له عه‌ره‌بیه‌وه: عه‌بدول محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینه‌رنێت له مانگی رابردودا تۆمارێكی ده‌نگی نهێنیان بڵاوكرده‌وه، كه ده‌ڵێن گوایه له ئۆسلۆ له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و (هاكان فیدان) سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌وڵگری توركیادا ئه‌نجامدراوه، كه‌تیایدا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی رێگه‌چاره‌كانی كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه له توركیادا.
ئه‌وتۆماره ده‌نگیه ده‌ریده‌خات كه ئه‌و دیدراو گفتوگۆیانه له ساڵی 2010وه ده‌ستی پێكردوه.
سه‌رچاوه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان رایانگه‌یاند، هه‌ردولا رێكه‌وتون له‌سه‌ر ره‌شنوسی هاوبه‌ش كه خاڵی بنه‌ڕه‌تی له‌خۆ بگرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد‌و به‌رزربكرێته‌وه بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و عه‌بدوڵا ئۆج ئالان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، یاخود موراد قه‌ره‌یه‌لانی جێگری كه‌له ئێستادا له‌ناوچه‌كانی باكوری عێراقه.
به‌ڵام سه‌رچاوه حكومیه‌كان بونی ئه‌و جۆره ره‌شنوسانه‌یان به‌درۆخسته‌وه‌و رایانگه‌یاند له قۆناغه‌كانی دوایدا په‌كه‌كه له‌و گفتوگۆیانه پاشه‌كشه‌ی كردوه.
ئۆچ ئالان سه‌ركرده‌ی كورد كه‌له ساڵی 1999وه له زیندانی توركیادایه، له مانگی ئایاری رابردودا هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی كرد له توركیا، گه‌ر بێت‌و حكومه‌ت له سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكانی گه‌لی كورد، ئاماژه‌ی به‌و دیدارانه‌ش كرد كه به بڕیاری هه‌ردولا ئه‌نجامدراوه‌و سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورد له خۆده‌گرێت.
هێزی (كوردستانی)
ئۆچ ئالان پابه‌ند بو له هه‌ڕه‌شه‌كانیه‌وه، به‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی ده‌ستیان به‌هێرشكرده‌وه، كه له‌و ماوه‌یه‌ی رابردودا زیاتر له 100 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا كوژران.
ئه‌و هێرشانه بونه هۆی دوباره ئاڵۆزكردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی‌و شه‌قامی ناوخۆیی له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌تایبه‌ت كاتێك دادگاكانی توركیا ره‌تیانكرده‌وه ئه‌و 6 په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له زیندان ئازاد بكه‌ن، كه هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر لیستی سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرابون.
سوپای توركیاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ستایه‌وه به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی وشكانی بۆسه‌ر باره‌گانی پارتی كرێكارانی كوردستان له باكوری عێراق، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره ئه‌منیه‌كان ده‌ستیانكرد به هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی بۆ ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌زۆرێك له شاره‌كانی توركیادا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی ( باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌شی گرته‌وه).
هه‌مو ئه‌و رێوشوێنانه نه‌یانتوانی رێگری بكه‌ن له 30 كه‌سایه‌تی له‌سه‌ركرده‌كانی پارته‌كه كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو په‌ر له‌مانی توركیا، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی ته‌موزی رابردوه‌وه بڕیاریاندابو به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌شیان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه گوایه به‌ڵێنیان له سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌رگرتوه بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌ی كێشه‌ی كوردله چوارچێوه‌ی ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه هه‌ردولا له‌سه‌ر پێكهاتون، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت په‌رله‌مان وتوێژی له‌سه‌ر بكات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دانپێدانانی ناسنامه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری له توركیا‌و ئازادكردنی ئۆچ ئالان‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه زیندانیكراوه‌كانی په‌كه‌كه له زیندانه‌كانی توركیادا.
چاره‌سه‌ری سیاسی
ئه‌ردۆغان لای خۆیه‌وه وایده‌بینێت كه گفتوگۆی سیاسی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منیه‌كان، له‌كاتێكدا خودی ئه‌ردۆغان ره‌تیده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌ردۆغانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به دانیشتن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ، به پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه تیرۆر هیچ كام له ئامانجه‌كانی شوێنكه‌وتوانیشی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
پارتی كرێكارانی كوردستان به درێژای 30 ساڵی رابردو له تێكۆشانی چه‌كداری خۆی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی به‌رجه‌سته‌كردوه، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به ( تیرۆریست) ناوده‌برێت.
ده‌وڵه‌تی توركیا له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌سپێكردنی كاری چه‌كداری له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بوه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی به‌خت یاوه‌ری بێت له‌و كاره‌یدا، دیاره ئه‌وه‌ش له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك له‌وانه: هۆكاری هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆیی، په‌كه‌كه توانی سه‌ركه‌تو بێت له‌به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێز، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، به‌شێوه‌یه‌ك كه 3 ملیۆن ده‌نگده‌ری كورد ده‌نگیاندا به پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، كه وای له‌و پارته‌كرد داوای مافی ئۆتۆنۆمی بكات، دیاره كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی سوپا‌و هێزه نه‌ته‌وه‌په‌رسته ته‌قلیدیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، كه ئه‌ردۆغان له هه‌وڵی رازیكردن‌و وه‌دیهێنانی نه‌رمیه‌كه بۆ په‌رچه‌كرداری ئه‌و هه‌وڵه له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كوردا.
