راپۆرت
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان




Wednesday, February 2, 2011
 
     

راپۆرتی‌: شاڵاو فه‌تاح
پرۆتێست ‌و خۆپیشاندانی‌ هاوڵاتییانی‌ میسر، پێش ته‌واوكردنی‌ هه‌فته‌یه‌ك بوه‌ هۆی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ‌و فشارێكی‌ هێجگار زۆریشی‌ له‌سه‌ر حوسنی‌ موباره‌كی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ دروستكردوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ فشارێكی‌ ئه‌منیی‌ ‌و سه‌ربازیی‌ زۆر خرایه‌ سه‌ر هاوڵاتییان، به‌ڵام له‌ ئێستادا خۆپیشانده‌ران به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆرتر دێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ قاهیره‌ و شه‌وانیش مه‌یدانی‌ ته‌حریر چۆڵناكه‌ن.  

پسپۆڕان پێیانوایه‌؛ هۆی‌ مانه‌وه‌ی‌ موباره‌ك، له‌سه‌ر حوكم ئه‌و پشتگیرییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌یه‌ كه‌ بۆ موباره‌ك هه‌یه‌و گومانی‌ خۆرئاوایه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتگرنه‌ ده‌ستی‌ ئیسلامییه‌كان.

ئاكامه‌كانی‌ به‌رده‌وامی‌ خۆپیشاندان
محه‌مه‌د به‌رادعی‌، سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ ئاژانسی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ وه‌ك به‌دیلێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ موباره‌ك، ده‌بینرێت ‌و هه‌موان پشتگیریی‌ ده‌كه‌ن، به‌رادعی‌ به‌ ئاشكراو له‌ناو هاوڵاتییاندا داوایكرد موباره‌ك، ده‌ستله‌كاربێكێشته‌وه‌و بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، له‌ هه‌نگاوێكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران عومه‌ر سلێمان، به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ موخابه‌رات كرایه‌ جێگری‌ سه‌رۆك، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و ترسه‌ بڕه‌وێته‌وه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتوه‌.  به‌ڵام له‌ ئێستادا خۆپیشاندانه‌كان ته‌نیا له‌ میسردا نین ‌و به‌ڵكو له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی‌ جیهاندا خۆپیشانده‌ران ده‌چنه‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان ‌و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ موباره‌ك، ده‌كه‌ن.  

 هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئۆباما، له‌ وتاره‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ قاهیره‌ په‌یمانی‌ به‌ سه‌ركرده‌ لاوه‌كانی‌ میسردا كه‌ پشتگیریی‌ حه‌زی‌ ئه‌وان بۆ دیموكراسی‌ بكات، به‌ڵام هێشتاش پێگه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا نادیاره‌و پسپۆڕان پێیانوایه‌؛ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت موباره‌ك، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌.

خۆپیشانده‌رانی‌ میسر له‌ هه‌نگاوێكدا نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌یان بۆ باراك ئۆبامای‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا ناردو داوایان لێكرد په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ موباره‌ك، بپچڕێنێت.

 له‌ ئێستادا كۆپته‌ره‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌ ‌و ئۆفیسی‌ زۆرێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان داخراون له‌وانه‌ش: ئه‌لجه‌زیره‌، به‌ڵام تاكه‌ شتێك كه‌ رێگه‌ی‌ لێناگیرێت وه‌ستانی‌ خۆپیشاندانی‌ هاوڵاتییانه‌.

كێشه‌كانی‌ خۆپیشاندان  
  خۆپیشاندانه‌كه‌ راسته‌وخۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ دروستكردوه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات ده‌سه‌ڵات له‌ میسردا به‌ ته‌واوی‌ شكستی‌ هێناوه‌، یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی‌ به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران بریتییه‌، له‌ دروستبونی‌ زیانێكی‌ ئابوری‌ گه‌وره‌ به‌ هۆی‌ مۆله‌قی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ میسره‌وه‌.  ئه‌م دۆخه‌ نه‌ك هه‌ر زیانی‌ له‌ بازاڕ‌و بۆرسه‌ی‌ میسری‌ داوه‌، به‌ڵكو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا ره‌نگیداته‌وه‌ و بوه‌ته‌ هۆی‌ فشار دروستكردن، یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ كێشه‌كان به‌ربونی‌ چه‌ندین زیندانییه‌ كه‌ هه‌ندێكیان هۆكاری‌ گیرانیان ئاشكرا نییه‌ و دور نییه‌ تۆماری‌ تاوانیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ ترس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ قاهیره‌.

