هه‌ولێر؛ به به‌رچاوی پۆلیسه‌وه، چه‌ند كه‌سێك به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی په‌لاماری رۆژنامهنوسێکیان دا
Thursday, March 3, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر و رفاندن و ئازاردانی چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، دوێنێ (هه‌ینی) چه‌ند كه‌سێك به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه په‌لاماری شوان سدیق، رۆژنامه‌نوسی گۆڤاری (سڤیل)یاندا.
له‌وباره‌یه‌وه شوان سدیق، رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) به مه‌به‌ستی روماڵكردنی ئه‌و قه‌ره‌باڵخیه‌ی له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌بو، منیش ئاماده‌بوم، به‌ڵام له‌نێو قهرهباڵخیهكهدا كوڕه گه‌نجێكم بینی به‌ده‌موچاوی خوێناوییه‌وه له‌بن دیواری قه‌ڵای هه‌ولێر راوه‌ستابو، كه ئه‌و گه‌نجه‌م بینی به‌ده‌م و چاوی خوێناوی ویستم لێدوانی لێوه‌ر بگرم، داخۆ بۆچی وای به‌سه‌رهاتوه؟. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی چه‌ند كه‌سێك به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی گومان ده‌كرا كه سه‌ربه ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی بن، په‌لاماریان دام و دور له‌هه‌مو به‌ها ئه‌خلاقی و ئینسانییه‌كان ریكۆردهریان لێ سه‌ندم.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه باسی له‌وه‌شکرد، "دواتر زۆر هه‌وڵم دا ناسنامه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام به چاوسوركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كردن، مامه‌ڵه‌یان كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ر له‌وێدا به پێویستم زانی پۆلیس له‌وه ئاگادار بكه‌مه‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه ناسنامه‌ی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، كاتێك ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسم ئاگادار كرده‌وه، له‌وه‌ی كه ریكۆدهریان لێ سه‌ندوم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بو، بۆیه بێ ئومێدیش بوم له پۆلیس، تا ئه‌م كاته‌ش ریكۆرده‌ره‌كه‌م وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|