ئه‌ردۆغان له هاوینی 2005دا به‌ڵێنیدا به چاره‌سه‌ركردنی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی بێ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌ركه‌تو بێت، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی ره‌گوڕیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌قلیدی كه هه‌مو هاوڵاتیه‌كی توركی پێ جیاده‌كرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر تێڕوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی باش له رۆشنبیره‌كانی توركه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێ، ئه‌وانه به‌رده‌وام حكومه‌ت هانده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به هۆیه‌وه زیاتر له 40 هه‌زار قوربانی و نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلاری له پێناودا خه‌رجكردوه.
به‌ڵام دیاره هه‌ر ئه‌وه‌ش بو كه ئه‌ردۆغان به شێوازێكی نوێ بیربكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، كه پێیوایه چاره‌سه‌ركردنی له‌چوارچێوه‌ی برایه‌تی ئیسلامی‌دا شتێكی ئه‌سته‌م نییه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كه پاڵی ناوه به ئه‌ردۆغانه‌وه كه پلان‌و نه‌خشه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد دابنێ له‌ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تیدا به هه‌مان شێوه، به‌تایبه‌ت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ئه‌ردۆغان ورده‌كاری سیاسه‌تی توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا‌و رژێمه‌كه‌ی ئاشكرابكات.
له زۆر كات و ساتدا و له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كانی ناخۆی سوریاوه به‌ر له شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه (سیاسه‌ته‌كانی ئه‌سه‌د بونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ به‌پاركردنی جه‌نگێكی تایه‌فی له سوریا و ناوچه‌كه‌دا).
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد
زۆرێك پێیانوایه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و جه‌نگه په‌رچه‌كرداری هه‌بێت له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له سوریا‌و توركیا، به‌شێوه‌یه‌ك كه پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا كه خاوه‌نی نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداره، كه‌به‌لای كه‌مه‌وه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیان له كوردانی سوریایه، هێنده‌ش له كوردانی ئێران له رێكخراویك به‌ناوی پژاك له‌خۆ ده‌گرێت، كه له‌دژی ئێران ده‌جه‌نگن.
ئه‌و هاوكێشه قورسه‌یه كه وه‌ك هه‌ندێ له چاودێرانی سیاسی بۆی ده‌چن، وای له ئه‌ردۆغان كردوه به شێوازێكی هه‌رێمایه‌تی بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردبكاته‌وه له‌ژێری چه‌تری توركیادا، واته پێشكه‌شكردنی نمونه‌ی توركی بۆ (به‌هاری عه‌ره‌بی).
ئامانج له‌م شێواز‌و بیركردنه‌وه‌یه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده له توركیا له چوارچێوه‌ی حكومێكی ئۆتۆنۆمی، یاخود فیدراڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فیدراڵیه‌تی كورد له عێراق، كه پێشتر توركۆت ئۆزال سه‌رۆكی پێشوتری توركیا به گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1991دا نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتبو كه بیخاته‌سه‌ر توركیا، له‌وكاته‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا پێی زانی‌و ئۆزالی ناچاركرد كه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌ندێك له ئێستادا بارودۆخی توركیا به‌سه‌رده‌می ئۆزاڵ به‌راورد ده‌كه‌ن، كه به‌ر له 2 مانگ سه‌رۆك ئه‌ركان‌و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا به‌هۆی دژایه‌تی‌و نیگه‌رانیه‌كانیان له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان ناچار ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ بابه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئێران له كێشه‌ی سیستمی قه‌ڵغانی موشه‌كیدا له توركیا.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: پایته‌خته ته‌قلیدیه‌كانی ئه‌وروپا چۆن گلۆپی سه‌وز بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ڵده‌كه‌ن تا هه‌نگاوی یه‌كه‌می (عوسمانیانه) بنێت له‌سه‌ر رێگای فراوانكردنی جوگرافیای كوردی، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێكی هاوشێوه نرا به ئاراسته‌ی فراوانكردنی بیری به‌هاری عه‌ره‌بی له میانه‌ی ئه‌گه‌ری گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئیسلامیه میانه‌ڕه‌وه‌كان له‌و پایته‌خته عه‌ره‌بیانه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی پایته‌خته خۆئاواییه‌كان، ئه‌وروپیه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن نمونه‌ی دیموكراسی ئیسلامی- عیلمانی له توركیا، كه له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ربه‌ركانێ‌و رێگریه‌كی به‌هێز ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگه‌له‌سه‌ر رێگه‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراسی له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
به‌ڵام بێئه‌وه‌ی بزانرێت كه ئه‌و پایته‌ختانه چۆن سه‌یری تاقیكردنه‌وه‌وچاره‌سه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نمونه‌یی كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی به‌رله‌وه‌ی یادی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر پێ بنێته یادی سه‌د ساڵه‌ی خۆیه‌وه كه‌له‌ساڵی 1920دا ده‌ركراوه، ده‌قی په‌یمانه‌كه ئاماژه به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی‌و ئه‌رمه‌نی ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی