راپۆرت
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن




Wednesday, October 20, 2010
 
     

راپۆرتی: به‌رهه‌م خالید
پاش (17)ساڵ‌ له‌ ده‌رچونی یاسای‌ حیزبه‌كان، تا ئێستا بڕگه ‌و ماده‌كانی‌ ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراون ‌و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریش به‌ ئاشكرا یاساكه‌یان پێشێلكردوه‌، بێئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆش، هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ تۆمارنه‌كردوه ‌‌و به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تیش، تێكه‌ڵیی‌ حیزب ‌و حكومه‌ت به‌ هۆكاری‌ لێنه‌پرسینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكه‌ ده‌زانێت ‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش، به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت، پرۆژه‌ی‌ چاكسازیی یاسایی جێبه‌جێبكرێت ‌و سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی‌ ده‌رده‌چن، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرێن به‌سه‌ر گشت لایه‌نه‌كاندا.

 یاسای‌ ژماره‌ (17)ی‌ حیزبه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق،  ساڵی‌ (1993) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، ساڵانی‌(1997‌و 2002) چه‌ند بڕگه ‌و ماده‌یه‌كی‌ هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و یاسایه‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌ و زۆرێك له‌ حیزبه‌كان به‌ تایبه‌ت هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، چه‌ندین بڕگه ‌و ماده‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌یان پێشێلكردوه‌.

د.زانا ره‌ئوف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ یاساكه‌ به‌ ده‌ستوری‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ رێكخستنی‌ فه‌زای‌ سیاسیی له‌ نێوان پارته‌ سیاسییه‌كاندا‌ و هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ ژیانی‌ سیاسیی وڵاتانی‌ پێشكه‌وتودا هه‌یه‌‌ و كاریگه‌ریی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ دیموكراسیزه‌كردن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ بونی‌ كه‌موكورتی له‌ ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌دا، له‌ هه‌مانكاتدا كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ له‌ چه‌ند بڕگه‌ و ماده‌یه‌كدا جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ك له‌ ماده‌ی‌ (17)دا هاتوه‌، ئه‌گه‌ر حیزبێك به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، سه‌رپێچی‌ بڕگه‌كانی‌ ئه‌م یاسایه‌ی‌ كرد، ئه‌وا ده‌بێت له‌سه‌ر سكاڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ‌و به‌ بڕیاری‌ وه‌زاره‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، به‌ نمونه‌ له‌ بڕگه‌ی‌ دوی‌ ماده‌ی‌ (12)ی یاساكه‌دا هاتوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌مو چالاكییه‌كی‌ حیزبی له‌ ناو پێكهاته ‌و ته‌شكیلاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی ناوخۆ ‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هێزانه‌ مۆركی‌ حیزبییان پێوه‌دیاره ‌و به‌پێی‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌ پێویست بو، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ سكاڵا تۆماربكات ‌و ئه‌و حیزبانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌.

د. زانا، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان، سه‌رپێچی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م یاسایه‌ كرا، ده‌بێت وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ تۆمار بكات".

ماده‌ی‌ (14)ی‌ بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌می یاساكه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌درێته‌ پارته‌ سیاسییه‌كان، به‌پێی‌ یاسایه‌ك بێت كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام به‌ وته‌ی د. زانا ره‌ئوف: "تا ئێستاش له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، یاسایه‌كمان نییه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ پێدانی‌ منحه‌ ده‌ركرابێت، به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ سیاسییانه‌ به‌ گۆتره‌ پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ یاساكه‌یه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ لادان له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ و نه‌به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ كاتی‌ خۆیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌دی نه‌كراوه ‌و وه‌زاره‌ت هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كردون".

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: به‌دوداچونی‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ ئه‌ركی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیه ‌و ئه‌گه‌ر گله‌یی هه‌بێت له‌ حیزبێك، ده‌بێت ئه‌و حیزبه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌و سه‌رپێچییه‌ی‌ ئه‌نجامیداوه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌ نه‌بوه ‌و هیچ داوایه‌ك تۆمارنه‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا به‌پێی‌ یاساكه‌ ده‌بو داوا تۆماربكرایه‌ دژ به‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی‌ ئه‌نجامیانداوه‌.

سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، وتیشی: "كه‌مته‌رخه‌میی پێشێلكردنی یاسای حیزبه‌كان ‌و جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌، له‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ سور ده‌زانێت ئه‌و یاسایه‌ پێشێلكراوه ‌و سكاڵا تۆمار ناكات، به‌ڵام تا ئێستا له‌ لای‌ ئێمه‌، ئه‌و نه‌ریته‌ نییه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حیزبێك سه‌رپێچی یاسایه‌كی‌ كرد، سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمار بكرێت".

له‌ بڕگه‌ی‌ سێیه‌می ماده‌ی‌ نۆیه‌می‌ یاساكه‌دا هاتوه‌ كه‌ نابێت حیزب باره‌گا له‌ فه‌رمانگه‌ ره‌سمییه‌كان‌ و داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ بڕگه‌ی‌ سێیه‌می ماده‌ی‌ پانزه‌یه‌مدا هاتوه‌ كه‌ نابێت حیزب داموده‌زگای سه‌ربازی ‌و شێوه‌ سه‌ربازی ‌و چه‌كی پێچه‌وانه‌ی‌ یاسای هه‌بێت، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی ‌و پارتی‌، هێزی تایبه‌تی‌ خۆیان هه‌یه ‌و خاوه‌نی‌ جبه‌خانه‌ و چه‌كی جۆراوجۆری‌ خۆیانن.

حاكم تاریق ره‌شید گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ دیوانی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ (رۆژنامه)‌، نكۆڵی له‌وه‌ ناكات كه‌ ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌ له‌ زۆر بڕگه‌یدا: "بۆ نمونه‌ تا ئێستاش زۆربه‌ی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ باره‌گای‌ حكومیدان‌ و بینای‌ حكومییان داگیركردوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ یاساكه‌یه‌ و پارتی ‌‌و یه‌كێتیش پشكی‌ زۆریان له‌و حاڵه‌ته‌ هه‌یه‌".

باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ دروست ده‌كات كه‌ یان له‌ یاساكه‌دا واقیعی‌ میلله‌تی كورد‌ و هه‌رێم ره‌چاو نه‌كراوه‌، یان فێڵمان له‌ خۆمان كردوه ‌‌و قانونێكمان داناوه‌ كه‌ زۆر له‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتی‌ دیموكراتیتره‌، چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ بۆ ئه‌و حیزبانه‌ دانرا كه‌ پێشتر به‌ره‌ی‌ كوردستانییان پێكهێنابو، ده‌بو یاساكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌چاوبكردایه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ فیدراڵییه‌كی‌ تاكلایه‌نه‌مان هه‌بو، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مان ‌و حكومه‌تیش دیفاكتۆ بون‌ و هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "دوای‌ (2005)، دامه‌زراوه‌ قانونییه‌كانمان هاتنه‌كایه‌وه‌ پاش په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی، بۆیه‌ ده‌بێت یاساكان به‌پێی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ دابڕێژینه‌وه ‌‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش پێداچونه‌وه‌ به‌و یاسایه‌دا بكات ‌و ئه‌و كاته‌ له‌ رێگای‌ حكومه‌ته‌وه‌ فشار دروست بكرێت ‌و په‌رله‌مانتاره‌كان جه‌خت له‌ حكومه‌ت بكه‌ن كه‌ ئه‌و یاسایه‌ و سه‌رجه‌م یاساكانی‌ تریش جێبه‌جێبكرێن ‌و رێزیان لێبگیرێت".

