دیمانه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن




Saturday, January 3, 2009
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌
ساڵی‌ رابردو مامۆستا جه‌مال عه‌بدولی‌ كه‌سایه‌تیی‌ ناسراو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ته‌كلیفی لێده‌كرێت كار بۆ پێكهێنانی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات، به‌ڵام دوای‌ (6)جار چونی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم‌و هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌، سه‌ره‌نجام كاره‌كان جۆرێك له‌ساردو سڕی‌ تێده‌كه‌وێت.
جه‌مال عه‌بدول له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ رۆژنامه‌دا ده‌ڵێت: "له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر كه‌ زانرا من به‌ راستمه‌و به‌مو له‌و مه‌رجانه‌ نایه‌مه‌ خواره‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌‌و بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ‌و متمانه‌یه‌ بۆ دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، هه‌ستم كرد له‌وه‌ ده‌چێت كه‌ كاره‌كه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ بڕوات له‌ ده‌زگایه‌كی كارا‌و باوه‌ڕپێكراو متمانه‌پێدراوی هه‌موانه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ری به‌رهه‌ڵستی كردنێكی ژیرانه‌‌و هێمنانه‌‌و یاساپارێزی‌و بێجیاوازی‌و به‌چاوی چاكه‌ی گشتییه‌وه‌ روانینه‌ هه‌مو شتێكه‌وه‌، ببێته‌ (یان بكرێته‌) ده‌سته‌ یان لیژنه‌یه‌كی ده‌سته‌مۆ‌و ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی وه‌ك ئه‌و سه‌دان ده‌سته‌‌و ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه‌ دروست كران".

رۆژنامه‌: له‌م رۆژانه‌دا مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ گه‌رمی قسه‌‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و پڕۆژه‌یاسایه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌كراوه‌، به‌ڕێزتان چۆن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌ڕوانن‌و گرنگیی پێكهێنانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌چیدا ده‌بیننه‌وه‌، له‌كاتێكدا (18)ساڵه‌ ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌ كوردستان به‌ده‌ربوه‌ له‌ بونی لایه‌نێكی‌ گرنگ كه‌ له‌گه‌نده‌ڵی ئیداریی بكۆڵێته‌وه‌؟
جه‌مال عه‌بدول: بێگومان، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌هه‌مو بابه‌ته‌كانیه‌وه‌‌و له‌هیچ كۆمه‌ڵێكدا نوێ‌‌و ناكاو نییه‌، به‌ڵكو ئه‌نجامی چه‌ند هۆیه‌كی جیاوازه‌ كه‌ له‌كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت به‌پێی جیاوازیی پێشكه‌وتن‌و بارودۆخی مێژویی‌و سیستمی سیاسیی‌و ئابوری‌و روناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دابونه‌ریت‌و چه‌مك‌و به‌هاكان په‌یدا ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ بزانێت چۆن ره‌فتاری له‌گه‌ڵ‌ ده‌كات‌و رێباز‌و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و تۆكمه‌‌و گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌‌و به‌رهه‌ڵستی‌و هه‌وڵی نه‌هێشتنی داده‌نێت، دیاره‌ رێگاكانی كارتیاكردنی تا راده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌ك ده‌چن‌و شوێنه‌وار‌و كاریگه‌ریی وێرانكه‌ری بۆ هه‌موان چونیه‌كه‌، بۆیه‌ هه‌مو هه‌وڵێك بۆ بنه‌بڕ‌و له‌ناوبردن‌و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت به‌هاوكاری‌و هه‌ره‌وه‌زی هه‌موان بێت‌و ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆڤایه‌تیی ئه‌ستۆی هه‌موانه‌.
