|
Monday, August 20, 2007 |
140 و ئاینده‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌کان |
ده‌بوایه له 31ى ته‌مموزی ئه‌مساڵدا قۆناغی دووه‌می مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرایه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی پتر له‌مانگێك نه‌ك هه‌ر دوو قۆناغ به‌ڵكو شتێكی ئه‌وتۆ له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه.
له‌كاتێكدا له‌واده‌ی كۆتایی جێبه‌جێكردنی 140 نزیكده‌بینه‌وه، ئه‌مه‌ش وای له هه‌ندێک له چاودێران کردووه نائومێدبن به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی 140. لێره و له‌وێش ئه‌لته‌رناتیڤ خراوه‌ته‌ڕوو.
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بێده‌نگن له‌ئاست 140.
دیدێکی هه‌ڵه‌ی راگه‌یاندنی كوردی و گوتاری كوردی ئه‌وه‌یه، كه واده‌زانێت 140 په‌یوه‌سته به كه‌ركوكه‌وه، له‌كاتێكدا ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه جێی ناكۆكین، ته‌نیا كه‌ركوك نییه، به‌ڵكو ناوچه‌یه‌كی فراوانه له‌مه‌نده‌لییه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌هێڵێكی راست به‌ناو حه‌مریندا درێژده‌بێته‌وه تا ده‌گاته شه‌نگار.
سایتی سبه‌ی بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و مادده هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌ی تایبه‌ت به‌ئاینده‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و حكومه‌تی ناوه‌ند، ئه‌م دۆسێیه‌ی كردووه‌ته‌وه..
|
|
|