راپۆرت
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت




Tuesday, December 21, 2010
 
     

راپۆرتی: ئاكام ئه‌بوبكر
بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ‌و له‌ كاردانه‌وه‌ی بێهیوابون له‌ئیمزانه‌كردنی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له‌ ڵایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چو و هه‌ولێریش له‌ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانێكی‌ به‌رفراوان.

گروپی (12/12)، كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ فیدراسیۆنی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌ و تۆڕی‌ به‌رگریی‌ له‌ ماف‌ و ئازادییه‌كانی‌ خه‌ڵك. له‌ ڵایه‌ن په‌رله‌مانتارانی‌ ئۆپۆزسیۆن ‌و گروپی‌ پارێزه‌رانی‌ سه‌ربه‌خۆ و كه‌سانی‌ ئه‌كادیمی ‌‌و رۆشنبیره‌وه‌ پاڵپشتی‌ لێ ده‌كرێت. رۆژی (18/12/2010) به‌به‌شداری‌ هه‌زاران هاوڵاتی‌ خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م باخی‌ گشتییه‌وه‌ بۆ به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی رێكخست، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردن ‌و ئیمزاكردنی‌ یاسای‌ رێكخستنی‌ خۆپیشاندان ‌و رایانگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م یاسایه‌ ته‌نیا بۆ خنكاندنی‌ خۆپیشاندانه‌ به‌ یاسا، نه‌ك بۆ رێكخستنی‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی چه‌ندین هوتاف ‌و دروشمه‌كانی (گه‌ر بمانخه‌نه‌ زیندان مۆڵه‌ت وه‌رناگرین لێتان، به‌ واژۆی‌ ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رشۆڕ ناكات ئه‌م شاره‌، ئازادیی‌ ئازادیی‌) به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ رۆشنبیر و كرێكار و خوێندكاران ‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ‌و په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چو.

نزار محه‌مه‌د، هه‌ڵسوڕاوی‌ گروپی‌ (12/12) له‌ناو ئاپۆره‌ی خۆپیشانده‌راندا به‌ (رۆژنامه‌)ی‌ راگه‌یاند: "رێكخستنی‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بۆ ئه‌و هێڵه‌ راست ‌و چه‌په‌ بون كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دای له‌ زیاتر له‌ (4000) هه‌زار واژۆی هاوڵاتی ‌‌و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی ‌‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان ‌و هه‌مو رێگه‌یه‌كی‌ یاسایی‌‌ و مه‌ده‌نی‌ ده‌گرینه‌ به‌ر دژی‌ ئه‌م یاسایه‌".  

په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ كاتی گفتوگۆی یاساكه‌ به‌ (نه‌خێر) ده‌نگیاندا، هاوكات له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانیشدا به‌شداریان كرد و پشتیوانیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌یان كرد.

كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، پێیوایه‌؛ ده‌رچواندنی ئه‌و یاسایه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ چڕوپڕی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی ‌‌و وتی: "دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادیی‌ عێراق ‌و ده‌ركه‌وتنی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ كاره‌ ناشرینه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ناڕه‌زایی ‌‌و خۆپیشاندان‌ و ده‌ركه‌وتنی‌ میدیایی‌ ئازاد ده‌سه‌ڵاتی‌ ترساندوه‌ به‌ تایبه‌تی‌ دوای‌ (25/7)، كه‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ركه‌وت ‌و ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت خۆی‌ كۆكاته‌وه‌ و ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان یاسا به‌ په‌رله‌مان ده‌ربكات ‌و ئازادیی‌ نه‌هێڵێت، ئه‌مه‌ سه‌رمه‌شقی‌ ئه‌و یاسایانه‌یه‌ كه‌ دواتر ره‌نگه‌ یاسای‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن ‌و رۆژنامه‌نوسی‌ هه‌موار بكه‌نه‌وه‌".

ها‌وكات له‌ئێستاشدا هه‌ولێریش ئاماده‌كاری‌ بۆ خۆپیشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ده‌كات، كه‌ هه‌روه‌ك ئیبراهیم ئیسماعیل ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ مه‌سه‌له‌ به‌ (رۆژنامه)‌ی‌ باسكرد كه‌ 22 رێكخراوی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ له‌هه‌لێر كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و تێیدا "لیژنه‌یه‌كی‌ 6 كه‌سیمان پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ بكرێت و ئاماده‌كاری‌ بۆ چالاكی مه‌ده‌نیه‌كان بكرێت دژ به‌یاسای‌ خۆپیشاندان".  

وتیشی‌: ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بمێننه‌وه‌ له‌ هه‌ولێریش هاوشێوه‌ی‌ سلێمانی‌ و ناوچه‌كانی‌ تر به‌بێ‌ مۆ‌ڵه‌ت خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (11)ی رۆژی 3/11/2010 په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی یاسای ژماره‌ (11)ی ساڵی (2010)، (یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق)ی په‌سه‌ند كرد.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ د.دانا سه‌عید سۆفی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان  رایگه‌یاند: ئه‌م یاسایه‌ له‌گه‌ڵ واقیعی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناگونجێت و داوامانكردبو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام نه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی‌ زۆری‌ لێكه‌وته‌وه‌.

وتیشی‌: له‌ماوه‌ی‌ رابردودا چه‌ندین خۆپیشاندانی‌ له‌ناكاومان بینی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێناكرێت.

شۆڕش ئه‌مین، چالاكوانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ (رۆژنامه)‌ی‌ راگه‌یاند: "بێ مۆڵه‌ت ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كراوه‌ و شكاندنی‌ ئه‌و یاسایه‌یه‌، كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم واژۆی‌ كردوه‌، كه‌ یاسای رێگرتنه‌ له‌ خۆپیشاندان، نه‌ك رێكخستنی ‌‌و ئه‌زمونی‌ هه‌رێم به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی‌ خه‌ته‌رناك ده‌بات".   

دوای زیاتر له‌ (40) رۆژ له‌ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، رۆژی 12/12/2010 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاساكه‌ی به‌ په‌سه‌ندكراوی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ‌و فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌ و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ داوای په‌سه‌ند نه‌كردن ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی یاساكه‌یان ده‌كرد.

نیاز عومه‌ر عه‌لی‌، خوێندكار ‌و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌، بۆیه‌ یاساكه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه‌، چونكه‌: "كه‌مترین مافی‌ هاوڵاتی‌ خۆپیشاندانه‌، به‌ڵام سه‌رۆك ئه‌و مافه‌ش له‌ كوردستان ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش پاشه‌كشه‌ی‌ دیموكراسییه‌ له‌ هه‌رێمدا".

هه‌روه‌ك پشتیوان حه‌مه‌ ره‌زای مافناس ‌و چالاكوانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، به‌ (رۆژنامه)‌ی‌ راگه‌یاند: "یاساكه‌ باسی‌ خۆپیشاندانی‌ له‌ ناكاوی‌ تێدانییه‌ و سزای‌ داناوه ‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ یاسای‌ عیراقیه‌، كه‌ مافی‌ خۆپیشاندان ‌و ئازادیی‌ راده‌ربڕینی‌ فه‌راهه‌م كردوه‌".

هاوڕا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و، ئه‌ستێر عبدولجه‌بار، خاوه‌نی ئیمتیازی‌ رۆژنامه‌ی‌ فریشته‌ی‌ ژنان به‌ (رۆژنامه)‌ی‌ راگه‌یاند: "كاتێك یاسا جوانه‌، كه‌ رێگریی‌ نه‌كات له‌ ئازادیی ‌‌و مافه‌كانی‌ تاك ‌و كۆمه‌ڵ‌".  

