دیمانه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن




Tuesday, January 19, 2010
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشوی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ پێی‌ وایه‌ ده‌زگای‌ ئاسایش به‌رپرسه‌ له‌و روداوه‌ ئه‌منیانه‌ی‌ كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا رویانداوه‌و ره‌خنه‌ له‌ به‌دوانه‌چونی‌ ئاسایش ده‌گرێت به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سترێژیانه‌ی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان و ده‌ڵێت: "ده‌زگا ئه‌مییه‌كانی‌ سلێمانی‌ كه‌مته‌رخه‌من".
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ به‌رده‌وامی‌ كێشه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سلێمانی‌ و نه‌بونی‌ ئیجرائات له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ بۆشایی‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و ئه‌و ده‌زگایه‌ دورست ده‌كات و ئاسایش متمانه‌ی‌ خه‌ڵك له‌ه‌ست ده‌دات و ده‌بێته‌ ده‌زگایه‌كی‌ بێكه‌ڵك و په‌راوێزخراو كێشه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م زیان به‌ یه‌كێتی‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌و پێیه‌ی‌ له‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانیدا باڵاده‌ستن.

رۆژنامه‌: ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی‌ لێدان ‌و ته‌قه‌كردن ‌و سوتاندنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتییان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا زۆر بوه‌، له‌م روانگه‌یه‌وه‌ بارودخۆی‌ ئه‌منیی‌ سلێمانی‌ چۆن ده‌بینیت؟ كه‌مته‌رخه‌می‌ له‌ ئه‌دای‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه‌؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگاكانی‌ ئاسایش‌و پۆلیس‌و هێزه‌كانی‌ ناوخۆ، ئه‌ركی‌ سه‌رشانیان پاراستنی‌ سه‌رو سامانی‌ خه‌ڵكه‌ به‌ هه‌مو چین‌و توێژه‌كان‌و چاك‌و خراپ‌و هه‌مو ئینتیما جیاوازه‌كانییه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌زگای‌ ئاسایش ده‌زگایه‌كی‌ حیزبییه‌و سه‌ر به‌ یه‌كێتییه‌، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ر به‌ حكومه‌تن‌و كه‌ ده‌زگای‌ حكومه‌تیش بون، هی‌ هه‌مو كه‌سێكن به‌ هه‌مو ئینتیماكانییه‌وه‌. ئه‌و فه‌ترانه‌ی‌ پێشو بارودۆخه‌كه‌ زۆر باش بو له‌ سلێمانیدا، هیچ شتێك نه‌ده‌بو، ئه‌گه‌ر شتێكی‌ ساده‌ش رویبدایه‌، ئاڕاسته‌ ده‌كرا بۆ كه‌سێك یان شوێنێك، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی‌ به‌ر له‌ (25/7)‌و دواتریش رویانداوه‌‌و ئه‌وانه‌شی‌ به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ كه‌وتون، یان سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانن یان دۆستی‌ گۆڕانن، ئه‌مه‌ بۆ خۆی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، ئه‌و چه‌ندكه‌سه‌ی‌ كه‌ لێیاندراوه‌و ته‌قه‌یان لێكراوه‌، داوای‌ یاساییان تۆماركردوه‌، به‌ڵام كه‌سی‌ هێرشكه‌ر نادیاره‌، ده‌بێت كه‌سێك خۆی‌ بكات به‌ خاوه‌نی‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ لێیدراوه‌ یان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوه‌، كێشه‌یه‌كی‌ نییه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئینتیمای‌ سیاسیی‌ جیاوازه‌ له‌ ئینتیمای‌ سیاسیی‌ ده‌سه‌ڵات‌و حیزبه‌كانی‌‌و ئه‌مه‌ش وای‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌وان هیچ به‌دواداچون بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت ده‌زگائه‌منییه‌كان به‌دواداچونی‌ بۆ بكه‌ن‌و بزانن كێیه‌، چونكه‌ هه‌ر بارگرژییه‌ك له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا دروست بێت، دژ به‌ خۆیان بن یان نا، ئه‌وانه‌ی‌ لێیان دراوه‌، ئۆپۆزسیۆن بن یان نا، ده‌زگائه‌منییه‌كان لێی‌ به‌رپرسن، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌ ئیجرائات ناكه‌ن‌و گوێی‌ ناده‌نێ‌‌و تاوانباره‌كان نادۆزنه‌وه‌، ئه‌مه‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌مه‌ جۆرێك نییه‌ له‌ ئیرهابی‌ فیكری‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێشتر ئه‌نسارولئیسلام له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا په‌یڕه‌وی‌ ده‌كرد بۆ تۆقاندنی‌ خه‌ڵك؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: فیعله‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ سه‌ر به‌ گۆڕانن به‌ ته‌له‌فۆنی‌ نادیار كه‌ ره‌قه‌مه‌كه‌ی‌ ده‌رناچێت هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، یان زیان به‌ ئابورییان ده‌گه‌یه‌نن‌و ئه‌و ده‌مارانه‌یان ده‌گرن كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه‌، یان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كه‌سێكی‌ نزیكیان ده‌كه‌ن، یان جوابیان بۆ ده‌نێرن كه‌ واز بهێنن، یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه‌ دروست بوه‌ كه‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هێنایه‌كایه‌وه‌ كه‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ستاوه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شێوازێكی‌ ئاشتییانه‌ به‌شداریكرد، به‌ڵام ئه‌وان ته‌قه‌بولی‌ ئه‌وه‌ ناكه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت له‌ فیكر بده‌ن‌و كه‌س نه‌توانێت بیركردنه‌وه‌ی‌ هه‌بێت به‌ غه‌یری‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌وان.

رۆژنامه‌: قه‌یرانی‌ كه‌مته‌رخه‌میی‌ له‌ ئه‌دای‌ كارمه‌ندانی‌ ئاسایشدایه‌، یان له‌ سه‌ركرده‌كانیاندا؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ له‌ ئاسایش كارمكردوه‌، كارمه‌ندێك یان پۆلیسێك یان ئه‌فسه‌رێك ناتوانێت ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ به‌شێوه‌ی‌ شه‌خسی‌ بكات ئه‌گه‌ر ته‌وجیهێك وه‌رنه‌گرێت له‌سه‌ره‌وه‌، ته‌قه‌كردن له‌ كه‌سێك یان كوشتنی‌، ده‌بێت یه‌كێك ته‌حه‌مولی‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ یان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، ته‌وجیهی‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ ئه‌و ئیجرائاته‌ بكات‌و به‌دواداچونیشی‌ بۆ نه‌كه‌ن، به‌ رای‌ من‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بیستومه‌، ئه‌وه‌ی‌ تائێستا كراوه‌ سه‌ره‌وه‌ ئاگای‌ لێیه‌تی‌‌و به‌ به‌رنامه‌ كراوه‌.

رۆژنامه‌: زۆرجار ده‌زگای‌ ئاسایش ئیدعای‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاگای‌ له‌ خشه‌ی‌ مار‌و مێروه‌ له‌ سنوری‌ سلێمانیدا، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا به‌ دوری‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ ده‌زگای‌ گشتیی‌ ئاسایشه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ هه‌ڵسوڕاوێكی‌ گۆڕان ده‌كرێت‌و به‌ده‌نگییه‌وه‌ ناچن، ئایا ده‌كرێت بڕوا به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئاسایش بێئاگایه‌ له‌م روداوانه‌؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: نه‌خێر، خۆم ماوه‌یه‌ك له‌ئاسایشدا بوم، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك كرابێـت‌و نه‌ماندۆزیبێـته‌وه‌، یان نه‌مانگرتبێـت، زانیومانه‌ كێیه‌، ئه‌گه‌ر وه‌كو تۆ ده‌ڵێیت، فیعله‌ن له‌نزیك ئاسایش ته‌قه‌ بكرێـت، ئه‌وا خۆیان ئاگایان لێیه‌، بۆیه‌ بۆشی‌ ناچن، هه‌ندێك ئیجرائات هه‌یه‌ كه‌ نایكه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رخۆیان، ئاسایش به‌ كه‌سی‌ لێدراو ده‌ڵێت، بڕۆ داوای‌ یاسایی‌ تۆمار بكه‌ كه‌ داواشی‌ تۆمار كرد ده‌ینێرێت بۆ پۆلیس، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ ئاسایش پێی‌ ده‌كرێت، پۆلیس ناتوانێت بیانكات، چونكه‌ ئاسایش زانیاری‌‌و سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌یه‌‌و ده‌توانێت به‌دواداچونی‌ بۆ بكات‌و تاوانباره‌كه‌ش بدۆزرێته‌وه‌، كه‌ نایكات خۆیان لێی‌ به‌رپرسیارن، چونكه‌ هه‌ر كارێكی‌ له‌و بابه‌ته‌ روبدات، ئه‌گه‌ر دژی‌ كه‌سێكی‌ دژ به‌ ئه‌وانیش بێـت، یان هه‌ر ته‌جاوزاتێك كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بابه‌تی‌ ساسییه‌وه‌ هه‌بێت، به‌تایبه‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ گۆڕانه‌وه‌، ئاسایش لێی‌ به‌رپرسه‌ نه‌ك پۆلیس.

