راپۆرت
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟




Thursday, October 14, 2010
 
     

راپۆرتی: دلێر عه‌بدولخالق

ئۆپۆزسیۆن، كشانه‌وه‌، یان ته‌وافوقی‌ سیاسیی‌ هه‌ڵده‌بژێرێت؟
كاردانه‌وه‌ی‌ پرسی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم، ئۆپۆزسیۆن له‌به‌ره‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات كۆده‌كاته‌وه‌‌و له‌ئه‌گه‌ری‌ ره‌نگڕێژكردنی‌ حیزبیی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌شدا، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌ له‌كۆبه‌ندی‌ ئیئتیلافه‌ كوردییه‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كرێت.

پڕۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژارنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌لایه‌ن (13)په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌ (23ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2010)دا ئاماده‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕای‌ هه‌بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو پڕۆژه‌ یاسا، كه‌چی‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ته‌نها دوای (4) رۆژ له‌ ئاماده‌كردنی‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆكرا.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ (3) ماده‌، له‌كۆی‌ (16) ماده‌ی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ندكراون، به‌ڵام ماده‌ی‌ (4) دو دانیشتنی‌ په‌رله‌مان كه‌ دواینیان بڕیاربو یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردو (10/10) رێكبخرێت بۆ به‌یانی‌ چوارشه‌ممه‌ دواخرا، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات، ئه‌و ماده‌یه‌ خاڵی‌ ناكۆكیی‌ نێوان فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌‌و ئۆپۆزسیۆن پێكده‌هێنێت.

به‌شی‌ یه‌كه‌م له‌ماده‌ی‌ (4)، تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌سته‌‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌ڵبژاردن‌و تێیدا هاتوه‌: "ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵا، له‌ (9) كه‌س پێكدێت، لانیكه‌م دوانیان یاسایی‌ بن، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مان ده‌پاڵێورێن‌و دواتر به‌ ده‌نگدانی‌ زۆرینه‌ی‌ ره‌ها (50+1)ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێررێن".

 ترسی‌ ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌، فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌، به‌حوكمی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانیان، ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌قازانجی‌ خۆیان ده‌شكێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای‌ ئه‌وان، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ده‌نگ‌و نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم ده‌بێت، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ن، ده‌ستكاریی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ رێگه‌بدات رێژه‌ی‌ ده‌نگدان (3/2) بێت، واته‌ له‌كۆی‌ (111) په‌رله‌مانتار، پێویستی‌ به‌ (74) ده‌نگ هه‌بێت.

له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی‌ په‌راوێزخستنی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مان، رۆژی‌ (9/10/2010) بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یه‌كگرتوی ئیسلامیی‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كۆبونه‌وه‌‌و له‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ هاوبه‌شدا، ئاماژه‌یان به‌پێویستی‌ رێزگرتن له‌بیروبۆچونه‌ جیاوازه‌كانی‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كرده‌وه‌، له‌حاڵه‌تی‌ به‌رده‌وامی‌ سیاسه‌تی‌ په‌راوێزخستنیان، هه‌ڵوێستیان تا ئاستی‌ كشانه‌وه‌ له‌ ئیئتیلافی‌ كوردستانییه‌كان بڕده‌كات.

راگه‌یه‌نراوه‌كی‌ ئه‌م سێ‌ لایه‌نه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و عێراق، تێپه‌ڕاندنی‌ ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ هه‌مو پێكهاته‌‌و فراكسیۆنه‌كان به‌مه‌ترسیدار ده‌زانێت له‌سه‌ر ئه‌زمونی‌ سیاسیی‌‌و دیموكراسیی‌ هه‌رێم.

 
ئارام قادر، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌ په‌رله‌مان كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "بڕوامانوایه‌، پێویستده‌كات كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ به‌ده‌نگدانی‌ (3/2) په‌رله‌مانتاران بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ باروردخی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هاماهه‌نگی‌ لایه‌نه‌كان هه‌یه‌، به‌و رێگه‌یه‌ش نه‌بێت، دڵنیایی‌ هه‌مو كوتله‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست نابێت".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: له‌ده‌ستور‌و یاسا جیهانییه‌كانیشدا، ده‌بینین كه‌ ئه‌وه‌ی‌ گرنگ‌و بایه‌خداره‌، ده‌نگی‌ زۆرینه‌ی‌ پێویسته‌، ئه‌نجومه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ بڕیاری‌ جه‌نگ، یان ئاشتی‌ پێویستی‌ به‌ (3/2)ی‌ ده‌نگه‌كان هه‌یه‌، له‌ده‌ستوری‌ عێراقی‌ (3/2)ی‌ سێ‌ پارێزگا ده‌توانن ده‌ستورێك ره‌تبكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌م پرسه‌ یاساییه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ گرنگ وه‌رده‌گرێت.  
 
