وه‌رگێڕانی: جیهاد محه‌مه‌د
ده‌توانین بڵێین ده‌سته‌واژه‌ی "جیهانی ماددیی و جوڵه"، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ماددی توند و ره‌قه، به وێنه‌یه‌کی کامڵ و رون، ئه‌وه به‌رهه‌می چه‌رخی نوێیه، به به‌رجه‌سته‌بونی شۆڕشی زانستی گه‌وره(1543ـ1687). ئه‌و تیۆره به‌ربڵاوه‌یه له مه‌یانی زانست و فه‌لسه‌فه‌دا، کاتێک هه‌ندێک ده‌نگی فیزیایی له‌سه‌ده‌ی بیستدا گه‌شه‌یکرد که ئه‌م گوزاره‌یه‌ی کامڵک و گشتگیرکرد، جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ستپێکی هۆشمه‌ندی و کاری ئاگاییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیهانی کۆن هه‌ندێک ته‌وژمی ماددی به‌خۆوه بینی که جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م گوزاره‌یه ده‌کرده‌وه، له پێشیانه‌وه ته‌وژمی ئه‌تۆمی (لوکیبوس و دیمقریتس و ئه‌بیقۆر و لۆکریشس)، به‌ڵام په‌راوێزخراو بو له شارستانیه‌تی کۆندا و له چه‌رخی ناوه‌ڕاستدا. وێنایه‌کی سهرکوتو به وێنایه‌کی گشتگیر و رون بۆ ئه‌م گوزاره‌یه به‌ده‌ستنه‌هات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وێناکانی بۆ شوێن و ئه‌تۆمه‌کان و جوڵه‌کان ناته‌واو و نادیار و ئاڵۆز بو. ئه‌م گوزاره‌یه له سه‌ره‌تای چه‌رخی نوێ‌دا ژیایه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر رون و کامڵ و گشتگیر له‌سه‌ر ده‌ستی برۆنو و بیکۆن و غالیلیو غاسندی و هۆبز و دیکارت (تائاستێک) و نیوتن و هه‌ندێکی تردا ئه‌م ژیانه‌وه‌یه ته‌واوبو. ئه‌م زانایانه هه‌وڵیاندا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی وێناکانی ئه‌تۆمی کۆن و هه‌وڵدان بۆ لێکدانه‌وه‌ی و چاره‌کردنی هاوکێشه‌کانی به رێگه‌ی زانستی بیرکاریی و پشتیوانیکردنی به رێگه‌ی میکانیکی و راهێزان و ئه‌زمون له یه‌ک کاتدا، واته به تیۆریزه‌کردنێکی بیرکاریانه و ئه‌زمونگه‌ریی له جوڵه و بزۆکیهکاندا. هه‌روه‌ها هه‌وڵیاندا بۆ ئاوێته‌بونی به ئه‌ندازیاریی ئقلیدیسهوه، واته ئه‌و ئه‌ندازیارییه‌ی که باوبو. له ئه‌نجامدا گوزاره‌ی"جیهانی ماددی و جوڵه" باڵایکرد و دروستبو. سودی ئه‌م گوزاره ماددیه ئه‌و شیکارییه‌ی به‌خشتی به گه‌ردون که نه‌بڕاوه و ملکه‌چه بۆ ئه‌ندازیاریی ئقلیدس، وه تژیه له پێکهاته ماددییه هاوچه‌شن و یه‌ک توخمه‌کان له روی پێکهاته‌ی ماددییه‌وه. ئه‌م پێکهاته ماددییانه ده‌جوڵێن له هه‌مو پانتایی بۆشاییه‌کاندا به کاریگه‌ریی که‌ماسییه خودیهکانیان (واته بینیان خواردۆته‌وه)، له لایه‌که‌وه کارلێکه‌کانیان له لایه‌کیتره‌وه. هه‌مو دیارده گه‌ردونیه‌کان له‌م جوڵه و کارلێکانهوه هه‌ڵده‌قوڵێن. کاتێک پێکهاته ماددییه‌کان لێکدانێک (ستره‌کچه‌رێک)، دروستده‌بێت له نێوانیاندا پێکهاته‌که ده‌بێت به پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆز له ته‌نۆکگه‌لێک و هه‌ساره‌کان و ئه‌ستێره‌گه‌لێک که ناتوانین کت‌وپڕ بیانبینین. جیهانی ماددی و جوڵه ملکه‌چن بۆ یاساگه‌لێکی هۆکاریی توند که رابوردویان و هه‌نوکه‌ییان و ئه‌نجامه‌کانیان و کێشه جۆراوجۆره‌کانیان دیاریده‌کات