له‌ میدیاکانه‌وه‌                               
سارکۆزی گۆڕه‌پان راده‌ستی چه‌په‌کان ده‌کات

پیرۆز ئیزه‌دی

له‌ فارسییه‌وه‌: سبه‌ی

ئه‌گه‌ر لێکبڵاوبونی ده‌نگه‌کان له‌ نێوان سۆسیالیسته‌کاندا که‌م و یه‌کگرتوییان بپارێزرێت، چه‌په‌کان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا ده‌بن.
له‌کاتێکدا له‌‌م رۆژانه‌دا سۆسیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسا سه‌رمه‌ستی به‌ده‌ستهێنانی کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌م وڵاته‌ن که‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئاماده‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌ریه‌که‌یان دروشمێکی تایبه‌تی له‌ پڕۆپاگه‌نده‌کانیدا گونجاندوه‌. خاتو "رۆیاڵ" باسی داخستنی وێستگه‌ ئه‌تۆمیه‌کانی فه‌ره‌نسا ده‌کات، "فڕانسۆ ئۆلاند" باسی پلانه‌ ئابوریه‌کان و ئه‌وانی دیکه‌ هه‌ریه‌که‌ دروشمێکی تایبه‌تیان هه‌یه. ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی زیاتر هیوای به‌خشیوه‌ته‌‌ سۆسیالیسته‌کان سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان بو له‌ مسۆگه‌رکردنی کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پیراندا. ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنی سۆسیالیسته‌کان بوه‌ له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی دوای مێژوی هاوچه‌رخی فه‌ڕه‌نسا. سه‌رکه‌وتنی چه‌په‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ته‌نیا ماوه‌ی 7 مانگ ماوه‌ بۆ ده‌ستپێکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، ده‌توانێت زه‌نگێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ بێت بۆ پارتی فه‌رمانڕه‌وا و "سارکۆزی".

پێوسته‌ بوترێت که‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا 248 کورسی هه‌یه‌ و سیناتۆره‌کانی له‌ هه‌ڵبژاردنێکی ناڕاسته‌وخۆدا له‌ لایه‌ن 71 هه‌زار نوێنه‌ری ناوچه‌یی بۆ خولێکی 6 ساڵه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌نجومونی پیران له‌ ده‌نگدان به‌ یاسا و په‌یماننامه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌رچاوی هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی نیه‌، له‌ حاڵێکدا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ده‌توانێت حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ سۆسیالیسته‌کان له‌م دواییانه‌دا و له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورادا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێنابو، توانیان ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌سته‌وه‌‌ بگرن. له‌ حاڵێکدا له‌ رابردودا شوراکان له‌ده‌ست محافزکاراندا بوه‌ و سۆسیالیسته‌کان تا چه‌ند ده‌یه‌ که‌مینه‌ی ناو ئه‌نجومه‌ن بون. ته‌نانه‌ت له‌ دو خولی سه‌رۆک کۆماری "فڕانسوا میته‌ران"ی سۆسیالیستدا، ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ست راستڕه‌وه‌کانه‌وه‌ بوه‌، هه‌ر به‌مهۆیه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنانی کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ ماوه‌ی ئه‌م داوییانه‌دا و له‌لایه‌ن سۆسیالیسته‌کانه‌وه‌ له‌کاتێکدا که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ماوه‌ی کۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسا رویداوه‌ بایه‌خێکی زۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ لایه‌نی راستڕه‌وه‌کان هیوایان وابو له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ سه‌رنجدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ که‌سانێک هه‌ڵبژێردراون که‌ زۆر پابه‌ندی سیستمی حیزبی نه‌بن له‌ نێوان کاندیده‌کانی رابردوی پارت راست، دوباره‌ که‌سێکی "راست" بخه‌نه‌ سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ڵام ئه‌مه‌ روینه‌دا و له‌ کۆتاییدا " ژان-پیربل "ی سۆسیالیست سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌دستهێنا.

پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار روبه‌ڕوی روداوێک ببێته‌وه‌ ته‌نیا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌ که‌ گه‌ره‌نتی سه‌رۆ کۆماری له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

ره‌نگه‌ هۆکاری سه‌رکه‌وتنی چه‌په‌کان و شکستی راسته‌کان بۆ قه‌یرانی ئابوری و کارنامه‌ی سارکۆزی له‌ کۆنتڕۆڵیدا بگه‌ڕێته‌وه‌. ئاستی بێکاری له ‌فه‌ره‌نسادا به‌رزه‌. توانای کڕینی خه‌ڵک به‌رز نه‌بوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بۆ قه‌ره‌بوی کورتهێنانی بودجه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی که‌رتی گشتی که‌م کردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی گوشار له‌سه‌ر خه‌ڵک و چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌رز بوه‌ته‌وه‌ و حکومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی پۆسته‌ حکومییه‌کان. کۆی ئه‌مانه‌ و قه‌یرانی یۆرۆ بوه‌ته‌ هۆی زیادبونی ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوان چینه‌کانی خه‌ڵک و که‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ سارکۆزی.

راپرسیه‌کان ئاماژه‌ن که‌ گشت ئه‌م قه‌یرانانه‌ له‌ شانسی سارکۆزی بۆ سه‌رۆک کۆماری داهاتو که‌م کردوه‌ و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ له‌ ئارادایه‌ که‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتودا سۆسیالیسته‌کان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. به‌ڵام کێشه‌که‌ لێره‌دایه‌ که‌ له‌ئێستادا له‌نێوان سۆسیالیسته‌کاندا لێکترازان و جیاوازی زۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م کێشانه‌ش زه‌ربه‌یه‌ک له‌ توانا و یه‌کگرتویی ئه‌وان نه‌بێت و روداێکی چاوه‌ێوان نه‌کراو روبه‌ڕویان نه‌بێته‌وه‌ چه‌په‌کان براوه‌ی داهاتوی فه‌ره‌نسا ده‌بن.

سه‌رچاوه‌؛ خه‌به‌رئۆنلاین 

Thursday, October 6, 2011
    Print     Send this link     Add to favorites


Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