له‌ میدیاکانه‌وه‌                               
دیپلۆماسی نوێی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌دا

فه‌رهاد کلینی

له‌ فارسییه‌وه‌: سبه‌ی
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ سه‌رنجدانه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ تێیکه‌وتوه‌ روبه‌ڕوی دابه‌زینی پێگه‌که‌ی بوه‌ته‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هاوکات بونی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوری بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و که‌سانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا پێناسه‌یه‌کی نوێ له‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نیشان به‌ده‌ن، ئه‌وان ئه‌م سیاسه‌ته‌ رێکخراوه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی جۆرێک له‌ کارامه‌یی نوێی دیپلۆماسی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ له‌ سه‌رده‌می رۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ستی پێکردوه‌.

به‌پێی ئه‌م نمونه‌ نوێیه‌ ئاگاداری ره‌فتارێکی یاسای ئه‌مه‌ریکای ده‌بینه‌وه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌رپرسیاریه‌تی هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ ناوچه‌که‌دا به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ پرسی سه‌ربازی و ئاسایشیدا فراونتر بکات، ئه‌م ئاماژه‌یه‌ له‌ گرێبه‌ستی درێژماوه‌یی و ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانستان به‌دی ده‌کرێت که‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی جدی‌ ده‌دات که‌ به‌هه‌ر جۆرێک بوبێت له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستانه‌وه‌ ده‌نگی پێبدرێت.

هاوکات ئه‌مه‌ریکا به‌دوای ره‌هه‌ند و شێوازێکی رێکخستنی سه‌ربازی نوێیه‌‌ له‌ ناوچه‌که‌دا. ئه‌م شێوازه‌ نوێیه‌ له‌ ئه‌فغانستاندا به‌ ته‌واوه‌تی ئاشکرا و رونه‌ و سه‌باره‌ت به‌ عێراقیش ئه‌و ره‌فتاره‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌خۆی پیشان ده‌دات ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات شێواز و هه‌وڵ و کرداره‌کانی به‌ بنه‌مایی بکات، چون زیاتر له‌ هه‌رشتێکی دیکه‌ جه‌خت له‌ ره‌هه‌ندی یاسایی ده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ریکییه‌کان هاوئاهه‌نگ بونیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌ گرنگ ده‌زانن، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌تایبه‌ت به‌ سه‌رنجدانه‌ گۆڕانکاریه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی راپه‌ڕینی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا هاتۆته‌ ئاراوه‌ زیاتر بوه‌ته‌ جێگای سه‌رنج. گه‌لانی ناوچه‌که‌ به‌دوای که‌رامه‌ت و بونیاتنانه‌وه‌ی داهاتوی خۆیانه‌وه‌ن، له‌م باروده‌خه‌دا ئه‌مه‌ریکا ناچاره‌ به‌ شێوازێکی نوێ به‌دوای واتای پێکهێنانه‌وی حکومه‌ته‌کان بکه‌وێت، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ لیبیادا به‌دی ده‌کرێت. ئه‌و پێداگریه‌ی که‌ له‌ پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی میسر هه‌یه‌ و هه‌وڵه‌ ئاڵۆزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ یه‌مه‌ن ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا.

ره‌فتاری ئه‌مه‌ریکا له‌ چوارچێوه‌ی ره‌فتاری سه‌ربازی دولایه‌نه‌ی ناوچه‌که‌ و لێکچواندنی ئه‌م پێکهاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ تواناکانی ناتۆ له‌ ناوچه‌که‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه، نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م ئاکاره‌ له‌ بابه‌تی جێگیر کردنی قه‌ڵغانی دژه‌ موشه‌کی له‌ تورکیا که‌ پاش پلانی دانانی ئه‌سته‌مبوڵ بۆ سنوری عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ، واتای زیاتربونی پێگه‌ی تورکیایه‌، ئامانج له‌م هه‌وڵانه‌ مانه‌وه‌ و دروستکردنی سنوره‌ سه‌ربازییه‌ نوێکانه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و شێوه‌یه‌ک له‌ به‌رپێگرتنی نوێ و کێبڕکێی سیستمێک بۆ دۆخی داهاتو له‌ ناوچه‌که‌دا وێنا ده‌کات، ئه‌مه‌ریکا ره‌چاوی‌ ئه‌م به‌رپێگرتنه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر کێبڕکێکارانی ناوچه‌که‌ وجیهانیش ده‌کات.

ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ له‌م دوایانه‌دا نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی سه‌باره‌ت به‌ کڕێنی 18 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری (ئێف 16) بۆ ئه‌م وڵاته‌ ئیمزا کران ئاماژه‌یه‌ بۆ گۆڕانی رێکخستنه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌دا. ئه‌مه‌ریکا به‌م گرێبه‌ستانه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ زیادتکردنی خولی راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی له‌ عێراقدا جێ پێی خۆی و په‌یوه‌ستبونی نوێی سه‌ربازی عێراق به‌ ئه‌مه‌ریکا بپارێزێت، ئه‌وان راهێنانی فرۆکه‌وانه‌کانیان ده‌مێکه‌ ده‌ستپێکردوه‌ و ده‌توانرێت بوترێت که‌ شێواز و نه‌ریتی سه‌ربازی عێراقی نوێ ته‌واو جیاوازده‌بێت‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌دام حسێن.

به‌ سه‌رنجدانه‌ ئه‌م بابه‌ت و ره‌فتارانه‌ ده‌توانرێت بوترێت که‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌مڕۆدا به‌ گشت توانایه‌کیانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌نگاو ده‌نێن و به‌پێی پێویستی په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێکی نه‌ریتی و باو نین و ئاراسته‌ی ئه‌وان چاره‌نوسێکی باش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌هێنێته‌ ئاراوه. ئه‌م شێواز وبه‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تێڕوانینی رابردو که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای بازنه‌ی قه‌یرانی دییپلۆماسی سه‌ربازی هه‌نگاوی ده‌نا جیاوازه، ئه‌وان به‌دوای پێناسه‌ی دیپلۆماسی سه‌ربازی خۆیانن له‌ چوارچێوه‌ی جۆرێک تۆڕی سه‌ربازی نوێ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شێوازیک له‌ بارودۆخی هاوکاری ستراتیژیک له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ناوچه‌ی پێکدێت، ئه‌م ئاراسته‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینی جۆری چه‌ک له‌ ناوچه‌که‌ و دروستکردنی پێگه‌ی سه‌ربازی و به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌کان له‌ سنوری باکوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای ئاسیادایه‌.

له‌م روه‌وه‌ ده‌توانرێت بوترێت که‌ ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تێکی چه‌ند لایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات تا تێڕوانینی خۆی له‌ بابه‌ت هێز و ئاسایش وبه‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی له‌ ئاراسته‌یه‌کدا به‌دی بکات.

سه‌رچاوه‌: دیپلۆماسی ئێرانی

Thursday, September 29, 2011
    Print     Send this link     Add to favorites


Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