راپۆرت
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت




Tuesday, May 25, 2010
 
     

راپۆرتی‌: دلێر عه‌بدولخالق


به‌ مه‌به‌ستی‌ كڕینی‌ ئۆتۆمبێل، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ بڕی‌ (5) ملیار‌و (328) ملیۆن دینار ته‌رخان بكات بۆ په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ سێیه‌م، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك (48) ملیۆن دینار دیاریكراوه‌.
دابینكردنی‌ ئه‌و پاره‌ زه‌به‌لاحه‌، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران خاوه‌نی‌ ئۆتۆمبێلی‌ خۆیانن ‌و به‌مه‌ش په‌رله‌مانتار ئازاده‌ به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئۆتۆمبێل بكڕێت، یان ته‌نیا پاره‌كه‌ وه‌ربگرێت ‌و بۆ پێویستییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ خۆی‌ خه‌رجی‌ بكات، له‌و ناوه‌نده‌دا بۆچونی‌ په‌رله‌مانتاران جیاوازه‌. 



د. جه‌عفه‌ر عه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: «پێموانییه‌ په‌رله‌مانتار مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ئۆتۆمبێلی‌ بۆ بكڕێت، چونكه‌ په‌رله‌مانتار موچه‌كه‌ی‌ باشه‌ ‌و به‌چه‌ند مانگێك ده‌توانێت ئۆتۆمبێلێكی‌ شایسته‌ بۆ خۆی‌ دابین بكات».
له‌ به‌رامبه‌ر بۆچونه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ گۆڕان، د.ره‌فیق سابیر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ به‌ جۆرێك له‌ موزایه‌ده‌ سه‌یرده‌كات ‌و ده‌ڵێت: «راسته‌ په‌رله‌مانتار به‌ موچه‌كه‌ی‌ ئۆتۆمبێلی‌ پێ ده‌كڕدرێت، به‌ڵام بۆ وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دائیره‌یه‌ك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت ئۆتۆمبێل ‌و شۆفێر ‌و به‌نزین ‌و مه‌سره‌فی‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ زۆر دابنرێت، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتار مه‌سره‌فه‌كه‌ له‌سه‌ر خۆشی‌ بێت».
نه‌ریتی‌ كڕینی‌ ئۆتۆمبێل ‌و به‌شێك له‌ ئیمتیازاته‌كانی‌ دیكه‌ بۆ په‌رله‌مانتاران ‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ دیكه‌ی‌ ده‌زگانی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوباره‌ ‌و درێژبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ رایه‌ڵه‌ یاساییه‌كانی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ سنوره‌ نایاساییه‌كان نزیكده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: له‌ زۆربه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم ئه‌و ئامێر ‌و پێداویستیانه‌ به‌پاره‌ی‌ گشتیی‌ ده‌كڕدرێن، كه‌چی‌ دوای‌ ته‌واوبونی‌ ئه‌ركی‌ كاربه‌ده‌سته‌كان، ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ بۆ ده‌زگاكانیان ناگه‌ڕێته‌وه‌‌و وه‌ك به‌شێك له‌ موڵكی‌ كه‌سی‌ ته‌سه‌ڕوفی‌ پێوه‌ده‌كرێت.



كرینی‌ ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران مشتومڕێكی‌ له‌ناو په‌رله‌مانتاران دروستكردوه‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ (رۆژنامه‌) هه‌فته‌ی‌ رابردو سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوای‌ له‌ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان كردوه‌ وه‌ك شه‌خسی‌، بۆچونی‌ خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بنێرن، چونكه‌ تائێستا له‌ناو گشت فراكسیۆنه‌كان بۆچونی‌ جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌یه‌.
له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان، بیلال سلێمان، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد؛ كڕینی‌ ئۆتۆمبێل ئاساییه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك ببێته‌ موڵكی‌ په‌رله‌مان ‌و لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان به‌و كاره‌ هه‌ستن ‌و یه‌ك جۆر ئۆتۆمبێل بۆ هه‌مو په‌رله‌مانتاران بكڕدرێت، وتیشی‌: «ژماره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ پێوه‌بێت، یان نا گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دوای‌ چوار ساڵه‌كه‌ لێی‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌كاتێكدایه‌ پێویست ناكات مه‌سره‌فی‌ چاككردنه‌وه‌ ‌و دابینركردنه‌وه‌ی‌ پێویستییه‌كانی‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر په‌رله‌مان بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بارێكی‌ قورس به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه‌».



به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ جه‌عفه‌ر عه‌لی‌، له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ كڕێنی‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بڕی‌ (48) ملیۆن دینار دابینكراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا فراكسیۆنه‌كان ‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتونه‌ میكانیزمی‌ كۆتایی‌ بۆ چۆنێتی‌ كڕینی‌ ئۆتۆمبێله‌كان ‌و بڕی‌ پاره‌‌و چۆنێتی‌ پێدانی‌ ئه‌و پاره‌یه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌وپێیه‌ی‌ په‌رله‌مانتار به‌ حوكمی‌ پۆست ‌و دامه‌زراوه‌كه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، واته‌ موڵكی‌ كه‌س نییه‌ ‌و هی‌ پۆست ‌و شوێنه‌، پێویستده‌كات دوای‌ كۆتاییهێنانی‌ پۆسته‌كه‌ی‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ده‌زگاكه‌ی‌. 



د.جه‌عفه‌ر عه‌لی‌، وتی‌: «بۆچونی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌نوسراو ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كراوه‌، (25) په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ گۆڕان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ وه‌ك موڵكی‌ په‌رله‌مان به‌تابلۆی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت، واته‌ ئێمه‌ پاره‌كه‌ وه‌رناگرین ‌و ناچێته‌ حساباتی‌ ئێمه‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ لیژنه‌یه‌ك پێكبێت ‌و ته‌سلیمی‌ ئێمه‌ی‌ بكه‌ن ‌و دوای‌ ته‌وابونی‌ كاره‌كانمان ته‌سلیمی‌ په‌رله‌مانی‌ بكه‌ینه‌وه‌».
له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ موڵكیه‌تی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ مه‌سره‌فی‌ 4 ساڵ‌ كاركردن ‌و هه‌ر روداوێكی‌ هاتوچۆ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر په‌رله‌مان، هه‌روه‌ك دوای‌ چوار ساڵ‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كۆن ده‌بن ‌و سودێكی‌ ئه‌وتۆیان بۆ په‌رله‌مان نابێت.



د.ره‌فیق سابیر، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ ‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت: «ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ موڵكی‌ په‌رله‌مان بێت، ئه‌وكات هه‌مو مه‌سره‌ف ‌و چاككردنه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 4 ساڵ‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك هێنده‌ی‌ نرخی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌بێت پاره‌ بۆ به‌نزین ‌و مه‌سره‌ف ‌و چاكردنه‌وه‌ی‌ ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر موچه‌كه‌ی‌ مه‌سره‌فه‌كه‌ دابینبكات باشتره‌».
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ ئه‌وه‌ به‌كێشه‌ نازانێت دوای‌ چوار ساڵه‌كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بدرێنه‌وه‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام پێیوایه‌؛ ئه‌و كاته‌ نه‌ نرخه‌كه‌ی‌ هیچ ده‌كات ‌و به‌هۆی‌ ئیشكردنی‌ پێشتریش مه‌سره‌فی‌ زیاده‌ ده‌خاته‌ سه‌ر په‌رله‌مان.
له‌به‌رامبه‌ر بۆچونی‌ په‌رله‌مانتاران له‌مه‌إ ئه‌و پرسه‌، مامۆستایه‌كی‌ به‌شی‌ ئابوریی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێیوایه‌: ته‌رخانكردنی‌ بودجه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم له‌ دارایی‌‌و سامانی‌ گشتیی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌إوات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مان به‌رپرسی‌ یه‌كه‌مه‌ له‌ چاودێریكردنی‌ بودجه‌‌و سه‌رفكردنی‌، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ خۆی‌ ببێته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌و سه‌رمایه‌ داراییانه‌.  