و ئاراسته‌کانیان له‌و شوێن و زه‌مانه‌ی که به‌رده‌وامده‌بن بۆ هه‌تاهه‌تایی. هیچ رازانهوهیهکی پێشوه‌خت یان هیچ ئامانجێکی مه‌به‌ستداری پێشوه‌خت حوکمی ئه‌م جیهانه ماددیه ناکات. کامڵێتی خودی خۆی هه‌مو پێکهاته‌کانی و کاریگه‌رییه ماددییه‌کانی ده‌گرێته‌وه، و له ژێر کاریگه‌ری هیچ شتێکی تردا نییه جگه له کاریگه‌رییه‌کانی خودی خۆی. ئه‌مه شێوه‌ی ماددی نوێیه که هه‌ڵقوڵاوی ناو دڵی شۆڕشه زانستیه گه‌وره‌که‌یه، که ئه‌ندازیاریی ئقلیدسی ئاوێته‌کرد به تێڕوانینه ئه‌تۆمیه‌کان دیمقریتس و ئه‌بیقور و به تیۆره جوڵه نوێکانی (غالیلیۆ، کبلر، دیکارت، هوبغنز، نیوتن).
به به‌راورد، گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆ، که به‌ربڵاو بو له جیهانی کۆندا له سه‌ده‌ی چواری پێش زاینییه‌وه تا چه‌رخی شۆڕشی زانستی گه‌وره، به ته‌واوی جیاوازبو له وێنای گه‌ردونی نوێوه، که زۆرێک له لایه‌نه‌کانی هه‌ڵگری وێنایه‌کی خه‌یاڵی میتافیزیکیانه بو. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری دروستکراو و رازاندنه‌وه سازیی و چه‌مکگه‌لێک بو، وه‌ک چه‌مکی که‌ماڵ و چه‌مکی نه‌مری و چه‌مکی جێگیر و ره‌ها، که نه‌ده‌توانرا به ماددی دابنرێت یان به مه‌یلدار بۆ وێنای "جیهانی ماددی و جوڵه" دابنرێت. به‌ڵکو ده‌توانرێت بوترێت که مادده‌ی گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆ ئه‌و مادده‌یه نه‌بو به مانای نوێ. ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر توخمگه‌لێکی خه‌یاڵی ده‌کرد که هیچ کاتێک شیاوی گۆڕان نه‌بو، به‌ڵکو گۆڕان له پێکهاته‌کانی هه‌ندێکیاندا و ئاوێتهبونیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له‌سه‌ر زه‌وی و له‌و ژینگه‌یه‌کدا ده‌بو. به‌ڵام ئاسمانه‌کان به هه‌تاهه‌تایی و نه‌مری داده‌نران که هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی جوڵه‌ی ئه‌رستۆیی له گه‌ردوندا. ئه‌ویش جوڵه‌یه‌ک نه‌بو به مانا نوێ دۆزراوه‌که‌ی. جوڵه‌ی ته‌نه‌کان له گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆدا نه‌ده‌که‌وته ژێر کارلێکه ماددیه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ڕا ههڵدهسوڕێنران، که ئه‌رستۆ ناوی هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌که‌ی نابو به نه‌گۆڕ. هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانی به کامڵ و ته‌واو دانابو، که به شێوه‌ی نه‌مری و خرێتی و سروشتی جوڵه‌کانی به جوڵه‌یه‌کی رێک‌وپێکی بازنه‌یی داده‌نا. وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م کهماڵێتی ته‌واوێتییه به شێوه‌یه‌کی قوچکه‌یی رون و ئاشکرا له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه دروست ده‌بێت، واته له چه‌قی گه‌ردونه‌وه (چه‌قی زه‌وی) بۆ ئاسمان داده‌نرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆ سنوردار بو له جه‌وهه‌ر و بونیادی ناوخۆیدا، له کاتێکدا "جیهانی مادده و جوڵه" سنوردار نییه و زیاتر له روخسارێکی هه‌بو له بنه‌ڕه‌ته‌وه و له یاسا گشتیهکانیشیدا.
