(سبه‌ی):
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دكتۆر فایه‌ق گوڵپی، سیاسه‌تمه‌دار ده‌رچوه‌و ناوبراویش سه‌رسوڕمانی خۆی نیشانده‌دات له‌و بڕیاره‌و پێیوایه "ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی گه‌نجان سوره ناگیرێن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی ره‌وای خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه تاوانبار ده‌كرێن به پشێوی نانه‌وه".
له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی)، دكتۆر فایه‌ق گوڵپی هۆكاری فه‌رمانی ده‌ستگیردنی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابورودوی هه‌ڵه‌بجه‌ی بهشدارایكردوه وتارێكی تێیدا خوێنده‌وه‌ته‌وه.
وتیشی: پێده‌چێت داوای ده‌ستگیركردنم له‌سه‌ر فه‌رمانی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوبێت له هه‌ڵه‌بجه...
له لێدوانه‌كه‌یدا گولپی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، كه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به ده‌ست نه‌گه‌شتوه، به‌ڵام له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه پێیان راگه‌یاندوه فه‌رمان به بازگه‌كان كراوه ده‌ستگیرم بكه‌ن.