(سبه‌ی):
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بریندارێكی تری خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 25ی ئه‌م مانگه كه له كه‌لار بریندار بوبو، به‌ناوی ره‌شید ئه‌حمه‌د لالۆ كه ته‌مه‌نی زیاتر له 50 ساڵ ده‌بێت، گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سلێمانی پێی راگه‌یاندین كه هاوڵاتی ره‌شید ئه‌حمه‌د لالۆ، رۆژی 25ی ئه‌م مانگه له خۆپیشاندانه‌كانی كه‌لاردا بریندار بو، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا، به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕ (یه‌كشه‌ممه) گیانی له‌ده‌ستدا.
جێی ئاماژه‌یه به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتییه خۆپیشانده‌ره، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 8 كوژراو و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له ئێستادا بریندارن و له نه‌خۆشخانه‌كاندان.
به‌ختیار