به‌باوه‌ڕی من، ئه‌گه‌ر حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌‌و په‌ند له‌و هه‌مو ئه‌زمونه‌ كرده‌یی‌و كاره‌سات‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی هه‌ژده‌ساڵی رابوردو وه‌رنه‌گرن‌و له‌جیاتی درێژه‌دان به‌لایه‌نبازیی ته‌سك‌و ئه‌زمونی په‌رله‌مانێكی حیزبێنراو ئیفلیجكرا‌و‌و سه‌پێنراو، به‌ بڕیارێكی بوێرانه‌ی سیاسی‌و ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌ژیو پڕ ناڕه‌زایی‌و بێزاریی‌و به‌ره‌و ئاڵۆزی چوه‌ی كوردستان‌و له‌ روانگه‌ی چاكه‌ی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌وه‌ روانینه‌ هه‌مو شتێك‌و باوه‌ڕهێنان به‌ دیموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتگۆڕكێ‌‌و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات ره‌فتار نه‌كه‌ن، هه‌مو شتێكمان له‌ده‌ست ده‌چێت‌و مێژویش ره‌حم به‌ كه‌س ناكات...!
بێگومان، به‌خۆداچونه‌وه‌و هه‌ر بیركه‌وتنه‌وه‌‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پێویستیی بونی ده‌زگایه‌كی خاوێنی‌و به‌رهه‌ڵستپێكردنێكی راستگۆیانه‌‌و دڵسۆزانه‌ی هه‌مو جۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌ك له‌م به‌شه‌ نیمچه‌ ئازاده‌ی باشوری كوردستاندا، خۆی له‌خۆیدا روداوێكی گرنگ‌و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و مێژوییه‌ له‌ ره‌وتی كاروبار به‌ڕێوه‌بردن‌و ملكه‌چیی هه‌موان بۆ سه‌روه‌ریی یاسا‌و رێزگرتنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌ هه‌مو بوارێكی ژیان‌و گێڕانه‌وه‌ی باوه‌إ‌و متمانه‌ی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ‌‌و كۆمه‌ڵ‌‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ بنه‌مای ئاشتی‌و ئارامی‌و گه‌شه‌‌و پێشكه‌وتنه‌‌و تا رۆژێك زوتر دروست بكرێت دره‌نگه‌.

رۆژنامه‌: تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌و پڕۆژه‌یاسا ئاماده‌كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیت‌و رۆڵی به‌ڕێزتان له‌ دروستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا چییه‌ كه‌ له‌ رابردودا وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكن له‌و كه‌سانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن؟
جه‌مال عه‌بدول: ئه‌و پڕۆژه‌یاسا و پێڕه‌وه‌ی كه‌ بۆ ده‌سته‌ی خاوێنی ئاماده‌كرا، شه‌ش حه‌وت كۆبونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی بۆ كراو له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ تاوتوێ‌ كراوه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لـێكرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر كه‌ زانرا من به‌ راستمه‌و به‌مو له‌و مه‌رجانه‌ نایه‌مه‌ خواره‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌‌و بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ‌و متمانه‌یه‌ بۆ دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و هیچ ده‌سته‌بژێری‌و په‌ڕاندن‌و هه‌ڵاوێردنێكی تێدا نابێت بۆ كه‌س‌و دوره‌ خاترانه‌‌و چاوڕاوه‌، ئه‌و گه‌رموگوڕی‌و په‌رۆش‌و به‌پیره‌وه‌چونه‌ی نه‌ماو هه‌ستم كرد له‌وه‌ ده‌چێت كه‌ كاره‌كه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ بڕوات له‌ ده‌زگایه‌كی كارا‌و باوه‌ڕپێكراو متمانه‌پێدراوی هه‌موانه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌ری به‌رهه‌ڵستی كردنێكی ژیرانه‌‌و هێمنانه‌‌و یاساپارێزی‌و بێجیاوازی‌و به‌چاوی چاكه‌ی گشتییه‌وه‌ روانینه‌ هه‌مو شتێكه‌وه‌، ببێته‌ (یان بكرێته‌) ده‌سته‌ یان لیژنه‌یه‌كی ده‌سته‌مۆ‌و ئه‌ڵقه‌له‌گوێی وه‌ك ئه‌و سه‌دان ده‌سته‌‌و ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه‌ دروست كران‌و ده‌كرێن‌و پاش ماوه‌یه‌ك، هه‌ر ناو قه‌واره‌یه‌كی بوده‌ڵه‌و كزۆڵه‌ی بێده‌سه‌ڵات‌و هیچ له‌باردا نه‌بو‌و هیچ پێنه‌كراو فه‌رامۆشكراو ده‌مێنێته‌وه‌‌و هیچی تر...!!

