دیمانه‌
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست




Sunday, November 4, 2007
 
     


 

 سازدانی : سبه‌ی

قادر عه‌زیز سكرتێری‌ حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان له‌وبڕوایه‌دایه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ پارله‌مانی‌ توركیا بۆ له‌شكركێشی‌ بۆ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ هۆی‌ ئه‌و رێككه‌وتنامه‌ ئه‌منییه‌وه‌ بوو كه‌ عێراق له‌گه‌ڵی‌ به‌ستی‌ ‌و جورئه‌تیدا به‌ توركیا هێرشبكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان"، ناوبراو له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌یه‌وێت به‌ توركیا هه‌رێمی‌ كوردستان بترسێنێت، جگه‌ له‌وه‌ش لایه‌نه‌ جیوازه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆناوخاكی هه‌رێمی كوردستان روونده‌كاته‌وه‌.

* بۆچوونی‌ به‌ڕێزتان چۆنه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟
- ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ‌و ناتوانرێت بوترێت توركیا له‌شكركێشی‌ ناكات، ره‌نگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ دیاریكراوبێت له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دیاریكراو، ئه‌م هه‌ڕشه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ توركیا گه‌وره‌ی‌ كردووه‌ ‌و كردوویه‌تی‌ به‌كێشه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، خه‌بات ‌و تێكۆشانی‌ كوردستانی‌ باكوور ‌و په‌كه‌كه‌ كه‌ شێوازی‌ چه‌كداریی‌ ئه‌و خه‌باته‌یه‌، به‌ڕاستی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بووبێت، ئه‌و كێشه‌یه‌ هه‌بووه‌، راسته‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌شێكی‌ له‌سه‌رخاكی‌ ئێمه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌كانی‌ خواكورك ‌و قه‌ندیل ‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ سنوورییه‌، به‌ڵام كه‌س ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ناشكێت، توركیا داوای‌ شتێك له‌ ئێمه‌ ده‌كات كه‌ پێمان ناكرێت، ته‌نانه‌ت به‌خۆشی‌ ناكرێت، كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستكردووه‌، هه‌ڕشه‌ ده‌كات، داخوازی‌ هه‌یه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ دیالۆگت له‌گه‌ڵ‌ بكات، باشه‌ چۆن ده‌كرێت؟ توركیا داواكاریی‌ هه‌یه‌ ‌و په‌له‌ش ده‌كات له‌ جێبه‌جێكردنی‌، به‌ عێراقیش ده‌ڵێت داواكارییه‌كانم جێبه‌جێده‌كه‌ن یان سه‌رباز بنێرم بۆ جێبه‌جێكردنی‌، توركیا زۆر زه‌ره‌ری‌ كردووه‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ بۆ له‌شكركێشی‌، كێشه‌ی‌ كوردیان له‌ باكوور زۆر گه‌وره‌ كردووه‌ له‌دنیادا، كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ به‌كێشه‌یه‌كی‌ سیاسی‌، په‌كه‌كه‌ كه‌ پێشتر هه‌موو دنیا پێی‌ ده‌وت تیرۆریست، ئێستا كه‌س پێی‌ ناڵێت تیرۆریست، رایس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌وڵه‌كانی‌ خۆمان چڕده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نێوان ده‌وڵه‌تی‌ توركیا ‌و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان به‌ئاشتی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ناڵێت كێشه‌ی‌ نێوان توركیا ‌و تیرۆریستان، یه‌ك ده‌وڵه‌ت تائێستا هاوكاریی‌ توركیای‌ نه‌كردووه‌، نه‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌ عێراق نه‌ كوردستان، ته‌نانه‌ت ئێرانیش كه‌ خۆی‌ دوژمنی‌ په‌كه‌كه‌یه‌ به‌هۆی‌ پژاكه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ‌و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش هه‌مووی‌ دژی‌ شه‌ڕن ‌و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌ به‌ئاشتی‌ چاره‌سه‌ربكرێت، ئێمه‌ش پێمان باشه‌ توركه‌كان زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عه‌قڵ‌ ‌و مه‌نتیق، ئه‌وه‌ 23 ساڵه‌ به‌شه‌ڕ بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، با هه‌وڵبده‌ن جارێكیش رێگای‌ ئاشتی‌ تاقیبكه‌نه‌وه‌. 

