌ك سه‌روك كومار به‌یوه سته‌ به‌ بوونی كاك مه‌سعود وه‌ك سه‌روكی هه‌ریم.وه‌زاره‌تی جی و كوردستانی جی به‌ رزه‌وه‌ندی خه‌لكی جی.ئه‌مه‌ جاره‌نوسمان تا ده‌مرین ده‌بی حزبایه‌تی بكه‌ین.بۆیی زور خۆتان ماندو مه‌كن
Aso
 Aya aw posta syadyanay ka ta esta la 7ukmati 3eraqda ka kurd haybwa hichi la baru doxi kurd goriwa??? beguman na..bgra xraptr bwa nak bashtr.., mn har awanda alem hiwadarm ka listi Gorran wak Opozision bmenetawa ,lagal yak grtw u komalay islami, bo away btwann Gandalakani Kurdstan rapechi ba dam dadgay 3eraq bkan..waku abenret aw 2 7izba daslat daray estay kurdistan har la estawa ba shwen posti bashawan la bagdad
ئارام ژ
 گۆڕان ئه‌توانێ نه‌هێڵیت کورد هیچ پۆستێکی شه‌رمه‌زارکه‌رانه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکۆمارو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران که‌ به‌ گشتی به‌ ئابڕوو بردنی کورد ته‌واویان کرد ،وه‌رگرێته‌وه‌،له‌ به‌رامبه‌ردا گۆڕان به‌ ئاشکرا له‌ که‌ناڵه‌ میدیاکانی خۆیه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی ڕوون کاته‌وه‌ تا ........ اتحاد وطنی آلعراقی خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ نه‌کا.1/ بودجه‌ی عێراق له‌ ژێر ده‌ستی عه‌ره‌بدا نه‌بێت و ئه‌ویش وه‌ک سواڵ بیداته‌ دوحزبه‌که‌و ئه‌وانیش میله‌تی پێ بچه‌وسێننه‌وه‌و خۆیانی پێ قه‌ڵه‌و که‌ن.له‌به‌رامبه‌ردا لیژنه‌یه‌ک له‌ هه‌موو نه‌ته‌وکان پێک بێت بۆ چاودێڕیو سه‌رپه‌رشتی دارایی2/رێکخستنی ‌هێزی چه‌کداری عێراقی به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ کورد وه‌ک به‌شێکی سوپای عێراق پشکی خۆی به‌رکه‌وێت و هه‌موو میلیشیاو حرس قبیله‌کان له‌ناو ببرێ.ئه‌وانه‌ له‌ پێش پۆستی کارتۆنییه‌ونو مافی سه‌ره‌تایی کوردیشه‌،شه‌رمه‌ تا ئێستا له‌ عیراقی لاوزدا کورد نه‌توانێت ئه‌و دوخاڵه‌ بووروژێنێ.
کۆمار
 من نام هه‌وێ زۆره‌ بنوسم چونکه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ شتیان زۆر نوسیوه‌ .من پێم باشه‌ کورد ئه‌م پۆستانه‌ وه‌رگرێ. وه‌ک پۆستی باڵا(سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌رگرێت) له‌وه‌زاره‌رته‌کان. وه‌زاره‌تی داد وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ وه‌زاره‌تی گه‌یاندن
hasan
 سلاَو به‌ژداری‌ كردنی‌ كورد له‌ئه‌نجومونی‌ نوێنه‌رانی‌عێراق به‌پێویستی‌ ئه‌زانم فراكسیۆنی‌ گۆڕان هیچ هاوپه‌یمانیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستان نه‌كات . وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتو‌و كۆمه‌ڵ وابكه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ ناچار بكات هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ خراپه‌یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌ هه‌ژار ئه‌نواند به‌فیعلی‌ ‌و به‌داوای‌ لێبردن‌و جیاوازی‌ نه‌كردن له‌به‌ینی‌ بیرو ڕای‌ جیاواز . وه‌جارێكی‌ تر داواتان لێ‌ ئه‌كه‌م له‌گۆڕان‌و یه‌كگرتو‌و كۆمه‌ڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌غداد برا هاوپه‌یمانی‌ كوردستان نه‌بن چونكه‌ ئه‌وان له‌كوردستان هیچ شتێك له‌پێناوی‌ كورد ناكه‌ن وه‌تا سه‌رئێسقان دژایه‌تیتان ده‌كه‌ن تكایه‌ هه‌ڵ مه‌خه‌ڵه‌تین به‌فرمێسكی‌ تیمساحیان تازه‌ كود به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك سالاَنی‌ حه‌فتاكانی‌ لێ‌ نایه‌ت. ( له‌بغداد برابین‌و له‌كوردستان دوژمن بین ) ئاگاداربن
yousif