رۆژنامه‌: ئه‌م كێشه‌ ئه‌منییانه‌ی‌ كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێماندا رویاندا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان گورز له‌ یه‌كێتی‌ ده‌دات، به‌و پێیه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌منیی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه‌؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: به‌ڵێ‌، وه‌كو سومعه‌ی‌ سیاسی‌‌و ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و پاراستنی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ خه‌ڵك، ئه‌م كێشه‌ ئه‌منییانه‌ی‌ سلێمانی‌ سه‌د ئه‌وه‌نده‌ زیان به‌ سومعه‌ی‌ ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ خه‌ڵك ئیتر گومان له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌زگاكه‌ سه‌روه‌ت‌و ماڵی‌ ناپارێزێت‌و ئه‌و كاره‌ ناكات، به‌ڵكو خۆی‌ دێت ئه‌و كارانه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش متمانه‌ی‌ به‌وه‌ نه‌ما كه‌ ئاسایش به‌ هی‌ خۆی‌ بزانێـت، لێی‌ ده‌ترسێت‌و خۆی‌ لێ دور ده‌خاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی‌ زۆر له‌ نێوان خه‌ڵك‌و ئاسایشدا دروست ده‌كات كه‌ ئه‌و بۆ شاییه‌ گه‌وره‌یه‌ش دروست بو، ئاسایش به‌ ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌مو كه‌س هاوكاری‌ ناكات‌و كاره‌كانیشی‌ ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش هه‌ستی‌ كرد، ئاسایش خۆی‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر زیانه‌كه‌ به‌ خودی‌ ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌گیشتبێت، ئه‌وكات متمانه‌ی‌ نامێنێـت‌و هاوكاری‌ ناكات‌و لێكدوركه‌وتنه‌وه‌ دروست ده‌بێت‌و ئاسایش په‌راوێز ده‌بێـت‌و ده‌زگایه‌كی‌ بێكه‌ڵك ده‌رده‌چێت‌و خه‌ڵك لێێ‌ ده‌ترستێت‌و زانیاریشی‌ ناداتێ‌.

رۆژنامه‌: به‌رده‌وامی‌ ئه‌م روداوه‌ ئه‌منییانه‌، له‌ روی‌ سایكۆلۆژی‌‌و هه‌ستكردن به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌، چی‌ له‌ ره‌وتی‌ ژیان ده‌كات له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: تێك ده‌چێت، ئه‌گه‌ر تێبینی‌ بكه‌یت، ئێستا ئێواران خه‌ڵك زوتر ده‌ڕواته‌وه‌‌و شار به‌ره‌و چۆڵبون ده‌چێت‌و به‌تایبه‌ت كه‌ كاری‌ ته‌قه‌كردن له‌ شه‌ودا ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كارانه‌ش له‌ شه‌واندا، وا ده‌كات خه‌ڵك به‌شه‌وان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ شاریش چۆڵبو ئه‌منییه‌تی‌ شار باش نییه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌ست ناكات ژیانی‌ له‌ ئه‌ماندایه‌، له‌ روی‌ ئه‌میینه‌وه‌ خه‌ڵك هه‌ست به‌ ئارامی‌ ناكات، چونكه‌ ده‌زگاكان خۆیان به‌رپرسن‌و مه‌عقولیش نییه‌ ئه‌و هه‌مو شته‌ له‌ سێمانیدا كراوه‌، ده‌زگا ئه‌مییه‌كان نه‌زانن كێیه‌.

رۆژنامه‌: كێ‌ له‌ سه‌رو ئاسایشه‌وه‌ ده‌توانێت له‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ بپرسێته‌وه‌؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ئاسایشی‌ گشتی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسه‌، هه‌ر شتێك له‌ سلێمانیدا روبدات، ده‌بێـت ئاسایشی‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ به‌رپرس بكات به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر‌و ئه‌و داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكات كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ چین. له‌سه‌رو ئاسایشی‌ گشتیشه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن ئه‌و رێوشوێنانه‌ بگرنه‌به‌ر.

رۆژنامه‌: دوای‌ (2003) سلێمانی‌ ئه‌زمونێكی‌ تاڵی‌ هه‌بو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نسارولئیسلامداو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا توانرا شانه‌كانیان ئاشكرابكه‌ن‌و ده‌ستگیربكرێن، ئایا ئه‌و شانانه‌ی‌ كه‌ له‌ سنوری‌ سلێمانیدا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵك، له‌ شانه‌كانی‌ ئه‌نسارولئیسلام به‌هێزترن كه‌ ئاسایش نه‌توانێـت ئاشكرایانبكات، یان خه‌رق بكرێن؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: نه‌خێر وانییه‌، ئێمه‌ كاتی‌ خۆی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ته‌نزیمی‌ قاعیده‌و ئه‌نسارولئیسلام بون، هه‌مویانمان ته‌شخیس كرد بو كه‌ كێیه‌ ئه‌و ئیشانه‌ ده‌كات، ئه‌مان كه‌ نایكه‌ن خۆیان به‌دوایدا ناچن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌ستگیری‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیگرن، روبه‌ڕوی‌ خۆیان ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ رای‌ شه‌خسی‌ خۆم ئاسایش خۆی‌ ده‌ستی‌ له‌م مه‌وزوعانه‌دا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌دواداچونیان بۆ ناكات‌و له‌به‌ر سومعه‌ی‌ شه‌خسی‌ خۆشیان بێـت، ده‌بێـت هه‌ندێك رێوشوێن بگرنه‌به‌ر، نه‌ك گوێی‌ خۆیانی‌ لێبخه‌وێنن، فیعله‌ن، ئاسایش به‌رپرسی‌ یه‌كه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌وكارانه‌.

رۆژنامه‌: تاچه‌ند به‌حیزبیبونی‌ ئاسایش كاریگه‌ریی‌ سلبیی‌ له‌سه‌ر كێشه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ سلێمانی‌‌و به‌دوادانه‌چونی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌بێـت؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: له‌سه‌داسه‌د، چونكه‌ ئاسایش لای‌ ئێمه‌ هه‌موی‌ هی‌ یه‌كێتییه‌‌و لای‌ پارتیش هی‌ پارتییه‌‌و تائێستاش تێكه‌ڵ‌ نه‌كراونه‌ته‌وه‌‌و زۆر زه‌حمه‌ته‌ یه‌كی‌ بخه‌نه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Mala
 Slaw la geshtan Y.N.K resti tekerdoa hamoy doran bo shar afroshe ba goran Balam Yaketya yakety beshar halnakat lagal khoshidabet har abe bikat mezho shahida.
