له‌ میدیاکانه‌وه‌                               
ده‌ستوری نوێی توركیا ‌و كێشه‌ی كورد

موراد یه‌كتین

له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: عه‌بدول محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

توركیا له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌، ده‌ست به‌ وه‌رزێكی په‌رله‌مانی نوێ ده‌كات، به‌ ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ بۆ نوسینه‌وه‌ی  ده‌ستورێكی نوێ بۆ وڵات، له‌و میانه‌یه‌شدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ مه‌كدۆنیا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، خوازیاره‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2012 كۆتایی به‌و كاره‌ بهێنرێت.

پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا هه‌رگیز راینه‌گه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌ستوری نوێ پێویسته‌ یه‌كێك بێت له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی‌ حوزه‌یرانی رابردوه‌وه‌ پێكهات، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكه‌ بنه‌مای كێشه‌ی توركیا بێت، پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كه‌ بریتین له‌ پارتی گه‌لی كۆماری دیموكراتی ئیشتراكی ‌و پارتی نه‌ته‌وه‌یی راستڕه‌و و پارتی ئاشتی ‌و دیموكراسی، تا ئه‌م ساته‌ش پابه‌ندن به‌ به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ری سوربون و به‌ باڵایاندا هه‌ڵداوه‌.

ده‌ستوری نوێ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ده‌ستوری توركیا كه‌ بارودۆخه‌ نائاساییه‌كانی وه‌ك شه‌ڕ و شۆڕش ‌و كوده‌تا سه‌ربازیه‌كاندا نه‌نوسرابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی ده‌بێت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستورانه‌ بێت كه‌ له‌ ساڵه‌كانی 1876‌و 1908‌و 1924‌و 1980دا نوسراونه‌ته‌وه‌.

دیاره‌ به‌ته‌نها كێشه‌ی كوردیش نیه‌ كه‌ هه‌ژمونی كردبێت به‌سه‌ر ده‌ستوری نوێدا، به‌ڵكو هه‌ژمونی سیاسی له‌سه‌ر سوپا و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردن ‌و دادوه‌ری ‌و بنه‌مایه‌كی یاسایی پێشكه‌تو بۆ ئابوری ‌و په‌یڕه‌و و ئاراسته‌ی ئێستا به‌سه‌ر تاكه‌كانه‌وه‌ نه‌ك ده‌وڵه‌ته‌وه‌، به‌شێك ده‌بن له‌و مه‌سه‌لانه‌ی تر كه‌به‌های خۆیان ده‌بێت له‌ ده‌ستوری نوێدا.

به‌ڵام بێگومان كێشه‌ی كورد یه‌كێك ده‌بێت له‌ هه‌ره‌ مه‌سه‌له‌ گرنگه‌كانی تر، به‌و پێیه‌ی زامنی ئاشتیه‌ له‌ وڵاتدا بۆ تاكه‌كانی توركیا دوای 30 ساڵ له‌ كوشتاری نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و پارتی كرێكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراو.

دیاره‌ ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان (كه‌ بۆ سێ خولی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت)، رێچكه‌ و په‌یڕه‌وێكی جیاوازی گرۆته‌ به‌ر سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی كورد، كه‌ ده‌بینرێت ده‌ستی كردوه‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ سه‌ركرده‌ی زیندانیكراو، كه‌ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ رێگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری (میت)ی وڵاته‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كیش له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان.

له‌وانه‌یه‌ لێره‌دا شوێنی تێبینی ‌و سه‌رنجێكی گرنگ هه‌بێت، به‌ تایبه‌ت كاتێك تۆمارێكی ده‌نگی ده‌رباره‌ی ئه‌و وتوێژه‌ نێهنیانه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه‌، پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن پرسیاری هۆكاری ده‌سپێكردنی ئه‌و وتوێژانه‌یان نه‌كرد له‌گه‌ڵ گروپێكی تیرۆریستی قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ڵكو پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد كه‌ بۆچی ئه‌ردوغان درۆی له‌گه‌ڵ كردون، كاتێك پروپاگه‌نده‌ی سازدانی ئه‌وجۆره‌ وتوێژانه‌ بڵاوبۆوه‌.

ئه‌و بێده‌نگیه‌ ئه‌و راستیه‌ی ده‌رخست كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی توركی ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورده‌وه‌ ئه‌و فواره‌ی خوێنه‌ بوه‌ستێنێت، كه‌زه‌ویه‌ به‌ پیته‌كه‌ی له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.
به‌ڵام پارتی كرێكارانی كوردستان پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ده‌كات له‌ میانه‌ی یه‌كێك له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ بێ ئه‌نجامه‌كانیه‌وه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بونی گفتوگۆ ‌و دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی كرده‌وه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كانی خۆی نه‌وه‌ستاندوه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ش كرده‌وه‌كانی خۆی كه‌سانی مه‌ده‌نیشی گرۆته‌وه‌.

دواتر پراتی ئاشتی ‌و دیموكراسی ره‌تیانكرده‌وه‌ سوێندی یاسایی بخۆن ‌و داوای مه‌رجی پێشوه‌ختیان كرد ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد، به‌ر له‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات له‌سه‌ر ده‌ستور، به‌ تایبه‌ت له‌ كاتێكدا پارتی كرێكارانی كوردستان (كه‌ به‌شدارێكه‌ له‌ بنكه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌و پارته‌دا) روبه‌ڕوی په‌رچه‌كرداری كۆمه‌ڵگه‌ بوه‌وه‌ كه‌به‌شێكیان له‌وانه‌بون كه‌ پشتیوانیان له‌ پارته‌كه‌ ده‌كرد.

پارتی ئاشتی ‌و دیموكراسی ناچار ده‌بێت مل بۆ فشاره‌كانی رای گشتی بدات ‌و پلان ده‌بنێت بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جگه‌ له‌وه‌ش پێشوازی ‌و كۆبونه‌وه‌ی عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارته‌ سیاسیه‌كان، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ رێگا به‌ره‌و ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی نوێ له‌ توركیادا ده‌كرێته‌وه‌، به‌وه‌ش ده‌بێته‌ لابه‌ری ئه‌و رێگریانه‌ی داهاتو كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆكاری تێكدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

*به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حوره‌یت ده‌یلی نیوز)ی توركیا.

سه‌رچاوه‌: شه‌رقلئه‌وسه‌ت

Saturday, October 8, 2011
    Print     Send this link     Add to favorites


Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