دیمانه‌
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون




Monday, January 8, 2007
 
     

 دیمانه‌ : هێمن لهۆنی‌

پرۆفیسۆر چارڵس ماكدۆناڵد مامۆستای‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی‌ فلۆریدا، پێی‌ وایه‌ پلانه‌كه‌ی‌ بایدن به‌ دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ سێ‌  هه‌رێم هه‌وڵێكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌و عه‌ره‌بی‌ شیعه‌و كوردو هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتییه‌كه‌ بۆ دابینكردنی‌ مافی‌ ژنان‌و كه‌مینه‌كانی‌ عێراق.

له‌دیمانه‌یه‌كدا ماكدۆناڵد كه‌ تائێستا چه‌ندین كتێب‌و وتاری‌ له‌ سه‌ر كورد نووسیوه‌ كه‌ دوایینیان به‌ ناوی‌  "ناسنامه‌ی‌ كورده‌وه‌یه‌"‌و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ كورده‌ له‌ زانكۆی‌ فلۆریدا وتی‌: "زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ عێراق وه‌ك هاوپه‌یمان‌و دۆستی‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپای‌ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ كاریان كردووه‌ له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كان له‌ عێراق باش ده‌زانن له‌وه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌‌و كاتی‌ بێت، به‌ڵام كێشه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ زۆرێك له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان  بریتییه‌ له‌ ئاڵۆزی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ توركیا".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ دیمانه‌كه‌یه‌:

* سه‌ره‌تا با له‌ جه‌نگی‌ عێراقه‌وه‌ بچینه‌ نێو پرسیاره‌كانمان تۆ وه‌ك پسپۆڕێكی‌ بواری‌ په‌یوه‌ندییه‌‌‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رات له‌باره‌ی‌ جه‌نگی‌ عێراقه‌وه‌ چییه‌؟ ئایا تۆش وه‌ك زۆرێك له‌ هاوه‌ڵانت به‌ هه‌ڵه‌ی‌ داده‌نێیت؟

چارڵس ماكدۆناڵد: سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ من هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی‌ جه‌نگی‌ عێراق وه‌ستامه‌وه‌، به‌ڵێ‌ من زۆر به‌ راشكاوانه‌ پێت ده‌ڵێم ئه‌و جه‌نگه‌ هه‌ڵه‌بوو، چونكه‌ بڕیاری‌ ئه‌و جه‌نگه‌ له‌ سه‌ر  بنه‌مای‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌بوو، ئه‌و جه‌نگه‌ ته‌واو تێڕوانینی‌ خه‌ڵكی‌ گۆڕی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكاو بوو به‌هۆی‌ هاندانی‌ تیرۆریزم،  له‌و كاته‌دا زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ چه‌واشه‌كرا كه‌ گوایه‌ عێراق به‌رپرسبووه‌ له‌ هێرشه‌كانی‌ یانزه‌ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ نیویۆرك كه‌ دواتر ده‌ركه‌وت هیچ راستییه‌كی‌ تێدا نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی‌ پێبكه‌م له‌ باره‌ی‌ جه‌نگی‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راسته‌ سه‌دام چه‌ندین كاری‌ قێزه‌ونی‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ به‌رامبه‌ر كورد، به‌ڵام به‌ڕای‌ من ئه‌مه‌ریكا ده‌یتوانی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باشتر بپارێزێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هیچ شتێك له‌ دنیای‌ ئه‌مڕۆدا ئاسان نییه‌ بۆیه‌ گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكیشدا جه‌نگی‌ عێراق پێویستییه‌كی‌ حه‌تمی‌ بوایه‌ ئه‌وا ده‌بوایه‌ زیاتر چاوه‌ڕێمان بكردایه‌ تاوه‌كو پشتگیری‌‌و كۆده‌نگێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی زیاترمان به‌ ده‌ست بهێنایه‌، من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی‌ كه‌به‌شداری‌ گروپی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاری‌ ئه‌تله‌نتیكم  كرد كه‌ له‌باره‌ی‌ عێراقه‌وه‌ بوو، له‌وێدا توانیمان له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ سیاسه‌تێك ئاماده‌بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئیداره‌ی‌ بوش سیاسه‌تێكی‌ جه‌وهه‌ری‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ گرته‌به‌ر.

