٧/٣، ٢٥/٧ نیه‌!...

د.تاڤگە ئەحمەد میرزا

له دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ كوردستان كه‌وته‌ به‌ر كۆنترۆڵی به‌ حیزب بون و به‌سیاسی كردنی كۆمه‌ڵگه‌، جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك كه‌وته‌ به‌رده‌م ره‌حمه‌تی سیاسه‌ت و حیزب، ئاشكراتر له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌ كوردستان، ئیدی ره‌نگ رێژكردنی په‌رت په‌رتكردن، پلاتفۆرمی ته‌زكیه‌ و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت سه‌رهه‌ڵدان و قاڵبه‌ستنی یه‌كه‌م پێ پلیكانه‌ی تێكه‌ڵاوبونی حیزب و حوكمه‌ت بوه‌، وێڕای هاوته‌ریب سه‌رهه‌ڵدانی پانتایی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی، مۆراڵی ده‌سته‌گه‌ری و به‌هه‌ده‌ربردنی سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌م هه‌رێمه‌ تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ جێگه‌ی مشتومڕو له‌ ژوره‌ تاریكه‌كانه‌وه‌ بڕیاری بێ پلان و ئاینده‌ ون ده‌درێ به‌ روی میلله‌تدا. تارمایی شه‌ڕی ناوخۆو كوشتن و به‌تاڵانبردنی عه‌قڵ و سه‌روه‌ت كارێكی سانا و تا ئه‌وپه‌ڕی پیاده‌و ده‌ساو ده‌س ده‌كرا. كوردستان بوه‌ تاقیگه‌ی ده‌رو جیران وچی دی به‌رده‌وامی ژیان رۆژ له‌دوای رۆژ بۆخه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌نگ و قورسایی و سه‌ختی له‌ راده‌به‌ده‌ر ئۆباڵی هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌كان كه‌وته‌ ئه‌ستۆی بازرگانه‌ كانی شه‌ڕی ناوخۆو تا ئه‌مڕۆش ئاسه‌واره‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی  هه‌ست پێكراوه‌.

خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌رئه‌نجامی پڕبون و كۆمه‌كبونی رای گشتی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن رۆشنبیرو توێژاڵه‌ جیاجیاكانی نێو كۆمه‌ڵگه‌، سه‌رهه‌ڵدانی ئاسۆیه‌ك بۆ رزگاربون له‌ ساوایی حیزب و حوكمه‌ت و ته‌واوبونی دو خولی په‌رله‌مانی كوردستان، ئیتر ٢٥/٧ ئه‌و رۆژه‌ بو كه‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌خته‌ و به‌سته‌ڵه‌كی باوك سالاری حیزب، به‌رنگاربونه‌وه‌ی خه‌ڵك رۆژێكی نوێی هێنایه‌ كایه‌وه‌، ئۆپۆزسیۆن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی زوڵملێكراو سته‌مدیده‌ی كوردستان بو. گه‌رچی هه‌مو رێگه‌و توله‌ رێگه‌یه‌ك به‌ بازگه‌ی سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵات قوتاركراوه‌ له‌ به‌رده‌میدا، وه‌لێ چاوكراوه‌یی و هۆشیاری‌  میلله‌ت رێگه‌ی پێ ناگیرێت.

٧/٣، گه‌ل ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م تۆخكردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌ مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان، پێمان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی ٧/٣ خزمه‌تگوزاری نیه‌، بگره‌ داكۆكی كردنه‌ له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێگه‌ی كورده‌ له‌ به‌غدا!. سه‌یره‌ یه‌كه‌م وته ‌و دوا وته‌ی ده‌سه‌ڵات داكۆكیكردنه‌ له‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی و گوێنه‌دانه‌ به‌ زیاد هێنانی كورسی و دو كورسی، له‌ كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن شاده‌ماری جوڵه‌و جومگه‌ی هه‌ستیارو پلاتفۆرمی ستراتیژی به‌ ده‌یان رێگه‌ و په‌رچه‌كردار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه‌ دێته‌ رێگه‌ی، له‌ هه‌مان كاتا داوای یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ به‌غدا لێ ده‌كرێت!! بانێكه‌و دوهه‌وا، ده‌سه‌ڵات و خیتابی سیاسی ئه‌م دو حیزبه‌ به‌ درێژای چوار ساڵی رابوردو له‌ به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ی پلان بۆ مه‌به‌سته‌ حیزبی و كه‌سیه‌كانیان له‌ كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، كه‌ چی له‌ به‌غدا نیو هێنده‌ له‌به‌رابه‌ر به‌شی عه‌ره‌بی عێراق سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی خاكی كوردستان نایه‌نه‌ گۆو گفتار!...

ئۆپۆزسیۆن به‌ گشتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی پێویسته‌ رێچكه‌شكێنی سه‌نتراڵی یه‌ك هه‌ڵوێستی و دواكه‌وتنی هه‌نگاوی هه‌ردو حیزبی كوردی پێویسته‌ ئاستێك بكات و براگه‌وره‌یی ئه‌وان و سه‌رده‌سته‌یی ئه‌وان كۆتایی‌ پێ بهێنرێت، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌جنداو پلانی ستراتیژی و پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رگیزو هه‌رده‌م له‌ گوتاری سیاسی خۆیدا جێگه‌ی موساوه‌مه ‌و خستنه‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ نیه‌، ئه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ هه‌ڵگری رێژه‌ی نه‌گۆری پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ و سه‌رده‌می برا گه‌وره‌یی به‌سه‌رچو، چی دی ٧/٣، ٢٥/ ٧ نیه‌!....


06/02/2010 بینین: 2034
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کورد لەنەخشە گۆڕاوەکەدا!...
هاوپەیمانى فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەنێوان (تەماع )و (تموح)دا!...
ئەزمونى بەمەدەنیبون!...
ئیدارەدانى دەوڵەت!...
(8 مارس)...
لەئامێزى ١٧ى شوباتدا! ...
(٨)مارس سەدایەک بۆ مرۆڤ بون!...
دیدێك بۆ هه‌شتی‌ مارس!...
17ی‌ شوبات... له‌ دیدار و رونكرنه‌وه‌یه‌كدا!...
یا كوردستان... یا گیرفان!......
پارتی‌ ... حه‌ره‌می‌ زانكۆی‌ به‌زاند!......
ئازادی‌ میدیا... دیدی‌ سه‌ركرده‌ی‌ حیزب!......
حیزبی كوردی... حیزبی هه‌یكه‌لی*... ...
كه‌ژاوه‌ی‌ گۆڕان ... به‌ره‌و ده‌سه‌لاَت......
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت......
ئێره‌ كوردستانه‌......
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...