كچه‌ به‌شداربویه‌كی دیكه‌ش كه‌ به‌ شه‌نگه‌ ره‌حیم، خۆی ناساند به‌ (رۆژنامه‌)ی‌ راگه‌یاند: "هیچ وه‌ڵامیكی‌ شه‌قامیی‌ كوردی‌‌ و ناڕه‌زاییه‌كان نه‌درایه‌وه‌، كاتێك بته‌وێت خۆپیشاندان بكه‌یت، بیگومان مۆڵه‌تت پێ ناده‌ن ئه‌و كاته‌ به‌ هه‌ر پاساو بیانویه‌ك بێت".

دوا به‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتانامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌: "دوابه‌دوای‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی‌ زۆری‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ‌و توێژه‌ روناكبیره‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌سه‌ر یاسای‌ خۆپیشاندان، پاش جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ زۆری‌ په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌رسێ‌ فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن‌ و هاوده‌نگیی‌ ژماره‌یه‌كی‌ تری‌ په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵیان، به ‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌مه‌وه‌چونی‌ ده‌نگی‌ زۆری ‌هاوڵاتیان ‌و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ كوردستان به ‌هیوای‌ هه‌نگاونانی‌ زیاتر به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت ‌و گه‌شه‌ی‌ سیاسیی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان، داواكارین هاوكات له‌گه‌ڵ‌ پشتگیریی‌ خۆتان له ‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ئه‌م داوایه‌ی ئێمه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بكرێت، كه‌ یاسا واژۆ كراوه‌كه‌ سه‌حب بكاته‌وه،‌ به ‌هیوای‌ پیاچونه‌وه‌ی ‌‌و ناردنه‌وه‌ی‌ ره‌شنوسه‌كه‌ بۆ په‌رله‌مان به ‌مه‌به‌ستی‌ لابردنی‌ بڕگه‌ی‌ مۆڵه‌ت خواستن بۆ خۆپیشاندان ‌و هه‌مواركردنی‌ چه‌ندخاڵێكی‌ تری‌، كه‌ بڕوامان وایه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادییه‌كان ‌و به‌شێك له ‌مافی‌ هاوڵاتییان.

هه‌رسێ فراكسیۆن خه‌جتیان له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌؛ كه‌ له ‌غه‌یری‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا: "به‌ڕێزتان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ وه‌رزی‌ یاسایی‌، ئێمه‌ پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ خۆپیشاندان، یان هه‌مان پرۆژه‌ به ‌هه‌مواركراوی‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی‌ به‌ڕێزتان بۆ سه‌رله‌نوێ‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ری‌".  

سه‌رگوڵ‌ قه‌ره‌داغی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ‌ كه‌ یه‌كێك بو له‌ به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ وتی: "گفتوگۆمان زۆر كردوه‌ له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی‌ مۆڵه‌ت له‌ یاساكه‌دا، ئێمه‌ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین دكتاتۆر خۆپیشاندانمان كردوه‌ له‌ژێر سێبه‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ دژی‌ بوه‌ستین رێگریی‌ له‌ ئازادیی ‌‌و مافی‌ تاك بكه‌ین، یاسایه‌ك ئه‌م هه‌مو ناڕه‌زایه‌ی‌ هه‌بێت ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت".

حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌ عه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتو پێیوایه‌؛ خۆپیشاندان مافێكی‌ سروشتییه‌ به‌ په‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (3) ماده‌ی‌ (21) ده‌ستوری‌ عیراقی‌، هه‌روه‌ها به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (1) ماده‌ی‌ (20) جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردونی‌ مافی‌ مرۆڤ".
وتیشی: "فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌لێن ‌و كه‌موكوڕییه‌كانمان خسته‌ڕو له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان، ئه‌م یاسایه‌ كلاسیكیه ‌و كۆنه‌ پێش (40) ساڵ‌ یاسای‌ رژێمه‌ دواكه‌وتوه‌كان ‌و تۆتالیتارییه‌كانه‌، ئه‌م یاسایه‌ خۆپیشاندان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، نه‌ك رێكخستن‌ و ئێمه‌ش هه‌مو رێگه‌یه‌كی یاسایی ‌و مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی یاساكه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندان دژی یاسای خۆپیشاندانه‌كان له‌ سلێمانی، فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 18/12/2010 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌: "ئێمه‌ رامان وابو نابێت ئه‌م یاسایه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك تێپه‌ڕێنرێت، كه‌ مه‌ترسیی‌ له‌سه‌ر ماف‌ و ئازادییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دروست بكات، به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا خۆپیشاندانی‌ له‌ ناكاو بوه‌ به‌ زه‌روره‌ت ‌و دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌".  

