دیمانه‌
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت




Tuesday, October 5, 2010
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌
ئازاد جوندیانی‌، وته‌بێژ و ئه‌ندامی‌ ئیحتیاتی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌، بڕوای‌ وایه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی‌ سیاسیی‌ كوردستان، ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان یه‌كێتی ‌‌و گۆڕان ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌.

جوندیانی‌، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ هێشتا بڕیاریان نه‌داوه‌، له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

رۆژنامه‌: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ‌ پارتی له‌ چ ئاستێكدایه‌، له‌كاتێكدا هه‌ندێكجار له‌میدیاكانه‌وه‌، وا ده‌خوێنرێته‌وه‌ كه‌ جۆرێك له‌ ئاڵۆزیی‌ له‌نێوانتاندا هه‌بێت؟
ئازاد جوندیانی: له‌ راستیدا، له‌میدیاكانه‌وه‌، زۆر جار قسه ‌و باسێك دێته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ پتر روداوی رۆژنامه‌نوسین له‌وه‌ی كه‌ روداوی سیاسیی بن.ره‌نگه‌ بیروبۆچونی جیاجیاش هه‌بێت له‌ناو ئێمه‌ش ‌و له‌ناو پارتیشدا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی ‌‌و پارتی، به‌ڵام له‌ رای ره‌سمیی یه‌كێتی ‌و پارتی ئه‌و رایه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌ردولامان له‌كۆبونه‌وه‌ ره‌سمییه‌كاندا، له‌ راگه‌یاندنه‌ ره‌سمییه‌كاندا، پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌وه‌.

رۆژنامه‌: تا چه‌ند پێویستیی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌ له‌نێوان ئێوه‌و پارتیدا، ماوه‌؟
ئازاد جوندیانی: پێم وایه‌، به‌ڵێ‌ پێویستیی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌ ماوه‌و تا ماوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش زه‌روریه‌تی هه‌یه‌، وه‌كو گریمانێك، ئه‌گه‌ر له‌نا‌و یه‌كێتی ‌‌و پارتیشدا رێككه‌وتنی ستراتیژیی، با بڵێین له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك نه‌ما، پێم وایه‌، لایه‌نی‌ دیكه‌ ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتیدا داخڵی‌ رێككه‌وتنی ستراتیژیی ببێت.

رۆژنامه‌: مه‌به‌ستت كێیه‌ كه‌ ده‌ڵێیت لایه‌نی‌ تر؟
ئازاد جوندیانی: پێم وانییه‌، پێویست بكات ناو بهێنین، به‌ڵام بێگومان ئه‌و هێزانه‌ی له‌ساحه‌كه‌دا چالاكن ‌و ئاماده‌یی‌ زۆریان هه‌یه‌، ره‌نگه‌ ناوی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نه‌بێت، ره‌نگه‌ ناوێكی دیكه‌ بێت.

رۆژنامه‌: ئه‌مه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ پارتی، یان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتیش؟
ئازاد جوندیانی: له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتیش، لایه‌ن هه‌یه ‌و له‌گه‌ڵ‌ پارتیش هه‌یه‌، به‌ڵام قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌بون ‌و مان ‌و نه‌مانی ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ ده‌پرسی، یه‌عنی زه‌روره‌تی مان ‌و نه‌مانی رێككه‌وتنی ستراتیژیی. ئێمه‌ پێمان وایه‌، له‌كوردستاندا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ زه‌مانه‌تی زۆر شتی كردوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌بوایه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ته‌ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌ئارادا نه‌بوایه‌.

رۆژنامه‌: هه‌ندێك له‌ چاودێران ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌ئێوه‌‌ و پارتی ده‌گرن كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ باسی ده‌كه‌ن، زه‌مانه‌ته‌ بۆ قۆرخكردنی‌ كایه‌ی‌ ئابوری ‌‌و ئیداریی‌ هه‌رێم؟
ئازاد جوندیانی: ئه‌مه‌ قسه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌، ئۆپۆزسیۆن ئازاده‌ له‌وه‌ی چۆن ئیداره‌ی ململانێی‌ خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات.

رۆژنامه‌: پێش دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆنیش، ئه‌و ره‌خنانه‌ هه‌ر هه‌بون كه‌ له‌میدیاكانه‌وه‌ وایان به‌ ئێوه‌ ده‌وت؟
ئازاد جوندیانی: ئۆپۆزسیۆن، له‌ (25/7) دروست نه‌بوه‌، ئۆپۆزسیۆن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌شێوه‌ی‌ جۆراوجۆر كارده‌كات، به‌ڵام شكڵبه‌ندی په‌رله‌مانی به‌و شێوه‌ فراوانه‌ له‌ (25/7)دا‌و له‌دوای (25/7) بوه‌، ئه‌گینا ئۆپۆزسیۆن هه‌ر هه‌بوه‌.

رۆژنامه‌: به‌ڵام، به‌پێی ستاندارد‌و پێوه‌ره‌ زانستییه‌كانی‌ سیاسه‌ت، ئۆپۆزسیۆن به‌ حیزبێك ده‌وترێت كه‌ به‌شدار نه‌بێت له‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تدا؟
ئازاد جوندیانی: له‌ راستیدا خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ پێناسه‌یه‌كی‌ دیاریكراوه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ‌‌و به‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان، پێم وابێت، پێناسه‌یه‌كی‌ ناڕاست‌و ناڕێك ده‌رده‌چێت، هه‌ر وڵاتێك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی‌ خۆی ده‌یه‌وێت كار بكات‌ و پێناسه‌ی شته‌كان بكاته‌وه‌، من پێم وایه‌، پێش ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌، ئۆپۆزسیۆن هه‌بوه‌‌ و من ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئیللا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌بێت، به‌هه‌ڵه‌ ده‌زانم.

رۆژنامه‌: رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌ له‌نێوان ئێوه ‌و پارتیدا، چه‌ند ساڵی‌ ماوه‌؟
ئازاد جوندیانی: ئێستا بیرم نییه‌ تا پێت بڵێم، به‌ڵام ماویه‌تی ‌و ئه‌گه‌ری‌ درێژكردنه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدایه‌.

رۆژنامه‌: سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندی ‌‌و لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌تان له‌گه‌ڵ‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، چۆنه‌؟
ئازاد جوندیانی: له‌ راستیدا ناتوانم، لێره‌دا قسه‌ ره‌سمییه‌كه‌ بكه‌م، چونكه‌ غه‌یری ئه‌وه‌، من لێره‌دا له‌پشتی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ نیم كه‌ هه‌بوه‌، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ستراتیژمان دژایه‌تیكردنی هیچ كه‌سێك‌ و نه‌بونی په‌یوه‌ندی ‌‌و دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ‌ هیچ لایه‌ن ‌و كه‌سێك نییه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه‌ دۆستایه‌تی ‌‌و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو لایه‌ك هه‌بێت ‌و ئاسایی بێت.

پێم وایه‌، پێكهێنانی ئه‌و دانوستانانه‌ی بۆ پێكهێنانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كرا، سه‌ره‌تای دانیشتنی روبه‌ڕوبو له‌نێوان نوێنه‌رانی یه‌كێتی ‌‌و له‌نێوانی نوێنه‌رانی گۆڕاندا، راسته‌ بۆ رێكخستنی‌ نێوانمان نا، به‌ڵكو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی‌ نێوان ئه‌و كوتلانه‌ی كه‌ له‌به‌غدادا به‌یه‌كه‌وه‌، كوتله‌ی ئیئتیلافه‌ كوردستانییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌وێوه‌ ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌، ئه‌و جۆره‌ ئارامبونه‌وه‌یه‌ ده‌ستیپێكردوه ‌و هه‌بوه ‌‌و پێم وایه‌، پێش هه‌مو خه‌ڵك، خه‌ڵكی یه‌كێتی دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ وای ده‌بینین، سه‌رئه‌نجام گۆڕان له‌ ره‌شكردنه‌وه‌ی ئێمه‌وه‌ بیروبۆچونی گۆڕا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌دا، ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌شتێكی ئیجابی ده‌بینین.

رۆژنامه‌: هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوردستان، ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ له‌نێوان یه‌كێتی ‌‌و گۆڕاندا هه‌بێت؟
ئازاد جوندیانی: به‌ڵێ‌، وه‌كو یه‌كێتیی پێمان وایه‌ كه‌ یه‌كێتی موته‌حه‌میسیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌كوردستاندا، په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به‌گۆڕانیشه‌وه‌، به‌ڵام بۆ نمونه‌ په‌یوه‌ندیی ئێمه‌ و پارتی كه‌ دۆكیومێنت كراوه‌ له‌ رێككه‌وتنێك به‌ناوی رێككه‌وتنی ستراتیژییه‌وه‌، جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ماوه‌ی سێ‌ چوار ساڵی رابردودا له‌ئارادا بوه‌‌و بێگومان، ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ‌ گۆڕان، ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتیدا هه‌مان بێت.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر هێزێكی سیاسیی په‌یوه‌ندیی‌ ببه‌ستن، پرس به‌هاوپه‌یمانه‌كه‌تان (پارتی‌) ده‌كه‌ن؟
ئازاد جوندیانی: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕونی‌ بدوێین له‌وه‌، بۆ ئێمه‌ په‌یوه‌ندیكردن، نه‌ ئێمه‌‌ و نه‌ پارتیش پێویستیمان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ حیزبی ئه‌لف، یان نه‌مانبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ داخڵی‌ رێككه‌وتنێك له‌بابه‌تی رێككه‌وتنێكی ستراتیژیی ببین له‌جۆری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی هه‌مانه‌، به‌ڵێ‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ راستگۆ بین‌ و پرس به‌ یه‌كتر بكه‌ین، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی جیاوازیی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ رێككه‌وتندا.