تاڵانی‌و دزین ‌و شكاندنی‌ كه‌لوپه‌له‌ مێژوییه‌كان یه‌كێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ ترسه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان، ئه‌م كێشه‌یه‌ دورنییه‌ ببێته‌ هۆی‌ له‌ده‌ستچونی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ مێژویی‌ ئه‌وتۆ كه‌ بێهاوتان له‌ مێژوی‌ میسرو جیهاندا،  هه‌رچه‌نده‌ سوپا ئێستا هاتوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام بێلایه‌نانه‌ كار بۆ پاراستنی‌ دۆخی‌ ئه‌منیی‌ ده‌كه‌ن.

میسرو گرنگیی‌ بۆ ناوچه‌كه‌
میسر هه‌میشه‌ وڵاتێكی‌ گرنگ بوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ ئێستاشدا گرنگییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ یه‌كلایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین كێشه‌ی‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، شوێنی‌ جوگرافی‌ ‌و زۆری‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان ‌و گرنگی مێژویی‌ ئه‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆرئاوا به‌ چاوێكی‌ گرنگ له‌ میسر بڕوانێت. میسر له‌ دوای‌ جه‌مال عه‌بدولناسره‌وه‌، به‌ هێزێكی‌ ناوچه‌یی‌ زۆر گرنگ له‌ قه‌ڵه‌مدراوه‌ و باڵانسی‌ زۆرێك له‌ كێشه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ‌و باكوری‌ ئه‌فریقای‌ راگرتوه‌، سه‌ركردایه‌تی‌ میسر زۆربه‌ی‌ كات میانگیر بوه‌ له‌ كێشه‌ی‌ سودان، ئه‌سیوبیا، ئیسرائیل فه‌له‌ستین، لوبنان ‌و زۆر كێشه‌ی‌ تر، به‌ڵام داڕمانی‌ سیاسی ‌و بێتوانایی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌م وڵاته‌ وایكردوه‌، كه‌ هاوڵاتییانی‌ ناوچه‌كه‌ دۆخێكی‌ خراپیان له‌ روی‌ سیاسی ‌و ئابورییه‌وه‌ بۆ دروستبێت.  

سه‌ركردایه‌تی‌ میسر له‌دوای‌ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ستی‌ حوسنی‌ موباره‌كه‌وه‌، هێنده‌ی‌ تر به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت چوه‌ و له‌ دوایین هه‌وڵیشیدا موباره‌ك، ده‌یویست جه‌مال موباره‌كی‌، كوڕی‌ ئاماده‌ بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ توڕه‌یی‌ جه‌ماوه‌ری‌ (80) ملیۆنی‌ میسری‌ خرۆشاند و هه‌ردوای‌ ئه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ تونس توانیان دیكتاتۆره‌كه‌یان وه‌ده‌رنێن، میسر بوه‌ دوه‌مین وڵات كه‌ زۆرترین ناڕه‌زایی‌ ‌و خۆپیشاندانی‌ تێدا دروستبێت ‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام گرنگی میسر كێشه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ بۆ دروستكردوه‌و به‌ڕای‌ پسپۆڕان به‌ هۆی‌ گرنگی جیۆپۆله‌تیكی‌ میسره‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ گۆڕانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌م وڵاته‌ و ده‌یه‌وێت گره‌نتی‌ حوكمێكی‌ باشتر بكرێت له‌ میسردا،  له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا توڕه‌یی‌ زۆری‌ جه‌ماوه‌ر قه‌ناعه‌تی‌ به‌ خۆرئاوا كردوه‌ كه‌ گۆڕان له‌ میسردا شتێكی‌ حه‌تمییه‌ و هێنده‌ هه‌یه‌ جۆری‌ گۆڕانه‌كه‌ كێشه‌ی‌ له‌سه‌ره‌.

