راپۆرت
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!




Saturday, March 27, 2010
 
     

راپۆرت: به‌رهه‌م عومه‌ر

رۆژی 16/3/2010 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بو، ئێستاش عێراق له‌به‌رده‌می قۆناغێكی سیاسی و ده‌ستوری نوێیدایه‌ و له‌ چوار ساڵی ئانده‌دا چه‌ندین گۆڕانگاری گرنگ له‌ پێكهاته‌ی سیاسی و هه‌رێمیی و سیادی كوردستان و عێراقدا روده‌دات، به‌ڵام نه‌بونی هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی و نیشتمانی یه‌كگرتو له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، مه‌ترسیه‌كانی ئاینده‌ زیاتر ده‌كات له‌سه‌ر چاره‌نوسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌كان.

به‌شێك له‌ چاودێره‌ سیاسیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كورد له‌ڕێگه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێشویه‌وه‌، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆست ده‌كه‌نه‌وه‌ و چاویان له‌وه‌ نییه‌كه‌ بۆ قۆناغی 4 ساڵی ئاینده‌ی عێراق، چه‌ندین شه‌ڕی ده‌ستوری و یاسایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند دروست ده‌بێت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی تا ئێستاش به‌دی هاتون مه‌ترسی له‌ده‌ستچونیان زیاتر ده‌بێت.

ئازاد چالاك، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ده‌بێ نوێنه‌رانی‌ كورد واز له‌ شه‌ڕی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆست و پله‌وپایه‌ بێنن له‌ به‌غدا، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوپه‌یمانێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه،‌ كه‌ دان به‌مافه‌كانی‌ كورد دا بنێت و گره‌نتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ خواست و داواكانی‌ كوردی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، پاشان باس له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆسته‌كان بكرێت. 
 
هاوکات ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه،‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوداو له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كاندا بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی‌ باس له‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار كراوه‌، ئه‌وه‌نده‌ باس له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ گره‌نتی‌ نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ عێراقیانه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.

به‌گشتی له‌ چوار ساڵی ئاینده‌ی عێراقدا ئه‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسیانه‌ی روده‌ده‌ن بریتین: هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه‌، سه‌رژمێری دانیشتوانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت (ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌بێت و به‌شه‌ بودجه‌ی كورد یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا 17%ی بودجه‌ی گشتی عێراق به‌ر كورد ده‌كه‌وێت)، چاو ده‌خشێنرێته‌وه‌ به‌ چه‌ند بڕگه‌ و ماده‌یه‌كی ده‌ستوری عێراقیدا.

هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و چاره‌نوسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌، ده‌بێت یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش، ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزی سونه‌ و شیعه‌وه‌ ماده‌ی 140 به‌ ماده‌یه‌كی "ماوه‌به‌سه‌رچو" وه‌سفده‌كرێت، له‌كاتێكدا كێشه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی دانه‌ڕشتنی یاسای پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق.

پشتیوان سادق، به‌رپرسی‌ لقی‌ 2ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ خولی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ عێرقدا، كورد شه‌ڕێكی ساسیی و دبلۆماسی و ده‌ستوریی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌ و پێی‌ وایه‌ له‌ 4 ساڵی‌ ئاینده‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا كێبڕكێی‌ سیاسی‌ و ده‌ستوری و‌ بۆ كورد سه‌خت ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بێت كه‌ ده‌ستور به‌ ته‌واوه‌تی‌ جێبه‌جێ‌ بكرێت.
 
پشتیوان سادق، رایگه‌یاند: خولی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ عێراق له‌گه‌ڵ خولی رابردو جیاوازی زۆری ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا روده‌ده‌ن، وه‌كو كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌هه‌مان كاتیشدا عێراق له‌ڕوی ئابوری و سیاسیشه‌وه‌ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بنێت، بۆیه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی دێته‌ پێشه‌وه‌ ده‌بێت بۆ چه‌سپاندنی ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت له‌به‌غدا، پێم وایه‌ كورد ئه‌مجاره‌ شه‌ڕێكی ساسیی و دبلۆماسی و ده‌ستوریی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌ و باس له‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی ئاینده‌، له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی كۆمار بۆ كورد به‌ سه‌ره‌تای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ باس ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی تائێستا ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ كوردییانه‌ دانیشتنیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ كه‌ كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا.

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی (زاگرۆس)ی رایگه‌یاندوه‌: كه‌ مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ کۆده‌بێته‌وه‌ که‌ کورسییان له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتوی‌ عێراقدا ده‌بێت، به‌ مه‌به‌ستی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌کان ‌و ده‌ستنیشانکرنی‌ چوارچێوه‌ی‌ گشتیی‌ ستراتیژییه‌تی‌ کاری‌ داهاتو له‌سه‌ر ئاستی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و حکومه‌تی‌ داهاتو. 
 
به‌ڵام مه‌سعود بارزانی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دو جار چاوی كه‌وتوه‌ به‌ ئه‌یاد عه‌لاوی، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیست و قه‌واره‌ سیاسیه‌ كوردییانه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و باس له‌وه‌شده‌كرێت كه‌ له‌و كۆبونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوان لایه‌نی كورد و عه‌ره‌ب كراوه‌.

فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌ ده‌ستوری عێراقی و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، هه‌روه‌ها جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ عێراقدا و حكومه‌تی داهاتو، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌ و كاریگه‌ر، كه‌ ده‌ستی هه‌بێت له‌ دروستكردنی بڕیاره‌ سیاسیه‌كاندا.

فوئاد حسێن، ره‌تیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دیداره‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بارزانی و عه‌لاوی به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی بوبێت و ده‌ڵێت : "عه‌لاوی‌ له‌ کۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ شه‌خسیی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی‌ هه‌بوه‌‌ و هه‌ردولا به‌رده‌وامن له‌ دیداره‌کانیان بۆ راوێژ‌و راگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشهاته‌کانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی".                
 
له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكی دیكه‌ له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پۆسته‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق په‌رله‌مانییه‌ و له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ چاودێری ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ ده‌كرێت و سه‌رۆكی وڵات و حكومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێكه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ كارا و چالاكاكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ ماوه‌ی رابردوشدا كورد ته‌نها كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوه‌ كه‌ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌پێی یاسا رێكنه‌خستوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ په‌رله‌ماندا ده‌كرێت.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، لێپرسراوی سه‌نته‌ری تراتیجی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: "نه‌خشه‌ی سیاسی كورد جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌ له‌و داخوازیانه‌ی له‌ 2005دا هه‌یبوه‌ و ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌ و هیچ شتێكی تازه‌ له‌پێش نیه‌".
 
ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی یه‌کێک له‌ پۆسته‌ سیادییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و کۆمار و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق له‌لایه‌ن کورده‌وه‌، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، رونیکرده‌وه‌ وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێکی سیادی بۆ كورد زۆر گرنگه و رایگه‌یاند: "پۆستی سه‌رۆک کۆمار هێزێكی مه‌عنه‌وی زۆر گه‌وره‌ بۆ پێگه‌ی سیاسی كورد له‌ عێراق په‌یدا ده‌كات و ناوبانگێكی زۆریش بۆ هه‌ر كه‌سێك دروست ده‌كات كه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت".
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که‌ له‌هه‌مو حاڵه‌تێكدا وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌ستكه‌وتێكی مه‌عنه‌وییه‌، به‌شێكیش له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ فره‌ نه‌ته‌وه‌ن، زۆرجار بۆ سه‌لماندنی لێبورده‌یی خۆیان و نه‌هێشتنی جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانیاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و پۆسته‌ بده‌ن به‌ كه‌مینه‌كان".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ (سبه‌ی) باسی له‌وه‌شکرد، که‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ كورد، به‌وپێیه‌ی عێراق خۆی له‌ ناوه‌ڕۆكدا سیستمێكی په‌رله‌مانیی هه‌یه‌و وتی: "ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌توانێت به‌هۆی ئه‌م پۆسته‌وه‌ به‌رگری له‌ به‌شێكی زۆر له‌مافه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام یه‌كێك له‌ كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌م پۆسته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاتر پۆستی یاسادانانه‌".
 
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا كه‌ خاوه‌نی 24 كورسی بو، جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری ئه‌و حیزبه‌ی كاندید كردبو بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار، به‌ڵام له‌كاتێكدا ژماره‌ی كورسیه‌كانی كه‌مبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر خۆی له‌و ئاسته‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هه‌مان كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌پاڵێوێته‌وه‌ و سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیدا كه‌ كردنی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆكی كۆمار مه‌رجی هه‌مو هاوپه‌یمانییه‌ك بێت، له‌بری مه‌رجه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان.
 
پشتیوان سادق، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌شی به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: وه‌رگرتنی پۆسته‌كان گرنگ نین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌ب رابهێنرێت له‌سه‌ر قبوڵكردنی‌ جێبه‌جێ كردنی ده‌ستور و به‌رپابونی دیموكراسیه‌ت له‌ عێراقدا، هه‌روه‌ها كورد ده‌بێت خۆی جدی بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و پرۆسه‌ی حكومڕانی له‌ عێراقدا، ده‌بێت خۆمان وه‌كو به‌شدارپێكراوێك نه‌بینین، به‌ڵكو خۆمان وه‌كو هاوبه‌ش (شریك) له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌ژمار بكه‌ین.

شۆڕش حاجی‌، هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: پێویسته‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ داهاتودا كار بۆ جێبه‌جێكردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ن، پێی‌ وابو پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی‌ ته‌شریفاتی و بێده‌سه‌ڵاته‌ و ناتوانرێت له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا به‌كاربهێنرێ، ره‌نگه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گونجاوترین پۆست بێت بۆ كورد.

له‌باره‌ی‌ گرنگیدانی‌ كورد به‌ كام له‌ پۆسته‌ سیادییه‌كانی‌ عێراق، شۆڕش حاجی‌ وتی‌: "كورد مافی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ یه‌كێك له‌ پۆسته‌ سیادییه‌كانی‌‌ به‌غدا وه‌ربگرێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كورد پۆستێك هه‌ڵبژێرێت كه‌ زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا".
 
ئه‌وه‌شی‌ وت: "لای‌ هه‌مو خه‌ڵك رون بۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ پێشوی‌ نامێنێت و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نامێنێت و مافی‌ ڤیتۆش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ده‌ستی سه‌رۆكی كۆماردا نابێت، بۆیه‌ پێمان وایه‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار، پۆستێكی‌ ته‌شریفاتی و بێده‌سه‌ڵاته‌ و ناتوانرێت له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا به‌كاربهێنرێت. ره‌نگه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گونجاوترین پۆست بێت بۆ كورد".

هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ پێویسته‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ داهاتودا كار بۆ هێنانه‌دیی‌ بكه‌ن، بریتییه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، له‌هه‌موشی‌ گرنگتر جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژوه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌ بكات ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت ئه‌و بارگرژی‌ و توندوتیژییانه‌ی‌ له‌ كوردستان دژ به‌ لایه‌نگرانی‌ گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێن، كۆتاییان پێبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌غدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن و به‌رگری‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی‌ كورد بكه‌ن به‌بێ جیاوازی‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گوایه‌ گۆڕان یه‌كڕیزی‌ كوردی‌ تێكداوه‌، شۆڕش حاجی‌ وتی‌: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا نین و نامانه‌وێت ماڵی‌ كورد و یه‌كڕیزیی‌ كورد تێكبده‌ین، ئێمه‌ پێمان وایه‌ بونی‌ چه‌ند فراكسیۆنێكی‌ كوردی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ به‌غدا مانای‌ پارچه‌پارچه‌بونی‌ ده‌نگی‌ كورد ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئێمه‌ خۆمان به‌ نوێنه‌ری‌ كورد ده‌زانین و له‌هه‌وڵدا ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ زیان به‌ میلـله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن و خاوه‌نی‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ خۆمانین".
 
