پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ (2)

د.محه‌مه‌د ئه‌مین


پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بارگرانیه‌كی‌ دی‌ له‌سه‌ر گیرفانی‌ هاوڵاتیان

به‌شی‌ دوه‌م

وه‌ك به‌رچاوڕونیه‌ك بۆ گشت تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر دڵنیایی‌ و بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ باس ئه‌كه‌م تابتوانن هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ زانستی‌ و لۆجیكی‌ بكه‌ن بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌  ته‌ندروستی‌ حكومی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عیراق ساڵی‌ 2015 تا بزانن تا چ ئاستێك له‌خزمه‌تی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و سیستمی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ وڵاته‌ .

دڵنیایی‌ و بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ : بریتیه‌ له‌ بۆندێكی‌ نێوان دو یان سێ‌ لایه‌ن بۆ دڵنیایی‌ كردنی‌ هاوڵاتی‌ نه‌خۆش و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ وپزیشكی‌ به‌ باشترین شێوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بارگرانی‌ دارایی‌ و ده‌رونی‌ له‌سه‌ر تاكی‌ به‌شداربو له‌كاتی‌ توشبونی‌ به‌ نه‌خۆشی یان تێكچونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ یاخود له‌ئه‌نجامی‌ روداوی‌ كتوپڕی‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ قیست یاخود یه‌كجاری‌ له‌لایه‌ن به‌شداربوه‌وه‌ مانگانه‌ یا ساڵانه‌ ده‌درێت  .

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست له‌یه‌كێك له‌وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌سه‌دا هه‌ژده‌ی‌ خه‌ڵك له‌كاتی‌ نه‌خۆشی‌ قه‌رزده‌كه‌ن ,له‌سه‌دا حه‌وتیش موڵكه‌كانیان ده‌فرۆشن واته‌ نه‌خۆشی‌ ئه‌بێته‌ بارگرانی‌ بۆسه‌ر ئاستی‌ ئابوری‌ تاك بێجگه‌ له‌ نه‌هامه‌تی‌ و ئازای‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌رونی‌، بۆیه‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ ئاستێك له‌دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و یه‌كسانی‌ له‌كۆمه‌ڵگادا دروستده‌كات له‌و وڵاتانه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ به‌پاره‌یه‌، بۆ نمونه‌ ده‌فته‌رچه‌ جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی ئاستێك له‌دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌و بچوكترین كارمه‌ند ده‌گرێته‌وه‌ به‌یه‌كسانی‌ له‌كاتی‌ پێویستدا وه‌ك یه‌ك به‌بێ‌ جیاوازی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستیان بۆ ده‌كرێت واته‌ هاوڵاتی‌ وه‌ك تاك دور له‌واسیته‌و مه‌حسوبیه‌ت و پله‌و پۆست وپایه‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌م شێوازه‌ واته‌ ده‌فته‌رچه‌ گونجاوترین شێوازی‌ دڵنیایی‌ و بیمه‌ی‌ ته‌ندروستییه‌ بۆهه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كاتی‌ ئێستا  تا ئه‌و ساته‌ی‌ سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ گۆڕانكاری‌ جیدی‌ تێدا ئه‌كرێت .

مێژوی‌ دروستبونی‌ دڵنیای‌ ته‌ندروستی‌ له‌ جیهاندا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1883 م له‌ ئه‌لمانیا دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ جۆری‌ زۆره‌ به‌پێی‌ پێویستی‌ كۆمه‌ڵگا,هزرو فیكری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و شێوازی‌ حوكمڕانی‌ جۆره‌كه‌ی‌ دیاری‌ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌رده‌م بونی‌ له‌نه‌بونی‌ باشتره‌، كۆمه‌ڵگای‌ پێشكه‌وتوش به‌پێی‌ سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ و جۆری‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ی‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت  .

جۆره‌كانی‌ بیمه‌و دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌
جۆری‌ یه‌كه‌م – دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی (التأمین الصحی الاجتماعی):
ئه‌و جۆره‌یه‌ كه ‌وڵات یاخود حكومه‌ت پێی‌ هه‌ڵده‌ستێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ دامه‌زراوه‌و كارمه‌نده‌كانی‌  وه‌ك كارمه‌ندی‌ حكومی‌ و تایبه‌ت و گشت چین و توێژه‌كان (سیستمی‌ سۆشیال) دڵنیاییان ده‌كات له‌نه‌خۆشی‌ و پیری‌ و په‌ككه‌تویی هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌ڕێژه‌ی‌ جیاواز سودمه‌ند ده‌بن، ئه‌م جۆره‌ له‌دڵنیاییه‌ خواست و ئامانجی‌ قازانج كردنی‌ نییه‌ .

