ده‌سه‌ڵات رقم لێتانه‌، چونكه‌

دڵشـاد شـێخان حوسـێن

كه‌مئه‌ندامان سـیمبولی‌ ئاشـتی‌ و خۆشه‌ویسـتین، روی‌ راسـته‌قینه‌ی‌ چێژی‌ ژیان و وزه‌ی‌ خۆشویستنی‌ ژیانن بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان.

كه‌مئه‌ندامی‌ بریتییه‌ له‌و كـێماسیه‌ی‌ كه‌ له‌ فۆرم و جه‌سته‌ی‌ كه‌سـێك تێبینی‌ ده‌كرێ‌، بەڵام ئه‌و پێناسـه‌یه‌ ته‌نها له‌ڕوی‌ بینینه‌وه‌یه‌ واته‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هه‌سـتی‌ بینین درکی‌ پێده‌كرێ، به‌ بۆچونی‌ من كه‌مئه‌ندامی‌ راسـته‌قینه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌ روداوێك یاخود پرســێك به‌رهه‌سته‌كانیان ده‌كه‌وێت و ده‌ركی‌ پێده‌كه‌ن، بەڵام عه‌قڵ و هۆشـیان داده‌خه‌ن و به‌بێ‌ وەڵام به‌ســه‌ر روداوه‌كه‌ یاخود پرسە‌كه‌ تێده‌په‌ڕن "ئه‌وه‌یه‌ كه‌م ئه‌ندامی‌ راســته‌قینه".

كه‌واته‌ پرسـی‌ كه‌مئه‌ندامان پرسێكی‌ هه‌ستیاره‌ و ده‌بێ‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندار به‌و چینه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ڵێن به‌ ویژدان و كه‌رامه‌تی‌ ئینسانبون بدا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ هه‌رێمی‌ كوردســتان. هه‌روه‌ها ئه‌و چینه‌ له‌ قوربانی‌ و جه‌ور و سـته‌می‌ ده‌ســه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌م وڵاتە به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ پشـكی‌ شـێریان به‌ركه‌وتوه‌، ئازاری‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌رونی‌ دراون تا ئه‌م چركه‌ساتانه‌ش به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌و توندوتیژیه‌ی‌ (19/12/2012) له‌به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامان ئه‌نجامدرا له‌به‌رده‌م ته‌لاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و هه‌ولێری‌ پایته‌خت، مافه‌ مرۆییه‌كانیان پێشێلكرا سه‌ره‌ڕای‌ كه‌مئه‌ندامیان ...هـتـد، هه‌ولێر منت ره‌نجاند، به‌ڵام ئومێدم پێته‌، تۆ هۆلاكۆ به‌زێنی‌.

خۆڕاگری و جه‌ربه‌زه‌یی‌ توێژی كه‌مئه‌ندامان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وپێشێلكاریانه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردو و ئێسـتاش له‌به‌رامبه‌ریان كراوه‌، نمونه‌ی‌ توێژێکی مه‌ده‌نی‌ و تێكۆشـینی‌ ئاشـتیانه‌ی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یان نمایشكرد. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ ئیمایه‌كن بۆ به‌رخودان له‌پێناو شـكاندنی‌ كۆت و به‌ندی‌ كۆیلایه‌تی‌ و ئازادكردنی‌ تاكی‌ كورد و شـوناسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ... ئه‌م هه‌رێمه‌. كورسـی‌ هه‌مو به‌رپرسـێكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ناكاته‌ شــكۆی‌ قوربانی‌ مینێكی‌ چێنراوی‌ خاكی‌ ئه‌م وڵاتە.

خۆشـگوزه‌رانی‌ هه‌مو به‌رپرسه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ هاوتایه‌ به‌ خراپگوزه‌رانی‌ كه‌مئه‌ندمانی‌ ئه‌م زۆنه‌. كه‌رامه‌تی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ یه‌كسانه‌ به‌كه‌رامه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان، هه‌ركاتێك كه‌رامه‌تی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌شكێندرێ‌ ئه‌وا كه‌رامه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌ شــكێندراوه‌ و زه‌نگی‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی‌ تاكی‌ كورد لێدراوه‌، چونكه‌ به‌چاو پۆشـین له‌ كه‌مئه‌ندامبون مرۆڤــ عیزه‌تی‌ نه‌فسـی‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ رێز له‌ مافه‌كانی‌ بگیرێت و پێشـێلكاری‌ شه‌رمه‌زاری‌ و هێڵی‌ سـور بێت بۆ ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها سوكایه‌تی‌ كردن به‌ كه‌مئه‌ندامان دوا سنوری‌ بێ‌ حورمه‌تی‌ كردنه‌ به‌ مافه‌كانی‌ فرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. كه‌واته‌ كه‌مئه‌ندامان راســتگۆترین و دڵسـۆزترین و پاكترین ئینسانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن، بەڵام به‌رپرسانی‌ نا به‌رپرس كه‌ له‌ پرسـی‌ كه‌مئه‌ندامان چاو و مێشكیان داخستوه‌ و، سـه‌ره‌ڕای‌ كه‌مئه‌ندامیان  وه‌ك مرۆڤیش مافی‌ مرۆڤـبونیان له‌به‌رچاو ناگرن، ئه‌وا كه‌مئه‌ندامی‌ راسـته‌قینه‌ ئه‌وانن!

ئێوه‌ كێن كه‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ دڵڕه‌قن، له‌ جه‌سـته‌ی‌ لاوازی‌ كه‌مئه‌ندامێكیش ناسڵه‌مێن و ... هتد، ژیان له‌چاوی‌ كه‌مئه‌ندامانه‌وه‌ وێنه‌ی‌ راســته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ مانیفێست ده‌كا، كه‌چی‌ ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ‌ ئه‌و وێنه‌ راسـته‌قینه‌یه‌ بشـێوێنن و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ روحیە بپچڕێنن. نه‌خێر، ئێوه‌ هه‌رگیز ناتوانن له‌ گه‌وره‌یی‌ و رێزو و به‌های‌ كه‌مئه‌ندامان كه‌م بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵاتێكی‌ خواییه‌ بۆ خۆیان و هه‌م بۆ ئێمه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان جوانتر ببینین.

ده‌سه‌ڵات، رقم لێته‌ بۆیه‌ ده‌تگۆڕم. چونكه‌ سیسته‌می‌ دیموكراسی‌ ته‌نها له‌ هه‌ڵبژاردن كورت نابێته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردن ره‌هه‌ندێكی‌ دیموكراسییه‌.
07/09/2013 بینین: 4015
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
رۆڵی‌ په‌روه‌رده‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ زیانه‌ ده‌رونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر تاك...
چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ ره‌گه‌زی‌...
ته‌ڵاق و لێكجیابونه‌وه‌، هۆكارێك بۆ نائومێدی‌...
كـۆبـانێ‌، تاقیمانده‌كاته‌وه‌...
كرێكار، چه‌وساوه‌ترین چینی‌ كۆمه‌ڵگا...
ئاشی‌ نه‌زان خوا ده‌یگێڕێ‌ یا ئاشی‌ خوا نه‌زان ده‌یگێڕێ؟...
هه‌ركه‌سێك بیرنه‌كاته‌وه‌...
شایانی‌ ئه‌م بارودۆخه‌ین كه‌ تیایداین؟...
ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌... پارادۆكسیه‌تی‌ ده‌سه‌ڵات...
هه‌قیقه‌تی‌ ره‌ها بۆ هیچ پارت و لایه‌نێك... نیه‌...
هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ...
هۆشیاری و جۆری بیركردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وانه‌یان هه‌یه‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...