کاوه هادی
ئه‌وه من نیم که پێـش روداوه‌کان ده‌که‌وم ئه‌وه روداوکانن که خۆیان درنگ دره‌نگ روده‌ده‌ن، به‌وه ده‌چێت که قه‌ده‌ر نه‌بێت به‌شێک له‌م جیهانه پان و به‌رینه به‌یه‌که‌وه ده‌گۆڕێن، مێژو گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات که چۆن چه‌ند گه‌لانێک به‌یکه‌وه هاوزه‌مان داگیرکران، دابه‌شکران، دروستکران، رزگارکران .
ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆکه هه‌مومان ده‌یبینین، به ڵی گۆڕانه گۆڕانێکی ریشه‌ییه له‌سه‌ر پارچه‌یه‌کی ئه‌م گۆی زهمـینه به‌ڕێوه‌ده‌چێ کـڵپهی ئه‌م شۆڕشه بێ ناسـنامه و بێ ره‌نگ و بێ ده‌نگه، قه‌د و باڵای ئه‌و دهسڵاتانه ده‌گرێته‌وه که ئه‌و ناسنامه و ره‌نگ و ده‌نگه‌یان هه‌بێت که‌چیدی ته‌مه‌نی قـهڵهمڕهویان له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت.
زۆر له پسپۆڕان و سیاسه‌تمه‌داران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که ((تونس)) له په‌له قاژێدابو، ته‌نانه‌ت وه‌ک پولی دۆمینه بۆیان ریزکردین کام ده‌سه‌ڵات یا کێ له دوای کێ ده‌که‌وێته سه‌رپشت.
هه‌تاکو ئێستاش پێشبینیان هاتۆته‌دی خۆ ئه‌گه‌ر پاش و پێشێک رویدا له داهـاتودا ئه‌وا چ گرفتێک نینه، ئه‌وڕۆ نا سـبه‌ی .
من له سه‌ر روناکی بیری ئه‌و بیرمه‌ندانه ده‌ڵێم، کڵپه‌ی ئه‌م شۆڕشه هه‌مو ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان پاوان خوازکردوه که به ره‌نگ و ده‌نگ شتێک ده‌ڵێن، به‌ڵام به‌کرده‌وه شتێکی دی ده‌که‌ن، که ده‌سه‌ڵاتیان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه که دیـن یا مه‌زهه‌ب سه‌رچاوه‌ی ده‌ستور و یاسا و رێسایانه، که سه‌رۆک و به‌رپرسان خۆیان به‌خاوه‌نی خاک و ئاو و هه‌وا و داهاتی وڵات ده‌زانن .
دوای نه‌مانی ئه‌م جۆره سـیسـتهمانه به‌دڵنیاییوه ده‌بێت له ماوه‌ی جیاوزجیاوا چه‌ند سیسته‌مێکی دیموکراسی یان زۆر عادل و دادپه‌روه‌رانه بێنه سه‌رکار و لاشه‌ی داڕزاوی گه‌نده‌ڵکاران وهنێنه گۆڕ و بناغـه‌ی وڵاتێکی سیستێماتیک دابمه‌زرێنن .
ئه‌وجا پرسی ئێمه، ئێمه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه... ئیمه کێین؟ چیمانده‌وێت؟ له‌کوێی ئه‌م گۆڕانکاریانهداین؟
گریمان ئێمه‌ی کورد له باشور حکومه‌تی دو بنهماڵمان نایه گۆڕ، هه‌رسێ پارێزگای فیدراڵی ئێستا و حوکمی زاتی جارانمان کرده شامی شه‌ریف دوا دیناری دزراومان گه‌ڕانده‌وه گیرفانی میلله‌ت، ئاو و کاره‌بای فول بیست و چوار سه‌عاته دابینکرا و دادگا سه‌روه‌ر و ئازاد بو، به‌ڕاستی یاسا بخه‌ینه سـه‌ر و ههموکسێکهوه...هتد.
گریمان ئه‌مه گریمانه نیه و بگره ئه‌مه راستیه‌که ئاوڵێڵ ناکات، به‌ڵام ئێمه دیسان چاوه‌ڕێی سه‌ری ساڵین بۆ وه‌رگرتنی له سه‌دا ههڤدهکهمان، گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی زۆر زۆرباش گۆڕابێت ئه‌وا چوار ساڵ حیجاب دهنێنهسهرمان، چوارساڵیش عـهگال .
که‌س نیه دژی گۆڕانبێت هیوادارم ئه‌م گریمانه‌یه هه‌رچی زود تره بێته دی، چه‌ند خۆشه خه‌ڵکی وڵاتێکبیت که‌س له که‌س گه‌وره‌ترنه‌بێت، شه‌و به‌بێ خه‌م سهرکهیته سه‌رسه‌رین خه‌می مناڵانی سکبرسیت نه‌بێت، خه‌می بهساڵاچوانت نه‌بێت خه‌می بێکارانت نه‌بێت، که‌سانی به‌رپرس وه‌ک به‌رپرسێکی راسته‌قینه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن .
ئه‌مانه هیچی نه خه‌ونن نه‌خه‌یاڵ خۆ زۆر وڵات هه‌یه ساڵه های ساڵه ئه‌وها ده‌ژین له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه، ئێمه‌ی کورد هیچمان له‌و گه‌لانه که‌متر نیه کوردستانه‌که‌شمان هیچی له‌و وڵاتانه که‌مترنیه .
هه‌تاکه‌ی ئێمه چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان بده‌ینه ده‌ستی بازرگانه سیاسیه‌کان، ئه‌وانیش بۆ درێژه دان به خه‌باتی په‌تپه‌تێنی خۆیان هه‌ر رۆژه به‌جۆرێک وبه به‌رگێکه‌وه نازی کوردایه‌تی و شۆڕشگێڕیمان پێ بـفرۆشن .
ئێوه که له پرسه گه‌وره‌کانماندا به‌ردێکتان نهناوهتهسهر به‌رد ئیدی بۆ خۆتانکردۆته رابه‌ری خه‌ڵک؟ به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی رۆی رۆی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ رابوردودا ته‌نها ئاسنی سارد کوتانه و ته‌نها وزه له ده‌ستدانه.
ئه‌و ئاگره سوره‌ی ناوی لێ‌نرا باهۆز وه‌ک مردنی لێهاتوه، هه‌رده‌بێت به‌م زوانه له ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه‌ش بدات .
جا سه‌رانی کلاسیکی کورد، دوا رۆژه‌کانی ته‌مه‌نتانه ئێوه و حیزبه‌کانتان و نه‌وه‌کانتان شانسی خۆتان به‌زیاده‌وه وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌زارجار ئه‌فسوس، هیچتان بۆ ئێمه نه‌کرد به‌هیچ، ته‌نانه‌ت سه‌ره داوهکانتان له ئێمه‌ش بزرکرد .
گه‌ر زۆر هۆشیاربن یه‌ک تروسکای به‌دی ده‌که‌ن، له‌م دوا رۆژانه‌ی ته‌مه‌نتاندا، جامێ له خوێنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌رده‌رکی سه‌را بکه‌ن به شادهمارهکانتانا و بۆ دواجار بڕۆنه په‌رله‌مانه‌که‌ی به‌غـدا زۆر راشکاوانه بڵێن ئێمه چیدی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌ڵناکه‌ین، ئه‌مه سنوری ئێمه‌یه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ژی ده‌یخه‌ینه سه‌رچاومان ئه‌وه‌ی ناڕازیه له سنوری ئێمه‌دا بژی با بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شۆێنه‌ی لێوه‌ی هاتوه .
ئه‌وجا خه‌می هێلکه‌کانی ناو سهبهتهکهتان نه‌بێت، چونکه خۆ ئێوه هیچ هێلکه‌یه‌کی پاکتان دانه‌ناوه، جگه له‌م هێلکهیهیی هه‌ر ئێستا باسمان لێوه‌کرد .
هه‌رچه‌نده داواکاریه‌کی ئه‌وها له‌ئێوه داواکاریه‌کی گه‌له‌ک شێتانه‌یه، به‌ڵام کاتێک خۆسوتاندنی که‌سێکی هه‌ژار له‌و په‌ری دنیا ده‌بێته ژیله‌مۆ بۆ کورسی هه‌مو گهندهڵکارێ له‌م په‌ڕی دونیا، ئیتر بۆمن ئه‌و مافه نه‌ده‌م به‌خۆم و زۆر له‌وه زێدتر داوانهکم .
هه‌رچه‌نده هیوا زۆر که‌مه به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌م پله پڕوزکێه، به‌ڵام ئه‌مه کارێکه، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی هه‌رده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م جاره‌ش ده‌یڵێمه‌وه هه‌زار جار ئه‌فسوس هه‌لی زۆرباش که‌وته‌ده‌ست، به‌ڵام ئێوه نه راوچی بون نه کاڵهکخۆر!، جگه‌له‌وه‌ی نه‌وه له‌دوای نه‌وه دوپاتی ده‌که‌نه‌وه بۆمان که ئه‌م کاره مه‌حاڵێکه له هه‌مو مهحاڵهکن مه‌حاڵتر.