رۆژنامه‌: پێویسته‌ جۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئیش له‌و ده‌سته‌یه‌دا ده‌كه‌ن له‌ روی نه‌زیهی‌و شاره‌زاییه‌وه‌ چۆن بێت؟ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه‌ بێت له‌ كه‌موكورتی‌و گه‌نده‌ڵییه‌كان؟
جه‌مال عه‌بدول: ئاشكرایه‌، به‌ره‌نگاری‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌م بارودۆخه‌ ئاڵۆز‌و تایبه‌ته‌ی كوردستاندا به‌هیچ ده‌زگا‌و لایه‌ن‌و ده‌سه‌ڵاتێك به‌ته‌نیا ناكرێت، ده‌بێت ئه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌، مه‌به‌ست‌و ئامانج‌و كارو هه‌وڵ‌‌و كۆششی یه‌كبینه‌‌و به‌رده‌وام‌و به‌كۆمه‌ڵ‌‌و هاوكارییه‌كی دڵسۆزانه‌‌و به‌شداری‌و هه‌ره‌وه‌زی هه‌موان بێت.
بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایه‌ خه‌ڵكی تا ئه‌وپه‌ڕی توانست خاوێن‌و راستگۆ‌و بوێر‌و له‌خۆبوردو‌و به‌هه‌ڵوێست‌و دنیادیده‌‌و شاره‌زاو به‌ئه‌زمون‌و له‌ پسپۆڕیی خۆیاندا كارامه‌‌و سه‌رڕاست‌و دڵسۆز‌و هه‌ته‌ر‌و ناوبانگ جوان‌و خوڕه‌وشتبه‌رز خه‌مخۆر‌و به‌ته‌نگه‌وه‌بوی رابوردو‌و ئێستا‌و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌ی بێت‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاكاریی پێوه‌ نه‌بێت‌و ئه‌و ده‌زگا یان ده‌سته‌یه‌یش به‌مجۆره‌ بێت:
(1) له‌ژێر سایه‌ی هیچ یه‌كێك له‌سێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان (یاسادانان‌و كارگێڕی‌و داوه‌ری)دا نه‌بێت.
(2)به‌ بڕیارێكی سیاسیی گشتی دابمه‌زرێنرێت‌و هه‌مو سه‌ركرده‌و رێبه‌ره‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، ملكه‌چی‌و پێبه‌ندیی خۆیان بۆ یاسا‌و بڕیاره‌ یاساییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ رێی میدیا هه‌مه‌جۆره‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌خه‌ڵكی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
(3) ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌زگاكه‌، به‌رهه‌ڵستی‌و رێگرتن‌و بوارنه‌دان بێت به‌گه‌نده‌ڵی، پێش لێكۆڵینه‌وه‌‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌پێی یاسا سزادانی خه‌ڵكی.

رۆژنامه‌: چه‌ند پێویسته‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ سود له‌ ئه‌زمونی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی به‌غدا وه‌ربگرێت؟
جه‌مال عه‌بدول: ئه‌و ده‌سته‌یه‌، پێویسته‌ سود له‌ئه‌زمونی هه‌مولایه‌ك (دورو نزیك) وه‌ربگرێت له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه‌ سه‌خت‌و گرنگ‌و پیرۆزه‌دا.

