له‌ میدیاکانه‌وه‌                               
نه‌خێر، سوریا عێراق توشی شه‌ڕ ناكات

ئه‌یمه‌ن جه‌واد ته‌میمی

له‌ ئیگلیزییه‌وه‌: كاروان حه‌یده‌ری
حكومه‌تی عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ په‌شێویه‌كانی سوریا به‌م دواییانه‌ پشتیوانی خۆی بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا وه‌ستاندوه‌. هه‌رچه‌نده‌، ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ زۆرێك له‌ شیعه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ ترسیان له‌ ده‌ره‌نجامه‌ پێشبینی كراوه‌كانی روخانی رژێمی زاڵبوی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ دیمه‌شق هه‌یه‌.

به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، ترسی شیعه‌ له‌ سوننه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا بگرنه‌ده‌ست و سوننه‌كان هان بده‌ن و توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆ له‌ عێراقدا به‌رپا بكه‌ن. هه‌روه‌كو یه‌كێك له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ شیعه‌كان، كه‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات بۆ رۆیته‌رز وتی: "گۆڕان له‌ سوریا ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ بۆ عێراق، سونه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر به‌شی خۆراوای وڵاتدا ده‌گرن"، به‌ڵام ئایا ئه‌م شتانه‌ پاساو هه‌ڵده‌گرن؟

ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك وشه‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وا ده‌ڵێین: نه‌خێر. بۆ تێگه‌یشتن له‌مه‌ش، پێویسته‌ له‌و پرسیاره‌ بكۆڵینه‌وه‌ كه‌چی وای كرد دوای ساڵی 2007 داكشانێكی به‌رچاو له‌ توندوتیژی له‌ عێراقدا روبدات.

بیروبۆچونی گشتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زیادبونی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ستراتیژییه‌تی دژه‌ تیرۆر وه‌ك به‌شێك له‌ "مه‌ترسییه‌كه‌" هۆكاری سه‌ره‌كی بون له‌ پشت بێهێزكردنی ئه‌لقاعیده‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سوننه‌كان دژی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كه‌. هه‌رچه‌نده‌، ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ئاماژه‌ به‌ گۆڕانێكی زۆری یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ و كه‌مبونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌كته‌رو فاكته‌ره‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق ده‌كات. له‌راستیدا، چه‌كداره‌ سوننه‌كان روی خۆیان دژی ملیشیا توندڕه‌وه‌كان وه‌رگێرا، چونكه‌ پێش كۆتایی 2006 دركیان به‌وه‌كردبو كه‌ له‌شه‌ری تایه‌فی دژی میلشیا شیعه‌كان له‌ به‌غدا به‌ره‌و دۆڕاندن ده‌چون. له‌و كاته‌دا، ئه‌وان له‌ لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ پاراسنتیان لێده‌كرا.

ده‌وترێت هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كانی سوننه‌ دوای 2003 بریتی بو له‌ پرۆسه‌ی لابردنی ئه‌ندامانی رژێمی به‌عسی پێشو له‌ حكومه‌ت به‌ره‌و پرۆسه‌ی لابردنی سوننه‌كان له‌ حكومه‌تی تازه‌. ئه‌مش زیاتر له‌ هه‌وڵه‌ ئاشكراكانی پۆڵ بریمه‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق بۆ نه‌هێشتنی سوپای عێراقی سوننه‌ی كۆن هه‌ستی پێكرا. به‌ تێروانین له‌مه‌، ده‌توانین به‌ئاسانی په‌نجه‌مان بۆ بریمه‌ر درێژ بكه‌ین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشنده‌یه‌. به‌ڵام، هه‌روه‌كو رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ، پاتریك كۆكبێرن تێبینی كردوه‌، بریمه‌ر له‌ بریاره‌كانیدا له‌ لایه‌ن سایسه‌تمه‌داره‌ شیعه‌و كورده‌كان پاڵپشتی لێده‌كرا كه‌ ده‌یانویست هێزه‌ سوپاییه‌كانی نوێی عێراق به‌ سه‌ربازه‌كانی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌، پرۆسه‌ی لادانی سوننه‌ به‌ ته‌نیا هۆكارێك نه‌بو له‌ به‌هێزبونی توندوتیژی و مه‌ترسییه‌كانی سوننه‌. له‌ هه‌مو شه‌رێكدا، هیچ لایه‌نێك كرده‌وه‌ی دوژمنكارییانه‌ ئه‌نجام نادات ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت چانسێكی باشی نییه‌ بۆ شكاندنی دوژمنه‌كه‌ی. له‌م حاڵه‌ته‌دا، ده‌بوایه‌ سوننه‌كان زۆرینه‌ بونایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شكست به‌ شیعه‌كان بهێنن له‌ شه‌رێكی تایه‌فی ناوخۆدا.