ئاشكراشیانكردوه‌، كه‌: "به‌ داخه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌ێم خه‌ڵكی‌ بێ‌ ئومێد كرد و وای‌ نیشاندا، كه‌ ته‌نیا ده‌یه‌وێت وه‌ك سه‌رۆكی‌ زۆرینه‌ مامه‌ڵه‌ بكات، به‌م كاره‌ی‌ ده‌نگی‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ری‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ نادیده‌ گرت".

هه‌روه‌ك د.رێباز فه‌تاح، جێگری سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانه‌كه‌ پاڵپشتی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتییان ده‌ربڕی‌ و خۆپیشاندانی به‌ مافێكی ره‌وای تاك زانی ‌و وتی: "زۆربه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ناكاوه ‌‌و بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانه‌ له‌ ( ئاو كاره‌با و سوته‌مه‌نی ‌و دامه‌زراندن)".
وتیشی: "وه‌ك فراكسیۆنیش داوامانكرد سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی‌ نه‌كات، به‌ڵام ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی‌ زۆرینه‌ بێت ‌و به‌ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت سیستمی‌ ئازادیی‌ به‌ره‌و تاكڕه‌ویی ‌و تۆتالیتاری‌ به‌رێت، بۆیه‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
موتةليب سةعيد ،روزنامةنوس
 رام وایه‌ وازوكردنی‌ یاسای‌ خوبیشاندان له‌لایه‌ن سه‌روَكی‌ هه‌رێم دواجار به‌قاوانجی‌ میلله‌ت شكایه‌وه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خوبیشاندانه‌كانی‌ ئێستاو به‌رده‌وامبونی‌ بروسه‌ی‌ خوَنیشاندان له‌ته‌واوی‌ شاروَشاروجكه‌كانی‌ كوردستان ئه‌وراستیه‌ی‌ ده‌رخست كه‌ ئوبزسیون روزنامه‌نوسان و جالاكوانان توانیان فشاربخه‌نه‌ سه‌رده‌سه‌ڵات ،به‌لی‌ ئه‌وه‌تاروزانه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌موو شوێنێكی‌ كوردستان خوَبیشاندان درێزه‌ی‌ هه‌یه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ بتوانێت رێی‌ لێ‌ بكرێ،ئه‌كه‌رجی‌ سه‌روَكی‌ هه‌رێم هه‌ندی‌ له‌به‌رله‌مانتاران ره‌زامه‌ندبون له‌سه‌ربه‌سه‌ندكردنو وازوكردنی‌یاسای‌ خوَبیشاندان هه‌وڵیاندا ئازادیه‌كانی‌ خه‌ڵك به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئازادیه‌كانی‌ خه‌لك وهوشیاری‌روَشنبیری‌ توێزه‌كانی‌ ترئاماده‌یی‌ زیاترن بوسوربون له‌سه‌ر مافه‌كانیان كه‌مافی‌ هه‌ربێكهات و كوَمه‌لكه‌یه‌كه‌ ،بوبێشه‌وه‌ بوهێنانه‌دی‌ كوَمه‌ڵكه‌یه‌كی‌ ئازادوبێشه‌كه‌وتوو هوشیار به‌ئاكاهێنانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ به‌خته‌وه‌ر له‌خه‌وی‌ بێئاكایی‌ ،سه‌ركه‌وتوبێ‌ به‌یمی‌ ئازادیخوازان وهه‌ڵكرانی‌ بانكه‌شه‌ی‌ یه‌كسانی‌و دادبه‌روه‌ری‌
