بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)

د.گۆران عه‌بدوڵا‌


سیستمی ناوخۆی پێشنیارکراوی سەندیکا
بەشی یەكەم :
بریارە سه‌ره‌کیه‌کان/ ماددەی سێ
ماددەی سێی سیستمی ناوخۆی پێشنیارکراوی سەندیکای پزیشکانی کوردستان تەرخانکراوە بۆ ئامانجەکانی سەندیکا. بەشێکی زۆری ئەو ئامانجە، خاڵی پۆزەتیڤن و قابیلی جێبەجێکردنن. بەڵام بەشێکیشیان زۆر لاستیکین و دەستەواژەی فراوانیان بۆ بەکارهاتوە کە ئەگەری جێبەجێکردنیان لە لایەک و هەڵسەنگاندنی توانا و سەرکەوتنی سەندیکا لە لایەن تەواوی پزیشکانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە، ئەستەم دەکات ئەگەر نەکردەی نەکات.

لە دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی هەر رێکخراوێک یا دەزگایەکی فەرمی و نافەرمی، گرنگە ئەو ئامانجانە دابەشبکرێن بۆ سەر دو جۆر: ئامانجی درێژخایەن (Goals) و ئامانجی نزیکخایەن (Objectives). دەشێت ئەم پۆلێنکردنە میکانیکی بێت، بەڵام کۆمەڵێک سودی پراکتیکی هەیە بۆ کاری داهاتوی سەندیکای پزیشکان. لە کاتێکدا کە ئامانجە درێژخایەنەکان، وەکو لە ناوەکە خۆیەوە دیارە، هەوڵی بە دەستهێنانی کۆمەڵێک دەستکەوتی دور و ستراتیژی بۆ پزیشکان دەدات، ئامانجە نزیکخایەن و ئانییەکان نزیکتر دەڕوانن و پراکتیکیترن. بۆ نمونە دەشێت سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڕیار بدات کە دەبێت سەندیکاکە لە ماوەی نێوان ئەم کۆنگرەیە و کۆنگرەی داهاتودا کۆمەڵێک ئامانجی نزیکخایەنی دیاریکراوە دەکاتە ئەرکی خۆی و دەبێت بە دەستیان بهێنیت.

 یەکێک لەو پێوەرانەی کە دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجە نزیکخایەنەکان بەکاربهێنرێت ئەوەیە کە تا چەند ئەو ئامانجانە لە گەڵ ئەوەی پێی دەوترێت (SMART) یەک دەگرێتەوە. ئەو پێوەرە لە پیتی یەکەمی پێنج وشەی ئینگلیزی، داتاشراوە، کە ئەمانەن: Specific واتە دیاریکراو؛ Measurable واتە قابیلی ئەژماردن و پێوانە؛ Achievable واتە قابیلی بەدەستهێنانە؛ Realistic واتە واقیعیە؛ و Timely واتە پەیوەستە بە خشتەیەکی دیاریکراوی کاتەوە. ئەگەر ئەو ئامانجانەی لە سیستمی ناوخۆی پێشنیارکراوی سەندیکای پزیشکاندا هاتوە، لە بەر ڕوناکیی ئەو پێوەردا بخوێنینەوە و هەڵبسەنگێنین، تەماشا دەکەین کە زۆربەیان لە ئامانجی دورخایەن نزیکدەبنەوە تا کۆمەڵە ئامانجێک کە دیاریکراون و دەکرێت بپێورێن و قابیلی بە دەستهێنانبن و واقیعین و پابەندن بە خشتەیەکی دیاریکراوی کاتەوە. لێرەدا نامانەوێت یەکە بە یەکە ئامانجەکان ڕەخنە بکەین و هەوڵ بدەین کە بیانگۆڕین بۆ کۆمەڵە ئامانجێک کە دەشێت ئەو پێوەرەی بەسەردا جێبەجێببێت. لە ڕاستیدا ئەوە ئەرکی خودی کۆنگرەیە کە خوێندنەوەیەکی زانستیانە بۆ ئەو ئامانجانە بکات و ئەو پێوەرە یا هەر پێوەرێکی تر کە ئەو بە باشی دەزانێت بەکاربهێنێت بۆ ئەو پرۆسەیە.

ئەوەی لێرەدا دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر، یەکێکە لەو ئامانجانە کە لە لیستەکەی سیستمەکە هاتوە و پێم وایە دەبێت زۆرترین قسەی لەسەر بکرێت و کۆنگرەی سەندیکای پزیشکان بگاتە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەربارەی، کە ئەویش خاڵی سێیەمی ئامانجەکانە کە دەڵێت " چاو دێری و پاراستنی کاری پیشه‌یی پزیشکان ده‌کات بۆ رێگرتن له‌ هه‌له‌ی وا که‌ پیرۆزی پیشه‌که‌ بخاته‌ ژیر پرسیار و مه‌ترسیه‌وه‌".

