په‌یامی سبه‌ی :
ئێمه، ئه‌وانه‌ی له
دامه‌زراوه‌ی سبه‌ی دا كار ئه‌كه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ:
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
دیمۆكراسی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، كاراكردنی پارله‌مان، ململانێی هێورانه، ده‌ستاوده‌ست
كردنی هێورانه‌ی دهسهلاَتی سیاسی، قبوڵ كردنی یه‌كتری، رێزگرتنی مافی كه‌مایه‌تی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
یه‌كسانی قانونیی له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له خۆپاڵاوتندا بۆ پۆستی جیاواز،
له وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌كانی حكومه‌تدا، له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئۆتۆمبیل و یارمه‌تی
و دارایی و سه‌فه‌ردا، بێ گوێدانه جیاوازی ئینتیمای حیزبی، دینی، مه‌زه‌بی و، ره‌چه‌ڵه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شیره‌تی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
یه‌كسانی قانونیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری، نێر و مێ و،
خۆشكردنی زه‌مینه‌ی به‌شداری ئافره‌ت له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دا، به
تایبه‌تیی له ده‌زگاكانی بریاردانی سیاسی دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتهكانی ته‌شریعی
و ته‌نفیزی و قه‌زایی له یه‌كتری و دابینكردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی قانون و لێپرسینه‌وه‌ی قانونی، بێ جیاوازی
پله و پایه‌ی حكومه‌تی و حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌ركه‌سێ كه لادان و سه‌رپێچی
و پێشێلی لیێ روبدا.
بلاَوكردنهوهی فه‌رهه‌نگی
دادی كۆمه ڵایهتی له دابینكردنی كار، شوێنی ژیان، خوێندن، و ته‌ندروستی و، بێكاری
و، په‌ككه‌وتن و پیری دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
لێبوردن و پێكه‌وه ژیانی پێَكهاته نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زه‌بی و خێڵه‌كیه‌كانی
دانیشتوانی كوردستان و، سه‌لماندنی مافه سیاسی، رۆشنبیری، ئابوری و كارگێڕیه‌كانی،
توركمان، عه‌ره‌ب ، مه‌سیحی، ئێزیدی، شه‌به‌ك و، هاوبه‌شیان له داوده‌زگاكانی دهسهلاَتی
سیاسی دا.
بلاَوكردنهوهی فه‌رهه‌نگی
هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی، چه‌سپاندنی دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان له جێگه‌ی دڵسۆزی
بۆ سه‌ركرده و ناوچه و خێڵ و حیزب.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
هاووڵاتی بون و ماف و ئه‌ركه‌كانی، كه راگه‌یاندنی جیهانی مافی مرۆڤ و، ده‌ستوری عیراق و قانونه‌كانی كوردستان، سه‌لماندویانه
و داكۆكی لێ كردنی له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و پێشێل كردنێكی دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
پاراستن و پاك و خاوێن راگرتنی ژینگه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی رۆشنایی و گه‌یاندنی
زانیاری راست :
•له‌سه‌ر
بودجه‌ی سالاَنهی حكومه‌ت و چه‌ندایه‌تی داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجی و، جۆری دابه‌شكردنی
به‌سه‌ر كه‌رت و ناوچه جیاوازه‌كانی دا.
•له‌سه‌ر
گفتوگۆی سیاسی و دارایی و سه‌ربازی دهسهلاَتی
سیاسی كورد و لایه‌نه‌كانی تر.
•له
سه‌ر هه‌ڵسوكه‌تی كاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رز له ئه‌نجامدانی فرمانهكانییان.
•له
سه‌ر بازاڕ و ئاشكرا كردنی هۆكانی پاشاگه‌ردانی
و گرانی خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل و چۆنیهتییان.
•له
سه‌ر پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و ئاشكراكردنی هۆكانی دواكه‌وتن و خراپ
جێبه‌جێ كردنیان.
له سه‌ر ته‌نده‌ر و قۆنته‌رات
و گرێبه‌ستی جیاوازی نێوان حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تان و كۆمپانیاكان.
•له
سه‌ر كهچڕهوی دارایی و قانونی و ئیداری داووده‌زگا حكومه‌تیه‌كان.
بایه‌خدان به سامانی مرۆیی:
به‌مناڵان، به ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی مادی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده
و نه‌شونماكردنی ئێستا و پاشه‌ڕۆژیان.
به نه‌وه‌ی نوێ، به
دابینكردنی پێویستی مادی و مه‌عنه‌وی به‌شداری و سه‌ركه‌وتنیان له پلیكانه‌كانی
كاروباری گشتی و ژیانی سیاسی و داوده‌زگای حكومه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی شارستانی
دا.
به‌زانایان و هه‌ڵكه‌وتوانی
بواره جیاوازه‌كانی زانست و ژیان .
بایه‌خدان به گوزه‌رانی
وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیاباران .
به كۆمه‌ڵگای كوردی
له هه‌نده‌ران، به دروستكردنی پردی پێوه‌ندی له نێوان كوردستان و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه
بۆ وه‌رگرتنی كه‌ڵك له‌یه‌كتری، ئه‌وان له نیشتیمانه‌كه‌یان و نیشتیمانه‌كه‌یان له‌وان.
به كه‌مئه‌ندامان، به‌ڕه‌خساندنی
هه‌لی یه‌كسان، وه‌ك هه‌موو هاوولاَتیانی تر، له بواره گونجاوه‌كانی ژیان و كاردا.
به پیرو په‌ككه‌وته،
به‌دابینكردنی موچه‌ی به‌ساڵاچوان و شوێنی ژیان و چاودێریكردنیان له رووی كۆمهلاَیهتی
و ته‌ندروستی و ده‌روونییه‌وه.
بایه‌خدان به سیسته‌می
په‌روه‌رده‌یی خوێندگاو خوێندنی باڵا له
په‌یمانگاو زانكۆكاندا.
بایه‌خدان به ڕه‌خنه‌ی
عه‌قڵانی و زانستی و هه‌وڵدان بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی مێژوو كلتور و ئاینی له
كوردستاندا .
بایه‌خدان به ئه‌ده‌ب
و هونه‌ر و ڕێزگرتن له توانای به‌هره‌مه‌ندان و پشتیوانی كردنیان بۆ داهێنان .
بایه‌خدان به سیسته‌می
ته‌ندروستی و پاراستنی ولاَت و ڕێكخستنی
پێشمه‌رگه و، ئاسایش، سیسته‌می رێكخستنی داووده‌زگا حكومیه‌كان وبیرۆكراتی دائیره‌كانی.
بایه‌خدان به بوژاندنه‌وه‌ی
ئابوری دێهات، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاواییه‌كان و، نزیككردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌ت
گوزاری و گوزه‌رانی شار‌و لادێ.
بایه‌خدان به جوان كردنی
سروشت و گه‌شت و گوزار، پاراستنی ڕووه‌ك و باڵنده و ئاژه‌ڵی كێوی .
بایه‌خدان به‌و ناوچانه‌ی
هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی نیشتیمان ، به‌شداری له دانانی ڕێوشوێنی گه‌شه‌پێدان
و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
بایه‌خدان به ڕونكردنهوهی
ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستوری عێراقی كه په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه
ڵاتهكانیهوه هه‌یه‌و هاوكاری فراكسیۆنه پارلهمانیهكانی به‌غدادو هه‌ولێر بۆ
ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ڕه‌شنوسی ئه‌و قانونانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مافه‌كانی دانیشتوانی
كوردستان و كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ئه‌مانه چوارچێوه‌ی گشتی
ئه‌و په‌یامه‌ن كه ئێمه ئه‌مانه‌وێت..
به گێڕانه‌وه‌ی خه‌می
ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و ڕه‌خنه‌و داواكاری و خواسته‌كانیان و به گه‌یاندنی زانیاری ڕاست
و ڕۆشن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی
و پێوانی ڕای گشتی و له ڕێگه‌ی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆری بیستن، بینین،
خوێندنه‌وه- كه ئه‌م سایته یه‌كێكیانه-
ئه‌نجام بده‌ین.
خه‌ته سوره‌كانی كه
ئێمه ڕابگرێت له سنورێكدا، ته‌نهاو به ته‌نها، هۆشیاری سیاسیه له‌به‌رامبه‌ر ئۆباڵی
مێژویماندا سه‌باره‌ت به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، قازانجی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی،
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
هیوادارین له جێبه‌جێكردنی
ئه‌م په‌یامه‌دا گه‌له‌كه‌مان پشتیوان و كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌مان هاوكارمان بن.
|