رۆژنامه‌: پێویسته‌ بۆ دروستكردنی‌ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كان، پرس ‌و راوێژ به‌ پارتی‌ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیتان بۆلای‌ گۆڕان، راوێژتان به‌سه‌ركردایه‌تیی پارتی كردوه‌؟
ئازاد جوندیانی: سه‌باره‌ت به‌ هه‌مو روداوه‌ سیاسییه‌كان، راوێژمان نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كاك عیماد كاك نه‌وشیروانی بینی، جه‌نابی مام جه‌لالیشی بینی ‌‌و جه‌نابی كاك مه‌سعودیشی بینی، ئێمه‌ لێپرسراوێتییه‌كی‌ هاوبه‌ش ‌و بابه‌تێكی‌ هاوبه‌شمان له‌به‌رده‌مه‌، پابه‌ندیشین به‌ رێككه‌وتنی ستراتیژیی به‌یه‌كه‌وه‌.

رۆژنامه‌: له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیدا، جۆرێك له‌ ناڕه‌زایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌دای د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ راشكاوانه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چۆنه‌؟
ئازاد جوندیانی: به‌ راشكاوانه‌ پێت ده‌ڵێم كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیدا، له‌ئاستی مه‌ڵبه‌نده‌كانیشدا‌ و له‌ئاستی دیكه‌ش، ئێمه‌ وه‌كو حیزبێك ئێستا كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌، خۆمان وه‌كو چاودێرێك به‌سه‌ر ئه‌دائی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌بینین، چونكه‌ پێمان وایه‌ كه‌ ده‌بێت وه‌كو چاودێر هاوكار بین‌ و ناشیشارمه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ر شتێك له‌شته‌كانی كه‌ له‌ ئارادان، به‌حكومه‌تیشه‌وه‌، له‌ئه‌دائی، ‌ له ‌مه‌له‌فێكی تایبه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌له‌فێكی دیكه‌، ره‌نگه‌ بۆچونی جیاجیا له‌ناو كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی ‌و سه‌ركردایه‌تی روبدا، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌و رایه‌ی‌ كه‌ ده‌چه‌سپێت، رای‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌، مام جه‌لال وته‌نی، خۆ ئێمه‌ هه‌مومان قاز نین كه‌ وه‌كو یه‌ك بقیڕێنین ‌و یه‌كێك قیڕانی ئێمه‌ هه‌مومان به‌دوایدا بقیڕێنین. خۆمان به‌ حیزبێكی زیندو ده‌بینین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار بیروڕای‌ جیاوازمان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بینین كه‌ میكانیزمی دیموكراتی، ئه‌م جۆره‌ بۆچونه‌ جیاوازانه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراو، یان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌دائی حكومه‌تیش بێت، یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌: وتت، به‌ راشكاوانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌م، ئایا ئه‌و ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن حیز ب‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسیتانه‌وه‌ له‌ د.به‌رهه‌م ده‌گیرێن، وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت، چین؟
ئازاد جوندیانی: له‌لای حیزبه‌وه‌ نییه‌، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ كادیره‌كانی حیزبی ‌و سه‌ركرده‌كانه‌وه‌یه‌. به‌ڵێ‌، به‌شێكیان مه‌سه‌له‌ی پابه‌ندبونی كابینه‌ی‌ ئێستای هه‌رێمه‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ لیستی كوردستانی، بۆ نمونه‌ له‌خاڵی به‌یاساییكردنی‌ یارمه‌تی‌ دارایی‌ حیزبه‌كان، به‌شێكی بۆ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی ‌و بودجه‌كانیان كه‌ هه‌ندێك ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر هه‌بێت. حكومه‌تی هه‌رێمی ئێستا‌ و كابینه‌ی ئێستا ده‌یه‌وێت سیستمی پاڵپشتیی‌ ئه‌وان له‌ سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی‌ بودجه‌یه‌كی مانگانه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ فه‌ندی چالاكیی‌ ئه‌نجامدان كه‌ چالاكیی‌ هه‌بێت ‌و له‌هه‌مو دنیاش ئه‌و شێوازه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌، نه‌ك رێكخراوێك به‌سه‌دان رێكخراو بگرێته‌وه‌، مانگانه‌ میزانییه‌ی هه‌بێت، بزانین ئه‌و میزانییه‌یه‌ ده‌چێته‌ خزمه‌تی ئه‌و بواره‌ی كه‌ رێكخراوه‌كه‌ بۆی دروست بوه‌، یان ناچێته‌ خزمه‌تی.

 رۆژنامه‌: له‌كێشه‌ی‌ نێوان سه‌ركردایه‌تیی‌ حیزبه‌كه‌ت ‌و د.به‌رهه‌مدا، ره‌وایه‌تی‌ به‌كام لایه‌ن ده‌ده‌یت؟
ئازاد جوندیانی: ره‌وایه‌تی موتڵه‌ق نییه‌، من خاڵ‌ به‌خاڵ‌ كارێكی كاك دكتۆر به‌رهه‌م‌ و حكومه‌ته‌كه‌ی باش بێت ‌و راست بێت ‌و كۆكبێت له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و به‌رنامه‌ ئینتیخابییه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانمان كردوه‌، پشتیوانی لێده‌كه‌م‌ و زۆر جاریش یه‌كێكم له‌م كه‌سانه‌ی كه‌ ره‌خنه‌ له‌ كاك به‌رهه‌م ده‌گرم، زۆرجار ره‌خنه‌م لێگرتوه‌ و گفتوگۆشمان كردوه‌، بۆ ره‌خنه‌كانیش دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌م‌ و مه‌نتیقم لابوه‌، قبوڵی‌ كردون.

رۆژنامه‌: ده‌وترێت، جه‌نابتان له‌ خه‌تی‌ د.به‌رهه‌مه‌وه‌ نزیكن؟
ئازاد جوندیانی: له‌گه‌ڵ‌ كاك به‌رهه‌م، له‌ئاستی سیاسییدا له‌زۆر روه‌وه‌ بیروبۆچونمان له‌یه‌كتر نزیكه‌، به‌ڵام هه‌ردوكیشمان جه‌لالیین.

رۆژنامه‌: باس له‌وه‌ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر جێگۆڕكێی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌نێوان ئێوه‌ و پارتیدا روی نه‌دا، مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ د.به‌رهه‌م ده‌گۆڕێت؟
ئازاد جوندیانی: پێم وانییه‌ كه‌ بیگۆڕێت، نه‌خێر، چونكه‌ زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی ‌‌و به‌ مام جه‌لالیشه‌وه‌ هه‌مو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دان كه‌ كاك به‌رهه‌م له‌و كابینه‌یه‌دا بێت ‌و وه‌كو تۆ وته‌نی، تا ئێستا قسه‌یه‌ك نییه‌ له‌سه‌ر نه‌مانه‌وه‌ی، قسه‌یه‌كی ره‌سمیی ‌‌و جدیی نه‌بوه‌ له‌سه‌ر نه‌مانه‌وه‌ی ‌و ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ین كه‌ كاندیدی‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر له‌ناو یه‌كێتی بێت، بۆ كاك دكتۆر به‌رهه‌م بێت مه‌سڵه‌حه‌ته ‌‌و هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئێستاش.

رۆژنامه‌: ئاماده‌كاریی‌ ئێوه ‌و پارتی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم، چۆنه‌؟
ئازاد جوندیانی: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی‌، ئێمه ‌و پارتی به‌یه‌كه‌وه‌ بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دروست ببێت، ئینجا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت. كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان وه‌كو ده‌سته‌یه‌كی‌ هه‌رێمایه‌تی دروست ببێت، وه‌كو ده‌ستكه‌وتێك ته‌ماشای ده‌كه‌ین كه‌ ئێستا له‌په‌رله‌ماندا له‌گفتوگۆدایه‌.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌، ویستی سیاسیی لای ئێوه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان؟
ئازاد جوندیانی: به‌ڵێ‌، لای ئێمه‌ش ‌و لای پارتیش هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ دروست ببێت، ئینجا ئه‌نجام بدرێت.

رۆژنامه‌: به‌ڵام، ئێوه‌ پابه‌ند نه‌بون به‌ كاتی‌ دیاریكراو و نه‌تانویستوه‌ له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكرێت كه‌ مانگی‌ (10)ی‌ ساڵی‌ پار بو، له‌كاتێكدا هیچ پاساوێكی‌ دروست نه‌بوه‌ له‌به‌رده‌مدا؟
ئازاد جوندیانی: ئه‌وه‌نده‌ی له‌ شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه‌ گوێم لێبوه‌، سه‌رده‌مێك دیاریكراوه‌ كه‌ ده‌بێت دیاریی‌ بكرێت، له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڕیاری‌ دیاریكردنه‌كه‌ بدرێت، به‌ته‌ئكید نازانم مانگی چه‌نده‌، مانگی (10)یه‌، یان (11)یه‌، لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار، ده‌سه‌ڵاتی‌ په‌یوه‌ندیدار بڕیاری‌ له‌سه‌ر ده‌دات.

