ره‌هه‌ند ره‌زا
سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی 7دا واقعێکی جیاوازی له‌کاری سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا هێنایه کایه‌وه... ئه‌م واقعه سیاسییه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ترستی خسته به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌مو هه‌وڵه‌کانیان چڕکرده‌وه بۆئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌رشانۆی سیاسی که‌مترین کاریگه‌ری هه‌بێت. سه‌ره‌تا به‌بیانوی بون له ده‌سه‌ڵاتدا تان و پۆی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له فهڕاشهوه تاکو وه‌زیر له نێوان یه‌کێتی و پارتیدا دابه‌شکرد، دواتریش بۆ له‌باربردنی هه‌ر هه‌وڵێکی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌ماندا به بیانوی زۆرینه‌و که‌مینه ههرپڕۆژهیهکیان ره‌تده‌کرده‌وه که ئۆپۆزسیۆن پێشکه‌شی ده‌کرد. ئه‌م سیاسه‌تی ئیقساکردنه هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت بگره بۆ نه‌گه‌یشتنی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن به جه‌ماوه‌ر، هه‌ڵسان به قه‌ده‌خه‌کردنی میدیا و په‌رده‌پۆشکردنی گفتوگۆکانی په‌رله‌مان. ئه‌م سیاسه‌ته خه‌ته‌رناکه گه‌یشته ئاستێك که ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نه‌توانن نه‌ک هه‌ر له‌ناو باڵاخانه‌ی په‌رله‌ماندا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌ناو حه‌وشه‌ی په‌رله‌مانیشدا گۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستن!؟
له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌شدا "سه‌رۆکی هه‌رێم" که به‌ناو پارێزه‌ری "ده‌ستور" و ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌یه (ئه‌گه‌رچی ئێستا ده‌ستور له هه‌رێمدا نیه)، نه‌وه‌ك ههربێدهنگی هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵکو چه‌ندین لایه‌نیش به‌وه تۆمه‌تباری ده‌که‌ن که لایه‌نگیری ته‌واوی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کردوه. بون به سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی و یاسایی و ئه‌خلاقی ده‌خاته سه‌رشانی هه‌ر که‌سێك که وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌بێ جیاوازی بڕوانێته هێزه سیاسیه‌کان و چین و توێژه جیاوازه‌کانیتری هه‌رێمی کوردستان.
له دوای راگه‌یاندنی به‌یاننامه 7 خاڵیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له29/01/2011 دا و کاردانه‌وه‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی کوردستاندا، جارێکی‌تر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز ده‌بێت و هێزه چه‌کداره‌کانیان ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ شه‌ڕفرۆشتن و تهعداکردنهسهر بزوتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بێچهك و خه‌ڵکانی سڤیل. خۆشبه‌ختانه و به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی عاقڵانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و که‌سانی دڵسۆز و فشاره‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری رودانی ئه‌مجۆره تهعدایانه کاڵ بۆته‌وه. کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بارگرژیه مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات بون. مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان له ژێر چاودێری سه‌رۆکی هه‌رێمدا، به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه که به‌هه‌مو ماناکانیه‌وه نهفیرعامێك بو دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌ربڕینی هه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.
ده‌رچونی ئه‌و نهفیرعامه به ئیعازی "سه‌رۆکی هه‌رێم" ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌ڕێزه نه‌وه‌ك هه‌ر خۆی به سه‌رۆکی هه‌مو خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه نازانێت، به‌ڵکو رۆڵیکی زۆر سلبیشی گێڕاوه له دژایه‌تکردنی هه‌مو ده‌نگێکی ئازاد و جیاواز، که وه‌کو ئه‌و بیرناکه‌نه‌وه‌و به زوڕنای پارتیش هه‌ڵناپه‌ڕن. نمونه‌ی ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ش ئه‌وه‌نده زۆرن که له‌وانه‌یه لهژمارکردن نه‌یه‌ن، هه‌ر له به دادگایی دانی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌وه، ته‌نانه‌ت لێدان و زیندانیکردن و تیرۆرکردنی ئه‌وانه‌ش که قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م زاته ده‌که‌ن یا ره‌خنه‌یه‌کیان لێگرتوه، تاکو له‌سایه‌ی ئه‌ودا ته‌قه‌کردن و کوشتنی گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی یه‌کێتی و رفاندن و تۆقاندنی رێکخه‌رانی رێپێوانه‌کانی هه‌ولێر و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی پارتی، له‌دوا داهێنانیشدا راگرتنی ده‌وامی زانکۆ و دیپۆرتکردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و خوێندکاره ده‌ره‌کیانه‌ی که له زانکۆی سه‌لاحه‌دین بون.