له‌ به‌رامبه‌ردا د. زانا ره‌ئوف، پێیوایه‌: "ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌، پرۆسه‌یه‌كه‌ بۆ وردوخاشكردن ‌و پێشێلكردنی‌ یاساكان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ‌و تا ئێستا حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساكان كارده‌كات، به‌ تایبه‌ت یه‌كێتی ‌و پارتی‌ كه‌ قۆناغی دروستبونیان له‌ پێش ده‌رچونی‌ یاساكه‌وه‌یه ‌‌و به‌ هه‌مان ئه‌قڵییه‌ت ‌و بیركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاته‌وه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ قۆناغی دوای‌ راپه‌ڕین نابێت ‌و ئێستا ئه‌وان هێزی سه‌ربازیی تایبه‌تیان هه‌یه ‌و پابه‌ندی یاسا نابن ‌و ئه‌وه‌یان له‌بیر كردوه‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ بۆ خۆیان ده‌ركراوه‌، بۆیه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ به‌ یاسا، كۆنترۆڵی‌ ئه‌و دو حیزبه‌ بكرێت".

هه‌روه‌ها حاكم تاریق ره‌شید، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا، سروشتی‌ پێكهاته‌ی‌ حكومه‌ت ‌و په‌رله‌مانیش كه‌ له‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ پێكهاتوه‌، رێگر بوه‌ له‌وه‌ی‌ لێپێچینه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ بكرێت ‌و وتی: "ده‌بێت واقیعی بین‌ و ده‌توانین بڵێین، ئێستا تێده‌گه‌ین كه‌ پراكتیزه‌كردنی‌ ژیانی‌ دیموكراسی چۆنه ‌‌و فه‌زڵی ئه‌وه‌ش بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری‌ هه‌ر كه‌سێك ببینه‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت سه‌رپێچی‌ یاسا بكات له‌ هه‌ر پله ‌و پایه‌یه‌كی حكومی ‌و حیزبیدا بێت ‌و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی‌ ده‌ستخۆشییه‌‌ و پێمباشه‌، ئۆپۆزسیۆن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بجوڵێنێت ‌و هه‌مواری‌ ئه‌و یاسایه‌ بكرێت كه‌ له‌گه‌ڵ‌ واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆدا بگونجێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ دیوانی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو: دوای‌ دروستبونی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، حیزب ‌و حكومه‌ت تێكه‌ڵی یه‌كتری‌ بون ‌و حكومه‌ته‌كان پاشكۆی‌ یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ بون له‌ ناوچه‌كانی‌ یه‌كتر، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی‌ خۆشكرد كه‌ ئه‌و حیزبانه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌م، هه‌ندێك شت بۆ خۆیان قۆرغ بكه‌ن له‌ هه‌مو روه‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ململانێ‌ سیاسییه‌وه‌، ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌.

ده‌رباره‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاساكه ‌و لێنه‌پێچینه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌، حاكم تاریق، رایگه‌یاند: "ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، له‌ژێر چه‌تری‌ حكومه‌تدا كه‌ په‌رله‌مان دروستی‌ كردوه‌، رێزی‌ هه‌مو یاسایه‌ك ده‌گرین، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌نگی خه‌ڵكه ‌‌و ئێمه‌ هاوكاری ‌‌و گفتوگۆی هه‌مو فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین ‌و ئاماده‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مو یاسایه‌كین كه‌ په‌رله‌مان ده‌ریده‌كات، چونكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكن ‌و ئه‌و یاسایه‌ی‌ ئه‌وان ده‌ریده‌كه‌ن، ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت".

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێك، نه‌توانێت فشارێك دروست بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌ریكردون، ئه‌وا بونی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ پێویست نییه‌، هه‌روه‌ها پێویست ناكات یاسای‌ نوێ‌ ده‌ربكات، چونكه‌ ده‌كرێت جوانترین یاسا ده‌ربكه‌ین، به‌ڵام كه‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت سودی چییه‌، بۆیه‌  له‌ ئێستادا پێویستمان به‌ چاكسازییه‌كی‌ یاسایی هه‌یه‌، به‌ مه‌رجێك بتوانێت چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی دابنێت بۆ هه‌مو ئه‌و دیارده‌ سیاسییانه‌ی‌ له‌ كوردستاندا روده‌ده‌ن، وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت‌ و هه‌روه‌ها فشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچون.