brwa
 slaw...rega nadan ba azadey ra darbren ba watay kwrdey patey ka zor pewesta hamw kasek bezanet, tanhaw tanha mabasteyan bzwtnayay gorana, labar away katey xoy kak nawsherwan wtey ema regay xopeshandan dagrena bar.balam lasar xway gawra am chaw bastney ka hezbey dastalat daykat barambar xalkey kwrdistan ,psht ba xwa ta sar nabet.............zor swpass .
هیوا
 ئه‌رێ به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ین: "بڕوخێت حکوومه‌تی دووبنه‌ماڵه‌ی داڕزاو، دامه‌زرێت حکومه‌تی دیموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان" ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و داوه‌شاوی نیوه‌ی باشووری کوردستان،وا باشتره‌ بۆتان بنکه‌ و هه‌گبه‌تان بپێچنه‌وه‌ و ده‌رچن له‌ کوردستان، ئه‌‌و خه‌ڵکه‌ی ڕاپه‌ڕینی دژی حوکمی فاشستی صه‌ددام کرد، له‌ ئێوه‌ ناترسێن،چاره‌نووسی به‌عسی عه‌ره‌بی و کوردی هه‌ر یه‌ک شته‌، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌ دوێنێی مێژووتان هه‌ڵده‌ڵین، ئه‌وه‌ مێژووی میلله‌تێکی قاره‌مانه‌ له‌گه‌ڵ مێژووی ئێوه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌. هێنده‌تان نه‌ماوه‌ که‌ گه‌ل ڕاپه‌ڕی گۆڕی ئێوه‌ش وون ده‌بێت، ئه‌و کات شه‌هیده‌کانمان جارێکی تر به‌ خۆشیه‌وه‌ زیندوو ده‌بنه‌وه‌. به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی کوردستان و هه‌ڵته‌کاندنی گۆڕی گه‌نده‌ڵانی به‌چکه‌ فاشستی کوردی که‌ مێژووی باشووریان بۆ یه‌ک سه‌ده‌ی تر دواخسته‌وه‌!‌
گەلی کورد
 ئاخخخخخ ھەزار جار ئاخ بۆ ئەوھەموو گەنجە جوانە کەلە پێناوی کوردستانێکی ئازادا ڕوحیان وەک پەپولەیەکی ڕوح سووک بەو ھەموو بەرا ئەتەوە بە خشیە خاکی کورد و گەلەکەی. بەڵام سەد جار مەخابن دەستی خۆم یەت بەیاساکانی جەنگەڵ ئەوھەموو خوێنەی گەنج و لاوەکانمان و خوێنی ھەڵەبجە و ئەنفالمان وەک کا پووش ئەبەن بەھەوادا ئازادیمان لێ ئەسەننەوە بە یاسا کارتۆنیاکانیان دڵی دوژمنانمان پێخۆش ئەکەن. شەھیدانم ئێوەی شەھیدی ڕێگەی ئازادی وا بەناوی ئێوەوە ئازادیمان لێزەووت ئەکرێت! یاسای خۆپیشندانمان بە زۆر بەسەردا ئەسەپێنن. شەھیدانم بیرتان ئەکەم گەل بیرتان ئەکات گەنجانی نەوەی نوێ سوپاستان ئەکەن شانازیتان پێوە ئەکەن ئەوانیش وەک ئێوە خەریکی گیان بازین بە چەکی قەڵەم و خوێندن و زانست,, دەنگی ناڕەزای بەرز ئەکەنەوە لە دژی زەووت کردنی ئازادیمان.
سامان ئەحمەد عەلی