رۆژنامه‌: ئه‌و لایه‌نه‌ كێیه‌ كه‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دیاریی‌ ده‌كات؟
ئازاد جوندیانی: سه‌رۆكی هه‌رێمه‌.

رۆژنامه‌: كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق له‌ دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆیدا، ناڕازی بو به‌ پێكهێنانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌رێم؟
ئازاد جوندیانی: نازانم كه‌ له‌ روی ده‌ستورییه‌وه‌ چۆنه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌وته‌ نێوان ئێمه‌ و به‌غداوه‌، چ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی‌ مه‌ركه‌زی، چ وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی‌ ئاوا سه‌ربه‌خۆ ‌و مه‌ركه‌زی كه‌ هی هه‌مو عێراقه‌، مه‌حكه‌مه‌ی ده‌ستوریی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رئه‌نجام كێشه‌كه‌ هه‌روا كه‌وته‌وه‌، بێگومان مه‌حكه‌مه‌ی ده‌ستوری خۆی بڕیار ده‌دات، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ چه‌ند ده‌ستورییه‌، چه‌ند ناده‌ستورییه‌.

رۆژنامه‌: به‌ نیازن ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی، له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌زن؟
ئازاد جوندیانی: با دیاریی‌ بكرێت، ئه‌وكاته‌ هه‌ردولامان به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین‌ و رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بیكه‌ین، من حه‌ز ده‌كه‌م بیڵێم، ئه‌مه‌شیان به‌بێ‌ رێككه‌وتنی هه‌ردولامان نابێت، به‌یه‌كه‌وه‌ رێكده‌كه‌وین، ئێمه‌ له‌و بابه‌ت ‌و شتانه‌، شت له‌یه‌كتر ناشارینه‌وه‌، واته‌ رێككه‌وتنه ‌ستراتیژییه‌كه‌مان بۆ گاڵته‌ نییه‌.