جۆری‌ دوه‌م-دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ بازرگانی‌  (التأمین الصحی التجاری):
بریتیه‌ له‌ بۆندێك له‌ نێوان تاكێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ دڵنیایی‌ بازرگانی‌ كه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت له‌ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا له‌به‌رامبه‌ر پێدانی‌ بڕێك پاره‌ به‌شێوه‌ی‌ یه‌كجاره‌كی‌ یاخود به‌قست .

جۆری‌ سێهه‌م- دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ هاریكاری‌ یاخود هاوبه‌ش (التأمین الصحی التعاونی):
بریتیه‌ له‌ بۆندێك له‌ نێوان تاك یاخود دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ هاریكاری‌ یان هاوبه‌ش، كۆمپانیای‌ دڵنیاییه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێدانی‌ پاره‌ی‌ چاره‌سه‌رو ده‌رمان، هه‌موی‌ یاخود به‌ ڕێژه‌یی‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشكه‌وت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا به‌مه‌رجێك قازانجی‌ كۆتایی‌ به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌ش بكرێت .

جۆری‌ چواره‌م - دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ كۆگێڕكێ‌ (التأمین الصحی التبادلی)
ئه‌م جۆره‌ دڵنیاییه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ خێرخوازیه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ پاراستن له‌نه‌خۆشی‌ له‌ڕێگای‌ به‌خشینی‌ بڕێك پاره‌ بۆ فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌دارا .
جۆری‌ پێنجه‌م – دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ راسته‌وخۆ (التأمین الصحی المباشر):
بریتیه‌ له‌ بۆندێك له‌ نێون هاوڵاتی‌ به‌شداربو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌ چاره‌سه‌رو ده‌رمان پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوان ده‌كات به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی‌ دیاریكراو كه‌ مانگانه‌ یاخود ساڵانه‌ ده‌درێت .

كێ‌ سودمه‌ند ده‌بێت له‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌
1-سودمه‌ندی‌ یه‌كه‌م له‌ سیستمی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسییه‌ .
• سودمه‌ندی‌ یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خواستی‌ هاوڵاتی‌ ئه‌هێنێته‌دی‌ به‌ پیشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ به‌پێوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كه‌ له‌ئه‌نجامدا رێژه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ هاوڵاتی‌ زیاد ده‌كات و سامانه‌ مرۆییه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشی‌ و له‌ناوچون ده‌پارێزێت به‌و مانایه‌ی‌  به‌رگری‌ له‌سامانه‌ مرۆییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات ئه‌و داراییه‌ی‌ تێیدا سه‌رف كردووه‌ به‌فیڕۆ ناڕوات .
• كوالیتی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌ حكومیه‌كان باشتر ئه‌بن شان به‌شانی‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیا دڵنیاییه‌ ته‌ندروستیه‌كانن ئه‌وه‌ش به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌كان كه ‌له‌ئه‌نجامدا نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان كوالیتی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات به‌تایبه‌تی‌ له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كدا كه‌ كێبڕكێیه‌كی‌ ته‌ندروست دروست ببێت ئه‌مه‌ش خواستی‌ هه‌موانه‌و و ‌له‌هه‌مان كاتدا بودجه‌ی‌ وڵات له‌به‌هه‌ده‌ردان ده‌پارێزین.
• حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ سودمه‌ند ئه‌بن له‌دابینكردنی‌ ئاستێك له‌دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و پاراستنی‌ سامانی‌ مرۆیی‌ وڵات كه‌ هاوڵاتیه.