د.خالید حه‌یده‌ر، بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: «په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردراوی‌ خه‌ڵكن، حه‌قه‌ گرنگیی‌ به‌ ژیانیان بدرێت، به‌ڵام ئه‌و گرنگییه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ به‌خراپ له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ ئابوریی‌ بشكێته‌وه‌، كاتێك بڕیار ده‌درێت ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتار بكڕدرێت، ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ببێته‌ موڵكی‌ په‌رله‌مان ‌و بۆ چه‌ند خولێكی‌ په‌رله‌مان سودی‌ لێ ببیندرێت، نه‌ك ببێته‌ به‌شێك له‌ موڵكی‌ په‌رله‌مانتار».
مامۆستاكه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد: ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌، ئۆتۆمبێلی‌ باشی‌ پێده‌كڕدرێت، كه‌ ده‌تواندرێت بۆ (20) ساڵ‌ سودی‌ لێوه‌رگیرێت، له‌كاتی‌ تێكچونیشدا ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی‌ "سییانه‌"وه‌ چاكبكرێته‌وه‌، یان ده‌درێت به‌ ده‌زگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ حكومیی‌ سودی‌ لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌رنا له‌ڕێگه‌ی‌ زیادكردنی‌ ئاشكراوه‌ ده‌فرۆشرێته‌وه‌ ‌و پاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان، یان حكومه‌ت.



به‌ بڕوای‌ د.خالید حه‌یده‌ر، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ‌و په‌رله‌مانتاران به‌وشێوه‌یه‌ بیرنه‌كه‌وه‌، ئه‌وا بێگومان ناتوانن چاودێریی‌ ده‌زگاكانی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌ت بكه‌ن ‌و لێپرسینه‌وه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی‌ سه‌رفكردنی‌ بودجه‌ ‌و به‌كارنه‌هێنانی‌ مومته‌له‌كاتی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كه‌سه‌كان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
یوسف میونشن
 به‌ڕای من ده‌بوایه په‌رله‌مانتاره‌کان ئه‌م بڕه‌پاریه‌یان وه‌ربگرتایه‌. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌که‌میان ئه‌م پاره‌یه‌ی که‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی لیستی گۆڕان وه‌ری ناگرن، بۆکوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ بێگومان بۆ خه‌زێنه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌وانیش به‌ئاره‌زوی خۆیان وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی, یان ته‌خشان و په‌خشان، یان هه‌ندێکی له‌پڕۆژه‌یه‌کی سه‌قه‌تدا سه‌رفی ده‌که‌ن و هه‌ندێکیشی لێ حه‌په‌لوش ده‌که‌ن. دووهه‌میشیان هه‌رپه‌رله‌مانتاره‌ و خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی بێخزمه‌تگوزاریه‌، ده‌کرا پاره‌که‌یان وه‌رگرتبا ونیازپاکی خۆیان نیشاندابا به‌وه‌ی که‌ پاره‌کیان دابا به‌شاره‌ونی شاره‌که‌، یان ناوچه‌که‌ی خۆیان و دوایش به‌دواداچونیان بۆکردبا بزانن له‌چیدا سه‌رف کراوه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌کرد، وه‌ک کاری مرۆیی، نه‌خۆشێکی زۆر یان ده‌ستکورتێکی زۆر هه‌یه‌ له‌کوردستان ده‌کرا کاری خێری باشی پێبکرێت. هیوادارم... هیوادارم که‌ئه‌گه‌ر کار له‌کار نه‌ترازاوه‌، وه‌ریبگرن، چونکه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌زاران دۆلاری دی ته‌نیا ده‌بێت به‌مێژوو و ون ده‌بێت له‌به‌رچاوان.