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین که گوزاره‌ی"جیهانی ماددی و جوڵه" به یه‌ک جار و یه‌ک پاڵ به ته‌واویی و کامڵی هه‌ڵقوڵاوی داروپه‌ردوه‌که‌ی گه‌ردونی ئه‌رستۆ نه‌بوه، به‌ڵکو چه‌ندین ده‌ستێوه‌ردان و تێکڕژان و ساته‌کانی دابڕانی به‌خۆوه بینی تا له دواجاردا به ته‌واوی رۆشنبوهوه و له دڵی کۆمه‌ڵگای زانستی و فه‌لسه‌فی و رۆشنبیری‌دا چه‌سپی. له سه‌ره‌تادا خۆی له زیندوبونه‌وه‌ی تیۆره‌ی ئه‌تۆمی کۆندا بینیه‌وه و گه‌شه‌ی پێدا، به‌ڵام ئه‌م زیندوبونه‌وه‌یه له چوارچێوه‌یه‌کی ئاوێتهبو به سیسته‌م و نه‌ریتی بیریی خه‌یاڵیانه‌وه بو، وه‌ک فیساغۆرس و ههرمسیه و ئه‌فلاتون و ئاینگه‌راکان (لاهوتیه‌کان). ئه‌مه تێبینی ده‌کرێت به رونی له کۆنبرنیکۆس و برۆن و تۆماس دغز و کبلر، ته‌نانه‌ت له غالیلیۆشدا، که دامه‌زرێنه‌ری پڕۆژه‌ی زانستی نوێیه، جیاوازیه‌کی زۆری به رونی هه‌بو له گه‌ڵ تێڕوانیه‌نه‌کانی ئه‌فلاتونیدا.
بۆ نمونه وهگرتنێک له‌سه‌ر ئه‌مه، ئه‌ستێره‌ناسی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی یوهانست کبلر(1571ـ1630). کبلر به ته‌واوی وه‌ک فیساغۆرسیی بیری ده‌کرده‌وه له ژیانی زانستیدا، راستر فیساغۆرسی بو به ره‌نگه مه‌سیحیه‌که‌ی. که بڕوای وابو گه‌ردون دروستکراوه، دروستکارهکهشی بیرکارزان و وه‌رزشوان و میوزیککارێکی زۆر لێهاتوه، گه‌ردونی له‌سه‌ر بناغه و پرنسیپی ئه‌ندازیاریی و حسابات و میوزیکیی و هه‌روه‌ها مه‌سیحیه‌ت دروستکردوه، کبلر چاوی بڕیبوه خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵی دروستکار و دۆزینه‌وه‌ی پرنسیپه‌کانی و چۆنیه‌تی دروستکردنی گه‌ردون. هه‌روه‌ها بڕوای وابو که دروستکار گه‌ردونی له‌سه‌ر شێوه‌ی سێ کوچکه‌ی پیرۆی مه‌سیحییه‌ت دروستکردوه. کبلر له په‌رتوکی یه‌که‌میدا به ناونیشانی "مه‌ته‌ڵی گه‌ردونی" که له ساڵی 1596دا بڵاوکرایه‌وه ده‌ربڕینه فیساغۆرسیه مه‌سیحییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت.
له‌م په‌رتوکه سه‌یره‌دا، کبلر به‌رگریه‌کی هێنده پێشکه‌وتوانه‌ی له تیۆرییه‌که‌ی کۆبرنیکۆس کردوه دژ به تیۆره‌ی به‌تلیموس که خودی کۆبرنیکۆس خۆی نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌رگرییه بکات. له هه‌مانکاتدا ناڕازیبونی خۆی له هه‌ندێک له‌لایه‌ن پارادۆکسیه‌کانی تیۆره‌ی کۆبرنیکۆس نه‌شاردۆته‌وه. له دواجاردا تێزێک له پڕۆژه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی له زانستی ئه‌ستێره‌ناسیدا کردوه که خۆی ده‌بینێته‌وه له: چاره‌سه‌ری پاردۆکسیهکانی تیۆرییه‌که‌ی کۆبرنیکۆس، وه چه‌سپاندنی له کۆمه‌ڵگای زانستیدا، وه راڤه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له هه‌ساره ناسراوه‌کان (شه‌ش هه‌ساره‌که)، هه‌روه‌ها راڤه‌کردنی دوریهکانیان و زه‌مه‌نه‌کانیان. به‌پێی پرنسیپه‌کانی فیساغۆرسی و مه‌سیحیه‌ت، واته خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵی خوا، دروستکاری بیرکارزانی مه‌زن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ جیبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌رزخوازییه، کبلر وای دانا که تیۆره‌ی فیساغۆرسی که چه‌قی به‌ستوه له‌سه‌ر ته‌نیا بیرۆکه‌ی پێنج به‌رجه‌سته‌یی (ته‌نداری) رێکوپێک. به‌م بیرۆکه‌یه وای بۆچو که توانیوێتی بزانێت که بۆچی دروستکار (خوا) ته‌نیا شه‌ش هه‌ساره‌ی دروستکردوه (عه‌تارد، زهره، زه‌وی، مه‌ریخ، موشته‌ری، زوحه‌ل) وه توانیشی راڤه‌ی دورییه‌کان و زه‌مه‌نه‌کانی هه‌ساره‌کان بکات. هه‌روه‌ها گومانی ئه‌وه‌شی کرد که توانیوێتی راڤه‌ی بیرۆکه‌ی پێکهاتی گه‌ردون بکات به شێوه‌ی سێ کوچکه‌ی پیرۆز.
به‌ڵام کبلر ته‌نیا راڤه‌کردن و چۆنیه‌تی گشتی نه‌به‌خشی، به‌ڵکو به چاودێرییه ئه‌ستێره ناسینه‌کانی هه‌وڵیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی راڤه‌یه‌کی بڕ و چه‌ندێتی له خۆگر. لێره‌شدا ئه‌و نه‌ریته ئهستێرهناسینهی گرته‌به‌ر که باو بو له لای بابلیه‌کان و ئیغریقیه‌کان و عه‌ره‌ب. شه‌یدایی بونی حه‌زی بۆ چاودێرییه ورده‌کان ده‌ڕبڕینێک بو له گیانی سه‌رده‌مدا، سه‌رده‌می شۆڕشی زانستی گه‌وره. به‌ڵام، کاتێک به‌راورد ده‌کرێت له نێوان ئه‌نجامه راڤه‌ییه‌کانی و چاودێرییه ئهستێرهناسینهکانی، به‌و شێوازه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وا ده‌رناچن و جێبه‌جێ نابن. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه هاتبو که به‌ته‌واوه‌تی وردبین نه‌بو بۆ ئه‌و چاودێرییه‌ی که پشتی پێبهستبو. له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی بڕیبوه ئه‌و چاودێرییه نوێیه‌ی که پێشوه‌خت نمونه‌ی نه‌بو له وردبونهوهکانیدا که ئه‌ستێره‌ناسی دانیمارکی، تایکۆ براهه کردبوی. پاش هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر، کبلر توانی بگات به‌و چاودێرییکردنه. وه ده‌ستیکرد به کارکردن له‌سه‌ریان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و حه‌وت دا، به زیره‌کییه تیۆرییه‌کانی و بیرکارییه سه‌رکه‌وتوه‌که‌ی.
له‌م کاته‌دا، کبلر که‌وته سه‌ر سه‌ودایه‌کی تر، سه‌ودای ماددیی بۆشایی (بوار). به پێی ئه‌م بانگه‌شه و سه‌وداسه‌رییه سیسته‌می خۆریی سیسته‌مێکی فیزیاییه پێکهاتوه له ئه‌ستێره‌گه‌لێکی ماددی کارلێکیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به پێی یاسا سروشتیه تونده‌کان. ئه‌م چاره‌سه‌رییه ماددیه بوارگهراییه بۆ سیسته‌می خۆریی یه‌که‌م چاره‌سه‌ر بو له مێژودا. کاتێک که ئه‌م سیسته‌می خۆرییه له پێش کبلردا به سیسته‌مێکی گیانی (خه‌یاڵی) ته‌واو نه‌مر داده‌نرا که ده‌زانرا هیچ کارێلێکێکیان له نێواندا نییه، به‌ڵكو جوڵه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردونه‌وه دێت. و هیچ یاسایه‌کی فیزیایی توند به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێنه‌ده‌کرا، به‌ڵکو ئامرازگه‌لێکی ئه‌ندازیاریی پوخت بون.