 بۆ لە خۆپیشاندان ئەترسن؟ ئەگەر ئێوە دیموکراسی خواز و خۆتان بە یاسای ئەزانن؟! وە ئەگەر ئێوە ئیدعای ئەوە ئەکەن لەخزمەتی گەلی کورددان!!!! ئەی بۆ ڕێزێک بۆ دەنگی ئەو گەلە دانانێن و یاسای وا سەقەت کە دژی سادەترین و حەقترین مافی مرۆڤە دادەنێن؟ ----------------------------------------- ئێمەی گەل ھاوار ئەکەین..یاسای وا قبوڵ ناکەین
توانا سه عدی به گ
 من نازانم ئه وانه ی سه رده مانێك خه ڵكیان بۆ ڕاپه ڕین و خۆپیشاندان له ڕێگه ی ئیزگه كانیانه وه هانده دا و ده شیانزانی ژماره یه كی زۆری خه ڵكی سڤیل و هاووڵاتیان ده بنه قوربانی ئاگربارانی به عسی خوێنڕژ ئێستا به كام ڕووه وه خۆیان خۆپیشاندانی جه ماوه ری سنوردار ده كه ن ....ناڕه زایی هه ر ناڕه زاییه و میلله ت چۆن نه بوه كۆیله ی به عسیان ئاواش هه ر به زیندویی ده مێنێته وه ....ئه سه ف بۆ ئه وانه ی هه موو ڕۆژێك مێژوو به نه وه كانی ئێستا ده فرۆشنه وه وبه ڵام هات و هاواری ئیزگه كانی ئه وكاتانه ی ڕابردوویان له ئێستایاندا له بیر خۆیان ده به نه وه ....
ganjany-hawler
 به‌ دروشمی‌ (هه‌مومان هاوار ده‌كه‌ین.. یاسای‌ وا قبوڵ ناكه‌ین
hasan
 ئێمه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان یه‌ك سه‌ده‌یه‌ هه‌وای‌ ئازادیمان نه‌بو دوای‌ راپه‌ڕین كه‌مێك هه‌بوو به‌ڵام شه‌ڕی‌ ناوخۆ تێكی ‌دا و‌ 31ی ئابیش وایكرد هیج ئازادییه‌ك نه‌مێنێ‌ خۆپیشاندانیش ئه‌خریته‌ زیندانی‌ ..... وائه‌كه‌ن به‌ئاره‌زوی‌ خۆیان خۆپیشان بكات و به‌ڵام خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ گوێ‌ نادات گه‌ر خۆپیشان بکرێت.
شةنكار عةبدولآ
 ده‌ستتان خۆش بێت خه‌ڵكی‌ به‌ئیراده‌ی‌ كوردستان، هیوادارم ئیراده‌تان به‌هێزتربێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر به‌گژ دیكتاتۆرییه‌تدا بچنه‌وه‌، پێویسته‌ بۆمافه‌كانی‌ خۆتان به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بن‌و شه‌قامه‌كان به‌ده‌نگه‌ جوانه‌كانتان برازێننه‌وه‌، چونكه‌ شه‌قام به‌بێ‌ ئێوه‌ چ مانایه‌كی‌ هه‌یه‌....جارێكی‌ تر بژین له‌گه‌ڵتانین
ئاوات-کوردستان
 خۆم و برا بچوکەکەم کە تەنھا تەمەنی ١٤ ساڵانە وە لەگەڵ باوکە زەحمەت دیدەکەم کە ئێمەی نەوەی تازە کە ھەمان دیدو زەحمەت و نەھامەتی چاوەڕێمان ئەکات بە کردەوە بە دڵ بە قسە لەگەڵ ئەم خۆپیشانەداین دژی یاسای بەرتەسککردنەوەی خۆ پیشاندان. وە بەھیچ شێوەیەکیش خۆم و وە خەڵک و گەنج و ھاورێیانم قبوڵی ناکەین یاری بەچارە نووسی خۆمان و خاک و سەروەت و سامانی ووڵات و مێژووی نەتەوەی کورد،،خەڵکی تاک و لووتی ھاتووە لە وە زیاتر پێمان قبوڵناکرێت لەژێر ناوی جیا جیادا ئازادیمان لێبسەندرێتەوە کە بەرھەمی خوێنی سەدان ھەزار نەوەی کوردە. وە ڕێنادەین لەوە زیاتر گالتە بە ھەست و شعورمان بکرێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