هه‌ولێر: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه (د.پشتیوان عه‌بدوڵا) رفێندرا
Thursday, March 3, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر ئاماده‌باشیان كرد بۆ خۆپیشاندان، سه‌ره‌ڕای هێنانی هێزێكی زۆر بۆ ناو شاری هه‌ولێر پارتی ده‌ستیكردوه به ره‌شبگیری و رفاندنی هاوڵاتیان، تائێستا چه‌ندین هاوڵاتی دانیشتوی ئه‌و شاره بێسه‌روشوێن كراون، هاوكات (د.پشتیوان عه‌بدوڵا)ی چالاكوانی مه‌ده‌نی و دانیشتوی ئوسترالیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر دوێنێ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه رفێندراوه.
له‌مباره‌یه‌وه موحسین عه‌بدوڵا برای (د.پشتیوان عه‌بدوڵا) به سبه‌ی راگه‌یاند: د.پشتیوانی برام هه‌فته‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر دوێنێ له ماڵ چۆته‌ده‌ره‌وه و دیارنه‌ماوه.
وتیشی: پێده‌چێت براكه‌مان له‌لایه‌ن پاراستنی پارتییه‌وه رفێندرابێت، تائێستا هیچ زانیارییه‌كمان نییه بۆكوێیان بردوه و چی به‌سه‌رهاتوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به رفاندنی (د.پشتیوان) که‌مپه‌ینی پشتیوانیی له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان- ئوسترالیا، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
فڕاندنی د.پشتیوان عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر
د.رێنوار رێبین ناسراوه به (د. پشتیوان عه‌بدوڵا)، ماوه‌یه‌که بۆ شاری هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه. دوێنێ، پاش نیوه‌ڕۆ، له ماڵی باوکی له گه‌ڕه‌کی نوسه‌ران چوه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌کان پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه، پارتیی دیموکراتی کوردستان، ده‌یان که‌سی تری له‌شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری گرتوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێ به خۆپیشاندانی شاری هه‌ولێر بگرێ.
شایانی باسه د.پشتیوان، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره و پتر له 14 ساڵه له ئوسترالیا ده‌ژی و کاری پزیشکیی له ئوسترالیا ده‌کات. د.پشیتوان کاتێک له‌ماڵی باوکی چوه‌ته‌ده‌ر و ویستویه‌تی بچێ بۆ ناو شار، ئاسایش له نزیک ماڵه‌وه‌یان چاودێرییان کردوه و فڕاندویانه و له‌و کاته‌وه بێسه‌روشوێنه‌و مۆبایله‌که‌ی داخراوه. له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه له‌که‌سوکاری کراوه‌و ده‌سه‌ڵات گوشارێکی زۆریان له‌سه‌ر داناون.
ئێمه وه‌ک که‌مپه‌ینی پشتیوانیی له ناڕه‌زایییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌وڵه‌کانمان له‌ئاستی حکومه‌تی ئوسترالیادا بۆ به‌دواداچونی گیان و سه‌لامه‌تی د.پشتیوان عه‌بدوڵا به‌گه‌ڕخستوه. له‌م ئاقاره‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالیا، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌منستیی ئینته‌رناسیۆنال و نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-ئوسترالیا- مان ئاگادار کردوه‌ته‌وه و راپۆرتی بێسه‌روشوێنکردنی د.پشتیوانمان پێڕاگه‌یاندون.
پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی د.پشتیوان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی پارتی دیموکرات و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تییش پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ت، له فڕاندنی د. پیشتیوان و پاراستنی گیانیدا به‌رپرسی یه‌که‌من. له‌کاتێکدا ئه‌وان شانازیی به ئارامی هه‌ولێره‌وه ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌و ئارامییه‌ی پارتیی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌ر هه‌ولێردا سه‌پاندویه‌تی، به فڕاندن و تۆقاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌مو ئه‌وانه به‌رهه‌م هاتوه که به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه رازی نیین. فڕاندنی د.پشتیوان به‌و شێوه میلیشیاییه و بێسه‌روشوێنکردنی نیشانه‌ی ترس و تۆقانی پارتییه له ئه‌گه‌ری هه‌ر خۆپیشاندانێک له هه‌ولێردا بکرێ.
که‌مپه‌ینی پشتیوانیی له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان- ئوسترالیا
2011-02-26 |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|