* ئایا ئێستا هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان حزبه‌ كوردییه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان ‌و په‌كه‌كه‌؟
- هه‌ماهه‌نگی‌ ‌و ته‌نسیق له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ چه‌ندین هه‌ڵوێستدا داوایان لێكراوه‌ ره‌چاوی‌ ناسكی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك تێبینی‌ ‌و راسپارده‌ هه‌یه‌ بۆ په‌كه‌كه‌ كه‌ هه‌وڵبده‌ن كێشه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز نه‌بێت ‌و كارێك نه‌كه‌ن كێشه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێك نییه‌ له‌و كێشه‌یه‌، كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی‌ ناوخۆیی‌ توركیایه‌، راسته‌ له‌سه‌ر سنووری‌ ئێمه‌یه‌ ‌و زۆركات پریشكیشمان بۆ ده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر تێبینی‌ بكه‌ن له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردووشدا لێدوانه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوا له‌ په‌كه‌كه‌ كراوه‌ كه‌ ره‌وشه‌كه‌ هێوربكاته‌وه‌ ‌و دیله‌كانی‌ تورك به‌ربدات.

* به‌رپرسانی‌ كوردستانی‌ باشوور تا چه‌ند به‌عه‌قڵییه‌تی‌ ده‌وڵه‌تدارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ ‌و توركیا كردووه‌؟
- ئێمه‌ تائێستا ده‌وڵه‌ت نین، كوردستان هه‌رێمێكه‌ ‌و به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق، توركیا راسته‌وخۆ دانوستان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناكه‌ن، راسته‌ كێشه‌كه‌یان كردووه‌ به‌كێشه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام دیالۆگمان له‌گه‌ڵ‌ ناكه‌ن ‌و دیالۆگ له‌گه‌ڵ‌ به‌غداد ده‌كه‌ن، راستییه‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی‌ كه‌ دروستبووه‌، به‌شێكی‌ ده‌ستی‌ به‌غدادی‌ تێدایه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ پارله‌مانی‌ توركیا، به‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌ی‌ نێوان عێراق ‌و توركیا شه‌رعیه‌تێكیاندا به‌و له‌شكركێشه‌ییه‌، توركیایان هاندا زاتی‌ ئه‌وه‌ بكات بڕیاری‌ پێوه‌ربگرێت له‌ پارله‌مانی‌ توركیا، حكومه‌تی‌ عێراق دوو ئامانجی‌ له‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ هه‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ توركیا رازیبكات له‌سه‌ر حسابی‌ ئێمه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌ هاوكاریی‌ سوننه‌كان بكشێته‌وه‌، دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ توركیا هه‌رێمی‌ كوردستان بترسێنێت، وامان لێبكات به‌كێشه‌یه‌كی‌ لابه‌لاوه‌ مه‌شغوڵبین ‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ هه‌رێم له‌ به‌غداد لاواز بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ به‌غداد هه‌یه‌تی‌، چ مادده‌ی‌ 140، چ پێشمه‌رگه‌یه‌، چ یاسای‌ نه‌وت ‌و غازه‌، به‌ راستیش ئێستا هه‌ردوو خاڵه‌كه‌ كرا، به‌غداد تائێستا مه‌‌وقیفی‌ هێنده‌ی‌ مه‌وقیفی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ‌و ئه‌مه‌ریكا ‌و یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا نه‌بووه‌ كه‌ به‌رگری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات، ئه‌و وه‌فده‌ی‌ عێراق چووه‌ توركیا باش بوو، كه‌مێك خۆیان كرد به‌خاوه‌نی‌ كێشه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌ویش بینیتان تورك چۆن سوكایه‌تی‌ پێكردن، چۆن داخوازییه‌كانیشی‌ لێقبوڵ‌ نه‌كردن، عێراق هیچ پێویستیان به‌وه‌ نه‌بوو رێككه‌وتنی‌ ئه‌منی‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا ببه‌ستن ‌و ئه‌و ته‌نازوله‌ بۆ توركیا بكه‌ن، كه‌ هه‌م مه‌وقیفی‌ خۆیان ‌و هه‌م مه‌وقیفی‌ ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر توركیا لاواز بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ وایلێهات وه‌فدێكی‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستێكی‌ باڵا بچێته‌ توركیا، به‌ڵام توركیا به‌وشێوه‌یه‌ سوكایه‌تییان پێبكات.