لە زۆر شوێنی ئەم زنجیرە وتارە جەختمان لەسەر پرنسیپێکی سەرەکیی کاری پیشەیی و ڕێکخراوەیی کردوەتەوە کە ئەگەر بێتو بە تەواوەتی لێی تێبگەین، دەزانین ئەم خاڵە یا ئەم ئامانجە زیادەیە و دەبێت لە سیستمەکە دەربکرێت. سەندیکای پزیشکانی کوردستان، بەو پێوەدانگەی کە ڕێکخراوێکی پیشەیی و دیموکراسیە، وەکو لە پێناسەی سەندیکاکە لەم سیستمەدا هاتوە، کاری یەکەم و کۆتایی ئەوەیە کە داکۆکی لە پزیشکان بکات. هیچ ڕێکخراوێک یا دەزگایەک یا سەندیکایەک ناتوانێت لە یەک کاتتدا هەم داکۆکی لە ئەندامەکانی بکات و هەمیش دیسپلینیانبکات. کۆکردنەوەی دەسەڵاتەکانی داکۆکیکردن و پاڵپشتیکردن و بەرگەریکردن لە لایەک و دەسەڵاتی دیسپلینکردن و چاودێریکردن و ڕێگەگرتن لە هەڵەی پزیشکان، لە یەک دەزگا یا لە یەک سەندیکادا کارێکی هەڵەیە کە دەرئەنجامی باشی لێناکەوێتەوە. سەندیکای پزیشکانی کوردستان وەکو ڕێکخراوێکی پیشەیی دیموکراسی، دەبێت کاری یەکەم و ئاخیری داکۆکیکردن بێت لە پزیشکان. دەبێت ئەو ڕێکخراوە هەمو توانا و دەسەڵاتەکانی بۆ ئەوە تەرخانبکات کە گەرەنتی ژیانێکی ئاسودە بۆ ئەندامەکانی مسۆگەر بکات. دیسپلینکردن و ڕێکخستنی کاری پزیشکان بە ڕێکخراوێکی پیشەیی و دیموکراسی ناکرێت کە هەمو ئەندامەکانی لە خودی پزیشکانن. ئەو کارە دەبێت بە دەزگایەکی دەوڵەتی و فەرمی بسپێردرێت کە دەسەڵاتی یاسایی و جێبەجێکردنی هەبێت. کۆکردنەوەی ئەو دو دەسەڵاتە لە دەستی سەندیکایەکی پیشەییدا لە ماوەی ڕابوردو دو کێشەی گەورەی بۆ پزیشکان دروستکردبو. لە دیویکیدا سەندیکا نەیتوانی بە تەواوەتی داکۆکیکارێکی سەرسەختی پزیشکان بێت و نەیتوانی هەمو توانا و هێزی بۆ ئەو ئامانجە قورسە تەرخان بکات و بە دیوەکەی تریشدا نەیتوانی ڕۆڵێکی چالاک ببینێت لە دیسپلینکردن و ڕێکخستنی کاری پزیشکان و ڕێگەگرتن لە ڕونەدانی هەڵە و پێشێلکردنی بنەما پیشەیی و ئیتیکیەکانی کاری پزیشکی. دواجار، زۆر قورسە بۆ پزیشکێک کە هاوپیشکەی لەسەر کارێکی هەڵە سزابدات. قورسیی ئەو کارە چەندبارە دەبێتەوە ئەگەر ئەوە لەیادنەکەین کە سەندیکای پزیشکانی کوردستان بۆ خۆی ڕێکخراوێکی پیشەییە و دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نیە.

بۆیە یەکێک لەو بڕیارە ئازایانەی کە دەبێت سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە کۆنگرەی داهاتوی خۆی بیدات ئەوەیە کە پێناسەکانی پیشەییبونی خۆی تۆخکاتەوە و داوای دروستکردنی دەزگایەکی دەوڵەتیی فەرمیی بکات کە ئەرکی ڕێکخستنی کاری پزیشکان بگرێتە ئەستۆ. ئەم جیاکردنەوەیەی کاری پیشەیی و سەندیکایی لە لایەک و ڕێکخستنی کاری پزیشکان لە لاکەی ترەوە لە زۆر وڵاتی پێشکەوتوی دنیادا نمونەی هەیە و دەتوانین لێرەدا ئەزمونی بریتانیا باسبکەین. لەو وڵاتەدا ڕێکخراوێک هەیە بە ناوی BMA کە وەکو سەندیکایەک و ڕێکخراوێکی پیشەیی پزیشکان چالاکە و داکۆکی لە مافەکانی پزیشکان دەکات و ئەندامبون لەو ڕێکخراوە خۆبەخشە. لەهەمانکاتدا، دەزگایەکی تر هەیە بە ناوی GMC کە پزیشکان لای خۆی تۆماردەکات و ئەو پزیشکەی لەو دەزگایە تۆمارنەکرابێت بۆی نابێت کاری پزیشکی بکات. دەزگای دوەم کۆمەڵێک دەسەڵاتی هەیە کە بواری بۆ دەڕەخسێنێت کاری پزیشکان ڕێکبخات و دڵنیاییەک بە هەمو کۆمەڵگا ببخشێت کە بەڵێ کار و چالاکییەکانی پزیشکان پابەندە بە کۆمەڵێک ستانداردی زانستی و ئیتیکی. ئەگەر ئەوە بهێنینەوە یادی خۆمان کە تەواوی سیستمی خوێندن و کاری پزیشکی لە کوردستان و عێراقدا سەرەتاکانی لە بریتانیاوە سەرچاوەی گرتوە، تێدەگەین کە قورس نیە سود لەو مۆدێلە وەربگیرێت و لە کوردستانیشدا جێبه‌جێ بکرێت.
29/03/2012 بینین: 3350
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک...
ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی...
پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟...
ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە...
پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا...
کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات...
پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان...
٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی...
چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا ...
بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟...
دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!...
خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣...
وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)...
هۆتێل یا نەخۆشخانە؟...
ئەیدز لە کوردستانە!...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-...
رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی...
چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟...
وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی...
سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا...
تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە...
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی...
بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!...
که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟...
خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان...
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟...
ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!...
بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011...
کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!...
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!...
بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!...
گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا...
بودجه‌ی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...