ئه‌م چاره‌سه‌رییه نوێیه جۆرێک بو که کبله‌ر خوێنده‌وه‌یه‌کی یه‌که‌م و دوه‌می هه‌بو له جوڵه هه‌ساره‌ییه‌کان و سه‌رنجدان و جاودێریکردنێکی ورد. یاسای یه‌که‌می هه‌ساره‌کان ئه‌وه بو که وایداده‌نا که هه‌ساره‌کان به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه سوڕانه‌وه‌یه‌کی هێلکهییانه (ئههلیلجی)یانه، وه خۆریش یه‌کێک له دو چه‌قه ئههلیلجیهکهیه. ئه‌م یاسایه‌ش شۆڕشێکی گه‌وره بو له مێژوی بیری مرۆڤایه‌تیدا. که بۆ ماوه‌ی دو هه‌زار ساڵ پێش کبلر وا باوبو یان بڕوا وا بو که جوڵه ئاسمانییه‌کان به پێویست له گه‌وره‌ییدا له جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی رێکوپێدایه. به‌ڵام یاسای یه‌که‌می کبلر جه‌ختده‌کاته‌وه که ئه‌م جوڵه‌یه نه رێکوپێکه نه بازنهییشه. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵقوڵاوی وێنایه‌کی ماددیی بۆشاییه (بوار) له سیسته‌می خۆریدا. به‌ڵام یاسای دوه‌می کبلر، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که تێکڕای زه‌مه‌نیی بۆ ئه‌و مه‌یدانه‌ی که هێلی نێوان خۆر هه‌ساره‌کان ده‌یگرێته‌وه جێگیره و ناگۆڕێت. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه یه‌که‌م جار بو له مێژوی بیری مرۆڤایه‌تیدا، وه تیپێکه له تیپه‌کانی یاساگه‌لی سروشتی که ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕۆکی یاساکانی سروشت پێکده‌هێنێت. ئه‌مه‌یش پێی ده‌وترێت یاسای پاراستن، یاسای پاراستنی دوه‌می کبلر، یه‌که‌م یاسای پاراستنه که له مێژودا دۆزراوه‌ته‌وه. که له دواجاردا بو به ده‌ربڕینێکی ئاشکرا له یاسای پاراستنی گۆشه‌ی گه‌وره‌دا، که ئه‌مڕۆ به یاسایه‌کی گه‌ردونی بناغه‌یی داده‌نرێت.
راسته په‌رتوکه مه‌زنه‌که‌ی، که ناونیشانی "زانستی ئه‌ستێره‌ناسی نوێ"ی هه‌ڵگرتوه (1609)، که یاساکانی یه‌که‌م و دوه‌می له خۆگرتوه، که تیایدا به رونی بانگهێشتکردنی ماددیی ماوه‌یی خۆی تیا تۆمارکردوه، نزیکه‌ی به‌تاڵه له ره‌گه‌زه فیساغۆرسییهکان، به‌ڵام به ته‌وژمێک له تێبینی بیرکردنه‌وه و ئاره‌زوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فیساغۆرس له په‌رتوکێکی سه‌ره‌کیدا که له ساڵی 1619 بڵاویکردۆته‌وه، و تیایدا هه‌وڵیداوه له بیری فیساغۆرسیدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، که له په‌رتوکی (مه‌ته‌ڵی گه‌ردونیی،1596) جیای کردۆته‌وه، و یاسای یه‌که‌م و دوه‌می تیا ئاشکراکردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵیداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی و رێکوپێکیهکی میوزیکی له سیسته‌می گه‌ردونیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی که فیساگۆرس له پێشتردا کردبوی. له‌م راستیهشدا کبلر توانی یاسای سێیه‌م له جوڵه‌ی هه‌ساره‌کاندا بدۆزێته‌وه، که زه‌مه‌نی هه‌ساره‌کان گرێ ده‌دات به دوریان له خۆره‌وه. به‌ڵام خاڵی گه‌وهه‌ری لێردا ئه‌وه‌یه که هه‌ردو بانگهێشته ماددییه‌که و فیساغۆرسی هه‌مویان پێکه‌وه له عه‌قڵی کبلردا هیچیان جێگه‌ی ئه‌وی تریان ناگرێته‌وه. به‌ڵکو ئه‌و ناجێگیرییه‌ی نێوانیان سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌و وزه گه‌وره دروستکه‌ره‌ی که کبلر له کاره زانستییه‌که‌یدا دۆزییه‌وه.
ئه‌گه‌ر زیاتر له وێنایه‌کیش هه‌ڵقوڵانی تێڕوانینی ماددیی له گوزاره‌ی "جیهانی ماددی و جوڵه‌دا) ون بوبێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێڕوانینه کۆنه‌کاندا به تێکه‌ڵاوی ده‌رکه‌وت، وه‌ک فیساغۆریی و هرمسیی و لاهوتیی و گیانیی و ئه‌فلاتونیی، وه‌ک له لای کبلر بینیمان. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رکه‌وته‌یه له کۆبرنیکۆس و تۆماس و دغز و جیۆردانو برۆنو و ته‌نانه‌ت له لای غالیلیۆی رابه‌ری نوێی دهقشکێنی پڕۆژه‌ی زانستی نوێ ده‌رکه‌وت.
یه‌که‌م که‌س که گوزاره‌ی "جیهانی ماددی و جوڵه"ی له لا ده‌رکه‌وت به خاوێنی، که به‌تاڵ بو له ره‌گه‌زه‌کانی فیساغۆرسی و ئه‌فلاتونیی و سروشتگه‌رایی و هرمسیی، فه‌یله‌سوف و بیرکارزان و فیزیایی فه‌ره‌نسی گه‌وره، رینیه دیکارت (1596ـ1650) بو. دیکارت به‌و جۆره وێنای گه‌ردونی کرد که بریتیه له درێژبونه‌وه‌یه‌کی ماددی دواینههاتوی جوڵه‌داری پێکهاته و به‌شه‌کانی به پێی یاساکانی هۆکاریی که بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ی گه‌ردونی به هه‌ساره‌کانی و ئه‌ستێره‌کانی و تیشکه‌کانییه‌وه. به‌مه‌ش، ده‌توانین بڵێین دیکارت ئه‌و که‌سه بو که ده‌قی پڕۆژه‌ی ماددیی نوێی شکاند و داهێنه‌ری گوزاره‌ی "جیهانی ماددی و جوڵه"بو. و فیزیاناسی ئینگلیزی، ئیسحاق نیوتن (1642ـ1727)، ئه‌مه‌ی کرد به بناغه‌یه‌کی شیاو بۆ جیهانی سروشتی و به زیادکردن چه‌مکی بۆشایی و چه‌مکی کار له دوره‌وه، وه جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر چه‌مکی تۆپه‌ڵ "block" له‌سه‌ر حسابی چه‌مکی قه‌به‌یی"Size" دیکارتی. گه‌ردونه‌که‌ی نیوتن بریتی بو له شوێنێکی ره‌ها و دوایینههاتوی بزۆک له بۆشاییهکهیدا و هه‌ڵگری ته‌نۆکگه‌لێکی زۆر (ئه‌و خاڵانه‌ی که هه‌ڵگری قه‌واره‌کان)ی کارلێک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا یان له دوروهڕا یان به پێکدادان، له زه‌مه‌نێکی ره‌ها و هه‌میشه‌ییدا. و ئه‌م کارلێکانه‌ش بناغه‌ی ده‌رکه‌وته گه‌ردونیه‌کان و گۆڕانکارییه‌کانن.
به‌ڵام، چۆن بۆ دیکارت گونجا که ئه‌م بازده ترسێنه‌رانه بهاوێت له مێژوی بیردا؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نامیلکه‌کانی تردا باس ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: حوار مته‌مه‌دن