رای‌ پسپۆڕان له‌سه‌ر داهاتوی‌ ناوچه‌كه‌  
به‌ مه‌به‌ستی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ ناوچه‌كه‌، رۆژنامه‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند پسپۆڕێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ناوچه‌كه‌ كرد و پرسیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ داهاتوی‌ ناوچه‌كه‌و گومانی‌ خۆرئاوا ده‌رباره‌ی‌ گۆڕانی‌ ئێستا ئاراسته‌كردن، به‌ گشتی بۆچونی‌ ئه‌وان ده‌رباره‌ی‌ نیگه‌رانی خۆرئاوا له‌ دو خاڵدا كورتده‌بێته‌وه‌؛ داهاتوی‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌ركرده‌ نوێیه‌كان نادیارن، ئه‌مه‌ش دورنییه‌ ببێته‌ هۆی‌ دروستبونی‌ پشێویی‌ له‌دوای‌ رۆیشتنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كۆن. دوه‌میش؛ ترسی‌ دیكتاتۆریه‌تی‌ ئیسلامی له‌ ناوچه‌كه‌و پچڕانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ‌و مه‌ترسیی‌ دروستكردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆرئاوا له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئیخوان ‌و هاتنه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌ ئه‌م ترسه‌ی‌ زیادكردوه‌ ‌و حوسنی‌ موباره‌كیش، ژیرانه‌ ئه‌م ترسه‌ی‌ خۆرئاوا ده‌قۆزێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ ناوی‌ ئه‌وان ده‌بات.

باراخ مایكڵ‌، پسپۆڕی‌ بواری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ‌و مامۆستای‌ زانكۆ، توێژه‌ری‌ په‌یمانگه‌ی‌ فراید له‌ ئیسپانیا پێیوایه‌؛ شۆڕشه‌كان به‌رده‌وامده‌بن، به‌ڵام دڵنیا نییه‌ بتوانن باس له‌ سه‌حه‌ری‌ شۆڕش بكه‌ن له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ ئه‌فریقا، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ خه‌ڵكی‌ توڕه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو له‌ دۆخی‌ ئابوری‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گۆڕانیان ده‌وێت، به‌ڵام هه‌مو وڵاتێك تونس نییه‌، به‌ تایبه‌ت میسر كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هاوكێشه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ ‌و كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ موباره‌ك، قورستر ده‌كات. كێشه‌كانی‌ ئیسرائیل- فه‌له‌ستین، جیابونه‌وه‌ی‌ سودان، به‌هێزبونی‌ ئه‌سیوبیا، ئه‌و كێشانه‌ن كه‌ وا ده‌كه‌ن موباره‌ك، زیاتر پشتگیریی‌ بكرێت بۆ مانه‌وه‌.  

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمیی‌، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا سورن له‌سه‌ر رێزگرتنی‌ دیموكراسی‌‌و مافه‌كانی‌ مرۆڤ، به‌ڵام له‌ واقیعدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت موباره‌ك بهێڵنه‌وه‌، چونكه‌ به‌دیلێكی‌ باش بۆ ئه‌و نابینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ر دۆخه‌كه‌ له‌بار بێت، ئه‌وان پێیانباشتره‌ ئه‌و رژێمه‌ به‌رده‌وامبێت، نه‌ك گۆڕانێكی‌ گه‌وره‌ روبدات.

تۆماس لیپمان، نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس، توێژه‌ری‌ بواری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ‌و ئیسلام له‌ واشنتۆن ده‌ڵێت: گه‌شبین نیم، ره‌نگه‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ میسرو تونس هه‌بێت، به‌ڵام دواتر چی‌ روده‌دات، كوا ئه‌و هه‌لی‌ كارانه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت هه‌بێت بۆ ئه‌و لاوانه‌ی‌ له‌سه‌ر جاده‌ن؟ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ سعودیه‌و كوێتیش ئه‌و جۆره‌ خۆپیشاندانانه‌ نابینرێت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌لی‌ كار زۆر بۆ لاوانی‌ خوێنده‌وار هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ میسرو تونس ‌و جه‌زائیر وانییه‌، به‌ڵام واز له‌م شاگه‌شكه‌بونه‌ی‌ ئێستای‌ میسر بێنین ‌و سه‌یری‌ واقیعی‌ هه‌رێمه‌كه‌ بكه‌ین بزانین چی‌ ده‌بینین، ئیفلیجی‌ سیاسی ‌و دابه‌شبونی‌ تائیفیی‌ له‌ لوبنان، له‌ سوریا هه‌مو شتێك تیجاره‌ته‌، له‌ یه‌مه‌ن كه‌می ئاو كێشه‌یه‌، هاوڵاتییانی‌ میسر ژماره‌یان له‌ ئاستی‌ سه‌رچاوه‌ ئابورییه‌كه‌یان زیاتره‌، سه‌ركردایه‌تییه‌كی‌ بێشه‌رعیه‌ت له‌ فه‌له‌ستین، ململانێیه‌كی‌ دیكه‌ی‌ تائیفیی‌ له‌ عێراق، دابه‌شبونی‌ سودان، وه‌ستانی‌ ئابوری‌ ‌و سیاسی مه‌غریب ‌و جه‌زائیر و لیبیا، ئێستا ده‌بێت پرسیاری‌ ئه‌وه‌ بكرێت؛ كوان ئه‌و سه‌ركرده‌ كاریزیمیانه‌ی‌ كه‌ ده‌توانن ره‌فاهیه‌ت ‌و دیموكراسی‌ راسته‌قینه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ بگوێزنه‌وه‌؟ من نایانبینم.  

