|
Sunday, December 2, 2007 |
دۆسییه‌ی نه‌وت |
(سبه‌ی):
كێشه‌ی نه‌وتی كورد له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی دیاری نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له عیراقدا، به‌وپێیه‌ی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌وت هه‌یه و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقیش هه‌میشه هه‌وڵیانداوه مامه‌ڵه‌كردن به‌و نه‌وته‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بێت.
ئه‌مه‌ش ململانێی به‌رده‌وامی له نێوان كورد و ئه‌واندا خولقاندووه.
ئیمزاكردنی نزیكه‌ی 20 گرێبه‌ست له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و 15 كۆمپانیای بیانی‌دا به‌ته‌واوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی نیگه‌ران كرد و بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی حسین شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراق به‌توندی ئه‌و گرێبه‌ستانه ره‌تبكاته‌وه و دواجاریش رایگه‌یاند: كه هه‌مووئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌بێت هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه، چونكه گرێبه‌ستی یاسایی و ده‌ستوری نین.
وه‌ڵامی لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی لێدوانه‌كانی شه‌هرستانی توندبوون، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "هیچ به‌هایه‌ك بۆ وته‌كانی شه‌هرستانی دانانێین".
له‌م دۆسییه‌یه‌دا له‌ڕێگای وتار و راپۆرت و چاوپێكهوتنهكانهوه زانیاری سه‌باره‌ت به لایه‌نه جیاوازه‌كانی كێشه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان و عیراق خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ زیاتر دهوڵهمهندكردنیشی، دۆسییه‌كه به‌كراوه‌یی ده‌هێڵرێته‌وه و ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ڕێگای بهرههمهكانتانهوه به‌شداری بكه‌ن.
|
|
|