تۆفان کاوانی له‌ سوێد
 سلاو به‌رێزان من پێم وایه‌ کاک سه‌رکه‌وت راست ده‌کات ئه‌گه‌ر یێکێتی بیهه‌وێ هه‌موو شتێک به‌ ئاسانی که‌شف ده‌کات به‌لام که‌ کارێک به‌خۆیان بیکه‌ن هه‌ر خۆیان ده‌زانن چیا کردووه‌و به‌که‌سیش که‌شف نابێ به‌لام با باش بزانن که‌ که‌س ناتوانێت خۆی له‌ راستی بدزێته‌وه‌ تا سه‌ر زۆر نه‌ماوه‌ ..............نه‌فره‌تی گه‌ل زۆر نه‌ماوه‌ ریسوای دنیاو قیامه‌ت بن . سه‌ر که‌وتن هه‌ربۆ گۆررررررررررررررررررررراااااااااااااااااااااان خوزانه‌ خوای گه‌وره‌کاکه‌ نه‌وشێروانمان هه‌ر بۆ بهێلێ سه‌رکه‌وتوبێ
ئه‌فسه‌ریکی ئاسایش
 به‌م نووسراوه‌ هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌سڵمیت ئایه‌ ئه‌وه‌ ئاسایشی سلیمانی نه‌بوو که‌وا ته‌قه‌ی له‌..........کرد که‌ئه‌و موئامه‌ره‌ی که‌شف کرد که‌ویستیان له‌ سرکه‌وتی کوبه‌ی بکه‌ن ئیستا سه‌رکه‌وت له‌ ئه‌ڵمانیایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر که‌سی بردوویتی بۆ ئه‌ڵمانیا که‌ خاوه‌نی کۆمپانیاکه‌یه‌ هه‌موو که‌س ئه‌زانی که‌ سه‌ر به‌ یه‌کێتیه‌ ووتبوی بم زانیایه‌ گۆڕانی بۆم نه‌ئه‌کردی چونکه‌ خاوه‌ن کۆمۆپانیاکه‌ سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌ وای زانیوه‌ سه‌رکه‌وت سه‌ر به‌ یه‌كێتیه‌ که‌واته‌ بزانن بۆ نه‌خۆشیش ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌یه‌کێتی نه‌بێ چاره‌سه‌رت بۆ ناکه‌ن من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رم له‌ ئاسایش ئاگام له‌م ڕاستیه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر وا نیه‌ تکایه‌ وه‌ڵام
ARAM ALMANYA
 dwai haut10 sal garanawam bo scharakm,asaischi slemani zoor bahez bu aukat ,,schau ta bayani xalk la darawa bu awash balgayaki malmusa ka asaish au waxt la dli xalkda bu,,,BALAM ,badaxawa dwai halbjardni amsal ka :GORAN;sarkautni badast hena ladwai awawa kari tero ..daruni jasadiu htt akret baram bar goran xwaz,,awash dwra la hamu ba dimukrat krdnu basharstanyat dami kak,SAKAUT,xoshbet kau rastya nadyaryai ashkra krd ka dasti sarani dasalati tyaya ,,dro u tero tamani kurta,sarkautu bn goran xwazan la har jeyaki am dnya ya bn,,,,,,,,,
هیوا موحه‌مه‌د
 به‌ پێی مێژووی سیاسی کاک سه‌رکه‌وت و ئه‌و پله‌یه‌ی که‌ له‌ ئاسایشدا هه‌یبوه‌ ده‌کرێت ڕایه‌کانی جیا بکرێته‌وه‌ له‌ که‌سێکی ڕۆژنامه‌نووس یان نووسه‌رێک که‌ به‌ شیته‌ل کردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ی رووداو قسه‌ بکات ، ده‌کرێت بڵێین له‌م چاو پێکه‌وتنه‌دا به‌ڕێزیان به‌ ڕاسته‌وخۆ دان ده‌نێت به‌وه‌دا که‌ ئاسایشی یه‌کێتی ده‌ستی له‌م کارانه‌دا هه‌یه‌ و ده‌شڵێت که‌ ئه‌وانه‌ بێ پرسی سه‌ره‌وه‌ ناتوانن له‌ خۆیانه‌وه‌ کاری وا بکه‌ن ، که‌وابوو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی تاوانبار ده‌کات . ده‌پرسم ئه‌گه‌ر کاک سه‌رکه‌وت ئه‌وانه‌ به‌ به‌لگه‌ داده‌نێت بۆ نه‌یاندایه‌ ده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێم یان بۆ بڵاو نه‌کرانه‌وه‌ پێش ئه‌م ( هودنه‌یه‌ ) ئێمه‌ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌مان هاویشتوه‌ و دروشمێکی پڕ بایه‌خ و گرنگمان به‌رز کردوه‌ته‌وه‌ که‌ ( گۆڕانه‌ ) که‌وابوو ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ر سه‌بکی جاران نه‌ڕۆین و یاسا و به‌ڵگه‌کان به‌کار بێنین نه‌ک بۆ ته‌شه‌ر و هه‌ڕه‌شه به‌کاریان بێنین ، کاک سه‌رکه‌وت خۆی یه‌کێکه‌ له‌ کادیره‌کانی گۆڕان و به‌و شوێنه‌ هه‌ستییاره‌ی که‌ هه‌یبوه‌ ده‌توانین بڵێین ووته‌کانی جێگه‌ی متمانه‌ن بۆیه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌مان لا دروست ده‌کات ، پێویسته‌ هه‌نگاوی یاسایی پێویست بندرێت تا که‌س نه‌که‌وێته‌ هه‌ڵه‌وه‌ چ له‌ بۆچوونی چ له‌ ره‌فتاری .. سه‌رکه‌تووبن ‌
aras derbendi
 slaw ,,be brway mn em kare teroristiyane ke ru eyen ,,,hokarekey kem terxemy deselate lem beshey kurdistan da ke ynk hukmrany ekat emesh tole krdnewe ye le xelky naraziu goran xwaz ,,,,,,be hiway biye ziyan buni xelky xomanin ,,bo peshewe bo serkewtni zyatr zor supas
goran
 ئه‌وه‌ی له‌ سلیمانی ده‌کریت کاری ئاسایش و ده‌زگای زانیاریه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واوم لایه‌ ئه‌ی هه‌ر .......نه‌بوو به‌ پاره‌ ویستی سه‌رکه‌وتی کوبه‌ ناشرین بکا ئه‌وانه‌ی که‌ شه‌ڕی گۆڕان و یه‌كێتیان دروست کرد هه‌ڵپاچ وداباچ نه‌بوون پیاوه‌کانی ......ته‌قه‌یان کرد له‌ خه‌ڵک و دواتر خۆیان کرد به‌ ئاسایش دا ئه‌وه‌ هه‌ڵپاچ نیه‌ ئێستا خۆی شاردووته‌وه‌ له‌ ...... ئه‌ڵی ........کردمی به‌ دوژمنی خه‌ڵك ته‌نانه‌ت ژن و منداڵه‌که‌ی تاماوه‌یه‌ك نه‌یان زانی له‌ کویه‌ هه‌ر خێزانی هه‌ڵپاچ نه‌بوو له‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ووتی نازانم مێرده‌که‌م له‌ کویه‌ ...........ڕاستیم پێ ناڵیت من ده‌ڵیم سلیمانی ئه‌منه‌ سووره‌که‌ی ڕزگار کرد له‌ به‌عس دڵنیا بن ......................... .........
mawlana
 dast xoshe la rojnamae sbeiyu barez kak sarkawt bo runkrdnawakane.. mn nzeka 11 sal nagarabumawa kurdstan .xalk lera bahamu beru ra jiyawazakanawa ayanwt ka la sardame peshuda asaeh chalaktru saru male xalke parezrawtrbu..balam saira ladwae wargrtne poste,,..........amhamu shtana ru dadatu asaeshesh mesh mewane nya ..ama boxoe prsiyarek drust akat ka kak sarkawt esharae pedawa..TO BLET ASAESHU SARU ASAESH agadare awa naben ka che la mamlakatda aguzaret..mn brwa nakam..wak esta xalk ham malbandu ham asaeshu ham saru awan ba barprs dazanet
hewA
 xalky slemany la ba3s w aw rjema daplosa natrsan, estash sar bo kas shor nakan.goranesh pewestyaky mezhuya ba sayara sutanden kotay nayat
omed issa
  دوو مه‌ته‌ڵی سایکۆلۆجیه‌ ،هه‌ستی ،بیرکردنه‌وه‌ی،ڕه‌فتاری ،گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ناو دوو بازنه‌ی که‌سک و زه‌ردی حزبه‌. emile zola گۆتیتی: ڕاستی ڕێپێوان ده‌کاتن و که‌س ناتوانێ ڕێگای پێبگری.
enwar abdula
 dastanxwsh dabet asaesh saromali milat bpareze ... balam dasalat bwkursiakae shlazhawa..ayanawet kurdstan weran bet balam awanayanawet gefana konakanyan har prkan..daslat dzhi gwrana dzhi dimkratiya.. hazar xwzgam bawanae dwrn lam ............ rahmat lakfn dz...
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