 





 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 هه‌موو حزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستانن ،ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ،چوار ساڵی نوێ ده‌بی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێته‌ مه‌رجه‌ع ،سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم شکستی سیاسی زۆر مه‌زنی بۆ گه‌له‌که‌ی دروست کرد بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و شکسته‌ ده‌بی ئۆپۆزیسیۆن یه‌ک ده‌نگ بی له‌سه‌ر پڕۆگرامێکی سیاسی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆحه‌که‌ی پڕۆگرام ده‌بی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سیاسی بی ،ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم مه‌ڕجه‌ع بی ئه‌وه‌ ئۆپۆزیسیۆن به‌شه‌کی تاوانه‌که‌ی شکستی چار ساڵی تری به‌رده‌که‌وی.
hasan
 زۆر به داخه وه یه كیتی‌ به و هه موو ته زویره یه ك ملیۆن دۆلاره وه نه یتواانی‌ كورسیه كی‌ باش به ده‌ست بهێنی‌ باسی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماریش ده كات توخوا ئه مه ج كاره ساتیكه به سه ری‌ هاتووه ته قه ی‌ خۆشی‌ ده كه‌ن و به نه به ردی‌ ناوده به ن؟ زۆر رێزم بۆ ئه و هه‌شت قاره مانه ی‌ كۆڕان تا ئامانجی‌ نان بڕاوه كانو كه رانه وه ی‌ بۆ شوێنو بۆستی‌ خۆیان ده‌نك مه‌ده‌ن به‌سرۆك كۆمار بۆ كورد ده‌نك بده‌ن بۆ سه‌رۆكی‌ به‌رله‌مان بۆ كورد بێشتر سه‌رۆك كۆمار مان هه‌بوه‌ ته‌نها .......
qala.kachal
 agar puk&pdk danishtn lagal har 3 listy opzision awa zor basha agar dananishtn awa dabet har 3list barnamay xoean eak bxan bo chara sar krdny keshakany kurd,lagal hiway sarkautn bo dlsozany kurd
فازلَ نةجيب
 زۆر جوانه‌ كاكه‌ به‌رهه‌م كیان، ئه‌وه‌ی من تێكه‌شتبم، نه‌ك جوار ساڵی دیكه‌، به‌ڵكو جوار سه‌ده‌ی دیكه‌، كورد نابێت به‌ هیج، جونكه‌ پێكهاته‌ی رۆح و سه‌لیقه‌و ویزدانی كورد، به‌جۆرێكه‌ كه‌ قابیلی له‌مه‌ زۆرتر نیه‌..كێ ئه‌مه‌ی بێ ده‌كۆررێت، وا نازانم تا ئێستا ئومێدێكی له‌وجۆره‌ هه‌بیت...
Sabah Yassin
 به‌رهه‌م ده‌ڵین یه‌ک وێنه‌ مانای هه‌زار وشه‌ ده‌گه‌ێنیت. وێنه‌کانی ئه‌م له‌په‌ریه‌ی که‌ تۆ دات ناوه‌، بێ له‌ وێنه‌ی یه‌که‌م، وینه‌کانی تر نه‌ک هه‌ر باس له‌ کورسی بۆ خۆیان ده‌که‌ن،به‌ڵکو بیر له‌شه‌ر کورسیش ده‌که‌نه‌وه‌.
ھەڤان کورد
 برای بەریزم خوینەری شیرینم... من ئەم سەرنجە بە بەریزت ئەدەم گەرچی زۆر جارلەسەر تیروانینی واقعیانەی خۆم توشی نارەحەتی ھاتووم. ئەم ھەلبژاردنەی عیراق بە کوردستانەکەیەوە پیشتر داریژرابوو لەلایەن سیاسەت مەدارانەوە و ئیمەی پی چەواشە ئەکەن،من خۆم لەبنکەیەک موراقب بووم بەلام ئەوەندەی کەموراقەبەی لیپرسراوانم ئەکرد لەبنکەکە ئەوەندە خەمی ئەولایەنە سیاسیەم نەبوو لیپرسراوان تەنھا فەرمانیان پی ئەدرا ئەوانەی زانیاریان ئەنارد ھەمو کەسی ئاسایی نەبوون ئەوانەی لیپرسراو بوون سەر بەو حزبانە بوون کە دلنیابوون ھەل ئەبژیردرین تەنانەت لەناو ئەوقەومانەی کەمینەن لەعیراق ئەوانە بالادەست بوون کەسەر بە حزبەکان بوون کە بۆیان داریژرابوو سەرکەوتوو ئەبن.نەیان ھیشت کەس بەھیچ شتیک بزانیت ھەمو شتەکان لەکۆتایی چوەوە بەر دەستی خۆیان لەسەرەوە خۆیان زۆر بە جدی نیشان ئەدا لەژیریشەوە پلانی بۆدانرابوو ھەربۆیە بەوعەشاماتەی گۆڕان قارس بوون ئەمە راستیەکەیەتی. لیم ببورن گەر راستیەکەم دلگرانتان بکات.
کاوان
 له‌هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌بیت ئه‌وه‌ تێ بگه‌ین که‌ ( ئه‌گه‌ر کورد به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر وڵاتی پێ به‌ڕیوه‌ نابرێ ) ئه‌بوایه‌ هه‌ر له‌ دوای رووخانی ڕژێم کورد ڕازی نه‌بوایه‌ که‌ هیچ نوێنه‌ر نوێنه‌رک نه‌ نێرێ بۆ به‌غداد وه‌ به‌ته‌واوی کوردستانیان جیا بکردایه‌ته‌وه‌ .که‌ ئه‌مه‌ش زۆر یه‌ک له‌ ئه‌و سیاسی یانه‌ی که‌ ده‌هاتن بۆ کوردستان وایان ده‌بینی که‌ کوردستان ته‌واو جیاوازه‌ له‌ به‌شه‌کانی تری عێراق نه‌ک هه‌ر باری ئاسایش باڵکو باری جوگرافی و هه‌ موو لایه‌نه‌کانی تری . به‌هه‌ر میکانزمیک بوایه‌ ئه‌توانرا بووجه‌ بۆ ئه‌م به‌شه‌ دابین بکرێ. که‌ ئه‌مه‌ ڕووی نه‌دا .ئێستا ئه‌بێت کورد باش بزانێ که‌ ڕیگای سیهه‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نی یه‌ . کورد ئه‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وه‌ک هاوڵاتی عێراقی سه‌یر بکات .ته‌نها و ته‌نها ئه‌مه‌ سوودی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌یه‌ .ئه‌وێش به‌ ئیشکردنی جدی بۆ نه‌هێشتنی زمانی عنصری و هاوکاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ خزمه‌تی خه‌ڵک له‌ هه‌موو شتێک به‌ گرنگ تر ئه‌گرن .ئه‌م خه‌ڵکه‌ هیلاک و بیزاربوه‌ به‌ده‌ست ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دینی و ڕه‌گه‌زی بۆ مه‌به‌ست و سودی شه‌خصی خۆیان به‌کاردێنن . پێویسته‌ که‌سه‌ نه‌خۆشه‌کانی سیاسه‌ت دوور خرێنه‌وه جا له‌ چ نه‌ته‌وه‌ و ڕه‌گه‌زو دینێک بن .با ئه‌وه‌ فێری کومه‌ڵ بکه‌ین که‌ هه‌موومان یه‌کسان بین له‌ ئاستی یاسادا‌ .ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی کوردی هه‌ڵه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌بوایه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌رکووک و ناوچه‌کانی تری به‌رێوه‌ ببردایه‌ که‌ برا عه‌ره‌ب و تورک و که‌مه‌نه‌ ‌ته‌وایه‌تیه‌کانه‌وه‌ 100 ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ پێان خۆش بێت که‌ بێنه‌ سه‌ر کوردستان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ .پارتی و یه‌کیه‌تی سه‌رچاوه‌ی جیاوازیه‌کانن هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ دوای ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ ڕزگارکردنی کوردستان شه‌ڕی هه‌ردوو لای لێ که‌وته‌وه‌ .خه‌ریکه‌ ئه‌مانه‌ به‌م عاقڵه‌وه‌ گۆڕانیش تووشی تووند ڕه‌وی قه‌وومی ده‌که‌ن.
shkar
 سلاو ده‌ستخوشیتان لی‌ ده‌كه‌م سه‌باره‌ت بو ئه‌ رابورته‌ من بیم سه‌یره‌ وا باسی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌كه‌ن جونكه‌ ئیمه‌ تا خاوه‌ن ......... بكه‌ین هیج به‌ هیج ناكه‌ین ئه‌و هه‌موو غه‌می‌ كه‌وه‌ره‌ی‌ كورسی‌ سه‌روك كوماره‌ ئیتر كوردی‌ جی‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