بیرۆكه‌ی "زۆرینه‌ی سوننه‌" پێش داگیركردنی عێراق زیاده‌رۆیی پێوه‌كرابو، كاتێك زۆرجار عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان دیمۆگرافه‌ره‌ بیانیه‌كانیان به‌ كه‌م هه‌ژماردنی سوننه‌كان تاوانبار ده‌كرد. ئه‌م تاوباركردنانه‌ ته‌نها ره‌خنه‌گرانه‌ نه‌بون. تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ناو سوننه‌كان به‌شێكی به‌هۆی پروپاگه‌نده‌كانی رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه‌ بو، به‌شێكی تریشی له‌به‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ستكردن به‌ جیاخوازی له‌ زۆرینه‌ی شیعه‌ بو به‌هۆی حوكمی 70 ساڵه‌ی سوننه‌ی كه‌مینه‌.

هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر شیعه‌كان و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربیانیه‌كی زۆر به‌م هۆیه‌وه‌، بوه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی به‌رپه‌رچی ملیشیا شیعه‌كان. ئه‌مه‌ ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆی له‌ 2006دا به‌دوای خۆیدا هێنا له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا. ئامانجی هه‌ردوكیان بریتی بو له‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌ شیعه‌ - سوننه‌ تێكه‌ڵه‌كانی پایته‌خت و پاكردنه‌وه‌یان له‌ لایه‌نه‌كه‌ی تر.

به‌هۆی زۆری ژماره‌یان و پاڵپشتیكردنیان له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، میلیشیا شیعه‌كان توانیان ناوچه‌ تێكه‌ڵه‌كان له‌ سوننه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ وای له‌ گروپه‌ سوننه‌كان كرد له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌ سوننه‌ زۆرینه‌ نشینه‌كان خۆیان رێك بخه‌نه‌وه‌، وه‌كو یه‌رموك، یان به‌ره‌و ئه‌رده‌ن و سوریا رایان كرد. له‌م دو وڵاته‌دا، نیر رۆزن، رۆژنامه‌نوس و ریپۆرته‌ری لێكۆڵه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ چه‌كدارییه‌كانی سوننه‌ چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامدا كه‌ دانیان به‌وه‌دا نا ئه‌وان شه‌ڕه‌كه‌یان دژی میلیشیا شیعه‌كان دۆڕاندوه‌ له‌ به‌غدا.

 له‌به‌رئه‌وه‌، شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ناوخۆی عێراق به‌درێژایی ساڵه‌كانی 2007 بۆ 2008 به‌هۆی هه‌مان هۆكاره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆتایی پێهات: به‌شێوه‌یه‌كی رونتر، لایه‌نێك خواسته‌كانی بۆ شه‌ڕكردن له‌ده‌ستدا. به‌هۆی ترسیان له‌ تێچونی زۆرتر له‌سه‌ر ده‌ستی شیعه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندی، به‌شێكی زۆر له‌ سوننه‌كان دركیان به‌وه‌كرد كه‌ ته‌نها رێگه‌ بریتییه‌ له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق دژی ئه‌لقاعیده‌. ئه‌مه‌ بوه‌ هۆی به‌هێزبونی سه‌حوه‌ی ئه‌نبارو دروستبونی رۆڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی عێراق.

مالكی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتكردن له‌ میلیشیا شیعه‌كانی وه‌كو سوپای مه‌هدی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در. سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ستی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پاشماوه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سوننه‌ هه‌ره‌شه‌ نییه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش رێگای بۆ خۆش ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی شكستپێهێنانی میلیشیا شیعه‌كانی باشورو ده‌وروبه‌ری به‌غدا.

مه‌ترسی شه‌ڕێكی تری تایه‌فی له‌ عێراق له‌ژێر رۆشنایی په‌شێویه‌كانی سوریا ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌. به‌ تێڕوانین له‌ ده‌ره‌نجامه‌ كاره‌ساتباره‌كان بۆ سوننه‌ له‌ شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌كانی 2006، عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی عێراق سوپاسگوزارن به‌وه‌ی ناتوانن له‌شه‌ڕێكی تری ناوخۆدا به‌سه‌ر شیعه‌كاندا زاڵ بن. بۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌، بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی كه‌مینه‌ بونی نه‌ماوه‌. ئه‌مه‌ش بۆ قبوڵكردنی ئه‌و واقیعه‌یه‌ كه‌ شیعه‌ی زۆرینه‌ له‌ عێراقدا پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی ستاری لوبنانی

Wednesday, October 12, 2011
    Print     Send this link     Add to favorites


Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