رۆژنامه‌: له‌ئێستادا بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌زین له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، لای سه‌ركردایه‌تیی‌ هه‌ردولادا بڕیارێكی وا هه‌یه‌؟
ئازاد جوندیانی: دیراسه‌ی‌ ده‌كه‌ین، هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغی گفتوگۆكردن له‌سه‌ری، كه‌ وه‌ختی خۆی هات، دیراسه‌ی‌ ده‌كه‌ین، ئه‌وكاته‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر له‌ دیراسه‌كردندا هه‌ردولا پێتان باش بو كه‌ به‌جیا دابه‌زن، ئاساییه‌؟
ئازاد جوندیانی: بۆ ئاسایی‌ نییه‌، ئێمه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ رابردوشمان هه‌یه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رتاسه‌رییدا به‌یه‌كه‌وه‌ بوبین، له‌هی شاره‌وانییه‌كاندا جیاواز بوین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
xasraw
 am Dimokirtaya away naxosha , qsa bka la xotawaw abet emay xwenar bexwemnenawa, hande modely kon haya la jlu bargda jar jar taza akirenawa , balam modely jalaly bun taza nakiretawa , ..........esta kak azad ba zor aykatawa bary xoy peroz bet .........
مستةفا محةمةد
 یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، ئه‌و هێزه‌ی‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ گه‌لێك ساتی‌ پر ده‌رده‌سه‌ری‌ تێپه‌رێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌ بووه‌ توانی‌ زۆر چه‌مك دابێنێت و له‌ ژێر رۆشنای‌ ئه‌و چه‌مكانه‌، گه‌له‌كه‌مان بگاته‌ قۆناغی‌ تازه‌، زۆر خه‌ڵك هه‌یه‌ دوای‌ چه‌ندین ساڵ ئێستا ناتوانێت ته‌با له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه‌ بژیت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئازادی‌ هه‌یه‌، كه‌واته‌ خه‌ته‌ره‌؟ ئێستا دوای‌ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ راستیه‌كان ده‌ر ده‌كه‌ون، یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری‌ پێشه‌وه‌ بووه‌، بۆ چه‌سپاندنی‌ داواكانی‌ كورد، تۆ بڵێی‌ ئێستا ئاماده‌بێت پێویستیه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ فه‌رامۆشبكات؟ پێموایه‌ ئه‌بێت له‌م روه‌وه‌ واقیعی‌ بین بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌ هه‌ناوی‌ یه‌كێتی‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌بێت دڵسۆزانه‌ شته‌كان ببینین، ئه‌و پاروه‌ی‌ له‌ده‌مه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆشه‌وه‌ هه‌رگیز به‌فیرۆ ناروات، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كورد سه‌ركه‌وێت و كوردستانیش پێشكه‌وێت. ئاشتی‌ و ئارامی‌ و یه‌كتر قبوڵ كردنی هێزه‌كان و چه‌سپاندنی‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ئازادی‌ و گه‌شه‌دان به‌كاروانی‌ پێشكه‌وتن، كاری‌ لایه‌نه‌ دڵسۆزه‌كانه‌، یه‌كتری قبوڵكردنیش ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆیان. ده‌بێت جه‌ماوه‌ر و دڵسۆزانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران و یه‌كێتی‌ مژدانه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌توانین بونمان نه‌سرێته‌وه‌.
Kevin
 کاک ئازاد جوندیانی سڵاو بەڕێز کاکەگیان جەنابتان ئەندام ئیحتیاتی مەکتەب سیاسین بەڵام کاک بەرهەم خۆی لە خۆیدا حکومەتێکە بۆ خۆی و لە ئاستی سەرۆکوەزیرانی عێراقدایە ، بەڵام جەنابتان وا قسە دەکەن کە لەیەک ئاست و پۆستدان. !!!!
سه‌عید عارف
 دیاره‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌ی نوێی کوردیش ئیتر وا خه‌ریکه‌ هێڵی ڕه‌ش و سپی خۆی لێک جیاده‌کاته‌وه‌ ، به‌داوای لێ بوردنه‌وه‌ له‌و برایانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌وکۆمێنتانه‌ هه‌یه‌ که‌فۆکۆسیان خستۆته‌ سه‌ر ده‌ربڕینه‌که‌ی کاک ئازاد جوندیانی به‌وه‌ی دانی پیا ناوه‌ که‌ خۆیو دوکتۆر به‌رهه‌م جه‌لالین ، برایانی به‌ڕیز . ئه‌وه‌ خۆی نرخێکی به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگه‌ بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو به‌پیته‌ ڕاستیه‌کانی خۆی ، ئه‌گینا له‌وه‌تی 1966ه‌وه‌ باڵی سه‌رۆکایه‌تی پارتی ، له‌هه‌موو بارو دۆخێک دا به‌باڵی جیا بۆوه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیان به‌ ڕابه‌ری ئیبراهیم ئه‌حمه‌دگوتووه‌(جه‌لالی) پاش دره‌و شانه‌وه‌ی زیادی ئه‌ستێره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌و گروپه‌دا ، وه‌کو ناتۆره‌یه‌ک .