رۆژنامه‌: چه‌ند گرنگه‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ قه‌زییه‌ی سیاسیی تێكه‌ڵ‌ نه‌كرێت‌و حیزبه‌كان نه‌توانن ده‌ست بخه‌نه‌ ئیش‌و كاره‌كانیانه‌وه‌و ئاڕاسته‌ی نه‌كه‌ن؟، چونكه‌ خۆتان ده‌زانن له‌ رابردودا‌و تائێستاش حیزب ده‌ستی خستوه‌ته‌ ناو هه‌مو كایه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌؟
جه‌مال عه‌بدول: سه‌ركرده‌ی هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار‌و هه‌مو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتدار‌و بێده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان، ویست‌و خواستی چاكسازی‌و پاكسازی‌و ریشه‌كێشی گه‌نده‌ڵی، له‌قسه‌وه‌ بكه‌نه‌ ویستی كارپێكردن‌و جێبه‌جێكردن‌و نه‌هێڵن مه‌كته‌بی سیاسی‌و رێكخستن‌و مه‌ڵبه‌ند‌و لق‌و كۆمیته‌‌و لیژنه‌ ناوچه‌كانیان، به‌هیچ جۆر‌و بڕوبیانو‌و پاساوێك ده‌ست بخه‌نه‌ كاروباری داموده‌زگاكانی هه‌رسێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه‌، سزا دابنرێت بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌و بڕیاره‌ ده‌رده‌چن‌و سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك‌و له‌هه‌ر پله‌یه‌كدا بن. هه‌مو مه‌ڵبه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و ده‌زگا حیزبییانه‌ی هه‌مو حیزبه‌كان كه‌ بونه‌ته‌ هۆی ریسواكردن‌و بێده‌سه‌ڵاتكردنی ده‌زگا حكومه‌تییه‌ هاوشێوه‌كانیان‌و باوه‌ڕپێنه‌مانی خه‌ڵك پێیان‌و بونه‌ته‌ هه‌وێت‌و ماكی گه‌نده‌ڵی، دابخرێن...!و زۆری تریش...!؟

رۆژنامه‌: په‌رله‌مانی‌ كوردستان چه‌ند ده‌توانێت رۆڵببینێت له‌ هاوكاریكردنی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا؟
جه‌مال عه‌بدول: با پارله‌مان چاكسازیی‌و بیرازبكرێت، ئه‌وسا بواربدرێت سه‌ربه‌خۆو ئازادانه‌ كاره‌كانی بكات‌و خۆی له‌كۆت‌و پێوه‌ندی لایه‌نبازیی ته‌سك رزگار بكات‌و ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ‌ بكات‌و له‌ وه‌زیره‌كان بپرسێته‌وه‌و هه‌ركاتێك پێویستی كرد متمانه‌یان لێبسێنێته‌وه‌و بودجه‌ی هه‌رێم تاوتوێ‌ بكات‌و به‌ رونی ئاشكرای بكات‌و خه‌ڵكی كوردستانیان لێئاگادار بكاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری، بژاربكرێت له‌ خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ‌‌و ناشایسته‌‌و ده‌رگای دادگاكان بخرێته‌ سه‌رپشت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سته‌م‌و بێدادی‌و سكاڵای هاوڵاتییان‌و بوارنه‌دات هیچ كه‌سێك ده‌ستی تێكدان بخاته‌  كاروبارو بڕیاره‌كانیه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
د. باوان
 مامۆستا كیان وه‌ك خوێندكاریكی‌ خوت پیم وایه‌ كه‌سانی وه‌ك به‌ریزت خوتان به‌دوور بگرن له‌م كه‌مه‌ ناشرینانه‌ی‌ له‌م روژگاره‌ سه‌مه‌ره‌یه‌دا رووده‌دات . به‌سه‌ بۆ به‌ریزتان كه‌مامۆستای ئیمه‌ بوون سوپاس
بورهان هه‌ژار ـ به‌رلین
 خۆزیا هاونمونه‌ی ئه‌م پیاوه‌ مه‌رده‌ تێکۆشه‌ره‌ راستگۆیه‌ی سوله‌یمانی نه‌ک هه‌ر هاوچه‌شنی که‌مه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا له‌ زۆربوندابوایه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆتڕێنی کورد ، تۆزێک فێری خه‌سڵه‌تی جوان له‌م مامۆستا هێژایه‌ ده‌بون..!ده‌مانێ تێکه‌وتوین، مرۆڤ ئاخ و حه‌سره‌ت بۆ رژانی خوێنی به‌ فیڕۆچوی ئه‌م میلله‌ته‌ مارانگازه‌ بخۆیت، که‌ له‌ چۆن سانا سانا ئه‌م هه‌مو کوڵه‌وه‌یباببانه‌ی ناو ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵستانی په‌ژمورده‌ کردگێ و بۆ نه‌گبه‌تیش خوا ته‌مه‌نی سته‌مییان درێژتر ده‌کاته‌وه‌..ئای مامۆستا جه‌مالی هێژاو پاکژ له‌ ئاوی کنیاوی کوردستان، موفتی پێنجوێنی وته‌نی با ئه‌مجاره‌ش بێژیین :ـ گه‌وره‌یه‌ک بۆ من نه‌بێ سێبه‌ری بۆ خۆم بگێڕم له‌ ده‌وری سه‌ری به‌ دایم بۆخۆی شانومل ۆان بێ، یاخوا ئه‌و گه‌وره‌ به‌شی نه‌مان بێ )...بۆ نه‌گبه‌تیی و نه‌هامه‌تی ...... ده‌سته‌ڵاتی ئیفلیجی ئه‌وڕۆکه‌مان ئه‌وهان..بۆیه‌کا ناگه‌یین به‌هیچ..!!