jalal
 basha kaka ewash andam parlamantan haiya ,,, ew ba andam parlamanakatan paraka bidan ba mala faqiran
shivan
 به‌راستی‌ خیانه‌تیكی‌ كه‌وره‌یه‌ له‌ خاكی‌ خویان ده‌كه‌ن ئه‌كه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌وها بیت لو مه سۆله‌كان بێ‌ قیده‌
به‌مۆ عومه‌ر هه‌مه‌وه‌ندی
 سڵاو،، ده‌سته کانتان خۆش هه‌میشه‌ هه‌ر جه‌نابتتانن له‌ ڕێگای ووتاره‌کانتانه‌وه‌ ئیشاره‌ت ده‌ده‌ن به‌و ناحه‌قیه‌ گه‌ورانه‌ی که‌ به‌ناوی ئیمتیازات و مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ پارتی و یه‌کێتی دیزه‌ به‌ ده‌رخونه‌ی ده‌که‌ن ،،براکانم ئێستا چه‌ند په‌رله‌مانتارێک هه‌یه‌ که‌ خانه‌نشین کراوون تا رۆزی ڕاپه‌ڕینیش ......بوون به‌ڵام براده‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌ پێناو به‌رزه‌وندییه‌ کانی خۆیاندا بۆیان هێناین و بۆیان کردینه‌ په‌رله‌مانتار له‌ پایته‌خت له‌ ...............
kamal
 awa xezanek la chamchamal ayanawet la brsa xoyan bkuzhen , ba bchen yarmaty awana bdan, ...........
سه‌عید عارف
 ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر بابه‌ت به‌دوای خۆی دا ده‌هێنێت، کاری په‌ڕله‌مانتاری وای لێهاتووه‌ بچێت به‌نمونه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌ یانسیب دا له‌تێک بیتاقه‌ی کرێ بێت، به‌لام له‌ سه‌ره‌نجام دا بیتاقه‌ی ساغی بۆ ده‌رچوبێت . به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌زۆری له‌ (جێبه‌که‌ی مقه‌ڕ) و تیپه‌سه‌ربازیه‌کانی سه‌رده‌می شاخ ده‌چێت، له‌کاتێک دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی تاک و نه‌فه‌ری به‌دبه‌خت، له‌سه‌رحسابی ‌خوێنی خۆی و به‌ سه‌رچلی ده‌چو ئۆتۆمیلێکی له‌ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری حوکومه‌ته‌وه‌ به‌زه‌بری چه‌کی شه‌خسی ده‌فڕاند و ده‌یگه‌یانده‌ ناوچه‌ی رزگارکراوه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌که‌ی، به‌ڵام هه‌میشه‌ سه‌رتیپ و به‌رپرسی مقه‌ڕ به‌کاری ده‌هێناو له‌سه‌ره‌نجامیش دا ده‌بوو به‌موڵکی ئه‌و به‌رپرسه‌ و له‌نه‌قڵ بونی دا ده‌یبرد بۆ خۆی. له‌وێدا ده‌ڵێین قه‌یناکه‌ ئه‌وه‌ شۆڕش وچه‌کداری بوو، هیچ ده‌فته‌رو دام و ده‌زگایه‌کی چه‌سپاو نه‌بوو. به‌ڵام خۆ ئه‌مه‌ی ئێستا حوکومه‌ت و ده‌زگایه‌و هه‌موو فلسێک له‌ئابوری ده‌وڵه‌ت و میلله‌ته‌ وه‌ په‌یدا ده‌بێت و ده‌بێت به‌حسابی ده‌زگاو ئابوری و عه‌داله‌تێکی چه‌سپاو خه‌رج بکرێت . ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌لایه‌ک ، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و په‌ڕله‌مه‌نتاره‌ به‌ڕێزه‌ی که‌ سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه‌ ، ، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ڕێزه‌ خۆی به‌ سه‌رمایه‌یه‌کی ویژدانی ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ڕه‌وا بینراوه‌ که‌ هه‌ست ناسکه‌و‌ خاوه‌نی چامه‌ی ویژدانی و بانگه‌وازکارێکی عه‌داله‌ت و گه‌لپه‌رستیه‌ و له‌ ناو پارتێکی چه‌پ و گه‌لخوازدا خه‌باتی کردووه‌. ده‌بوایه‌ نموونه‌ی ڕه‌وابونی ئه‌و ده‌سکه‌وت وئیمتیازه‌ی به‌نمونه‌ی خوارترو بابه‌تێکی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و میلله‌ته‌ ده‌نگده‌ره‌که‌ی قیاس بکردایه‌، نه‌ک نموونه‌ی ژوورووتری وه‌ک وه‌زیرو پله‌ی باڵا تر، به‌وه‌ی نمونه‌ شه ر‌عی کردنه‌که‌ی ساکار بکه‌ینه‌وه‌ تیایدا ده‌ڵێت: (بۆچی ئه‌وان بیخۆن و ، ئێمه‌ نه‌یخۆین) ، خۆئه‌گه‌ر هه‌ر خواردن بێت، ئیتر نمونه‌ی ژووروتری بۆچیه‌؟ یان ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌کی په‌رێزپاکی به‌و جۆره‌ مه‌نتیق دابتاشێ ئاخۆ خوارتری چی بڵێن ، ئه‌وه‌ زۆری به‌ده‌مه‌وه‌یه ، به‌لێره‌دا بابه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه‌ بوه‌ستێت . به‌هه‌ر حاڵ جیا له‌م ده‌ربڕینانه‌ی که‌ به‌دواداچونه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌م ته‌وه‌ره‌نوسینه‌ . من ڕای خۆم له‌شوێنێکی تری ئه‌م سایته‌ به‌ڕێزه‌دا به‌ڕاشکاوی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت خستۆته‌ ڕوو به‌کۆمینتاری نوسینێک و لێره‌دا هه‌مان ڕوو ی سه‌رنجم دووپات ده‌که‌مه‌وه‌: ( به‌ڕاستی مه‌سه‌له‌که‌ زیاتر چاوشۆڕکردنه‌ به‌ که‌سانی حه‌ق گۆو ده‌نگ دلێر ،یان به‌شداری پێکردنه‌ له‌ ماڵی نه‌ختینه‌ی لادراوی میلله‌ت . وه‌کو قوتدانی چه‌شکی قولاپه‌ ، بۆ گرتنی ماسی . یان ده‌مداخستنی په‌ڕله‌مانتاره‌ بۆ بناو کردن و شاردنه‌وه‌ی ماڵ و نه‌ختینه‌ی لێ کێشراوه‌ی میلله‌ت . لێره‌دا په‌ندی که‌ڵه‌شێرم دێته‌وه‌ به‌ریاد . ده‌ڵێن که‌ڵه‌شێر ئه‌گه‌ر پاشی چه‌ور بکه‌یت ، ئیتر ئه‌و ده‌مارتوندیه‌ی نامێنێت بۆ خوێندنی سه‌حه‌ری . ئیتر به‌و فێڵه‌ مه‌ردمی خوا له‌ خه‌به‌ر بونه‌وه‌ زووه‌ ڕۆژ بێ به‌ش ده‌بن و له‌کارو فه‌رمانی خۆیان دواده‌که‌ون . برایانی نوێنه‌ری گه‌ل و وه‌کیلی میلله‌ت ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌ به‌خه‌به‌رهێنانی مه‌ردمه‌ . جائیتر ئێوه‌ ئاماده‌ن به‌ فریوی وه‌رگرتنی سامان و داراییه‌کی ناڕه‌وا ، ده‌نگی دلێری خۆتان بدۆڕێنن ؟!!)