* له‌ باره‌ی‌ ئاسایشه‌وه‌ ئێستا دوای‌ چه‌ندین ساڵ‌ له‌ جه‌نگی‌ عێراق توندو تیژییه‌كان به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ ده‌چن ئایا ده‌توانین بڵێین ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی‌ توندوتیژی به‌ تایبه‌تی‌ له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت؟

چارڵس ماكدۆناڵد: به‌ڵێ‌ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر ده‌توانین بڵێین كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت‌و پێموایه‌ خاڵیكی‌ گرنگه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیریی‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ لێره‌دا بریتییه‌ له‌ زیاتر هاندانی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق بۆ هاوكاری‌ له‌ نێوان خۆیانداو له‌ نێوان عێراق‌و دراوسێكانیدا، به‌ڕای‌ من گێڕانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ ئاسایش بۆ عێراقییه‌كان زیاتر چانسی‌ ئارامی‌ بۆ به‌غداو ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌دی‌ ده‌هێنێت.

* زۆرێك پێیان وایه‌ كه‌ ته‌نها رێگه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ درێژخایه‌ن بریتییه‌ له‌ دابه‌شكردنی‌ عێراق بۆ سێ‌ هه‌رێمی‌ جیاواز هه‌روه‌ك ئه‌و پلانه‌ی‌ جۆزێف بایدن پێشكه‌شی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ كرد؟ تۆ چی ده‌ڵێیت له‌ باره‌ی‌ پێشنیاره‌كه‌ی‌ بایدنه‌وه‌؟

چارڵس ماكدۆناڵد:  له‌ راستیدا پلانه‌كه‌ی‌ بایدن هه‌وڵێكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌و عه‌ره‌بی‌ شیعه‌و كوردو هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتییه‌كه‌ بۆ دابینكردنی‌ مافی‌ ژنان‌و كه‌مینه‌كانی‌ عێراق، گه‌ر هه‌موو كه‌س رازی‌ بێت به‌ سیسته‌می‌ فیدراڵی‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ سێ‌ هه‌رێمی‌ ئۆتۆنۆمی‌  ئه‌وا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ عێراقدا، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك دابه‌شكردنی‌ داهاتی‌ نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ عادیلانه‌ بێت. یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ پرۆگرامی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك له‌ ساڵانی‌ رابردوودا ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماند كه‌ دابه‌شكردنی‌ داهاتی‌ نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی‌ عێراق ده‌بێته‌ هۆی‌ هێنانه‌دی‌ پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردن، به‌ بۆچوونی‌ من كلیلی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌موو پێشنیازێك‌و پلانێكیش بۆ عێراق بریتییه‌ له‌ هاوكاری‌ له‌ نێوان  خودی‌ عێراقییه‌كان، به‌ڵام ترسی‌ من لێره‌دا له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێشكه‌شبكرێت  گروپه‌ ئه‌نتی‌ ئه‌مریكییه‌كان خێرا هه‌وڵ‌ بۆ له‌باربردنی‌ ده‌ده‌ن، بیانوی‌ سه‌ره‌كیش له‌و كاره‌یان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ هه‌یه‌. من گومانم نییه‌ له‌وه‌ی‌ سیسته‌می‌ فیدراڵی‌ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام جارێكی‌ دیكه‌ ده‌یڵێمه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و پلانه‌ له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان‌و دراوسێكانی‌ عێراقه‌وه‌ پشتگیری‌ لێ‌ بكرێت.

* بابێینه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان كوردو ئه‌مه‌ریكا،  ئایا ئه‌و "هاوپه‌یمانێتییه‌"ی‌ كه‌ له‌ نێوان كوردو ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌ ستراتیژییه‌ یا خود كاتییه‌؟