ئازاد
 نازانم بؤ خه ريكه متمانه م به كارى جاك سازى كوردى نامئنى به لام هه ر رئزم بؤ هه موو تروسكاييه ك
Sabah Yassin
 هاوتا به‌م خاڵانه‌ی ماموستا جمال (1) " له‌ژێر سایه‌ی هیچ یه‌كێك له‌سێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان (یاسادانان‌و كارگێڕی‌و داوه‌ری)دا نه‌بێت. (2)به‌ بڕیارێكی سیاسیی گشتی دابمه‌زرێنرێت‌و هه‌مو سه‌ركرده‌و رێبه‌ره‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، ملكه‌چی‌و پێبه‌ندیی خۆیان بۆ یاسا‌و بڕیاره‌ یاساییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ رێی میدیا هه‌مه‌جۆره‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌خه‌ڵكی كوردستان رابگه‌یه‌نن. (3) ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌زگاكه‌، به‌رهه‌ڵستی‌و رێگرتن‌و بوارنه‌دان بێت به‌گه‌نده‌ڵی، پێش لێكۆڵینه‌وه‌‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌پێی یاسا سزادانی خه‌ڵكی" ، به‌ پیوستی ده‌زانم ، که‌ په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تی هه‌ریم وبه‌ره‌ی ئوپوزیشنیش بنچنه‌ ژیار باری دانانی میزانیه‌کی ئاسایشی تایبه‌ت به‌ نازاهه‌ت، چونکه‌ بێ وزه‌ و توانای ئاسایش و رێگه‌ پیدانی ئه‌و لایه‌نانه‌، ئه‌وه‌ خه‌وی نه‌زاهه‌ت ، هه‌ر وه‌ک هه‌موو درۆکانی تر دنیایی و دینی به‌رده‌وام ده‌بن و مرۆڤیش له‌م خاکه‌ تا توانای دێت ریزی بۆخۆی نامێنت، ‌هه‌ڵپه‌ی ده‌ست که‌وت و به‌یه‌کدان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. لێره‌دا پرسیارێکه‌ ئه‌وه‌یه‌؟ ئایا مسعود به‌رزانی ئاماده‌ی کار بۆ دامه‌زراندی ده‌زگایه‌کی نه‌زیه بکات؟
ئازاد که‌ریم
 کاتێک قوتابی بووم له ساڵه‌کانی کۆتایی حه‌فتاکاندا له‌ ‌ سانه‌وی ڕۆشنبیر له‌ کاتی وه‌رگرتنی نومره‌ی کۆتایی ساڵ مامۆستا جه‌مال بۆ خۆی چاودێری ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ هیچ قوتابیه‌ک هه‌وڵی واسیته‌ نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نومره‌ نزمه‌کانی بۆ چاک بکه‌ن و به‌ واسیته‌ ده‌رچێ. به‌ ڕاستی مامۆستا جه‌مال و نموونه‌ی وه‌ک ئه‌و گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان پێ بدرێ بۆ دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ به‌په‌ڕی دلسۆزی و ده‌ستپاکی و زانایی و بێلایه‌نانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڕاستییه‌تی گه‌نده‌ڵی بنبڕ یاخود که‌م بکاته‌وه‌ با له‌ مرۆڤانی وه‌ک مامۆستا جه‌مال ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ت پێک بهێنێ.
kawa
 aw dw bnamalaya dayanawe hamw xalki kurdstan bkana koilaw alqa lagwei xoyan balam hiwam zora gorran bbeta shmsherek bo brini dasti gandalw bnamala xoparstakan
omed issa
 کاک سۆران مێژووی بوونی زه‌کات پێش بۆ پێش سه‌رده‌می ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مسڕی کۆن،میسۆپۆتامیا، ئه‌سینا و ڕۆم، پاشان سه‌ده‌ی 500 سه‌رده‌می ناوه‌ڕاست که‌ تاوه‌کوو 1500 ی زاینی ده‌گریته‌وه‌ هه‌بووه‌ ،ده‌وڵه‌ته‌ مۆدێڕنه‌کانیش نموونه‌ سوید ،نه‌رویج ،دانیمارک ،ئه‌ڵمانیا ،ئه‌مریکا ژاپۆن،وڵاتی ڕۆژئاوا به‌گشتی زه‌کات سیستێمی زه‌کات په‌یڕه‌و ده‌کان .له‌گه‌ڵ ڕێزم.
خوێنه‌رێک
 کاک سۆران ، بۆ زانینی به‌ڕیزت ، ووشه‌ی زه‌کات له‌لایه‌ن کاک ئومێد عیساوه‌ ، ووشه‌یه‌کی سویدیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ووشه‌ی(تاکس) ئینگلیزی، یان (باج)ی کوردی..
سوران
 omed issa ...زه كات هي اسلامي ه ئيمه سيستميكي موديرن مان ئه وي وه ك ولاتاني خاوه ن شارستاني نه ك اسلامي ......
هه لوي قه نديل
 به ريز ماموستا جه مال عه بدول بروا بكه ئه كه ر ده سته ي نه زاهه ي كوردستان دا مه زرا به لام كارتوني ئه بيت جونكه ئايا ئاماده ن كار بكه ن له سه ر سه روكا يه تي كوردستان ومه سئووله كان يه كه م جار به بي شك نه خير00000000000000!!!!!!!!
نه وزاد
 هه ر سه رکه وتوسه رفراز بیت مامۆستا
Azad ali_Swed
 Dasxosh Mamostay barez bo aw bochoona zanisty u sarbaxo u azayanaya. Kamkrdinaway gandaly bryar u eraday syasy pewesta la lotkay dasalatawa, parlamantaran u medya u NGO-y azad datwanin fishar bxana sar dasalat bo away snoor bo pawanxwazy u gandaly xoyan dabnen. Ray gishtesh la halbzhardnakanda datwanet halwesty drust werbgret la hamoo hizbakan u kasayatyakan..
omar
 من پێم وایه‌ به‌رێز مامۆستا جه‌مال عه‌بوول جێگای فه‌خروو شانازی یه‌ بۆ هه‌موومان . به‌راستی ئه‌و پۆسته‌ هه‌ر شایانی ئه‌وه‌ له‌ کووردستانی باشوور به‌مه‌رجێکه یاسا له‌ سه‌رووی هه‌موومان بێت .
pehshawa
 slaw..... xozge hemw kesehk wek mamosta JEMAL xem xory milet debw bo awey milety kurd chitr be desty xelky na mes3wl ne chewsehtewa .........
omed issa
 جه‌مال عه‌بدول بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی پێویستیمان به‌ سیاسه‌تی زه‌کاته‌ ،پرسی سیاسی زه‌کات سیستێمه‌که‌ی یه‌ک ده‌نکه‌ زیوان ئاو به‌ واسته‌ی ده‌نکه‌ گوڵه‌ک ناخۆنه‌وه‌.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