د. زانا هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، ئومێده‌وارین كه‌ بتوانین پلانێك دابێنین له‌پێناو چاكسازیی یاسایی‌ و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ بكه‌ین‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌ ده‌رده‌چن، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرێن ‌و هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندبن پێوه‌ی‌، فه‌رمانداره‌كان له‌ پێش فه‌رمان به‌ سه‌ردا كراوه‌كان".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
bawki diya
 dwai xwendnawai aw babata grnga pewista opozisuon zyater xoyan rek xano la hawldaneki be wchanda ben hata hamo bandakani aw qanona gebage akre bas lerada abet awa ba biri hokmato aw do parta daslat darada beninawa katek ka aw qnonq dar krawa xo opozesuon har nabowa ai bo esta agar opozesuon hal bat larei qanonawa awan pstgori lenakan awa la maclahati hamo milatao wazarati nawxosh agr zyater hawl bdat awa zyater ge xoi akatawa la dli milatda nak labar xtri hozbi dasalat dar chawi xoi le bxaweni boya omeda wari ba hamo layak hawl bdain hamo qanonakani ka laxzmat xalki stam didai kordostan daya zo bixaina sar skai xoui xalek asodabet har sar kao to ben.
ميران ميراوده لى
 هه ردوو حيزبى ده سته ڵاتدار هه رده م ياسايان پێشێل کردوه ، به ڵام له کاتى هه ڵبژاردندا زۆر به زه قى ده رده که وێت و ناتوانن هه زمى به ره و پێش چوون و به سه ر چوونى قۆناغه کان بکه ن ، جگه له وه ى که خۆشيان نازانن جيان ده وێت له ئيزديواجيه تدان و سايکۆلۆژيه ن نه خۆشن و هه رگيز ئه وان له چوارچێوه ى حيزبدا کارناکه ن و ئۆرگانه کانيان کارتۆنيه و چنگى بنه ماڵه و بازنه ى به رژه وه ندى شه خسيان زاڵه به سه ر حيزبدا و به رده وام له جه بهه دان له پێناوى کورسى ده سته ڵاتد، مامه ڵه ى ئه وان له هه رێمدا له کۆمپانياو فابريك ده چێت و دادگا ش ده سته مۆى ئه وانه ، بۆيه پێش هه مووشتێك ده بێت ئيکۆنۆميان لاواز بکرێت و ئه و دادگايه ش که له پايته خته ت هه يه هه ندێ قوڕ قوشم و زيوى بۆ بتوێنرێته وه تاوه کوو ئه کتيڤ بێت و ترس له لاشه ى ده رکرێت، پێم وايه ئه و زاراوانه ڕاست نين که ئه وان به رده وام وه کوو منه ت ده يده نه وه به چاوى ميلله تدا !! قوربانى له ميلله ته وه له پێناوة خاك دا بووه نه ك سه رکرده و پاراستنى کورسى ده سته ڵات ، له گه ڵ رێزو سه ر فرازيه کيه ى بێ سنور بۆ شه هيدان گه ر جۆرج ده بڵ بوش و پرۆسه ى رزگارى عێراق نه بوايه هه رگيز ئه مه نه ده هاته دى!!!!!!!!!!!!!، بۆ يه پێشنيار ده که م بۆ ئه ندامانى په رله مان گه ر ده ستوريان هه موار کرده وه ئينشاالله هه وڵ بده ن هه يئه تێك درووستبکهن بۆ پاراستنى ده ستور که ده سته ڵاتێکى جيبه جیکردنى به رفراوانى هه بێت وه کوو چۆن له سه رجه م ئه و ووڵاتانه دا هه يه که بنه ماکانى ديموکراسى تێدا په يڕه و ده کرێت .