* زۆر گوێمان له‌ به‌ڕێزتان ‌و به‌رپرسانی‌ تر بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی‌ كه‌ له‌ توركیا به‌ وه‌فدی‌ عێراقی‌ كراوه‌، ئه‌و سوكایه‌تییه‌ چی‌ بوو كه‌ باسی‌ ده‌كه‌یت؟
- وه‌فده‌كه‌ی‌ عێراق كه‌ چوو بوون بۆ توركیا وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ عێراق سه‌رۆكایه‌تی‌ كردبوو، كۆمه‌ڵێك وه‌زیری‌ تر ‌و وه‌كیل وه‌زیری‌ تریشی‌ تیابوو، دوو نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیشی‌ تیابوو، كه‌ یه‌كێكیان كاك عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ ‌و سه‌فین دزه‌یی‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پارتی‌ بوو، كه‌ چووبوونه‌ توركیا سه‌ره‌تا به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو عورفێكی‌ دیبلۆماسییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیس پێشوازیان كردبوو، پاشان بردبوویانن بۆ میوانخانه‌ی‌ پۆلیس دایانبه‌زاندبوون ‌و نه‌یان بردبوون بۆ ئوتێل، له‌ چه‌ند دانیشتنێكدا زۆر به‌ سوكی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ عێراق كردبوو، له‌ چه‌ند دانیشتنێكدا به‌شداریان به‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌كردبوو، سه‌باره‌ت به‌پێشنیاره‌كانیش هه‌ر گوێیان لێنه‌گیرابوو، هیچ گفتوگۆیه‌كیان نه‌كردبوو، وتبوویان ئه‌و پێشنیارانه‌ی‌ ئێوه‌ به‌ده‌ردی‌ ئێمه‌ ناخوات، فه‌رموون بڕۆنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت وتبوویان ده‌بێت به‌نزینی‌ فڕۆكه‌كه‌ش خۆتان بیده‌ن، به‌و شێوه‌ ناشرینه‌، كه‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا هات بۆ عێراق چه‌ند به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

* نوێترین لێدوانی‌ ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت بارزانی‌ داڵده‌ی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌دات، به‌ بۆچوونی‌ تۆ چه‌ندێك گرنگه‌ كورد ئه‌و هێمایه‌ نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ توركیا له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كێشه‌ی‌ نێوان بارزانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیایه‌؟
- له‌ بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌كه‌ هی‌ ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵام توركیا كێشه‌یه‌كی‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان دروستكردووه‌، كێشه‌كه‌شیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ نێوانی‌ توركیا ‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، بێگومان سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ حوكمی‌ پێگه‌كه‌ی‌ لایه‌نی‌ ره‌سمییه‌ كه‌ بتوانێت قسه‌ به‌ناوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌‌وه‌ ده‌رببڕێت، ئه‌وان ئه‌مه‌ به‌ دژی‌ خۆیان ‌و به‌شتی‌ تایبه‌تی‌ ده‌زانن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ توركیا زیاتر لێدوانی‌ نا دروستیان داوه‌، به‌ڵام وایلێهاتووه‌ كه‌ داوای‌ داكۆكی‌ له‌ خۆت بكه‌یت، توركیا به‌دژایه‌تی‌ ده‌زانێت، وتراوه‌ ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و سه‌روه‌رییه‌كانی‌، ئێمه‌ داكۆكی‌ له‌ خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌وان وای‌ ده‌بینن كه‌ هه‌ڕشه‌یان لێده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌مووی‌ به‌ پیلان كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ رایبگه‌یه‌نن كه‌ ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ وته‌ی‌ خۆیان ئه‌وه‌ پشتیوانی كردنه‌ له‌ تیرۆر، یان ئێمه‌ داڵده‌ی‌ پكه‌كه‌ ده‌ده‌ین، له‌كاتێكدا هیچ راستییه‌كی‌ تیا نییه‌، كه‌س ده‌ستی‌ توركیای‌ نه‌گرتووه‌ بچێت به‌ شه‌ڕ په‌كه‌كه‌ له‌ ناوببات، خواكورك له‌ توركیاوه‌ نزیكتره‌ وه‌ك له‌ ئێره‌، به‌ڵام چونكه‌ توركیا فه‌شه‌لی‌ هێناوه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ به‌شه‌ڕ، ئێستا ده‌یانه‌وێت فه‌شه‌له‌كه‌ فڕێبده‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكی‌ تر، شه‌ڕه‌كه‌ هه‌مووی‌ به‌ ئامانجه‌، توركیا ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ خۆی‌ بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق كه‌ ئێستا حكومه‌تێكی‌ لاوازه‌، توركیا ده‌یه‌وێت هه‌ندێك پێگه‌یان ده‌ستكه‌وێت له‌ عێراق، چونكه‌ پێیان وایه‌ دووره‌ په‌رێزن، به‌دڵنیایشه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌شه‌ڕ ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌وه‌ به‌ئاشتی‌ ‌و دبلۆماسی‌ ده‌ستده‌كه‌وێت، ئێستا زۆرترین شه‌ریكاتی‌ توركی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ساڵانه‌ سێ‌ ملیار دۆلار له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ كه‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌كات یان له‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ جێبه‌جێیده‌كات سوودمه‌ند ده‌بێت، ئه‌مه‌ به‌ رێگای‌ په‌یوه‌ندی‌ دۆستانه‌ ‌و سیاسی‌ ‌و بازرگانییه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر توركیا بڕیاری‌ داوه‌ گه‌مارۆی‌ ئابووری‌ بخاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌یانی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل دابخه‌ن توركیا زیاتر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت رۆڵێكیان هه‌بێت له‌ عێراق، كاریگه‌رییان هه‌بێت، نفوزێكیان هه‌بێت، ده‌ستكه‌وتێكیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ دۆستانه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ دیبلۆماسی‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باشی‌ ئابووری‌ بۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. 