سورکیو
 زۆربه‌ داخه‌وه‌ هه‌ رکه‌ سیک چووه‌ سه‌ رئه‌ وکورسییه‌ ئاوافه‌ قیروهه‌ ژاری بیره‌ چیته‌وه‌ هه‌ مووهه‌ ولیکی ته‌ نهاوته‌ نها بۆخۆیوکه‌ سوکاریه‌ تی چۆن ئه‌ خیرمۆدیل بژی گیرفانی خۆیوخزمه‌ کانی پربکات له‌ پاره‌ ی میله‌ تی فه‌ قیرووهه‌ ژار ئیستاش هه‌ زاران عایله‌ هه‌ یه‌ شوێ نوو‌جیگه‌ یه‌ کیان نییه‌ ئه‌ وانیش 4 ده‌ فته‌ ر ئه‌ ده‌ ن به‌ مۆنیکا بۆپۆز به‌سه‌ر فه‌قیروهه‌ژار.. من زۆرزۆرسوپاسی خوای گه‌ وره‌ ده‌ که‌ م که‌ نه‌ جاتم بوو له‌ وولاته‌ له‌ ژیر سایه‌ی ناعه‌داله‌تیو زولموزۆروکه‌شوفشی مه‌ سءولو کوری مه‌سءول ئیستا که‌ له‌ ئه‌ وروپام له‌ ژیرسایه‌ی عه‌داله‌تام به‌لام ئه‌ ی ئه‌ومیله‌ ته‌ فه‌ قیروو هه‌ ژاره‌م هیوا دارم رۆژیک بیت نه‌ جاتتان بیت له‌ زولمو و زۆر و ناعه‌ داله‌تی..........
مارف
 هەواڵێکی هاوڵآتیم خوێندەوە، پیاوێک مناڵيکانی خۆی دەکوژێت لەبەر بێ دەرامەتی و نەداری، خۆ ئەویش مافی وەکوو هەموو هاووڵاتییەکی ترە لە کوردستان، پێم سەیرە پەرلەمان بیر لە چارەی گەنج و پەککەوتەکان ناکاتەوە و لەبری ئەوە خەمی ئەوەیانە خۆیان پۆشتە بن. پرسیارێکی تر لە لام دروست بوو، هەندێک ئەنداممان هەن لە پەرلەمانی پێشوشدا هەبوون، ئایا بڕیارەکە ئەوانیش دەگرێتەوە؟ ئەی ئەوانەی حیزبەکانیان بۆی کڕیون و حیمایەشیان هەیە؟.
حه سه نه كه جه ل
 براده ران .............ته نها له شه ويكدا 250 ده فته ر دولا رى دوراند جا ئه كه ر برايانى به ر له مانتار ئه و با ره يه ش وه ر نه كرن ده جيته كيرفانى ...........خوزكه كيشه ى كورد هه ر ئه و بره با ره يه بوا يه من ده ليم ئاساييه بيكرن بو ......... له به ر له مانتار زياتره تو سه يرى سه يا ره ى منا له كانى ..........كردوه جى مو ديليان بيه تا زه وا نه ر زا وه به با ره ى سه يا ره يه كى به ر له مانتار بينه بكريت
به‌ڵێن
 پاره‌یه‌کی وا زۆر بۆ ئۆتۆمبیلی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانێک که تا حاڵی حازر هیچ جۆره کارێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی که ده‌ریکردوون کاریان پێناکرێ، ئه‌مه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه ئه‌نجامده‌درێ. ئه‌م پاره‌یه وه‌ک به‌رتیل وایه بۆ بێده‌نگکردنی په‌رله‌مانه و هیچی تر؛ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزیسێۆنی لێده‌رچێ، .............له‌ڕێگه‌ی ته‌زویر و ناهه‌قیی بوونه‌ته په‌رله‌مانتارانی .......... ئه‌م پاره‌یه به‌رتیله و پێویسته په‌رله‌مانتاری به‌شه‌ره‌ف و به‌ویژدان ڕه‌تی بکاته‌وه.
Hemn Jabar
 Slaw. Rastiakay awa ba hadar dani samani gishtiy. Pewista lasar Parlamantarani Opozsion bataybati Gorran ka aw bra Paraya Qbol nakan. Agar nashiantowani biryaraka bwastenin ba aw bra paraya bkan ba Diyari bo charasarkirdni bari gozarani aw xanawadanay ka nani rojian niya, wak aw xanawadayay Sharochkay Chamchamal ka piyawaka wistboy labar faqiri xoy w mndalakani bkojet. Tka akam ka Parlamantarani Gorran aw zolma qbol nakan. La wlatani peshkawtoy wako Swed, zorbay andam Parlamanakan sayarashian habet ba Qatar w Pas den bo dawam bo away la keshay xalki agadar bin. Hiwadarim parlamantarani Gorran awa bkana narit w agar hamo jarekish nabet, jar jara wak hawlatiani asayi ba Pas hatochoy dawam bkan.. Birwa w Omedman pash xway gawra ba ewaya ay Gorran.. Rez w Slawi.