Alan
 هه‌ق وایه‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ زووترین کات به‌ دوای ئه‌م که‌یسه‌دا بچێت مادام یاساکه‌ له‌ کوردستان ده‌رچوه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆش نکۆڵی له‌ جێ به‌ جێ نه‌کردنی ناکات!!له‌ رێگه‌ی داواکاری گشتی داوا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ تۆمار بکرێت که‌ پێشێلی یاسایان کردوه‌.
لالؤ
 باوكی‌ كورد,قوتابخانه‌ی‌ كوردایه‌تی‌,حزبی هه‌زاران شه‌هید,روباریك له‌ خۆین,شورشی‌ نویی‌ گه‌له‌كه‌مان......هتد,ئه‌مانه‌ كۆمه‌لیك ده‌سته‌واژه‌ن,بۆنی‌ خاوه‌نداریه‌تی‌ میراتگری‌ لیدیت پارتی‌ و یه‌كیتی,هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ خۆیان به‌ولاوه‌,نه‌ هیچ حزب و بیرو و باوه‌ری‌ نه‌ كه‌س به‌ تیكۆشه‌ر و شورشگیر ده‌زانن,ته‌نانه‌ت له‌نیوان خۆشیاندا بروا و متمانه‌یان به‌ یه‌كترنیه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مان وا فیركراون,هه‌ر پارت و ریكخراویك تازه‌ش گه‌ر دروست بوو,ده‌بیت له‌ له‌ سایه‌و سیبه‌ری‌ ئه‌ماندا دریژه‌ به‌ خه‌باتی‌ بدات,ده‌نا ده‌چیته‌ لیستی‌ ره‌ش و به‌ گیره‌ شیوین له‌ قه‌له‌م ده‌دریت,په‌رله‌مان و دیموكراسیه‌ت و ئازادی‌ بیر و را,لای‌ ئه‌مان ته‌نها مه‌ره‌كبی‌ سه‌ركاغه‌زه‌ و هوكاریكی‌ تره‌ بۆ دریژه‌دان به‌ مانه‌وه‌یان,ئه‌و پارت و ریكخراوه‌ی‌ وا بیرده‌كاته‌وه‌ رۆژی‌ له‌ رۆژان,له‌ ریگای‌ هه‌لبژاردن یا له‌ ریگای خه‌باتی‌ مۆدرین و سه‌ر ده‌مان,كورسی ده‌سه‌لات له‌ ژیر پارتی‌ و یه‌كیتی‌ ده‌رده‌هینی‌,ئه‌وه‌ خه‌ویك ده‌بینی‌ له‌ ئه‌و خه‌وانه‌ی‌ كه‌ هه‌رگیز نایته‌ دی‌,دوو راوچی‌ كه‌رویشكیك و مه‌ره‌ كیویك راو ده‌كه‌ن ., له‌و دووانه‌,پیاویكی‌ بی‌ ده‌سه‌لات و داماو ده‌بیت,به‌وی تر ده‌لیت با نیچیره‌كان به‌ش بكه‌ین,زۆرداره‌كه‌ ده‌لیت باشه‌(ئه‌گه‌ر كه‌رویشكه‌كه‌ت ده‌ویت ئه‌و كه‌رویشك,ئه‌گه‌ر خۆ به‌رانه‌كه‌شت ده‌ویت,ئه‌وه‌ كه‌رویشك)پارتی‌ و یه‌كیتی‌ ئه‌وه‌ی‌ خویان نه‌یانه‌ویت به‌ كه‌سی ناده‌ن,تا هیزمابیت به‌ هیز كه‌ هیز نه‌ما ته‌زویر ده‌ستی‌ هه‌موو لایك ماچ ده‌كا ئه‌وه‌ی‌ ئۆپزسیۆن داوای‌ ده‌كات,ئه‌و له‌ ده‌سه‌لاتیكی‌ پیشكه‌وتو خواز داوا ده‌كریت ,نه‌ك له‌ ده‌سه‌لاتی‌,كه‌ چاوی‌ له‌ خۆی‌ به‌ولاوه‌ كه‌سی‌ تر نابینیت.......
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