جۆیڵ‌ هێرست، پسپۆڕی‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ‌و دیموكراسی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌ واشنتۆن پێیوایه‌: په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌ت‌و هاوڵاتییان به‌ ته‌واوی‌ ده‌گۆڕێت، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی‌ شه‌قام به‌رده‌وامبێت، یاخود نا، حكومه‌ته‌كان بڕوخێن یان نا، ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدان پێشتر هه‌ستیان به‌ توانای‌ بێپایانی‌ خۆیان بۆ مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا مامه‌ڵه‌ی‌ خۆیان ده‌گۆڕن، ئاراسته‌ی‌ گۆڕانه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌ركوتكردنی‌ زیاتر بێت (وه‌ك له‌ ئێران رویدا)، یان كرانه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ فشاری‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌.

جۆیڵ‌ هێرست ده‌ڵێت: هیوادارم شۆڕشه‌كه‌ دیموكراسی‌ بێنێت بۆ ناوچه‌كه‌، یه‌كێك له‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ دیموكراسی‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت به‌رمه‌بنای‌ قه‌ناعه‌تی‌ هاوڵاتییانه‌، پێموایه‌؛ ئه‌وه‌ رونه‌ كه‌ زۆرێك له‌ حكومه‌ته‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌مشێوه‌یه‌ نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه‌ كه‌ بزانین دیموكراسی‌ تۆلێرانسی‌ دینی‌ ‌و سیاسییه‌، سه‌ربه‌ستی‌ تاك ‌و جیابونه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌، له‌ تونس گۆڕان به‌ره‌و حكومه‌تێكی‌ زیاتر- ئیسلامیی‌ رویداوه‌،  كه‌ نیگه‌رانمان ده‌كات له‌وه‌ی‌ سته‌مكارییه‌ك به‌ جۆرێكی‌ تر بگۆڕێت، گه‌ر حكومه‌ته‌كان بگۆڕێن، پێویسته‌ حكومه‌ته‌ نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیربێت كه‌ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ست چییه‌ و هه‌وڵبده‌ن ئازادی بۆ هه‌موان دابین بكه‌ن.

هیلاری‌ كلنتۆن، هیوای‌ خواستوه‌ كه‌ ئاكامی‌ پرۆتێسته‌كه‌ی‌ میسر هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك ‌و ئازادانه‌ بێت. خۆرئاوا به‌رده‌وامبێت له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ ناو چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌، گه‌ر هیچ گۆڕانێك رونه‌دات، ئه‌وه‌ خۆرئاوا فشاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كان بۆ ریفۆرمی‌ سیاسیی‌، گه‌ر حكومه‌تی‌ نوێ‌ دروستبن، ئه‌وه‌ خۆرئاوا هه‌وڵده‌دات له‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتیزه‌كردندا یارمه‌تی‌ ته‌كنیكییان بدات ‌و هاوكارییان بكات بۆ دروستكردنی‌ ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ ئازاد، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ شته‌كان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كان، ترسی‌ خۆرئاوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ (30) ساڵ‌ له‌مه‌وپێش له‌ ئێران رویدا له‌م ناوچه‌یه‌ش روبدات، كه‌ دێته‌ سه‌ر گۆڕانی‌ حكومه‌ت پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌؛ ئایا جێگره‌وه‌كان دیموكراسی‌ راسته‌قینه‌ ده‌هێنن ‌و هاوڵاتییان ئازاد ده‌كه‌ن، یاخود سته‌مكارێك جێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێشو ده‌گرێته‌وه‌؟ ئایا دژایه‌تیكردنیان بۆ خۆرئاوا زیاد ده‌كه‌ن، یاخود په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باشی‌ له‌گه‌ڵدا دروستده‌كه‌ن؟.

