|
Monday, January 19, 2009 |
هه‌وڵه‌كانی ریفۆرم |
(سبه‌ی):
چه‌ند ساڵێكه رۆشنبیران و خه‌مخۆران و به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد داوا ده‌كه‌ن ریفۆرم له سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت و حیزب و حكومه‌ت له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه، دوای هه‌وڵێكی زۆر و به هاوكاری و رۆڵی به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به تایبه‌تی كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆكان، ئێستا ریفۆرم بۆته داوایه‌كی گشتی و به‌جدی باس له هه‌وڵه‌كان له‌و پێناوه‌دا ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و رۆشنبیران...هتد خراونه‌ته رو.
سایتی "سبه‌ی"ش بۆ زیاتر گرنگیدان به‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌خاته رو، نوسه‌ران و رۆشنبیرانی كورد ده‌توانن به بابه‌ت و نوسینه‌كانیان دۆسیه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و بیروڕای خۆیان له‌و باره‌یه‌وه له‌م دۆسیه‌یه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه...
|
|
|