له‌به‌رامبه‌ریشدا باڵی جیا بۆوه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیش به‌ باڵی سه‌رۆکایه‌تی بارزانیان گوتووه‌ (مه‌لایی) بۆ هه‌مان مه‌به‌ست . له‌وێدا هه‌ردوو لایان نیوه‌ به‌نیوه‌ ڕاست بون له‌ ناتۆره‌ به‌یه‌کتر هه‌ڵگوتنه‌دا . ئه‌و نیوه‌یه‌ی تری داخی خۆیان به‌یه‌کتر ڕشتوه‌ . که‌ هیچ ڕاستیه‌کی بۆ جه‌ماوه‌ر تیا نه‌بووه‌ جگه له‌ به‌دبه‌ختی ماڵوێرانی و خوێنڕژان به‌درێژایی سه‌رو چل ساڵ ، که‌ هیچ ڕاستیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ومیللی و نیشتمانی تیا نه‌بووه‌ . به‌ڵام بابگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ نیوه‌ ڕاستیه‌که‌ی ئه‌و ناتۆره‌یه‌ (مه‌به‌ستم ناتۆره‌ی جه‌لالی یان مه‌لایی)یه‌ . له‌وێدا هه‌ردولایان ڕاستیان کردووه‌ ، ئامانج و دروشمی( کوردستان یان نه‌مان)ی شۆڕشی ئه‌یلول گۆڕاله‌ دیوه‌ نیشتمانی نه‌ته‌ویی یه‌که‌یه وه‌‌ بوو به‌ (یان جه‌لالی یان مه‌لایی) واته‌ مان ونه‌مان له‌پێناوی ئه‌و دوو که‌سه‌دا ، بائیتر ئه‌و ئامانجه‌ له‌م ڕۆدا عه‌یب و دزێویه‌که‌ی لێ شۆرابێته‌وه‌ و بوو بێت به‌شانازی که‌سه‌کانی سه‌ر به‌و دوو لایه‌نه‌ ، شتی وه‌هاش ته‌نیا له‌ دنیای بێ زاکیره‌یی ، مێژووی زڕی کوردی دا سه‌رده‌گرێت و ڕێی خۆی ده‌کات . به‌ڵام وا پاش مێژووی سه‌رو چلوپێنج ساڵی ئه‌و ململانێ له‌ مه‌عنا ده‌رچووه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه‌وه‌ ، سه‌رده‌مه‌که‌ی به‌ڕی ده‌کرا و به‌سه‌ر زمانی پلر به‌رزی خۆیان به‌شانازیه‌وه‌ له‌ ماسمیدیادا بوو به‌ناوه‌ ئه‌سڵه‌‌که‌ی (جه‌لالی) دانی پیانرا . هیوادارم برایانی پارتیش له‌ کێشی کاک ئازاد و له‌میدیا کانه‌وه‌ دان به‌ مه‌لایی بونیان دا بنێن . ڕه‌نگبی بپرسن بۆچی دانپیانان به‌وشێوه‌یه‌ گرنگه‌ ؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ده‌سکه‌وتی ئه‌و دانپیانانه‌، سودمه‌ندیه‌کی ده‌بێت بۆ مێژوو نوسینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کورد و ، ئیتر هیچ که‌ری ناوجۆگه‌ ناتوانن له‌هه‌ردوو به‌ر بله‌وه‌ڕین ، ئیتر که‌سانێک له‌ بابه‌تی(قانیعی فه‌رد) ناتوانن ڕه‌ش وسپیمان لێ هه‌ڵاودێر بکه‌ن و ناتوانن هیچ قڕه‌و هه‌ڵایه‌کی ترمان بۆ دروست بکه‌ن له‌به‌ر ده‌م ئه‌و مێژووه‌ کۆنکرێتیانه‌دا . له‌گه‌ڵ ڕیزی ته‌واوم بۆ ڕاستگۆیی کاک ئازاد جوندیانی دیمانه‌یه‌کی نوێیه‌تی که‌ زیاتر به‌و جۆره‌ بێت ، شایانی ستایشه‌ بۆ سه‌راحه‌ته‌که‌ی .
hewa
 kaka azadam ba jalaly buny xoy taza kirdawaw , ............. , har bzhy kursy parezane wulat
زه ند
 زۆر به‌ داخه‌وه‌ بۆ سایتی‌ سبه‌ له‌ كاتێدا باسی‌ رای‌ جیاوازو ئازادی‌ قه‌ڵه‌م ده‌كات كه‌ چی‌ هه‌ندێك كۆمێنت دانابه‌زێنێ هه‌رچه‌نده‌ش دوره‌ له‌ ناو رزاندن .
لالؤ
 به ريز كاك ئازاد ....كه ئاستي به يوه نديتان (بي جاويني بيت) له ته ك هاوبه يمانه كه تان هينده توند و توله و له ته ك بزوتنه وه ي گۆڕان كه متر,يا له روتان نايت بلين هه رنيه ,ئايا ئه و پرسياره تان له خوتان كردوه بوچی وايه ,موڵه ت بده ي من وه لامم لايه, پێشينان وتويانه (مه نجه ڵ به دواي سه ر قاپی خويدا ده گه ڕێ ) خوا له له يه كتان نه كات قه يناكات با بزوتنه وه ي گۆڕان گورك بيخوات بێ ئێوه...!!!!
شوان وةسانى
 له‌ هه‌موو ئه‌و دیمانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ كراوه‌ به‌ سه‌ره‌دیروبنه‌دیری‌ كۆمینته‌كان جه‌لالی‌ بوونی‌ كاك ئازاد جوندیانیه‌ ، برایان با بیرمان نه‌جیت ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ گرنگیی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و له‌و كاته‌ی‌ ئیستادا زه‌رووره‌تیك بوو ده‌بوایه‌ زووتر بكرایه‌ بۆ ره‌وینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌لیك هه‌وروره‌هیلی‌ سه‌ر پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان ، چونكه‌ بیرمان نه‌چیت له‌ شه‌رو ئاژاوه‌ كه‌سیك نیه‌ سوودمه‌ند بیت ته‌نیا هه‌لپه‌رستان نه‌بێت ، كه‌شیكی‌ ئارام و سه‌قامگیرو یه‌كتر قبولكردن ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ سوودی‌ گشتی‌ ئه‌شكیته‌وه‌ ، بیَگومان پیَچه‌وانه‌كه‌ی‌ خراپتر له‌ رابردوو ئه‌بیَت ، كه‌ ئه‌زموونی‌ چه‌ند ساله‌ی‌ شه‌ری‌ ناوخۆمان له‌به‌رچاوه‌ ، ئیتر بۆیه‌كتر قبول نه‌كه‌ین ؟ بیَگومان ئه‌گه‌ر خۆمان یه‌كترمان نه‌وێت بیگانه‌كان هه‌رده‌م شیریان تیژه‌ و له‌ پشتمانه‌وه‌ وه‌ستاون .