لای‌ خۆشیه‌وه‌، بورهان ره‌شید، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌‌و په‌رله‌مانتاری‌ گۆڕان، داوای‌ زه‌مانه‌تی‌ یاسایی‌ ده‌كات بۆ پاراستنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن‌و راپرسییه‌كانی‌ هه‌رێم‌و ئه‌وه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ رێوشوێنی‌ یاساییه‌وه‌، نه‌ك به‌ڵێنی‌ زاره‌كی‌‌و وتی‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ نیشتمانییه‌، ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مان، (25%)ی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكین، داوایه‌كی‌ ساده‌مان هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڵده‌بژێررێن بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌، به‌ (3/2)ی‌ ده‌نگدان بێت، هه‌رچه‌نده‌ بۆمان ده‌ركه‌وتوه‌ په‌له‌كردن له‌و ده‌سته‌یه‌، جگه‌له‌ ئامانجی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان، ویستی‌ راپرسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمیشی هه‌یه‌".

فراكسیۆنی‌ سۆسیالیست، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، پێویسته‌ له‌نێوان خواستی‌ كوردستانی‌ كه‌ داوای‌ (50+1) ده‌كه‌ن‌و ئۆپۆزسیۆن (3/2)، چاره‌سه‌رێكی‌ ناوه‌ند بۆ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌.  
 
عه‌بدوڵڵا حاجی‌ مه‌حمود، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ سۆسیالیست، به‌ رۆژنامه‌ی‌ وت: "باشتره‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌‌و خواستی‌ هه‌مو لایه‌نه‌كانی‌ تێدا ره‌نگبداته‌وه‌‌و پێویستیشه‌ كوردستانی‌‌و ئۆپۆزسیۆن، بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری‌ ناوه‌ند، نه‌ك گرفته‌كانی‌ ناوخۆ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی‌ له‌سه‌ر كۆده‌نگی‌ هه‌رێم‌و پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ ده‌بێت".

به‌وپێیه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، له‌به‌ر رۆشنایی‌ یاسای‌ ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ (2007) دامه‌زراوه‌‌و سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌، ده‌سته‌كه‌ی‌ هه‌رێمیش په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر (5) ساڵێك ده‌سته‌ی‌ باڵا‌و ئه‌نجومه‌نی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌رده‌درێت.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراقییش، ئه‌م كۆمسیۆنانه‌ سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام ئه‌زمونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشو له‌عێراق‌و هه‌رێم ده‌ریخستوه‌، ئه‌گه‌رچی‌ سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام له‌كاریگه‌ری‌ سیاسیی‌ به‌ده‌رنه‌ربون، وه‌كچۆن زۆربه‌ی‌ به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ حیزبی‌ له‌پۆسته‌كانیان جێگیركراون.  
 
د. له‌تیف شێخ مسته‌فا، په‌رله‌مانتار له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، سه‌باره‌ت به‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم، رایگه‌یاند: "ئه‌م یاسایه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌، له‌ژێر چه‌تری‌ دیموكراسییه‌تدا، كۆی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ قۆرخبكات بۆ لایه‌نێكی‌ دیاریكراو‌و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌، ده‌سته‌ی‌ باڵاكه‌ی‌‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پارێزگاكان‌و نوسینگه‌ فه‌رعییه‌كان به‌ میكانیزمێك بێت كه‌ پۆسته‌كانیان به‌ خه‌ڵكی‌ بێلایه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆ پڕبكرێته‌وه‌".

له‌تیف شێخ مسته‌فا كه‌ پسپۆڕی‌ یاسای‌ ده‌ستورییه‌، پێیوایه‌: ئه‌گه‌رچی‌ له‌ده‌ستوردا باسی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمه‌كان كراوه‌ بۆ پێكهێنانی‌ چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك، به‌ڵام ئه‌و ده‌قه‌ش ته‌فسیری‌ جیاواز هه‌ڵده‌گرێت‌و وتی‌: "پێویسته‌ دادگای‌ ئیتیحادی‌ بڕیاربدات، ئایا هه‌رێمه‌كان بۆیان هه‌یه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرین، یان له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقدا ده‌سته‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت".

