له عه‌ره‌بیه: عه‌بدول محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ئه‌وكه‌سانه‌ی گومانیان ده‌كرد له شۆڕشی سوریا به‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن ناتوانێ ریزه‌كانی خۆیان یه‌كبخه‌ن، به‌ڵگه‌یان به دواكه‌وتنی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌و دوری نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و كورد ده‌هێنایه‌وه، به‌ڵام رژێمی سوریا توانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر ریزی سوریه‌كان یه‌كبخات.
ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌به‌ر هه‌ندێك (كه ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تیشیان تێدا بو) گومانیان له حه‌زو خواستی كورده‌كانی سوریا ده‌كرد ده‌رباره‌ی شۆڕش‌و رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌هه‌مان شێوه گومانیان هه‌بو له رۆڵی شاری حه‌ڵه‌ب له شۆڕشه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه مادامه‌كی حه‌ڵه‌ب و دیمه‌شق به‌شداری نه‌كردوه، كه‌واته رژێمی سوریا سه‌لامه‌ته، به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌و گومانانو لێكدانه‌وانه‌ی لای هه‌موان ره‌وانده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان به‌شداریكردن له یه‌كخستنی ریزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هاته‌پێشه‌وه، به‌ڵكو وایلێكردن كه به‌شداربن له خوێنی یه‌كتردا، دوانمونهش تیرۆكردنی مشعه‌ل تهمو سه‌ركرده‌ی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بو، كه تیرۆركردنی مانای ئه‌وه‌ی دابه‌ده‌سته‌وه كه رژێمی سوریا كورده‌كانی سوریای ناچار كرد به‌شداری سه‌رجه‌م شۆڕشگێره سوریه‌كان بن، گه‌ر نه‌شیانه‌وێت، دیارهئهوه به‌مانای ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له‌مه‌سه‌له‌ی سیاسی زۆر ئاڵۆز.
جگه‌له‌وه‌ش تیرۆكردنی تهمو به ته‌نها جوڵاندنی كورده‌كان نییه، به‌ڵكو به‌مانای ئه‌وه‌یه كه شاری حه‌له‌ب له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن له وه‌به‌ر باسمان كرد، كه جۆرێك لهكوڵانو جۆشسهندنی تێدا هه‌ست پێده‌كرێت.
تیرۆركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كورد به خاڵێكی وه‌چه‌رخان داده‌نرێت له شۆڕشی سوریادا، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش وه‌ك دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ریاز سه‌یف كه‌سایه‌تی دیاری سوریا وایه، كه هه‌مولایه‌ك یادی ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن باس له تیرۆركردنی تهمو ده‌كرێت.
له ئێستادا رژێمی سوریا به پلان و نهخشیه 2 كارده‌كات، كهبهپلانی لهناوبردنو تیرۆكردنی سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ناسراوه، دوای ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له سه‌پاندنی تێڕوانینی ئه‌منی به‌سه‌ر وڵات‌و هاوڵاتیاندا.
ئه‌مڕۆ ئهئاشكرایی هه‌ست ده‌كرێت كه رژێمی ئه‌سه‌د ژیری خۆی له‌ده‌ستداوه به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له ئه‌سته‌نبوڵ، كه هێدی هێدی با دیاریكراویش بێت خهریكهدانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست دێنێت.
دیاره له‌وه‌به‌ریش هه‌رئه‌و ئه‌نجومه‌نانه بون كه بونه سه‌ره‌تایه‌كی شوم‌و به‌دبه‌ختییش بۆ رژێمی سه‌دام حسێن، هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه رژێمه‌كه‌ی موعمه‌ر قه‌زافی له‌سه‌ر كارلابرا، بۆیه پێده‌چێت به‌و هۆكارانه‌وه هه‌ست به چڕكردنهوهیهك ده‌كه‌ین له پرۆسه‌كانی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی‌و ره‌مزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا.
له‌ڕاستیدا ئه‌و كرده‌وانه نابێته‌هۆی سه‌ركوتكردنی شۆرشی سوریا، به‌ڵكو ریزه‌كانی یه‌كده‌خات، هه‌روه‌ك چۆن شه‌قامی له‌دوای خۆیه‌وه یه‌كخستوه.
بۆیه هه‌ڵه‌كانی رژێمی سوریا لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا یهدهخات به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رو حه‌زی هه‌مو ئهوكهسانهوهیه كه حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و رژێمه سه‌ركوتكه‌ره له‌ناو بچێت‌و بڕوات.
ئه‌وه‌تا بۆ نمونه ئێستا گوێمان لهڕوسهكان ده‌بێت، كه خاوه‌نی دوڕویهكی زۆر سیاسی ئاشكران، به‌ئه‌سه‌د ده‌ڵێن پێویست چاكسازی بكات یان ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، ته‌نات دوای به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌دژی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئیدانه‌كردنی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌شێوه‌یه‌ك كه چیتر بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ به‌رگری كردن له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، كه‌بۆته له هه‌ره دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی خودی خۆشی، نه‌ك خۆرئاوا‌و ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت شۆڕشگێڕه سوریه‌كان، بۆیه هه‌ركه‌سێك ئه‌و هه‌ڵانه دوپاتبكاتهوه ناتوانێت له ده‌سه‌ڵاتدا به‌رده‌وام بێت باههرچیهك بكات.
هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه تیرۆكردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كورد بوه كارتێكی به‌هێز به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه، به هه‌مو رهنگهكانیهوه، هه‌روه‌ها كارتێكی به‌هێز بو بۆ توركه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، كه به ههموشێوهیهك روبه‌ڕوی ههوڵو ته‌ڵه‌كه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌بنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر جوڵاندنی هه‌ندێ لایه‌نی كوردی له‌دژیان.
له‌دوای تیرۆركردنی مشعه‌ل تهمو سه‌ركرده‌ی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ كام له كورده‌كانی سوریا ناتوانن ببنه هاوپه‌یمانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خۆیان به بێلایه‌ن ده‌زانن، هه‌ڵه‌كانی رژێمی سوریا ته‌نانه‌ت شێتیش وا لێده‌كات كه هه‌نگاوی عه‌قڵانی بنێت، بۆیه ئه‌مڕۆ سوریه‌كان به هه‌مو ره‌نگ و سهنگیانهوه به خوێن به‌شدارن له‌گه‌ڵ یه‌كدا كه‌به‌ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د له‌سوریا ده‌ڕژێنرێت.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت