دیمانه‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت




Thursday, February 4, 2010
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌
د.بورهان یاسین مامۆستای‌ زانكۆی‌ لوند له‌ سوید، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ "رۆژنامه‌"، كه‌ درێژه‌دان بو به‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ ( باشوری‌ كوردستان دوای‌ (25/7) ئه‌رزهه‌ژی‌ سیاسیی‌‌و ئه‌گه‌ره‌كان به‌ڕوی‌ داهاتودا،  كه‌ له‌ (15/10/2009) بڵاویكردوه‌ته‌وه‌،  پێی‌ وایه‌ كه‌ گۆڕان نه‌ك هه‌رده‌بێت چاوی‌ له‌وه‌بێت،  كه‌ په‌لبهاوێژێت بۆ ئاستی‌ عێراقیی‌، به‌ڵكو له‌ ئاستی‌ كوردستانی‌ مه‌زن‌و ئیقلیمیی‌‌و جیهانیشدا ستراتیژ‌و ناسنامه‌ی‌ خۆی‌ بخه‌مڵێنێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات   گۆڕان ده‌توانێت به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بڵێت گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت‌و نانبڕاو بكرێت‌و له‌ به‌غدا داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت. 

رۆژنامه‌ : بۆچی‌ پێویسته‌ گۆڕان بچێته‌ به‌غدا‌و به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق بكات؟
د. بورهان یاسین: راسته‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌رهاویشته‌ی‌ ئه‌و گله‌یی‌‌و گازندانه‌یه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ (18) ساڵی‌ رابردودا به‌هۆی‌  ده‌سه‌ڵات‌و سیستمێكی‌ گه‌نده‌ڵ‌ به‌رهه‌مهاتبو، ئه‌و ده‌رهاوێشته‌یه‌ش، ده‌رهاویشته‌ی‌ دو ده‌نگ بو، ده‌نگێكی‌ نێو حیزب‌و ده‌نگێكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزب،  به‌ڵام له‌ (25/7)ه‌وه‌، كه‌ گۆڕان نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن ده‌نگی‌  هێنا، وه‌ك هێزێكی‌ سه‌ركه‌وتوی‌ سیاسیی‌  هاته‌  باشوری‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش  روبه‌ڕوی‌ به‌رپرسیارێتی‌ دیكه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ رو له‌ به‌غدا‌و سیاسه‌تی‌ كورده‌ به‌رامبه‌ر به‌ عێراق، گۆڕان ئه‌گه‌ر فرسه‌تی‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌بێت ئه‌وه‌ به‌وه‌ده‌بێت، كه‌ خۆی‌ به‌ خاوه‌نی‌ هه‌مو ئاسته‌كانی‌ سیاسه‌ت بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك مه‌سه‌له‌ بۆخۆی‌ رانه‌كێشێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر گشت مه‌سه‌له‌كان، گۆڕان نه‌ك هه‌ر ده‌بێت چاوی‌ له‌وه‌بێت،  كه‌ په‌لبهاوێژێت بۆ ئاستی‌ عێراقیی‌‌و له‌ به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد بكات، به‌ڵكو له‌ ئاستی‌ كوردستانی‌ مه‌زن‌و ئیقلیمیی‌‌و جیهانییشدا ستراتیژ‌و ناسنامه‌ی‌ خۆی‌ بخه‌مڵێنێت.
گۆڕان ناتوانێت خۆی‌ له‌ باشوری‌ كوردستان قه‌تیس بكات، چونكه‌ قه‌تیسبونی‌ له‌ باشوری‌ كوردستان واتای‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، به‌رامبه‌ر به‌ به‌غدا‌و به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ ره‌هه‌ندی‌ كوردستانی‌ مه‌زن‌و ئیقلیمیی‌‌و جیهانی‌ ده‌گرنه‌ خۆ.

رۆژنامه‌ : چونی‌ گۆڕان بۆ به‌غدا، تاچه‌ند كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر به‌هێزبونی‌ پێگه‌ی‌ له‌ كوردستان ده‌بێت؟
د. بورهان یاسین: چونی‌ گۆڕان بۆ به‌غدا ته‌نانه‌ت به‌ ژماره‌یه‌كی‌ كه‌متر له‌وه‌ی‌ گۆڕان خۆی‌ پێشبینی‌ ده‌كات، به‌ هێزبونی‌  پێگه‌ی‌ گۆڕانه‌ له‌ كوردستان،  چونكه‌ ئه‌و كاته‌ مه‌یدانی‌ سیاسه‌تكردن بۆ خۆی‌ فراوان ده‌كات‌و به‌مه‌ش پارتیی‌‌و یه‌كێتیی‌ ده‌بێت له‌ ئاستێكی‌ دیكه‌وه‌ حسابی‌ بۆ بكه‌ن، لێره‌وه‌ گۆڕان ده‌توانێت به‌ پارتیی‌‌و یه‌كێتیی‌ بڵێت؛ گۆڕان نابێت له‌ كوردستان راوبنرێت‌و ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و نانبڕاو بكرێت‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت، به‌ڵكو فۆرمه‌له‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، كه‌ برایه‌تی‌ راسته‌قینه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و له‌ به‌غدا گوزارشت له‌خۆی‌ ده‌كات.
به‌ بۆچونی‌ من، چونی‌ گۆڕان بۆ به‌غدا زیاتر له‌ ده‌رفه‌تێك به‌ گۆڕان ده‌به‌خشێت، ئه‌مڕۆ شه‌قامی‌ كوردی‌ جگه‌ له‌  گه‌نده‌ڵیی‌‌و سیستمی‌  گه‌نده‌ڵ‌  كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانیی‌ هه‌یه‌، مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ باشوری‌ كوردستان روبه‌ڕوی‌ زۆر ترس‌و ئه‌گه‌ره‌، كه‌ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ پێویسته‌ كه‌سانێك هه‌بن خۆیان به‌ ساحێبی‌ بزانن.

رۆژنامه‌ : چۆن گۆڕان بتوانێت ئه‌و جوڵه‌یه‌ی‌ له‌ مه‌یدانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ستی‌ هێنا بیباته‌ ئاستی‌  عێراقیش؟
د. بورهان یاسین: گه‌نده‌ڵیی‌ سیستمی‌ سیاسیی‌ خۆی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ كورد له‌ به‌غداش دا ده‌بینێته‌وه‌، خاڵی‌ زۆر گرنگیش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ گه‌نده‌ڵیی‌ سیستمی‌ سیاسیی‌ خۆی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ كورد له‌ به‌غداش دا ده‌بینێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌غدا ده‌كرێت سیاسه‌تی‌ دو حیزب (یه‌كێتیی‌، پارتییه‌) سیاسه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ نییه‌، گۆڕان ئه‌گه‌ر بچێته‌ به‌غدا‌و ئه‌و خیتابه‌ پیاده‌ بكات كه‌ كورد ده‌بێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ بكرێت له‌ به‌غدا، نه‌ك وه‌ك چه‌ند حیزبێك‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ نه‌ته‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت، نه‌ك پۆست بۆ چه‌ند حیزبێك.
ئه‌مه‌ بۆخۆی‌ گۆڕانێكی‌ چۆنایه‌تی‌ ده‌بێت، كه‌ گۆڕان ده‌توانێت بیخاته‌ چوارچێوه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ خۆیه‌وه‌‌و بتوانێت ئه‌و جوڵه‌یه‌ی‌ له‌ مه‌یدانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ستی‌ هێنا بیباته‌ ئاستی‌  عێراقیش.

رۆژنامه‌ : گۆڕان هیچ مه‌یلێكی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ كوردی‌، یان لایه‌نی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌شدار له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ عێراق؟
د. بورهان یاسین: پێده‌چێت گۆڕان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵگرتبێت، كه‌ له‌وه‌شدا گۆڕان به‌ ته‌نها نییه‌‌و ره‌نگه‌ كۆمه‌ڵێك حیزب‌و لایه‌ن هه‌م له‌لایه‌نی‌ كوردستانی‌‌و هه‌م عێراقی‌ ئه‌و باسه‌یان بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ئاشكرا بونی‌ ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵگرتبێت، چونكه‌ ئه‌و ژمارانه‌ی‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌ون له‌ئه‌نجامیی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بنه‌ پێگه‌ی‌ دیپلۆماسیكردن له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه‌، هه‌ر بۆیه‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ هه‌ندێك چوارچێوه‌وه‌ له‌ئێستاوه‌ كارێكی‌ باش نییه‌، له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بیری‌ لێبكرێته‌وه‌ باشتره‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش دو جۆر ده‌بن، جۆرێكیان له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ كوردیی‌و ئه‌وی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراقییه‌.

رۆژنامه‌ : له‌ماوه‌ی‌ رابردودا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بالاَی‌ ئیسلامی‌ عێراق سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كردو له‌گه‌ڵ  پارتی و یه‌كێتی‌ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ هاوبه‌شیان تاوتوێكرد، پێتوایه‌ بۆ كورد كه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌مجاره‌ سه‌نگی‌ له‌به‌غدا داده‌به‌زێت، له‌ئێستاوه‌ خۆی‌ بخاته‌ ناوهه‌ربه‌ره‌یه‌كه‌وه‌و كارته‌كانی‌ خۆی‌ ئاشكرابكات، كارێكی‌ ئه‌قلاَنیانه‌و دروسته‌؟.
د. بورهان یاسین: كورد له‌ به‌غدا (یه‌كێتیی‌‌و پارتیی‌)  وا پیشانی‌ ده‌دات، كه‌ لایه‌نی‌ شیعه‌ی‌ هه‌ڵبژاردوه‌، چونكه‌ ده‌بینرێت زیاتر مجامه‌له‌ی‌ لایه‌نی‌ شیعی‌ ده‌كه‌ن، لێره‌شدا یه‌كێتی‌ له‌وكاته‌ی‌ خۆی‌ له‌و حیزبی‌ ده‌عوه‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌ پارتی‌ تاڕاده‌یه‌ك خۆی دور راده‌گرێت هه‌ربۆیه‌ وا ده‌بینرێت، كه‌ له‌ئاینده‌دا ئه‌م جۆره‌  په‌یوه‌ندیانه‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر   هاوپه‌یمانێتی‌ یه‌كێتیی‌‌و پارتیی دروست بكات. 
هه‌ربۆیه‌ راگرتنی‌ ئه‌و جۆره‌ هاوپه‌یمانێتیانه‌ كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردن، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراقیی‌ به‌ڵكو له‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌تی‌ گۆڕان له‌ ئاستی‌ كوردستانیشدا ره‌نگده‌داته‌وه‌، ره‌نگه‌ كاریگه‌ریی‌ به‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ش هه‌بێت، كه‌ پێشتر له‌ كوردستاندا وه‌ك هاوپه‌یمانێتی‌ ستراتیژی‌ به‌رهه‌م هاتون.

رۆژنامه‌ : ئامانج له‌ به‌ستنی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ پێشوه‌ختی‌ پارتیی‌‌و یه‌كێتیی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كان چییه‌؟
د. بورهان یاسین: ره‌نگه‌ ئه‌و تێزه‌ راست ده‌ربكه‌وێت، كه‌ پارتیی‌‌و یه‌كێتیی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر كات وه‌ك حیزب ره‌فتار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبیی‌، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ بۆ نمونه‌، ده‌خوازێت هێزی‌ خۆی‌ پیشانی‌ پارتی‌ بدات، نه‌ك له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ به‌ ده‌ستی‌ ده‌هێنێت له‌ به‌غدا، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ كردن، كه‌ له‌ راستیدا ئه‌وه‌ دیپلۆماسیه‌تی‌ هاوپه‌یمانیكردنه‌، كه‌ لێره‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی‌ سه‌ربكه‌وێت له‌ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ شیعی‌، یان هه‌رلایه‌نێكی‌ عه‌ره‌ب‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ره‌نگه‌ درزێك بكه‌وێته‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌ ستراتیژییه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ هه‌یه‌تی‌، به‌و واتایه‌ی‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی‌ ئێستا دروست ده‌بن،  ده‌كرێت شیرێكی‌ دوسه‌ربێت، سه‌رێك ئامانج بپێكێت سه‌رێكیش خۆی‌ بپێكێت.

رۆژنامه‌ : تاچه‌ند ئومێدی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ گۆڕان خوازان به‌هه‌مان گڕوتینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (25/7) به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكه‌ن؟
د. بورهان یاسین: به‌بۆچونی‌ من گۆڕان ده‌نگی‌ زیاتر ده‌هێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌، چونكه‌ له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (25/7/2009) هه‌ڵبژاردنی‌ پێگه‌ی‌ بون به‌ ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ بۆ خۆی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ ستراتیژیی‌ زۆر راست بو، كه‌ دوای‌ (18) ساڵ‌ له‌ نه‌بونی‌ ئۆپۆزسیۆن،  خۆت بكه‌یته‌  ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌و قوربانیانه‌ی‌ له‌ بون به‌ ئۆپۆزسیۆنت ده‌كه‌وێته‌وه‌ قبوڵی‌ بكه‌یت، ئه‌وا  به‌ بۆچونی‌ من؛ ئه‌و متمانه‌یه‌ی‌ به‌ گۆڕان دراوه‌ به‌هێزی‌ ده‌كات، لاوازی‌ ناكات.

رۆژنامه‌ : پێتوایه‌ گۆڕان به‌شداریی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ده‌كات، یان هه‌ر وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش له‌ به‌غدا كار ده‌كات؟
د. بورهان یاسین: زوه‌ بزانین له‌سه‌ر ئاستی‌  عێراق گۆڕان چ ئیختیارێكی‌ ده‌بێت، ئایا ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵده‌بژێرێت، یان به‌شدار ده‌بێت له‌ حكومه‌تی‌ عێراقیدا، به‌ بۆچونی‌ من به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی‌ عێراقیی‌، ناكاته‌ هه‌مان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شداریی‌ بكه‌یت له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
چونكه‌ تۆ ده‌ستنیشانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمت له‌و ماوه‌ دورو درێژه‌ وه‌ك حكومه‌تێكی‌ گه‌نده‌ڵ‌ كردوه‌، خۆشت وه‌ك گروپێكی‌ سنوردار به‌ تواناكانته‌وه‌‌و به‌ ئامانجی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ كاراكته‌ری‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌چێته‌ نێو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه‌، ئه‌وا خه‌ته‌ری‌  ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆت توشی‌ ئه‌و ناساغییه‌ ببیت، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ بتوانی‌ چاره‌سه‌ری‌ بكه‌یت، به‌ڵام له‌ به‌غدا كێشه‌كان كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌، مه‌سه‌له‌ی‌ گه‌نده‌ڵییش،  له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌مو عێراق ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ سه‌رئێشه‌كان بۆ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ نێو په‌رله‌مانی‌ عێراق،  نه‌ك ته‌نیا بۆ گۆڕان، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ كاری‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ گۆڕان له‌ به‌غدا مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا.
ده‌بێت چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌بین، كه‌ ئایا گۆڕان ده‌توانێت رێگه‌ی‌ ئه‌و به‌ره‌وپێش چونه‌ نێگه‌تیڤانه‌ بگرێت، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، یان پشگیریی‌ له‌و پێشه‌وه‌چونه‌ پۆزه‌تیڤانه‌ بكات، كه‌ دیسان چاوه‌ڕوان ده‌كرێن دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kurdi karkuk
 ba bochony men wak takeky kurd daslaty seasey u hakem amro la kurdistan ba homo shewek dezhe lestey goran wastawa bo nemonash abenen ka chon perlamany kurdistany block kerdua ta radeiak ka techmed krawa amash bo kushteny kata ta halbezhardeny 7-3 bo awaey ba xalek blen farmon awta bezanem goran che kerdwa botan balam xaleky kurdistan zor chak lam planan tegaeshtoon u del neam am gara goran dangey zeatr ahenet
ئاواره‌
 ده‌ستخۆش بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌کانت دکتۆر بورهان . به‌ڕاستی قسه‌ی دڵی سه‌دانهه‌زار گۆڕانخوازت درکاندووه‌ . بڕوا بکه‌ زۆربه‌ی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی کوردستان له‌به‌ر تێکنه‌چونی باری دارایی خۆیان ، چاوانیان له‌ ئاست ڕاستیه‌کاندا داده‌خه‌ن . چونکه‌ قسه‌کردن باجی خۆی هه‌یه‌ له‌ هه‌مو سه‌رده‌مێک دا . ئه‌وجا به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌مڕۆکه‌ی کوردستان دا . به‌ هیوای ته‌مه‌نی درێژ و له‌شی ساغی ئێوه‌م مامۆستا بورهان . هه‌ر بمێنیت بۆ ئاماژه‌کردن به‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ی زۆربه‌ ده‌یزانین ، به‌ڵام که‌سمان ناوێرین ( له‌به‌ر زیانی بۆ په‌زه‌کان ) بیاندرکێنین . دیاره‌ کوێر خه‌ڵکانی نابینا نین ، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن که‌ چاوانیان له‌ ئاست به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا داده‌خه‌ن . هه‌ر بژیت بۆ کورد و کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی خۆنه‌ویست و دڵسۆز .