چاودێرێكی‌ سیاسیی‌، ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ نه‌بونی‌ متمانه‌ی نێوانیان ده‌گێڕێته‌وه‌.  
 
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، چاودێری‌ سیاسیی‌، وتی‌: "دو رێگه‌مان له‌به‌رده‌سته‌، یان ئه‌وه‌ی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ی‌ به‌غدا وه‌ك خۆی‌ بهێڵینه‌وه‌‌و ئه‌و سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، یاخود ده‌سته‌یه‌ك تایبه‌ت به‌هه‌رێم، به‌مه‌رجێك وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ كاربكات دابمه‌زرێنین، واته‌ روخساری‌ سه‌ربه‌خۆبونی‌ دیاریی‌ بكرێت‌و دور له‌ده‌ستكاری‌ هه‌ر لایه‌نێك ئه‌ركه‌كانی‌ جێبه‌جێبكات".

له‌حاڵه‌تی‌ پێداگرتنی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌سه‌ر ده‌نگدانی‌ زۆرینه‌ی‌ ره‌ها‌و ئۆپۆزسیۆن جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی‌ (3/2)ی‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران، هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م دێته‌ ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ته‌وافوقی‌ سیاسیی‌.

له‌تیف شێخ مسته‌فا، رایده‌گه‌یه‌نێت: "تا ده‌كرێت، پێویسته‌ میكانیزمێك بسازێت كه‌ خه‌ڵكی‌ بێلایه‌ن بۆ ئه‌و ده‌سه‌ته‌یه‌ هه‌ڵبژێررێن، هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ‌ ته‌وافوقدا نیم، به‌ڵام پێموایه‌ ئه‌م رێگایه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی‌ لایه‌نێك له‌ژێر دیموكراتییه‌تی‌ زۆرینه‌دا، رێگا خۆشبكات كه‌ كۆنتڕۆڵی‌ ده‌سته‌كه‌ بكات، بۆیه‌ هه‌بونی‌ ئه‌ندام له‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر ده‌بێته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م خواستی‌ زۆرینه‌دا".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، وتی‌: "بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌، دو حاڵه‌ت هه‌یه‌، یان په‌نا بردن بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ زۆرینه‌‌و كه‌مینه‌، یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌وافوق، وه‌كچۆن  له‌عێراقیش كاری‌ پێده‌كرێت‌و هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌ش شه‌رعییه‌تیان هه‌یه‌".  
 
