ئابووری   
Thursday, September 22, 2011
په‌رله‌مانتارێک: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بارزانی دانی به‌وه‌دانا که‌مته‌رخه‌مبون له‌ داواکردنی مافه‌کانی کورد

(سبه‌ی):
له‌باره‌ی کێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه‌، په‌رله‌مانتارێکی کورد ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کا، کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆی یاسای نه‌وت و غازه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌، هاوکات ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دیندا، دانی به‌و راستیه‌دا ناوه‌ که‌مته‌رخه‌م بون له‌داواکردنی مافه‌کانی کورد.
د. بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا لایه‌نی کوردیی 19 خاڵیان پێشکه‌شکرد، که‌ بریتیبو له‌پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتیمانی و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پێشمه‌رگه‌، حکومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی هه‌رێم پێکهات، به‌ڵام تا ئێستا حکومه‌ت هیچی نه‌کردوه‌ و که‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کاندا.
باسیله‌وه‌شکرد، کوردیش که‌مته‌رخه‌مبوه‌ له‌ داواکردنی داواکارییه‌کان، سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دیندا دانی به‌وه‌دانا، که‌ که‌مته‌رخه‌مبون له‌ داواکردنی مافه‌کانی کوردا .
وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ کێشه‌کان به‌وهۆیه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌، به‌ڵام  کێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ ته‌نها نه‌وت و غاز نیه‌، چونکه‌ حکومه‌تی عێراق چه‌ندین خاڵی گرنگی تری وه‌ک چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ماده‌ی 140 ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری جێبه‌جێ نه‌کردوه‌.
 د. بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو:  یاسای نه‌وت و غاز یاسایه‌کی گرنگه‌، چونکه‌ وا ده‌کات شه‌فافیه‌ت له‌ که‌رتی نه‌وتی عێراقدا هه‌بێت، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌فافیه‌ت کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، چونکه‌ ئێستا شه‌فافیه‌ت له‌ که‌رتی نه‌وت و غازدا نیه‌ له‌ کوردستان.
 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: لێدوانه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌یه‌ مالیکی پابه‌ند بکه‌ن به‌ جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کانه‌وه‌، چونکه‌ ترسیان له‌ دروستبونی حکومه‌تێکی تاکڕه‌وانه‌ هه‌یه‌.
 د. بایه‌زید حه‌سه‌ن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی به‌ ئه‌گه‌رێکی لاواز ناوبرد و رونیشیکرده‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ به‌ هۆی یاسای نه‌وت و غازه‌وه‌ لایه‌نی هاوپه‌یمانی کوردستانی و لیستی عێراقیه‌، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا لێک نزیکبونه‌وه، به‌ڵام لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی ئه‌گه‌رێکی به‌هێز نیه‌، چونکه‌ لیستی عێراقیه‌ له‌ چه‌ند کوتله‌یه‌کی  بچوک پێکهاتوه‌ و ره‌نگه‌ کوتله‌کانی تر له‌گه‌ڵ بڕیاری عێراقیه‌دا نه‌بن، گومانیش ده‌کرێت چه‌ند کوتله‌یه‌کی عێراقیه‌ له‌ ژێره‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مالیکیدا رێکه‌وتبن.

       
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران پێكهێناوه‌
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، 150 هه‌زار دیناری‌ زیاده‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ په‌روه‌رده‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێدانی‌ 100 موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات
سلێمانی‌: سبه‌ینێ‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاکاندا دابه‌شده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێک: وه‌زاره‌تی دارایی پێیراگه‌یاندین ناتوانرێت له‌ بودجه‌ی 2011دا (150) هه‌زار دینار بده‌ینه‌ مامۆستایان
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌،‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌کێڵگه‌ی نه‌وتی رومێله‌ راگیراوه‌
عێراق؛ بۆ به‌دواداچونی‌ 17 ملیار دۆلاره‌ ونبوه‌كه‌، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه‌
ژوری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابوری گۆڕان: حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا بكات‌
عێراق له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه تا كۆتایی ساڵ بڕی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بگه‌یه‌نێته‌‌ 3 ملیۆن به‌رمیل
سۆمۆ: هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ رابردودا بریتی‌ بوه‌ له‌ 2.101 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌
رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتو دوه‌مین پێشانگای‌ تایبه‌ت به‌كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێک: پاره‌ی شیرینی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان زۆر زیاتره‌، له‌وه‌ی حکومه‌ت ئاشکرایکردوه‌
به‌رپرسێكی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی باكور: له‌ ئێستادا هه‌رێم رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیرکردنی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ دانیمارک
لیژنه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان داوای زانیاری له‌سه‌ر هه‌رسێ پاڵاوگه‌که‌ی هه‌رێم ده‌کات
هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ عێراق له‌ مانگی‌ ئابی‌ رابردودا 700 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه‌
له‌ مانگی رابوردودا عێراق بایی 7 ملیار و 124 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه‌
په‌رله‌مانتارێک: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بارزانی دانی به‌وه‌دانا که‌مته‌رخه‌مبون له‌ داواکردنی مافه‌کانی کورد
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتو: له‌ڕێی که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ده‌که‌ین
شاره‌زایه‌ک: 94%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌رخانیکردوه‌ بۆ دامه‌زراندن، ده‌که‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
به‌هۆی‌ شكستی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی نیشتمانی‌ كۆریای‌ باشور له‌ هه‌رێم، داوای‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كانی تریاندا ده‌كرێت
بیمه‌ی بێکاری، ئه‌و خوێندکاره‌ کوردانه‌ ناگرێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خوێندنیان ته‌واوکردوه‌
به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێك له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چو
ئه‌مه‌ریکا: برسێتی به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