* داواكاریی‌ سه‌ره‌كی‌ توركیا چییه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟
- توركیا یه‌ك داوای‌ هه‌یه‌، داواده‌كات هه‌رێمی‌ كوردستان په‌كه‌كه‌ به‌ تیرۆریست بناسێت، ئه‌گه‌ر وتیشمان په‌كه‌كه‌ تیرۆریسته‌ به‌پێی‌ یاسای‌ تیرۆر ده‌بێت بچین له‌پاڵ‌ سوپای‌ توركیا دژی‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ بكه‌ین، ئه‌وه‌ مومكین نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و سیاسه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و حزبه‌ كوردستانییه‌كان كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ كێشه‌ی‌ تیرۆر نازانن، كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ كێشه‌ی‌ سی‌ ملیۆن كورده‌ له‌ باكووری‌ كوردستان، ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌بێت به‌ئاشتی‌ چاره‌سه‌ربكرێت، شه‌ڕی‌ كورد ‌و كوردیش نه‌ماوه‌ ‌و مومكین نییه‌ جارێكی‌ تر دووباره‌ ببێته‌وه‌. 

* كه‌ هه‌ڵوێستی‌ توركیا به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ تۆ باسی‌ ده‌كه‌یت، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رێگا ده‌دات چوار بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ توركی‌ ‌و نزیكه‌ی‌ دوو هه‌زار سه‌رباز ‌و خه‌ڵكی‌ ئیستیخباراتی‌ توركی‌ هه‌بێت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا؟
- ئه‌وه‌ كاتی‌ خۆی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا هاتوون، پێویست بوو كه‌ توركیا چوار پایه‌گای‌ هه‌یه‌ له‌ كوردستان، به‌هه‌ڵوێستێكی‌ ئیجابی‌ هه‌ڵیسه‌نگێنێت، كه‌ ده‌توانن له‌ڕێگایه‌وه‌ چاودێری‌ په‌كه‌كه‌ بكه‌ن، به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ رێگاپێدانی‌ ئه‌و هێزانه‌ خراپه‌ ‌و رێگا پێدانێكی‌ یاسایی‌ نییه‌ هێزی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ تر له‌سه‌ر خاكی‌ هه‌رێمه‌كه‌ی‌ تۆ بێت، قسه‌شكراوه‌ كه‌ هه‌وڵبدرێت ئه‌و پایه‌گایانه‌ نه‌مێنن، وه‌ك چۆن پی‌ ئێم ئێف گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ به‌تێگه‌یشتن بێت، ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ‌و عێراقیش قسه‌بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێیان بگه‌یه‌نرێت كه‌ بوونی‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێویست نییه‌، بوونیان له‌ كوردستان یاسایی‌ نییه‌.