adil
 dastwchawt xwsh barez bw wta banrxakant. barasti agar bheln ewa xawani emae milatbn .wa gwe bgiret bwetakantan hij kat kurd dwanakwet laxabat balam badaxawa. ..chawkrawaya balam dast korta .dasalat nayawet basi shti bashibwbkayt lagandali zyatr..agina ewae barez lagal jand barezekitr barasti syasatmadarn. wak barezan...1nawshirwanmstafa.2hakm kak shex latif..3mhmadtwfiqrahim..4jawhar namq..5kakalikarimi..6 kak ,d.shaho saed. xwabtanhele bw regae rasti milatakaman.harsarkawtobn....supas
خوشناو
 به راستي هه ر بروزه يه كي كوران بيش كه ش به رله مان كرابي كوي نه دراوه تى به لكو به دوزمن دا ئه ندرى وه خه لكيش هه رئه خه له تينن ئه لين كوران هيجي بى نه كرا كيشه ئه وه يه خه لك سه بري نه ماوه هيوام وايه وه كه ش بينم به كوران له به غدائه م جاره به جاره كي وه به عه قليه ته بيش كوتوه كه ي نه جاتمان بدات من تاكو ئيستاش واي ده بينم ئازاد نين له ناو مالي خومانيش نا توانين ده نك هه لبرين ليره وه ئه ليم وه كورانيه كي قديم ئه لى (زوكه ده ي زوكه ده ي ئه م ئازاره تا كو كه ي ) سوباس
محسن محمد - نه‌رویج
 ڕێزو حورمه‌ت بۆ کاك بورهان یاسین و هه‌موو گۆڕانخوازان. به‌ڕێزان دڵنیام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌ ده‌بێت بۆ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ ......گه‌نده‌ڵه‌کان، وه‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت ده‌بێت بۆ میلله‌تی خێر له‌خۆ نه‌دیو. ئه‌وه‌ی که‌ زۆر گرنگه‌ و ترسناکه‌ که‌ ده‌سته‌ی ته‌زویرچیه‌کان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ له‌ ئاماده‌باشی دان و ئه‌گه‌ر کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن .......وه‌کو .......و ........ لا نه‌بردرێن، ئه‌وا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن. به‌نده‌ هه‌ر له‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنی 25.07.2009 ئه‌و قسانه‌ی دووباره‌کردۆته‌وه‌و ئێستاش سه‌رتا سه‌ری کوردستانیان و گۆڕانخوازانی لێ ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گۆڕانخوازان و لیست و پارته‌کانی تری کوردستان یان ئه‌وه‌ به‌ هه‌ند وه‌رناگرن وه‌ یان له‌ توانایان دا نیه‌. چاوه‌ڕێی ته‌زویرو ساخته‌کاری گه‌وره‌تر بن له‌ هه‌ڵبژاردنی 07.03.2010.
Bamo
 Dast Xoshit le dakain kaka Dr.burhan gyan hiwa darin nimunatan zoor bet bo galakaman bo away au milata rasu ruta hoshyar bikanawa law xaunai ka waian dazani .......w...... kurd parwarin wa bo kurd shorshyan kirdua,balku bo kasu kary xoian kurdian ba kusht dawa. ba pisty kasani wak bareztan dazanin ka (Kurdustan xauni shaeerana ) nya wa de ta di. har bijin bo hamu kurd
omed issa
  پرسی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سیاسی هه‌یه‌ ،خانی چاره‌ی تری بۆ زین نه‌دۆزیه‌وه‌ ،که‌ چاریش نه‌ما خۆکوشتن چاره‌یه‌. هه‌مان پرۆسه‌ی سیاسی سه‌رده‌می خانی به‌رده‌وامه‌ سه‌یری دوو ئیماره‌ته‌که‌ به‌ ،دوو حزبه‌که‌ بکه‌ ،وه‌ک ئیماره‌ت و حزب سه‌ردانی ده‌وڵه‌تان ده‌که‌ن.