2-سودمه‌ندی‌ دوه‌م له‌ سیستمی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و كۆمپانیاو لایه‌نانه‌ن كه‌ سیستمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ له‌م پرۆژه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن.
• هه‌لی كاربۆ سامانی‌ مرۆیی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڕه‌خسێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ (گشتیه‌كان) حكومه‌تیه‌كان .
• پێشكه‌شكه‌رانی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان سودمه‌ند ده‌بن له‌ نه‌مانی‌ به‌ربه‌ستی‌ دارایی‌ نیوان خۆیان و نه‌خۆشه‌كان .
• پێشكه‌شكه‌رانی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان سودمه‌ند ده‌بن له‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ نه‌خۆش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌بواری‌ پسپۆری‌ خۆیدا كارده‌كات به‌ پێی‌ پێوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .
• پێشكه‌شكه‌رانی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان سودمه‌ندده‌بن له‌ هێنانكایه‌ی‌ سیستمێكی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌رده‌م له‌ڕێگای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م سیستمه‌ دڵنیاییه‌ ته‌ندروستیه‌ وه‌له‌ئه‌نجامدا ئه‌توانن خزمه‌تگوزاریه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ پێشكه‌وتوو به‌پێوانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشكه‌ش به‌هاوڵاتی‌ بكه‌ن وڕه‌نجیان به‌با نه‌ڕوات وه‌ك ئێستا .
3-سودمه‌ندی‌ سێهه‌م  لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كانه‌ جا ئه‌گه‌ر به‌شداربوی‌ حكومی‌، تایبه‌ت یان تێكه‌ڵ بێت به‌پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تێكی‌ گونجاو له‌هه‌مو ئان و ساتێكدا به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی‌ دیاریكراوی‌ گونجاو كه‌ هه‌رده‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌شداربوه‌، لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كان سود له‌و دڵنیاییه‌ ده‌بینن به‌وه‌ی‌ به‌باش راگرتنی‌ ته‌ندروستی‌ كارمه‌نده‌كانیان توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كارمه‌نده‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كارمه‌ندی‌ نه‌هاتو به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ كه‌مده‌كات و له‌ ئه‌نجامدا كارمه‌نده‌كان وه‌لایان بۆ كارگه‌و دامه‌زراوه‌كانیان زیاد ده‌كات وپابه‌ندده‌بن به‌كاركردنه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا كاربه‌ده‌ستانیش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داكۆكی‌ له‌كارمه‌نده‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ڕێگای‌ ئه‌م دڵنیاییه‌وه‌ كارمه‌ندی‌ ناڕاستی‌ به‌درۆنه‌خۆش ئه‌دۆزنه‌وه‌ و گه‌نده‌ڵی‌ كه‌متر ده‌بێت  .
4-سوودمه‌ندی‌ چواره‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن كه‌ به‌شدار نین له‌م خزمه‌تگوزاریه‌
• دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ فشار له‌سه‌ر ده‌زگاو نه‌خۆشخانه‌ (حكومیه‌كان) گشتیه‌كان كه‌م ده‌بێت له‌ئه‌نجامدا كوالیتی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر ده‌بێت ئه‌چێته‌ ئاسته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتی‌ به‌شدارنه‌بووش له‌ڕێگای‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروسته‌ حكومیه‌كانه‌وه‌ سودمه‌ند ده‌بێت له‌خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستیه‌كان .
5-سودمه‌ندی‌ پێنجه‌م له‌ هه‌موی‌ گرنگتره‌ ئه‌ویش سوده‌ نیشتمانیه‌كانه‌ .
• بونی‌ سیستمێكی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنی‌ سامانی‌ مرۆیی‌ وڵات و زیاد كردنی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ مرۆیی‌ و زیادكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ .
• پێشكه‌وتنی‌ هه‌ردو كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ و تایبه‌ت به‌بێ‌ جیاوازی‌ .
• كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ دارایی له‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كان له‌ ناو هه‌رێمدا وكه‌مبوونه‌وه‌ی‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌خۆش به‌ره‌و هه‌نده‌ران و كه‌مبونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ گه‌شتوگوزاری‌ ته‌ندروستی‌  .
• بونی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ هانی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌دات بۆ وه‌به‌رهێنانی‌ ته‌ندروستی‌ و زیابوونی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ كوردستان .