ناسح عبدالرحيم
 ئه‌كه‌ر 25 به‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ كۆران راست بكه‌ن و نوینه‌ری‌ میلله‌ت بن وه‌ركرتنی‌ ئه‌و سه‌یارانه‌ ره‌فز ده‌كه‌ن ,بۆیه‌ ئه‌كه‌ر ئه‌و 25 به‌رله‌مه‌نتاره‌ی‌ كۆران رازیبن و سه‌یاره‌ وه‌ربكرن ئه‌وا ....................
ranjdar husman ahmad
 ,mn qsam lasar parlamantarany(y.n.k u p.d.k.) nia,awan dameka 3 bardayan nawata dasty xalk ,hamw hiwayakman opozsion(gorran)bw,tkaya karek makan aw omeday haman bw labar bchet,larasteda kary ewa drwstkrdny jyawazya lagal awanda,hamisha badway aw helanada bron ka jyatan dakatawa la awan amash tanha baqsa krdn nakret balka banwndny mawqify jaryana ,birtan nachet aw damay dangman ba ewa da bo awa dangman pedan hamisha nzik la azarakany xalkawa bn,nak bo away paray bash u shwqay bash u otombely bash wargrn,dabet jwraty awa bkan law kasa sharafmandana bchn ka ewayan nard bo parlaman u nany xoyan la penawda bry, ,awanay saleka mamraw mazhy zhyan basar aban ,ewa tanha yak regatan la bardamdayaw bas...ragrtny aw bryara yan agr nakra warnagrtny am otombelana, agina hech jeawazyaktan nabet lagal awanda.
زانای ته ها خه راجیانی..سوێد
 ............... من به ڕاشكاوی ئه ڵێم ئه گه ر خاوه ن به ڵێنه كانیان بونایه په ڕله مانتاره به ویژدانه كانمان ئه وا : نه ك هه ر خۆش‌حاڵ ئه بوین به كڕینی ئوتۆمبیل بۆیان به ڵكو شانازی بو بۆ ئێمه كه وه ك كادۆیه ك بێجگه له ئوتۆمبیل جێگه ی نیشته جێبونیشیان بۆ دابین بكرایه و هه موو ئاسانكارییه كی ژیانیان بۆ فه راهه م بكرایه له دوای ئه وانه ش مووچه یه كی باشیان بدرایه تێ و هێشتاش میلله ت خۆی به قه رزداری ئه وان ده زانی.. به ڵام ئه فسووس كه دڵسۆز و خاوه ن وه فا و خاوه ن به ڵێنه كان ئه مڕۆ به ژماره كه من له هۆڵی په ڕله ماندا، به هه ر حاڵ میلله ت خۆی باش باش ئه زانێت كه كێ به راستی ده نگی هه ژاران و نه دارانه وه ئه شزانین كه كێ شایسته ی له وه زییاتره كه كورد بتوانێت پێشكه شی بكات وه ئه و كه سانه ش دییار و به رچاون كه موچه كه شییان پێ حه رامه، له گه ڵ ڕێزم بۆیان هه ندێكیان (نان خۆری جێ گرن). سوپاس بۆ(سبه ی)
زيكاف
 كام له ئه ندامانى هاوبه يمانى له ماوه ى 4 سالدا 4 جار ده ستى به رز ده كاته وه تاوه كو 48 مليون وه بكريت, ته نها بو دزايه تىئه وانه ى ده ست به رز ئه كه نه وه .ئه وانه ى له ده ورى يه كه مدا باره يان بو سه ياره وه ركرتووه ئه م جاره ش وه رى ئه كرنهوه؟
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