korack Ballack
 زۆر به‌رێز جه‌نابی دکتۆر بورهان. بیروراو وه‌ڵامه‌کانتان زۆر جوان و سه‌رده‌میانه‌ن. من سه‌رجه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ هه‌مه‌ره‌نگه‌کانی جه‌نابتانم خوێندینه‌وه‌ و زۆر شت له‌جه‌نابتانه‌وه‌ فێربووم.ئامۆژگاریه‌کانتان بێکۆتا سودبه‌خشن بۆ نه‌وه‌ی ئێستاو داهاتوو، خۆزگا له‌ته‌نشت خه‌ونه‌کانی ترمان بمانتوانیایه‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵسوراوانی گۆڕان زمانێکی کوردی یه‌کگرتووی کوردستانی مه‌زنمان بنیات نابوایه‌ و خه‌لک وه‌ک جه‌نابتان به‌ باشوری کوردستان ناوی هه‌رێمه‌که‌مان بهێنایه‌ و هیچ جۆره‌ پاشگر و پێشگر به‌ کوردستانه‌وه‌ نه‌ لکێنن. هیوادارم جه‌نابتان به‌رده‌وام بن له‌ ئامۆژگاری و نووسینه‌ به‌ نرخه‌کانتان، بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ک که‌ به‌ هه‌موو مانایه‌کانیه‌وه‌ کوردسانی مه‌زن و نه‌ته‌وه‌ی خۆی خۆش بوێت و رێز له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌کانی تری سه‌ر زه‌وی بگرێت.
حمه زاهير - سويد
 زۆربەڕێز کاک د . بورهان ، ئاسۆی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئێوەوە ڕوونە ، وە ئاسۆی کوردیش بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕوونترە . بزوتنەوەی گۆڕان هیوای گەلی کوردە ، گەلی کوردیش پشت و پەناتانە . سەرکەوتووبن .
majid
  awbradarae duham kaale gwran lawadarchowa ka dzhayati bkret .. naxer wanya hamisha dasalat larqoqenae xwe nakwtowa.. harwaha wtabanrxakani barez burhan yassin zwr rastogawratra lawtakani ...... kurd. kak brhan rek hadafake pekawa. haqa qsakani bxreta dastoro kurdstani rzgarkraw la dwae 7 azar rwzhi raparin basar zwrdaranda.. tan drezhi bw barez brhan yassin .sarkwtobet..sarkwtn bwgwranxwzani milatakaman...
Hardi Ado
 Slaw. Dest xosh kak Burhan, berasty zor basht peekawe le bochonekant u hiwadarm her berdewambit.
scharo
 له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌م به‌ڕێزه‌ گۆڕان له‌وه‌ ده‌رچووه‌ دژایه‌تی بکرێت کێ ئه‌توانی دژی گه‌ل بێت هه‌موو که‌س باش ئه‌زانی به‌عس دژی کورد چی نه‌کرد کوا سه‌رانی به‌عس بۆ گۆڕان له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ دۆست و دوژمن بیری لێده‌که‌نه‌وه‌ له‌ کوردستان به‌رنامه‌ بۆ خزمه‌تی کورد ده‌کرێت له‌ به‌غداد به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر لایه‌ك خزمه‌تی کورد بکات دۆستی گۆڕانه‌ هه‌ر که‌سی دژی کورد بیت دژی گۆڕانه‌ بۆیه‌ آجباره‌یه‌ ده‌بێ بیر بکریته‌وه‌ تازه‌ بڕیار به‌بێ گۆڕان بووه‌ به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ کورد پشت و قه‌ڵای هه‌یه‌ ئێتر وه‌ك جاران یاری به‌ چاره‌نووسی ناکرێت
dosky
 dast xohs kak borhan breste bosonet tagalk jehexodana u dmawzono maqolen
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