ئامانجه‌كانی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ .
1-نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌ستی‌ دارایی‌ له‌نێوان نه‌خۆش و ئه‌و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .
2- خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتی‌ به‌شداربوو به‌خزمه‌تێكی‌ ته‌ندروستی‌ و پزیشكی‌ سه‌رده‌م به‌ شێوازێكی‌ زانستی‌ زۆر باش و پێشكه‌وتو به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ی‌ دیاریكراوی‌ گونجاو .
3-به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ دڵنیایی‌ و ئارامی‌ تاكی‌ به‌شداربو له‌خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان و پاراستنی‌ شكۆمه‌ندی‌  هاوڵاتی‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌كانی‌ نه‌خۆش و مرۆڤ .
4-به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌ و پیشه‌یی‌ پزیشكی‌ به‌هۆی‌ باش به‌كارهێنانی‌ ئه‌و داهاته‌ی‌ كه‌له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پزیشكیه‌ به‌ركارمه‌ندان ده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ره‌چاوده‌كات .
5-خوڵقاندنی‌ بوارێك له‌كێبڕكێیه‌كی‌ شه‌ریفانه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن وه‌ كێبڕكێیه‌كی‌ شه‌ریفانه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگا و كۆمپانیانیانه‌ی‌ ئه‌یانه‌وێت له‌ڕێگای‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگابكه‌ن .
6-باشتر چاودێریكردنی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ و پابه‌ندكردنیان به‌پێوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ .
7-پاراستی‌ مافی‌ هه‌ریه‌گ له‌نه‌خۆش و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌بێجیاوازی‌ .
8-پاراستنی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌داڕمان و دواكه‌تووی و گه‌نده‌ڵی‌ و دوورخستنه‌وه‌ی‌ له‌ بازرگانیپێكردنی‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه‌ كه‌به‌ته‌مان له‌داهاتودا به‌هۆی‌ نزمی‌ ئاستی‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ ئه‌م كه‌رته‌ قۆرخ بكه‌ن .
9-بونی‌ پرۆژه‌ی‌ دڵنیایی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ قازانجی‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بێجگه‌ له‌ به‌سیستماتیككردنی‌ كه‌رته ‌ته‌ندروستیه‌كه‌ كه‌ ئامانجی‌ هه‌موانه‌.
18/05/2015 بینین: 2367
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ...
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ خه‌ونێكی‌ له‌باربراو...
به‌ده‌ستی‌ پۆڵاین له‌بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان ده‌ده‌ین...
پێویستمان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ سه‌ربازییه‌...
خه‌ڵكینه به‌ چ زمان و پێوه‌رێك پیتان بڵێم؛ ته‌ندروستی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌!...
كاریگه‌ری‌ تارمایی‌ عه‌قڵیه‌تی‌ فیفتی‌ به‌فیفتی‌ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان...
تیرۆركردنی‌ كه‌سایه‌تی‌ نوخبه ‌و سوككردنی‌ زیره‌كییه‌ یاخود گه‌مژه‌یی‌؟!...
سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان لقی‌ سلێمانی‌ یاخود فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ دوه‌م...
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -٢- ...
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -١-...
ئه‌ركی‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می‌ گۆڕانه‌ نه‌خۆشی‌ ((من))ی‌ كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكات؟!...
وه‌همی‌ دیموكراسی‌ و سازانی‌ بازرگانی‌...
سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز یاخود كۆتر و هه‌ڵۆ سیاسییه‌كان...
كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌مردنی‌ ئه‌و گه‌نجه؟...
بۆ دانوستان، دوای دانوستان چی؟!...
متمانه‌ی‌ نه‌خۆش و گارگه‌ی‌ ده‌رمانسازی‌ مۆدێرنی‌ سلێمانی‌...
ئۆپۆزسیۆن و میدیای‌ كوردی‌ له‌به‌رده‌م......
ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و ته‌ندروستی‌...
چاوەڕێ بوم سەرۆكەكانی وڵاتەكەم بێنەدەنگ ...
پاراستنی‌ پیشه‌ پێش ئینتمای‌ حیزبی‌...
كه‌لتوری‌ هاوسه‌رگیریی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و سامان ‌و خزمایه‌تی‌...
مافی‌ نه‌خۆش......
نا بۆ تێكدانی‌ بۆندی‌ نێوان پیشه‌‌و خاوه‌ن پیشه‌ جیاوازه‌كان ...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
2-2...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
1-2...
پیشه‌ پیرۆزه‌كان و پیرۆزی‌ پیشه‌كان له‌ ئازاد كردن و پاراستنی‌ كه‌رامه‌ت و ژیانی‌ تاك ...
عه‌قڵانیه‌تی‌ سیاسی‌ ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی‌ دوای‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن...
فۆبیای‌ و په‌تای‌ گۆڕان...
له‌بری‌ راوێژكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌دوێم...
ریفورمی‌ ته‌ندروستی‌ یان ریفۆرمی‌ سیاسی‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...