* بۆچی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان بۆ توركیا دواكه‌وتووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌؟
- دواكه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وه‌فدی‌ عێراقی‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵداكرا، ئێمه‌ پێمان وابوو كاته‌كه‌ زۆر له‌بار نییه‌ بۆچوونی‌ ئێمه‌ بۆ توركیا، وه‌فدێكی‌ عێراقی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ عێراق به‌وشێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ خراپی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكرێت، كه‌واته‌ ره‌وشه‌كه‌ له‌بار نییه‌، ئێمه‌ پێمان باش بوو خۆمان سه‌ردانه‌كه‌ دوابخه‌ین، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا جارێكی‌ تریش ئاماده‌یی‌ خۆی‌ راگه‌یاندووه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌و سه‌ردانه‌مان، به‌ڵام دیسان ئێمه‌ هه‌ر پێمان باشه‌ په‌له‌ نه‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ دووی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ‌ هه‌یه‌، پێنجی‌ مانگیش ئه‌ردۆگان سه‌رۆك بوش ده‌بینێت، هه‌ڵوێستێكی‌ ئیجابیش له‌ دوێنێوه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ نیشاندراوه‌ كه‌ پێشوازی‌ له‌ سه‌ردانێكی‌ مام جه‌لال بكه‌ن، ره‌نگه‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بكه‌وێته‌ دوای‌ شه‌شی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌، له‌دوای‌ ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی‌ زیاتر بكه‌وێته‌ كێشه‌كه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ ئێمه‌ هیچ پێویست نییه‌ بچین، ئه‌گه‌ریش وه‌زعه‌كه‌ به‌ره‌و خاوبوونه‌وه‌ بچێت ئێمه‌ش ده‌چین بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ بكه‌ین له‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ره‌وشه‌كه‌.

* ئه‌و په‌یامه‌ چییه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان ده‌یگه‌یه‌ننه‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا؟
- كۆمه‌ڵێك كێشه‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ‌و له‌ عێراق، پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سیاسه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چ وه‌كو حكومه‌ت، چ وه‌كو پارله‌مان، چ وه‌كو حزبه‌كان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ روونبكه‌ینه‌وه‌، بۆ په‌كه‌كه‌ پێیان بوترێت ئه‌و كێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌، پێیان بڵێین ئێوه‌ داوای‌ شتێك له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ تواناماندا نییه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش ئاماده‌نیت گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ‌ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی‌ تریش هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ بایدن بۆ دابه‌شكردنی‌ عێراق كه‌ توركیا پێی‌ ته‌نگاو بووه‌ ‌و پێی‌ وایه‌ ئه‌مه‌ دابه‌شكردنی‌ عێراقه‌ ‌و له‌ دابه‌شكردنی‌ عێراقیشدا كورد جۆرێك له‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وه‌ بۆ توركیا بڤه‌یه‌. 

* په‌كه‌كه‌ له‌م كێشه‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا رووبه‌ڕووی‌ بووه‌ته‌وه‌ چه‌ند راوێژی‌ به‌دۆسته‌كانی‌ كردووه‌؟
- په‌كه‌كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ سیاسه‌تیان زۆر ئیجابی‌ گۆڕاوه‌، ساڵی‌ رابردوو له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌مه‌ریكا ‌و له‌سه‌ر داوای‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا له‌ رێگای‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتییه‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ مام جه‌لال ‌و كاك مه‌سعود ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكی‌ باش بوو، به‌داخه‌وه‌ توركیا به‌ده‌نگ ئه‌و داوایه‌وه‌ نه‌چوو، ئێستاش له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ڕێگای‌ مام جه‌لاله‌وه‌ داوایان لێكرا كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ نوێبكه‌نه‌وه‌، په‌كه‌كه‌ش ئاگربه‌سته‌كه‌ی‌ نوێ‌ كرده‌وه‌، داواشیان لێكراوه‌ دیله‌كانی‌ توركیا به‌ربده‌ن ‌و ره‌چاوی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن، مومكینه‌ ئه‌وه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ به‌ڕاستی‌ هه‌ڵوێستێكی‌ ئیجابییه‌ كه‌ گوێ‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راده‌گرێت، ئه‌وه‌ی‌ تائێستا وه‌ڵامی‌ نییه‌ ‌و به‌پیر بانگه‌وازه‌كانه‌وه‌ ناچێت ده‌وڵه‌تی‌ توركیایه‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بوارێكمان بۆ ره‌خسابێت ئه‌و شتانه‌مان پێ‌ وتوون، بڕواناكه‌م له‌وه‌ زیاتر شتێكی‌ تر هه‌بێت، بڕواناكه‌م نه‌ ئه‌وان فه‌رمانی‌ ئێمه‌ جێبه‌جێبكه‌ن، خۆتان ده‌زانن په‌كه‌كه‌ چ حزبێكه‌، نه‌ ئێمه‌ش رێگا به‌خۆمان ده‌ده‌ین فه‌رمانیان به‌سه‌ردا بكه‌ین، 