چارڵس ماكدۆناڵد: زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ عێراق وه‌ك هاوپه‌یمان‌و دۆستی‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپای‌ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ كاریان كردووه‌ له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كان له‌ عێراق باش ده‌زانن له‌وه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌‌و كاتی‌ بێت، به‌ڵام كێشه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ زۆرێك له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان  بریتییه‌ له‌ ئاڵۆزی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ توركیا. ئێستا له‌ ئه‌مه‌ریكا وێنه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م سیاسه‌ت داڕێژه‌راندا  ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ بۆچوونی‌ كوردی‌ باش (كوردی‌ عێراق)و كوردی‌ خراپ (په‌كه‌كه‌) هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ ئاڵۆزبوونی‌ كاره‌كانیان. هه‌ندێكیان توركیا وه‌ك دۆستی‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشاده‌كه‌ن‌و هه‌ندێكی‌ دیكه‌یان متمانه‌ی‌ پێناكه‌ن، به‌ڕای‌ من چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م ئاڵۆزییه‌ بریتییه‌ له‌ نه‌هێشتنی‌ توندوتیژییه‌كانی‌ نێوان توركیاو كورده‌كانی‌ توركیاو چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌. توركیا نابێت هێرش بكاته‌ سه‌ر هیچ كه‌سێك له‌ عێراق‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ عێراقیشه‌وه‌ كه‌س نابێت هێرش بكاته‌ سه‌ر توركیا، كێشه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ سیاسییه‌ نه‌ك سه‌ربازی‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێموایه‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ زه‌مینه‌ی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان توركیاو په‌كه‌كه‌ ئاڵۆزه‌. 

* ئایا جیاوازی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان كۆمارییه‌كان‌و دیموكراتییه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد؟

چارڵس ماكدۆناڵد:  به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كانیش له‌ ئاڵۆزی‌ عێراق‌و مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون، تۆ ئه‌گه‌ر گوێبگریت له‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌موویان خاوه‌نی‌ تێگه‌شتنێكی‌ كه‌من له‌باره‌ی‌ كیشه‌ی‌ كوردو عێراق، هه‌موو قسه‌كانیان له‌ باره‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بكشێنه‌وه‌ له‌ عێراق یاخود سه‌ربازی‌ زیاتر بنێرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا له‌ عێراق كێیان دوژمنه‌؟ ئه‌وان ئه‌وه‌یان له‌ بیركردووه‌ كه‌ بۆ عێراقێكی‌ سه‌قامگیر ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ‌ گشت پارته‌كانی‌ ناو عێراق‌و دراوسێكانی‌  كاربكات.
له‌باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كوردیشه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ تێگه‌یشتووه‌كانیش تووشی‌ كه‌مێك سه‌رلێشواندن بوون له‌باره‌ی‌ كورده‌وه‌، من گوێم له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ رادیۆی‌ NPR گرت كه‌ چاوپێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ ئه‌مه‌ریكیدا كه‌ پێیان ده‌وترێت پسپۆڕ له‌باره‌ی‌ عێراق‌و كورده‌وه‌ قسه‌یان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمان بوو له‌ قسه‌كانیاندا ئه‌م پسپۆڕانه‌دا تێكه‌ڵ‌‌و پێكه‌ڵییه‌ك ده‌بینرا له‌ باره‌ی‌ په‌كه‌كه‌و قاعیده‌و كورده‌كانی‌ عێراق‌و توركیا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ به‌ڵی‌ جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌یه‌  له‌ دیدگای‌ كۆمارییه‌كان‌و دیموكراته‌كاندا، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ژێر كاریگه‌ریی‌ پسپۆڕه‌كاندان كه‌ زۆربه‌ی‌ پسپۆڕه‌كانیش  له‌ ئاڵۆزی‌ كێشه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون، من ته‌نها ئامۆژگاریم بۆ كورده‌كانی‌ عێراق لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانن وێنه‌یه‌كی‌ باش پیشانی‌ رای‌ گشتی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بده‌ن‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌كار بۆ دروستكردنی‌ لۆبی‌ له‌ واشنتۆن بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ نێو كۆماری‌‌و دیموكراته‌كاندا.


* ئایا به‌ڕای‌ تۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا -كورد چه‌نده‌ كاریگه‌ریی‌ هه‌یه‌ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا - توركه‌وه‌؟

چارڵس ماكدۆناڵد:  به‌راستی‌ ئه‌مه‌ پرسیارێكی‌ زۆر ئاڵۆزه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاره‌كانی‌ سیاسه‌ت دارێژه‌رانی‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕای‌ من ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت هه‌وڵبدات له‌گه‌ڵ‌ توركیش‌و كوردیش په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێز دروستبكات، ئه‌ركی‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ وریایانه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ له‌ نێوان كوردو توركدا هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ریكا نابێت به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك رێگه‌بدات سنووربه‌زاندن رووبدات‌و تووندوتیژی‌ به‌كاربهێنرێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ جه‌نگی‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ توركیای‌ راگه‌یاند كه‌ به‌ هیچ جۆرێك قبوڵی‌ داگیركردنی‌ باكوری‌ عێراق له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ناكات.  ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ پاراستنی‌ سنووره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا ده‌بێت په‌رۆشییه‌كانی‌ توركیاش به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت، نابێت سنووربه‌زاندن قبوڵبكرێت جا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بێت یان گروپه‌ چه‌كداره‌كان، باشترین چاره‌سه‌ری‌ عه‌مه‌لیش بۆ ئه‌م كاته‌ی‌ ئێستا بریتییه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی‌ ئاگربه‌ست له‌ نێوان توركیاو په‌كه‌كه‌دا.

* كێشه‌ی‌ كه‌ركوك دوای‌ دواخستنی‌ ریفراندۆم چۆن ده‌بینیت؟

چارڵس ماكدۆناڵد:  به‌ڕای‌ من ریفراندۆمی‌ كه‌ركوك وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ ئاڵۆز هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ریی‌ توندوتیژی‌ لێبكرێت، راستبوو كه‌ ریفراندۆم چوارچێوه‌یه‌كی‌ ده‌ستوری‌ هه‌بوو، به‌ڵام له‌ رووه‌ پراكتیكییه‌كه‌یه‌وه‌ روون نه‌كرابوویه‌وه‌، ریفراندۆم دواخرا به‌ڵام ده‌بێت رۆحی‌ ده‌ستور هه‌ر به‌ به‌هێزی‌ بهێڵرێته‌وه‌. ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌ستور راگره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر حوكمن له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین شیكردنه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت‌و ده‌بێته‌ ده‌سكه‌لای‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ر حوكمن، له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆكانی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك به‌رژه‌وندیی‌ زۆرێك له‌لایه‌ن خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ هه‌ر له‌ دراوسێكانی‌ عێراقه‌وه‌ بۆ گشت پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئایینییه‌كانی‌ ناو خودی‌ عێراق، گه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌دا لاوازه‌ ده‌بێت كاری‌ زیاترو قورستر بگرێته‌به‌ر بۆ نزیككردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌ركوك، تا هاوكارییه‌كان زیاتربن مه‌سه‌له‌ ده‌ستورییه‌كان له‌ عێراقدا زیاتر به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌ڕۆن.

* له‌قسه‌كانتدا وتت كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باش له‌ نێوان سوپای‌ ئه‌مه‌ریكاو كورده‌كاندا هه‌یه‌، ئایا پێت وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان؟ 

چارڵس ماكدۆناڵد:   من به‌رده‌وامبوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌كانی‌ نێوان سوپای‌ ئه‌مه‌ریكاو كورده‌كان به‌ باش‌و پێویست ده‌زانم، هه‌روه‌ها بوونی‌ سه‌ربازی‌ به‌ كارێكی‌ گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌م، چونكه‌ بوونی‌ سه‌ربازی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌خشینی‌ پاراستنێكی‌ زیاتره‌ بۆ كورده‌كان له‌ هه‌مان كاتدا وێستگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا زیاتر له‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ ئاگاداربن، من لێره‌دا حه‌ز ناكه‌م بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌كاربهێنم، چونكه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ ته‌فسیری‌ هه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌گرێت‌و زیاتر په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئیمپریالیزم‌و په‌یوه‌ندی‌ نایه‌كسانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌توانین سروشتی‌ بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ بوونی‌ سه‌ربازی‌ وه‌سف بكه‌ین نه‌ك بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌، چونكه‌ بوونی‌ سه‌ربازی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ دوو لایه‌نه‌یه‌ نه‌ك په‌یوه‌ندی‌ نایه‌كسان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هه‌ژار
 چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد یه‌کگرتنه‌،لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌گه‌نده‌ڵیوبه‌دادگاگه‌یاندنی دزه‌کان، مه‌به‌ستم له‌وکه‌سانه‌یه‌،که‌وه‌ختیخۆیشۆڕشگێڕبوون ئێسته‌دز گه‌نده‌ڵتاته‌وقیسه‌ر.
لانه‌- سلێمانی‌
  شتێكی‌ باشه‌ هیوادارم به‌رده‌وام بن
دليَر - دهؤك
 ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌م وتووێژه‌
توانا هلال
 نازانم سه ر كرده كانی كورد ده رسیان وه رگرت له فرعون.صدامی دروست كراوی ئنكلیز.سادات ی مصر.شا ی ئیران. ملیا ره ها دولا ر حزبه كه ت هه لناسینیته وه ئه كه ر جه ماوه ری له كه ل نه بیت.سه یری صدام بكه ئه و بارانه هیجی بو كرد.ان شا ‌و الله هه تا 2050 ده رس وه رئه گرن.دلی تورك و امریكا رابگری وه ك ئه وه وایه بروات به كورگ بیت .هه زار سال بكه‌ی بیگانه به رستی ئاخری‌ هه ر ئه هینی نو شستی. میژوو ره‌حم به كه س ناكات.
توانا هلال سليمان
 سه ركرده‌كانی كورد به‌بێ‌ كه ر كوك وه‌ك ده سه‌ڵاتی حكومی زاتیه كه ی به‌عسه. نازانم چاوڕیی چین هیچ ده‌وڵه‌تێك هیچتان بۆ ناكات ئه‌و بیردۆزه سواوه.كمیاوی ئه‌نفال هه‌موی كرا خۆ زه ره مان بیدا ناده ن.بو ناجنه بیشه وه مردن یه ك كه ره ته. واته سوربن كا رت به كا ربهینن خو نالین هه ر شه ر.جیمان هه یه تا لیبترسین خو ئاو كاره با هه رنیه .جی له بینا بكه ین. والله توركیا سبه ینی داوای ئا فره‌تی خزمه ت كا ریشمان لی‌ دوا ئه كات.سه د كه ره‌ت بڵێن كه‌ركومان ناوێت واله داوای چۆلكردنی دهوك و هه ولیر و سلیمانی یشتان لی‌ ئه كه ن.ئه ی كوری كوردتان بوَ به كوشتا خوَ 1970 هه موو شتیك ته واو بوو. شورشی نوی‌ بوَ دروست بوو له بای چی.
كاروان - هه‌ولێر
 سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی‌ له‌ سبه‌ی‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م چاوپیَكه‌وتنه‌ چونكه‌ ئێمه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ بیانی‌ بدوێنین .چاره‌سه‌ری‌ ئێمه‌ لای‌ ئه‌وانه‌
م. ئومێد/ئه‌مریكا
 ته‌نیا ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌ستتان خۆش، به‌راستی كه‌سایه‌تییه‌كی شیاوتان هه‌لبژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ بكات له‌ باره‌ی كێشه‌كانه‌وه‌- هیوادارم به‌ڕاستی ریفۆرم بكه‌ن... دوباره‌ ده‌ستخۆشی بۆ هێمن كه‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ی كردووه‌ و سایتی سبه‌ی.
ئارام
 دةست خؤش كاك هيَمن لهؤنى
سڵێمان
 (لۆبی كوردی) زۆر پێش پرۆفیسۆر ماكدۆناڵد مامۆستایانی كوردی بواری سیاسه‌ت و مێژوو گرنگی بونی لۆبیه‌كی گه‌وره‌و گاریگه‌ر له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ سودی دۆزی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لێ پێناچێ گوێیان لێگیرابێت، ئیدی نازانم گوێ له‌ به‌ڕیز ماكدۆناڵد ده‌گیرێت یان نا؟
حه مه غه ریب - سویسرا
 دیاره پرۆفیسۆر چارڵس ماكدۆناڵد بێئاگایه كه سه رۆكی هه رێم به جلی كوردی و جامانه وه خۆی كرد به كۆشكی سپی دا ، یان سه رۆكی عێراق له هۆڵی نه ته وه یه كگرتووه كان به كوردی قسه ی كرد و ه له هه مان كاتیشدا دا قوبادی كوڕی نوێنه ری حكومه تی هه رێمه له ووڵاته یه كگرتووه كانی ئەمه ریكا . كه واته ڕاستیه كه ی به ڕیش نیه به ئیشه و قسه كه ی پرۆفیسۆر چارڵس ماكدۆناڵد ڕاسته و تا ئێستا خه ڵكی ئە و ووڵاته واده زانن كورد ستان هه رێمێكه له ئەفگانستان
هاشم وه رمزیاری
  ئه‌مه‌ریكا ده توانیت کیشه ی کوردی تورکیا چاره سه ر بکات له گه ل تورکیا . باشه بو هه نگاو نانیت بو چاره سه رکردنی ئه و کیشه گه وره یه که له توانای دایه؟ کوردیش وه کو هه موو که مینیه ک له روز هه لاتی ناوه راستدا مافی خویه تی به سه ربه ستیبژی‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