ده‌رباره‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ نوێی‌ ئه‌م ناوچانه‌ جۆیڵ‌ هێرست، پێیوانییه‌: هیچ یه‌كێك له‌ ئیسلامی ‌و پۆپۆلیسته‌كان به‌دیلێكی‌ باش بن، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی‌ عه‌لمانی‌ ‌و ده‌زگایی‌ گرنگ دابمه‌زرێت، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ته‌واوی‌ خه‌ڵك بكات ‌و رێز له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاشتییانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات بگرێت ‌و مافه‌كانی‌ مرۆڤ دابین بكات به‌ مافی‌ ئازادیی‌ دینیشه‌وه‌.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 هه‌ندێک زانیاری کۆمینتاری که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سویدی ئه‌وڕۆکه‌ به‌ پێویستم زانی بینوسمه‌وه‌ له‌ دوای 1979 ئه‌مریکا کۆمه‌کی مادی له‌شکری مسری کردیه‌ ساڵانه‌ دوو ملیارد دۆلاری داوه‌ته‌ مسر سێبه‌شی بۆ سه‌رباز بووه‌ ،له‌ جه‌نگی که‌نداو 35 هه‌زار سه‌ربازی مسری به‌ژداری جه‌نگ بوه‌ له‌شکره‌که‌ی ده‌یه‌مین له‌شکری جیهانیه‌ به‌ 468 هه‌زار سه‌رباز و کارمه‌ندی سه‌ربازی محمه‌د حوسێن ته‌نتاوی که‌ ماڕشاله‌ و وه‌زیری به‌رگری مسره‌ زانیاریه‌که‌ زیاتره‌ من ئه‌وه‌نده‌م باسکردوه‌ سه‌رچاوه‌ی زانیریه‌که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌ congressional resarch servise .
omed issa
 بڕیاره‌ نهێنیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ گرتن و به‌ده‌رنانی ڕۆژنامه‌ نوسه‌کان بوو ،هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌ نوسانه‌ bert sundström ی سویدیه‌ که‌ هێرشی کراوه‌ته‌ سه‌ری به‌ چه‌قۆ لێێدراوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌وادار و ئاسایشی سه‌ر به‌ موباره‌ک ،هه‌شت مانگه‌که‌ و درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌ که‌ کاره‌ساته‌ ئاراسته‌کان هێشتا ساغ نه‌بوینه‌ته‌وه‌ وه‌ک nis petersen گۆتیتی: شه‌موله‌ی گه‌وره‌و شه‌یتانی گچکه‌ تۆزه‌ک جێی گرنگیدانن.
هیوا
 شۆڕشی چه‌واشه‌ له‌ بیرم دێت له‌ ساڵانی نه‌وه‌کاندا هه‌ر کاتێك له‌ باشوری کوردستان یه‌کێتی دژی پارتی وه‌ یان په‌که‌که‌ شه‌ڕی ده‌کرد ده‌یگوت ئه‌وانه‌ شۆڕشی چه‌واشه‌ن دیاره‌ پارتی و په‌که‌که‌ش هه‌مان شتیان گوتوه‌ به‌ یه‌کێتی ساڵان ڕۆشت و ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ میسر ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌تی یه‌کێتی بیر ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت بڵێن ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵکه‌ی ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان چه‌واشه‌ن و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌شیان هه‌ندێك له‌ به‌کرێگیراوانی خۆیان ده‌نێرنه‌ نێو خۆپيشاندانه‌کان و داوای مانه‌وه‌ی دکتاتۆره‌که‌ ده‌که‌ن و وێنه‌کانی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ ڕاستی سه‌یره‌ مێژوو وانه‌ی زۆر تێدایه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ پێ ده‌چێت هه‌ندێك له‌ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وانه‌ی لێ فێرنه‌بن
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