* هه‌ڵوێستی‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ تری‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان چۆنه‌ له‌م كێشه‌یه‌دا؟
- كێشه‌كه‌ په‌كه‌كه‌ نییه‌، په‌كه‌كه‌ شتێكی‌ ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ تا خه‌ڵك مه‌وقیفی‌ لێوه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نایكات توركیایه‌ كێشه‌كه‌، ئێستا داواكارییه‌كان روو له‌ توركیایه‌، هه‌فته‌ی‌ پێشوو له‌ پارله‌مانی‌ كوردستان سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێشنیارێكی‌ كرد، كه‌ بكرێت كۆنگره‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بگیرێت، به‌ به‌شداری‌ سه‌رجه‌م حزب ‌و رێكخراوه‌كانی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك پره‌نسیپی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌ هه‌یه‌ هه‌موومان پێوه‌ی‌ پابه‌ند ببین، كه‌ بریتی‌ بێت له‌وه‌ی‌ كه‌ جارێكی‌ تر نابێت شه‌ڕی‌ كوردی‌ رووبدات، هه‌موو كه‌س ده‌بێت پابه‌ندی‌ پره‌نسیپ ‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت، مه‌رج نییه‌ په‌كه‌كه‌ ئاماده‌بێت له‌و كۆنگره‌یه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌درێت په‌كه‌كه‌ش پابه‌ندی‌ ئه‌م بره‌نسیپانه‌بێت.

* باس له‌وه‌ ده‌كرێت حزبه‌كان گه‌نجان ناونووس ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ جیهادكردن دژ به‌توركیا، له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆچوونت چۆنه‌؟
- ناونوسی‌ بۆچییه‌، كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ ‌و میلله‌ت هه‌یه‌، خه‌ڵكی‌ خۆبه‌خش زۆره‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌گه‌ر شتێكی‌ وا رووبدات هه‌موو خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رخۆدان ده‌كات ‌و داكۆكی‌ له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات.

* ئێوه‌ وه‌ك حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان ئاماده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رگری‌ بكه‌ن؟
- ئه‌ی‌ چی‌ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رگری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و له‌ سه‌روه‌رییه‌كان ‌و له‌ كه‌رامه‌تی‌ میلله‌ته‌كه‌مان نه‌كه‌ین بۆچی‌ هه‌ین، تائێستا ئه‌وه‌ی‌ دروستبووه‌، زه‌حمه‌تكێشان ئه‌گه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك نه‌بووبێت، له‌ دواوه‌ نه‌بووه‌.

* ژماره‌ی‌ هێزه‌كانتان چه‌نده‌؟
- فه‌وجێكی‌ نیزامیمان هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش سه‌د كه‌سه‌، چه‌كداری‌ تریشمان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت به‌ هه‌زاران ئه‌ندامی‌ خۆمان چه‌كدار ده‌كه‌ین، خۆشمان ده‌چین بۆ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی‌ بكرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وكاته‌ هه‌موو كورد ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌.

* به‌ڕێزتان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ كۆن ئه‌گه‌ر توركیا هێرشبكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاماده‌ی‌ بچیته‌ سه‌نگه‌ره‌وه‌؟
- به‌ڵێ‌، ئه‌گه‌ر توركیا بێته‌ شاره‌كانه‌وه‌ دێته‌ سه‌ر ئێمه‌، ئه‌وكاته‌ خۆ راناكه‌یت، ئه‌گه‌ر دز بێته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ت ده‌بێت به‌رگری‌ بكه‌یت.


پرۆفایل :
* قادر عه‌زیز له‌ ساڵی‌ 1954 له‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.
سكرتێری‌ حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانه‌
نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌ بۆ به‌دواداچوونی‌ مادده‌ی‌ 140

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ببوره‌، هیچ بیرو ڕایه‌ک نه‌نێردراوه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