 ئه گه ر پۆست له بغداد ئه و ئه نجامه ی هه بێت که تا ئێستا بینیومانه هه ر نه بێت باشتره بۆیه به ڕای من پۆست هیچ گرنگییه کی نییه به ڵکو ئێمه ده بێت پێداگری له سه ر مافه کانمان بکه ین وه خشته و کات ڕاسگۆی نیوان ئێمه و عه ره ب بێت ئه گه ر نا ئێمه یش کوڕی ئه م ماڵه نین، وه کاتێک گفتو گۆ له گه ڵ به رامبه ره که تدا ده که یت و داوای پۆست ده که یت خاڵی لاوازی ده ده یت به ده سته وه وه کاتێک هیج گرنگییه ک به پۆست ناده یت پیگه ی گفتوگۆمان به هێزتر ده بێت.زۆرسوپاس
adil
 barezan bo ema wak kurd bone eradaeake natawae lawa grngtra ka aya ch postek pewesta warbgren bo emae kurd ba azmone taqe krdnawae grngtren postakanedasalat la bagdad roeshten balam hech daskawteke bo gale kurd nabo boea grngtren karek bo noenarane kurd bone eradae kurdanawxabat karanaea kabtwann ba asoeake xabat karanae natawaeo demokraseana asoe xabatean roshn bkanawa chonka xabate brayane parlaman tarman zor saxta pewesta ba eradaw asoe ron haea lapal amashda lek gre dane xabate parlamaneo jamaware pekawa zamne daskwte bashtro baheze braeane parlamntareshman dabet babe lak gre dane am xabataw aso ronea sarkaotn kareke saxt dabet
lara
 slaw:ba rae mn kurd ba kalke hech nayat chunka ema jare la naw xomana rek nen la kurdustan ja naxwazala la baxdad sarok komar chan sala la baxdad che bo kurd krdwa awa har kaseke tresh lawan awaman bo akat labar awa ba rae mn ta dasalat nagordret nabet base post bkret bo kurd la baxdad jare dasalate naw kurdustan bgorn aw kata beresh la baxdad bkanawa keshaman nabet etr supas .
بورهان هه‌ژار ـ به‌رلین
 ئازیزان پاش سڵاو..روپه‌لی دیرۆکمان گه‌واهی هه‌مووشتێکه‌، نه‌ک هه‌ر پۆستانه‌ی که‌ کورد خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی که‌ هه‌نو‌که هه‌یبوه‌و ده‌خوازێ وه‌ریانگرێته‌وه‌، باوه‌ڕم وایه‌، هه‌تا له‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ شکبه‌رین که‌ چوونه‌ته‌ به‌غدای سه‌لامی عروبه‌، دڵنیام قوره‌که‌ بۆ( سه‌ری شه‌رمه‌زاریی زیاتر ده‌بێت )..نازانم به‌ بارتاقای ئه‌و چوار ساڵه‌ کامه‌ به‌رپرسی کورد هه‌ڵوێستێکی جه‌ربه‌زانه‌و جوامێرانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورد کردگێ..؟!حاشا هه‌ر ده‌بێ شیعره‌ بڵنده‌که‌ی پیره‌مێردی نه‌مر بێژینه‌وه‌ ـ( وه‌فدی خۆفرۆشان، میلله‌ت فرۆشان )ئه‌ز وه‌ک کوردێک خۆم به‌ شه‌رمه‌زار ده‌بینم که‌ سه‌رۆکی ئێڕاق و شالیاری ده‌ره‌وه‌و سوپاسالاره‌که‌ی به‌ کوردناوزه‌ند ده‌کرێن..بۆ نه‌گبه‌تیش زمانی کوردیه‌که‌ی دایکی خۆشییان بیرچۆته‌وه‌..راستییان فه‌رمووه‌ کورد تا خانوی هاوسێکه‌ی وه‌ستا بێت، حه‌ز به‌ چاککردنی ماڵه‌که‌ی خۆی ناکات ئاو بیبات ..ئه‌مه‌ چ حیکمه‌تێ بوو کورد به‌ په‌له‌قاژێ خۆی کرده‌ قوربانی بنیاتنانه‌وه‌ی ئێڕاقی جاشماره‌براوی کوردستان ..؟!له‌ کاتێکدا کورد له‌وپه‌ڕی هێزدا بوو.. ‌‌
nawzad.almanya
 sor swpas bo aw sarngana,barae mn am gara goran abet bahar schewayk bet la baxdad bashdare la hkwmatda bkat ta agadare hamw halswkawtek bet twnaw pake xoe bsalmenet ta hamw xalk bzanet ka baraste dlsoze milata.lagal reze taibatm bo gnabtan.
Awder
 Ba brrway mn hich plaw payayak taza aw mafw daxwazyanay ema ba di nahent, boya wa basha har la estawa hamo heza kurdistanyakan, sara ray jyawazy birw bochonyan kar bo SARBAXOY Kurdistan bkan, chonka taza hich hezeky Araby jareky tr amada nya dan ba kamtrin mafakany kurdda bnet!...
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