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ د. ره‌فیق سابیر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌، وتی‌  هاوكارانمان له‌ ئۆپۆزسیۆن، بۆ شێوازی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، داواده‌كه‌ن به‌ده‌نگی‌ (3/2) بێت، له‌ ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ كه‌سانێك له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دابنێت كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بن، پێویسته‌ ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌جدیی‌ وه‌ربگیرێت‌و ده‌سته‌یه‌كی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن پێكبێت، هه‌مو خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌، به‌ هی‌ خۆیانی‌ بزانن‌و متمانه‌ی‌ پێبكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمسیۆنه‌، جێگای‌ متمانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان نه‌بێت، له‌ ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیشدا ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
parosh ablaxi
 afarm nonarani xalki kurdstan,,,,,,,dlman petan xosha ka asaesh drot kan bo ema hamw berta xstota kar bo danani plani ....... chak azann ka sndwqi dang dani 2014 la barjawandi ewa nabe la estawa kary bo akan. ..........
yousif
 پرسیارێکی زۆر گرنگ دێته ئاراوه ئایا ئێمه پێویستمان به‌م کۆمیسیۆنه هه‌یه؟ به بڕوای من نا چونکه که کۆمیسیۆنی به‌غدا بونی هه‌یه و پێویستی هه‌رێم پڕده‌کاته وه به دابین کردنی بودجه بۆ هه‌ر هه ڵبژاردنێکیش ئیتر خێره ئه‌م براده‌رانه وا خۆیان سور کردوه‌ته‌وه ؟ بێگومان خێر نییه و مه‌به‌ستی حیزبی له پشته ئه‌گه ر کراسه‌که‌ی عوسمانیش له‌به‌ر بکه ن.
زه‌رده‌شت
 ئه‌و خاڵانه‌ی باسکران من دوبه‌ره‌یان ناکه‌مه‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌مده‌سته‌ حیزبیه‌ دروست ئه‌بێت، به‌ڵام من مه‌ترسیه‌کان ئه‌خه‌مه‌مه‌ ڕوو،..... 1. پارتی و یه‌کێتی که‌ باسی دیموکراسی و و زۆرینه‌ ئه‌که‌ن له‌ڕاستیا مه‌به‌ستیان ته‌نها ڕازی بونی یه‌کێتی و پارتیه‌ چونکه‌ ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ حیزبیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی 59 ئه‌ندامه‌ و په‌رله‌مانیش ته‌نها جێی شه‌رعیه‌تیانه‌ به‌ قه‌راره‌کانی پارتی و یه‌کیتی.....2. باشه‌ زه‌مانه‌تی ئۆپۆزسیۆن چیه‌ که‌ به‌ ده‌نگی 2/3 ێی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیش گه‌ر بڕیاره‌که‌ ئه‌رێی وه‌رگرت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ حیزبی نه‌بن چونکه‌ ئه‌زانین که‌ ئه‌و ئاندام په‌رله‌مانانه‌ی تر بێجگه‌ له‌ یه‌کێتی و پارتی و ئۆپۆزسیۆن سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆن نین وه‌ تائێستا ناڕه‌زاییه‌کیان ده‌رنه‌بڕیوه‌ واته‌ سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نی حیزبی و تاکه‌که‌سی، به‌هه‌رحاڵ من به‌ پێویستی ئه‌زانم که‌ بۆ ئه‌و سێلایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ریه‌که‌یان 2 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان مافی ڤیتۆیان هه‌بێت......3. له‌حاڵه‌تێکا گه‌ر یاسه‌که‌ بڕیاری له‌سه‌ردرا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ مه‌که‌ن که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیاره‌که‌ بنێرێته‌وه‌ په‌رله‌مان وه‌ گه‌ر بشینێرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک خۆی جارێتر بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێته‌وه‌، گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی بیه‌وێت ئه‌توانێت خۆی هه‌ر یه‌که‌مجار بڕیاره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌کلا بکاته‌وه‌......4. تکایه‌ کات له‌به‌رچاو بگرن و ڕێمه‌یه‌ن ده‌سه‌ڵات دانیشتنه‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک داخات، بابه‌ مه‌سه‌له‌که‌ ڕونه‌ گه‌ر نیازیان بێت ئه‌توانن به‌ته‌وافق چاره‌سه‌ری بکه‌ن به‌ڵام ئێستا له‌ترسی کشانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ لیسته‌ کوردستانیه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌ دوائه‌خه‌ن تا پێکهێنانی حوکمه‌تی عێراقی ده‌نا ده‌مێک بوو کۆمسیۆنه‌که‌یان به‌ 50 +1 پێکهێنابوو، تکایه‌ ئێوه‌ش وه‌ک ئاگاداریه‌ک بۆ جدیه‌تتان له‌ بڕیاری کشانه‌وه‌تان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م بایکۆتی لیسته‌ کوردستانیه‌کان بکه‌ن تا ده‌سه‌ڵات به‌ ته‌وافق بڕیاره‌که‌ یه‌کلا ئه‌کاته‌وه‌......5. باشه‌ گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ تردی ده‌سه‌ڵات له‌چیه‌، گه‌ر ته‌نها مانه‌وه‌ وه‌ک حاکمی کوردستان و ته‌زویرات نیه‌، وه‌ڵا زۆرمان خێر له ........ بینی وه‌ی نه‌خوازه‌ ئێستا کۆمسیۆنه‌که‌ له‌ 100% پارتی و یه‌کێتی بێت، ئه‌وه‌ ئه‌وکاته‌ هه‌مومان ئه‌چینه‌ ناو قه‌فه‌زێکه‌وه‌ که‌ مرۆڤه‌کان به‌ کۆیله‌ ناوئه‌برێین و نیستیمانه‌که‌شمان به‌ قه‌برستان ناو ئه‌برێت......6. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ ئه‌بێت جیاوازی له‌به‌ینی به‌غا و کوردستان بکه‌ین و باسی ناحه‌زانی کوردئه‌که‌ن، ئێ خۆ پارتی و یه‌کێتیش ناحه‌زی ئازادی و دیموکراتی و ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ئه‌یانه‌وێت هه‌میشه‌ خۆیان له‌سه‌ره‌وه‌ بن و خه‌ڵکانی تریش ژێر ده‌سته‌، بۆ ئه‌بێت خۆیان ته‌نازول نه‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تۆزێ واز له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌کانیان بێنن، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌کانی پارتی و یه‌کێتی نه‌بێت پێی ئه‌ڵێن ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌پشته‌ و دوژمی ئه‌زمونه‌که‌مانه و خائینه‌، Guess what! who care what these people say anymore ....میلله‌تی کورد زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌ پارتی و یه‌کێتی خۆیان بکه‌ن به‌میراتگری و کوردایه‌تی له‌ حیزبه‌کانی خۆیانا کۆبکه‌نه‌وه‌ حیزب ئه‌بێت له‌ خزمه‌ت گه‌لا بێت نه‌ک گه‌ل له‌ خزمه‌ت حیزبا بێت وه‌ک ئێستا په‌یڕه‌و ئه‌کرێ له‌لایه‌ن یاکێتی و پارتیه‌وه‌ 7. کشانه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ جگه‌له‌وه‌ی ڕێژه‌ی لیسته‌ کوردستانیه‌کان له‌ 57 ه‌وه‌ بۆ 43 دائه‌به‌زێنێ له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌ کاریگه‌ریه‌کی دورو درێژی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌! بڵێ بۆ! چونکه‌ ئه‌وکات پارتی و یه‌کێتی ناتوانن به‌ناوی کورده‌وه‌ داوای پۆستی سه‌رۆک کۆماربکه‌ن و داوای مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و پێشمه‌رگه‌ و چی و چی بکه‌ن به‌ناوی کورده‌وه‌ وه‌ لایه‌نه‌کانی تری عێراقیش مه‌سه‌له‌یه‌کی وایان پێخۆشه‌ به‌ڵام گه‌ر پارتی و یه‌کێتی بیانه‌وێت یه‌ک ملیۆن نه‌فه‌ر له‌کوردستان وه‌ک "مه‌ڕ" سه‌یرکه‌ن وهیچ حسابێکیان بۆنه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌بێت ئۆپۆزسیۆنیش بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌نگده‌رانی بکاته‌وه‌، خۆ ئێمه‌ ده‌نگمان نه‌یاوه‌ تا پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه‌نه‌ی تر ورگ زل و له‌خۆبای بن، وه‌ له‌هه‌مان کاتدا په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق پڕ له‌کێشمه‌کێش ئه‌بێت بۆ نمونه‌ مه‌سه‌له‌ی بوجێت و پێشمه‌رگه‌ و چی و چی زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانن به‌ بێ ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان پارتی و یه‌کێتی هیچ هه‌ڵکڕێنن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌توانن ئێستا خه‌ڵ بخه‌ڵه‌تێنن و بڵێن ئه‌وه‌ هاوپه‌یمانیه‌تمان له‌گه‌ڵ فڵانه‌ لایه‌نکردوه‌ و له‌سه‌ر هه‌مو خاڵه‌کان ڕێککه‌وتوین، به‌ڵام بڕواتان