ده‌سه‌ڵاتی حیزب و میدیاکانی -1-
|
مه‌لا فه‌رمان
به‌شی یه‌که‌م
میدیا و له‌شکری چه‌کدار و ده‌زگای هه‌واڵگری سێ چه‌کی کوشنده و خه‌ته‌رناکن کاتێ له ده‌ستی حکومه‌ت ده‌رده‌هێندرێ و حیزب یان کۆمه‌ڵه که‌سێک خاوه‌ندارێتیان ده‌کات، به فه‌رمانی حیزب له ناو حیزبیشدا به فه‌رمانی گروپێکی توندڕه‌و و گۆشگراو به ده‌مارگیری ته‌سکی حیزبی دهجوڵێندرین. کاتێ ده‌نگی ناڕازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات دێته سه‌ر جاده، ئه‌م گروپه بۆ پاراستنی پهرژهوهندیهکانیان و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات پێشوه‌خت مه‌کینه‌ی میدیاکان به‌و شێوه‌یه سوڕ ده‌ده‌ن تا له‌نزیکترین ماوه‌دا زه‌مینه‌ی جوڵاندنی هێزی چه‌کدار ساز بده‌ن. ئه‌م زه‌مینه سازیه هه‌ر زو هێزه چه‌کداره‌کان و به‌شێک له خه‌ڵکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه. بۆ ئاماده‌کردنی که‌شی شه‌ڕ ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌یان چیرۆکی هه‌ڵبه‌ستراوی لابه‌لا دروست ده‌کات، هاواری دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێ وا له خه‌ڵک بگه‌یه‌نێ تاکه پارێزه‌ری مافه‌کانیانه. به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌دات مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌کان له بیر کۆمه‌ڵگه بباته‌وه.
حیزبی به‌عس چۆن و بۆچی میدیا و له‌شکری چه‌کداری ده‌جوڵاند؟
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان کاتێ به ناچاری په‌نای برده به‌ر خه‌باتی چه‌کداری، داواکانی رون و دیار بون: نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌یرنه‌کردنی تاکی کورد وه‌ک هاوڵاتی پله دو، پیاده نه‌کردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و به زۆر به به‌عسیکردن. له قۆناغێکدا کورد ره‌زامه‌ند بو به بونی جۆری له ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی عێراقدا. به‌ڵام گروپێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس خۆیان له باسکردنی ئه‌م داوا ره‌وایانه لا ده‌دا و له رێگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن و باره‌گا حیزبیه‌کانه‌وه به جۆرێکی تر شه‌قامی عێراقی و عه‌ره‌بی ده‌جوڵاند و ئاماده‌ی ده‌کردن بۆ شه‌ڕ دژ به کوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناو و ناتۆره‌ی جیاجیای له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کان ده‌نا: تێکده‌ر ( مخرب)، عه‌میل، به کرێگیراو، بونی ده‌ستی ده‌ره‌کی وه‌ک ئێران و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل. شان به‌شانی ئه‌م تۆمه‌تانه پاره‌یه‌کی زۆری خستبوه گه‌ڕ بۆ دانانی موختار، جاش و ئه‌فواجی خه‌فیفه و پێدانی دیوه‌خانانه، به‌کرێگرتنی هه‌ندێ کۆلکه نوسه‌ر، دابه‌شکردنی مه‌دالیای ئازایه‌تی ... هتد. ده‌یان ده‌زگای راگه‌یاندنی له‌سه‌ر قوتی گه‌لی عێراق دامه‌زراندبو. بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر رێپێوان و خۆپیشاندانێکی ناڕازی هێزی نه‌ناس و نامۆ به ناوچه‌که‌ی به کار ده‌هینا، وه‌ک: خۆپیشاندانه‌کانی که‌رکوک، هه‌ولێر، سلێمانی و قه‌ڵادزێ...هتد. جگه له‌مانه‌ش هه‌ر جاره بیانوی به لایه‌نێک یان وڵاتێ ده‌گرت و شه‌ڕی پێده‌فرۆشتن. ئه‌م شه‌ڕه‌شی به کار ده‌هێنا وه‌ک پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک دژ به ئازادیخوازانی کورد و عێراق. کێشه‌ی قودس و فه‌له‌ستین چه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌ستی سه‌دام حسێن بو بۆ بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌ویی عه‌ره‌ب دژ به دژه‌کانی خۆی. سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی خوارده‌مه‌نی یه‌کێک بو له ئسلوبهکانی به‌عس بۆ لاوازکردنی هێزی پێشمه‌رگه، زۆر جار له بازگه‌کانی پشکنین رێگه نه‌ده‌درا یه‌ک کیلۆ شه‌کر بگاته ناوچه کوردنشینه‌کان. بۆ بڕواهێنان به هه‌مو سیاسه‌ته‌کانی به‌عس مه‌جلسی ته‌شریعی کارتۆنی له هه‌ولێر دروست کردبو، ده‌یویست وا پیشانی کورد و دونیا بدا که داواکانی کورد له سایه‌ی به‌عسدا دابینکراوه، ئه‌م مه‌جلیسه بۆ هه‌مو هه‌نگاوه‌کانی به‌عس ته‌نها کاریان سه‌ر له‌قاندن و ده‌ست هه‌ڵبڕین بو.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته له حوکمڕانی له 1991 حیزبی به‌عس روبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بوه‌وه. کورد توانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستان دابمه‌زرێنێ، دوای چه‌ند مانگێک داواکانی له ئۆتۆنۆمیه‌وه به‌رز بوه‌وه بۆ سیسته‌می فیدرالی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بو وا چاوه‌ڕوانیش ده‌کرا داواکانی خه‌ڵکی کوردستان له ئاستی فیدرالی نه‌وه‌ستێت، به‌ڵام هه‌ڵه و خراپ مامه‌ڵه‌کردنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ی له باربرد، بچوککردنه‌وه‌ی که‌یسی ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه و شه‌ڕی ناوخۆ به هۆکاری هه‌ره گرنگی ئه‌و له باربردنه داده‌نرێن.
له 2003 ئه‌و عه‌قڵیه‌ته سه‌ری به‌عس و سه‌رکرده‌کانی خوارد، حکومه‌ت روخا، هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت و سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیان داڕشت، به‌ڵام تا ئێستاش خه‌ڵکی عێراق باجی سیاسه‌تی ملهوڕانه‌ی سه‌دام حسێن ده‌داته‌وه.
|
|