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، "سه‌رۆک" راسته‌وخۆ دوجار ده‌که‌وێته کۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گه‌رچی زۆری ئه‌و هێزانه جگه له کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوی ئیسلامی به هێزی لاوه‌کی داده‌نرێن و کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمدا نیه، به‌ڵام بۆ زیادکردنی لیستی ناوه‌کان له راگه‌یاندراوی کۆتایی ئه‌م هێزانه هه‌میشه وه‌کو ده‌سکه‌لای ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کراوه. ئیشکالیه‌تی ئه‌م کۆبونه‌وانه له‌وه‌دایه که ته‌نها بۆ راگه‌یاندن و ئیستهلاکی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌کاردێن، ئه‌گینا هه‌رگیز له‌هیچ پرسێکی چاره‌نوسسازدا پرس به‌و ده‌سته‌و هێزانه نه‌کراوه، نمونه‌ش: له‌هه‌مو ئه‌و گفتوگۆ و دانوسانانهی که بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و یاسا گرنگه‌کانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی ته‌شکیلکردنی حکومه‌تی عێراقی و ئاستی به‌شداری کورد له‌م حکومه‌ته‌دا هه‌رگیز پرس به‌م هێزانه نه‌کراوه، ته‌نها له‌وکاتانه‌دا نه‌بێت، که ویستویانه بازاڕی به‌ره‌ی ناڕه‌زایی دژ به لایه‌نێکی تر پێ گه‌رم بکه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ندین جار‌و له‌چه‌ندین هه‌ڵویستی پێسوتریشدا ده‌گه‌نه لوتکه‌ی دژایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه کاتێك، له‌دوا هه‌ڵوێستیدا له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێکهاته‌ی حکومه‌تی عێراقیدا ئه‌م گومانه‌ی به‌ته‌واوی کرده راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر. چونکه سه‌رۆك به‌شێوه‌ی شه‌خسی ئاگاداری مالیکی ده‌کاته‌وه که ئه‌وان ئاماده‌نین (له‌ویشه‌وه واته یه‌کێتی و پارتی) به‌شداری له حکومه‌تێکدا بکه‌ن که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیایدابهشدار بێت. ئه‌مه له کاتێکدایه که به پاڵپشتی به‌هێزی ئه‌و تاڵه‌بانی ئوسامه نوجێفی ده‌کرێته سه‌رۆکی په‌رله‌مان و یاسای ریشه‌کێشکردنی به‌عسیش له‌سه‌ر چه‌ندین به‌عسی هه‌ڵده‌گیرێت و دواجاریش ساڵح موتله‌گ ده‌بێته جێگری سه‌رۆک وه‌زیران. به‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ خۆی خستۆته به‌ره‌ی دژایه‌تیکردنی هێزی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان که ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزی سه‌ره‌کیه‌تی، له‌وه‌شه‌وه دژایه‌تی هه‌مو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که وه‌کو ئه‌و بیرناکه‌نه‌وه.
له رۆژانی دوای به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا سه‌رۆک به‌وه‌وه ناوه‌ستێت که هانی هێزه سیاسیه‌کانی تر بدات دژی به‌یاننامه‌که، به‌ڵکو راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌ستێت به ته‌عبیئه‌ی سه‌ربازی و جه‌ماوه‌ری له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی پارتی و یه‌کێتیه‌وه دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌م تهعبیئهیه له میدیای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه پڕاوپڕبو له جنێودان و ته‌شهیری سیاسی و ته‌نانه‌ت شه‌خسیش. ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌شێوه‌یه‌ک له خیتابی سیاسی دورده‌که‌وێته‌وه که له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبه‌که‌ی و هاوپه‌یمانه‌که‌ی ده‌گاته ئاستێك مه‌گه‌ر له‌ڕۆژانی شه‌ڕی کوردکوژی له‌گه‌ڵ هه‌مان هاوپه‌یمانی ئێستای ئه‌و ده‌ره‌جه له ئاست نزمی به‌خۆیه‌وه بینیبێت. لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێنه پێشه‌وه: ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه که ئه‌م تهعبیئهیه فه‌زایه‌کی یه‌کجار بارگاوی به‌ڕق و قینه ونهفیکردنی ئه‌ویتر هێناوه‌ته ئاراوه که له‌وانه‌یه له هه‌ر چرکه‌ساتێکدا خه‌ڵکی به‌ڕوی یه‌کتریدا بته‌قێنێته‌وه؟ دواجار، ئایا هه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رپرسیاری یه‌که‌م نیه له هه‌ر روداوێکدا که له‌م هه‌رێمه‌دا روده‌دات؟
دواجار ملهوڕی ده‌سه‌ڵات و پێداگری "سه‌رۆك" له نه‌فیکردنی ده‌نگه ئازاد و جیاوازه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه بارودۆخێکیتری هێنایه ئاراوه، که خۆی له خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری بینیه‌وه. سه‌ره‌تا وه‌کو هه‌ر جارێکی تر ده‌سه‌ڵات به "ئاژاوه‌گێڕ و گێره‌شێوێن" ناویان ده‌بات و دواجاریش له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ردا ملکه‌چی ئه‌و راستیهدهبن که ئه‌م خۆپیشانده‌ران که‌سانی نیشتمانین و خه‌ڵکیش مافی خۆیه‌تی ته‌عبیر له ماف و ئازادیه‌کانی خۆی بکات. مه‌ودای ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ئه‌وه‌نده فراوان ده‌بێت که کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌زاران که‌س له دژی سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رۆک و حکومه‌ته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌که‌نه‌وه، بۆ یه‌که‌مین جاریش سه‌قفی داواکاری خۆپیشانده‌ران به‌رز ده‌بێته‌وه‌و داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌و دادگایی کردنی سه‌رۆکیش ده‌که‌ن.