هيمن محمود
 كاك ئازاد له‌لایه‌ك ده‌لیت ئیمه‌ قازنین پێكه‌وه‌ بقیرینین ، كه‌چی چه‌ند دیریك دوای ئه‌وه‌ خۆی ده‌ڵێت من و كاك به‌رهه‌م جه‌لالین، ده‌ستخوش كاك ئازاد..به‌راستی ره‌نگه‌ ............. ........ سلاو له‌حزبی سوسیال دیموكرات كه‌ ئیوه‌ رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن!
ڕۆژان
 کاک ئازاد ئەوە خۆ تۆیت لێرە !!! بەڕێزەوە گفتووگۆت لەگەڵ دەکرێت . باشە ئەی بۆچی کوردستانی نوێ و ئۆرگانەکانی ینک بۆ هەرگیز گفتوگۆیەکیان بڵاونەکردەوە لەگەڵ گۆڕانخوازێکدا؟ تابۆچوونی خۆی بەئازادی بدات وەک بەڕێزتان . خۆزگە ئێوەیش وەک گۆڕان سیاسەتتان بە رۆحێکی ریازی وەربگرتایە و لە دەمارگیری دووربکەوتنایەتەوە چونکە زیانی بۆ هەموان هەیە.
shaxawan Ali
 .............. azad jundyany la saday 21 da taza ba taza alit jalalim, ama estash wa azani jalaly falsafaya. Har lachand prsyariky pish am qsayay dalit (ema qas nyn har yakik qyrany hamwman bqyrinyn). ay awanya xot alit mn w dr. jalalyn, e ............... ......
ئاواره‌ نه‌قشبه‌ندی
 فه‌رهاد شیرینی وات ده‌وێت ؟ تۆ ته‌ماشا ! ئه‌م شیرینه‌ لێوه‌کانی لیبۆته‌وه‌ / ئه‌م شیرینه‌ چاوه‌کانی له‌گه‌ڵ پێڵوی جوێ بۆته‌وه‌ . ( له‌ دو سرودی کێوی شێرکۆ بێکه‌سه‌وه‌ ) . ئه‌و ڕوباره‌ خوێن و فرمێسکه‌ی جه‌ماوه‌ری ینک به‌خشییه‌ مێژوی کورد ، ده‌بوایه‌ داره‌ سه‌وزه‌کانی سێوی لاسوره‌یان بگرتایه‌ ، نه‌ک وه‌کو مه‌حوی گوته‌نی : به‌ناوی سێوی ناوم باخه‌وان و من به‌هێ ئه‌گرم . له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دا ینک له‌بری شانازیکردن به‌ ڕابردویه‌وه‌ ده‌یه‌ویست سلۆگان و دروشمی وا به‌کاربێنێت که‌ هیچ پێویست نه‌بون . ینک ‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی مه‌عنه‌وی به‌ چیمه‌نتۆ کونبڕ کرد . ده‌بوایه‌ ئه‌م داره‌ سه‌وزه‌ له‌ به‌هێ موتوربه‌ نه‌کرایه‌ ، چونکه‌ که‌شوهه‌واکه‌ی بۆ به‌هێگرتن له‌بار نیه‌ و ده‌ست نادات . به‌کورتی خۆکوتان بۆ کۆنه‌پارێزیبون هه‌مومانی له‌ ماڵه‌ سه‌وز و سور و دارستانه‌ هه‌موکات به‌پیوه‌ وه‌ستاوه‌کو دورخسته‌وه‌ . له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک هه‌لوێست بۆ هێزێکی به‌ ترادیسیۆن کۆنه‌پاریز ئاسایی بێت ، به‌لام نه‌ک بۆ مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشێک که‌ لێوانلێوبوه‌ له‌ بیروباوه‌ڕ . دیاره‌ هیچ فه‌رهادێکیش ناتوانێت له‌ ئه‌شقی شیرینێک به‌رده‌وام بێت ،وه‌کو گوتمان لێوه‌کانی لێبۆته‌وه‌ ، چاوه‌کانی له‌گه‌ڵ پێڵوی جوێ بۆته‌وه‌ . به‌هیوای ئاشتی و ته‌بایی و خۆشگوزه‌رانی میله‌ته‌که‌مم .
shna
 mrov esta achna qulay asmnawa, mrov badahenankany la hamu ruwaykawa .yarmatyaky gawray mrovayaty adat, qsa la shwenu katy xoyda bo xzmate mrov, kak azad taza basy jalaly akat. ..........
sarwar
 ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌م باسه‌ به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی بڕیار له‌لای خۆی نیه‌ وه‌ پێویسته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخێك خۆی خاوه‌ندارێتی خۆی بکات نه‌ک پارتی .. وه‌ ی ن ك ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت پشگیریکردنی میدیای ئازاد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واتا ڕیزگرتنه‌ له ‌گه‌ل نه‌ك .. ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌ نه‌خۆشه‌ی به‌ینی پارتی وه‌ یه‌کێتی...
سةباح
 من كاك ئازاد دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئۆرگانه‌كانی‌ خواره‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ی ن ك له‌گۆڕان نزیكترن نه‌ك پارتی‌ ... .پێشم سه‌یره‌ خۆی له‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ی ن ك به‌ جه‌لالی‌ ناوبه‌رێت
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