هه‌بێت هه‌موی درۆیه‌ په‌رله‌مانی داهاتو زۆر زه‌حمه‌ته‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتێک بۆ کوردستان بۆ! چونکه A. ڕێژه‌ی کورد له‌ 21% ه‌وه‌ بۆ 17% دابه‌زیوه‌. B. گه‌ر پارتی و یه‌کێتی سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنی په‌یڕه‌وکه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌بنه‌ لاوازی پێگه‌ی کورد هه‌م له‌ به‌غا و هه‌م له‌ کوردستان. C. هاوکێشه‌کان گۆڕاون و لیستی سه‌ننه‌کان هه‌ڵساونه‌ته‌وه‌ که‌ نزیکه‌ی 2 به‌رامبه‌ری کوردن که‌ ژماره‌یه‌کی زۆریان به‌عسیه‌کانن و دژی کوردن. D. وه‌ کورد گه‌ر له‌گه‌ڵ مالکی یه‌کبگرێ هه‌ر زه‌ره‌رێتی وه‌ گه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌لاویش بێت هه‌ر زه‌ره‌ره‌ گه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ و ئیمزاش هه‌بێت هه‌موی درۆیه‌، ڕۆژگاریش ئه‌م قسه‌یه‌ی من ئه‌سه‌لمێنێت، له‌گه‌ڵ عه‌لاوی زه‌ره‌ر ئه‌کات چونکه‌ زۆرێک له‌ناو لیسته‌که‌ی عه‌لاوی به‌عسیه‌کانن وه‌ له‌گه‌ڵ مالکیش هه‌ر زه‌ره‌ره‌ چونکه‌ له‌ناو لیسته‌که‌ی مالکیش بڕام نیه‌ 10 که‌س هه‌بن باوه‌ڕیان به‌ ماده‌ی 140 و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد هه‌بێت، که‌ ئه‌وترێت ماده‌یه‌کی ده‌ستوریه‌ ئێ خۆ هه‌رقسه‌یه‌ به‌س که‌سیس جێبه‌جێی ناکات، وه‌ بیرمان نه‌چێت موقته‌دا صدریش خاوه‌نی 43 کورسیه‌ و به‌هه‌وانته‌ به‌ نوری مالکی ڕازینه‌بوه‌ و صدرێکانیش دژی خواسته‌کانی کوردستانن.... پوخته‌ی قسه‌کانم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئامۆژگار ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌م که‌ واز له‌ سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و په‌راوێزخستنی ده‌نگی 1 ملیۆن ده‌نگده‌ری کورد بێنن که‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان 2 به‌رام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ و زیاتریشن، گه‌ر تۆ ئه‌م هه‌موو دوژمنه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هه‌بێت بۆ ئه‌تانه‌وێت ده‌ژمنی زیاتر بۆخۆتان دروست بکه‌ن، به‌وه‌ خۆتان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن که‌ کوردستان که‌شتیه‌که‌ و هه‌مومان ئه‌خنکێین گه‌ر کوردستان زه‌ره‌ر کات، ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ 100% درۆیه‌ بۆ! چونکه‌ هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان و ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ هه‌موی له‌ژێر ده‌ستی خۆتانه‌ ئێمه‌ زه‌ره‌ ناکه‌ین عه‌باس بێت یان شوانه‌ گه‌ر کۆیله‌یه‌تیمان قبوڵکرد ئه‌توانین له‌هه‌موو کات و ساتێکا بژین که‌واته‌ زه‌ره‌ره‌که‌ یه‌خه‌ و به‌رۆکی هه‌ر 2 پارتی خۆسه‌پین ئه‌گرێته‌وه‌ واته‌ پارتی و یه‌کێتی، که‌ ئه‌ڵێم خۆسه‌پێن گه‌ر وانیه‌ بۆ له‌ ته‌وافق ئه‌ترسن بۆ دانانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، وه‌ داواش له‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌که‌م که‌ قسه‌ و هه‌ڕه‌شه‌کانیان بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ تا ده‌سه‌ڵات بزانێت که‌چیتر ئه‌وانه‌ مه‌ڕنین که‌ ده‌نگیان به‌ئۆپۆزسیۆن یاوه‌.
omed issa
 ده‌بی کار بۆ زۆرینه‌ی لێوه‌شاوه‌یی بکرێ ،زۆرینه‌ی لێوه‌شاوه‌یی له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتوخوازه‌کان په‌یره‌و ده‌کرێ نمونه‌ یه‌کێتی ئه‌وڕوپا ،گشت ئه‌وڕوپای ڕۆژئاو ،ئه‌مریکا که‌ 3/2 ,4/3 ده‌نگی پێویسته‌ هه‌م بۆ پاراستنی که‌مینه‌یه‌ هه‌م پرسه‌ گرنگه‌کان ده‌پرێزرێ له‌ لایه‌ن زۆرینه‌وه‌ ، بێجگه‌ له‌ زۆرینه‌ی لێوه‌شاوه‌یی به‌ ئاراسته‌ی تر هه‌نگاوه‌ به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت ،ئه‌وه‌ش به‌ختی دواڕۆژی یه‌کێتی و پارتی ڕه‌ش ده‌کا .
aso- qaladza
 ئێوه‌ ده‌پرسن ده‌سته‌ی‌ هه‌لبژاردن بۆ ؟ منیش ده‌ڵێم بۆ ته‌زویر...........
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