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م روداوانه‌دا، به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی گه‌مارۆ ده‌درێت و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆفیسی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن ده‌رده‌کات. بۆ شوێن بزرکردن و خۆشاردنه‌وه‌ش له به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆک به سه‌ردانێکی ژێربه‌ژێر به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێده‌که‌وێت، چاوه‌ڕوان ده‌کات تاکو بارودۆخه‌که به‌لایه‌کدا بکه‌وێت، به‌ڵام زۆرجار وه‌کو شاعیر ده‌ڵێت: "وتجری الریاح و بما لاتشتهی السفن"، بۆیه ئه‌م پلانه‌ی پارتی وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ناچێته‌سه‌رو روبه‌ڕوی شه‌پۆلێکی به‌هێزتر له ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێته‌وه. دواجاریش سه‌رۆک دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه وله‌یه‌که‌م په‌یامیدا بۆ خه‌ڵکی کوردستان، به زمان و نه‌فه‌سێکی جیاواز له خیتابه‌کانی پێشتری داوای پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبوڵ کردن و کارکردن به‌یه‌که‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت نابێت که‌س ئه‌ویتر "له‌غو بکاته‌وه" و به‌ڵێن ده‌دات که له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دانیشتن و راوێژ ده‌کات تاکو ئه‌م بارودۆخه چاره‌سه‌ربکات.
بێگومان، ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه هیچ نرخێکی نابێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌کو چه‌ندین جاری پێشوتر بیه‌وێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "لهغوبکات" و به‌یاننامه‌که‌ی په‌راوێز بکات. بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆک نه‌فیرعامی دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رانه‌گه‌یاندایه و به مه‌نتقی عه‌قڵ هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسیانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌یاننامه 7 خاڵیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌که‌دا بکردایه، ئه‌وا بێگومان توشی ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه نه‌ده‌هات که ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه.
ئه‌م چه‌ند نمونه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و راستیه ده‌خه‌نه‌ڕو كه سه‌رۆك، له‌لایه‌که‌وه توشی کورتبینی سیاسی و له‌لایه‌کیتریشه‌وه غروری سیاسی بوه. سه‌رۆک له‌وشوێنه‌دا کورتبینی سیاسی هه‌یه که ده‌ره‌نجامی ئه‌م ته‌عبیئه سه‌ربازی و جه‌ماوه‌ریه ترسناکه‌ی نه‌خوێندبۆوه و له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌ست به‌وه ناکات، که چیتر ئه‌م هه‌رێمه حیزبی قائید ناتوانێت به‌ڕێوه‌ی به‌رێت. له‌وشوێنه‌ش توشی غرور هاتوه، که تاکو ئێستاش نازانێت هه‌ڕه‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه و گرتن و سوتاندنی ئۆفیسی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێ چه‌ك، لهڕقو قینه‌ی جه‌ماوه‌ری زیاتر چیتری لێ ههڵناچنێتهوه.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و راستیه ده‌خاته‌ڕو که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌گشتی و سه‌رۆکی هه‌رێم به‌تایبه‌تی هه‌مو هه‌وڵێکیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی جارێکی‌تر له‌ڕێگای هێزه‌وه کۆی کایه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌دایه که نه‌هێڵن ئه‌م یاریه خه‌ته‌رناکه‌یان بهسهرداتێپهڕێت و به‌رده‌وامبن له خۆپیشاندان و شه‌قامه‌کان چۆڵ نه‌که‌ن، تاکو ئه‌وکاته‌ی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌گشتی ملکه‌چی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بنه‌وه و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.