(سبه‌ی):
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خوێندكاره سلێمانییانه‌ی كه له زانكۆكانی هه‌ولێر ده‌خوێنن و به‌بڕیاری یه‌كێتی قوتابیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردوه و داوایانكردوه كه سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌و بێڕێزییه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی سه‌ر به پارتییه‌وه به زانكۆ ده‌كرێت و ده‌وامی خوێندن راده‌گیرێت، دا‌واشیان كردوه بڕیاری به په‌له له‌وباره‌یه‌وه بگیرێتهیبهر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
بۆ به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بۆ رای گشتی
به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌مڕۆ وه‌كو هه‌ر رۆژێكی تری ده‌وامكردن چوین به‌ره‌و كۆلێژهكانمانهوه، سه‌ره‌ڕای نه‌بونی ئاسایشی كه‌سیمان له ترساندن و چاو سوركردنه‌وه، به‌ڵام هه‌ركه گه‌یشتینه پرسگه‌ی كۆلێژهكانمانهوه له لایه‌ن كه‌سانی ناسراوی رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی پارتی رێگه له چونه ژوره‌وه‌مان گیراو، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد كه ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر هه‌وڵی چونه ژوره‌وه بۆ ناو كۆلێژ بده‌ین ئه‌وا ئه‌وان رێوشوێنی تر ده‌گرنه‌به‌ر دژمان! ئیتر ئێمه‌ش نه‌مان زانی رێوشوێنی تر مه‌به‌ستیان چیه! هه‌ر خۆیان ده‌زانن كه ده‌بێ چی‌تریان به‌ده‌سته‌وه‌بێت بۆ كۆیله كردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی وه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ترساندن و تیرۆركردنمان، بۆیه ئێمه داواكارین له به‌رێزت هه‌ڵوێستت هه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێحورمه‌تیه‌ی كه به ئێمه‌ی قوتابیان و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كرێت، داواكارین ئه‌گه‌ر وه‌ك وه‌زیری خوێندنی بالا كه جێگه‌ی ئومێدمانی نه‌توانی ئیجرائاتی پێویست بكه‌ی له گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه و ئه‌م رێكخراوه حیزبیه، ئه‌وا ده‌ست لهكاركێشانه و بۆ تۆ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، ئێمه ئه‌وه باش ده‌زانین كه دوای پشگیری به‌ڕێزت بۆ خۆپیشانده‌رانی زانكۆی سلێمانی ئه‌م رێكخراوه حیزبیه كه‌وته خۆی بۆ له‌باربردنی ده‌وامی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ مه‌رامی سیاسیانه‌ی خۆیان، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین داواكارین هه‌رچی زوه بڕیاری پێویست بده‌ی له‌باره‌ی ئه‌و زولمَهی كه له‌ئێمه كراوه، له زانكۆ كراوه. به‌لێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له ده‌ستوه‌ردانی حیزبی، نا بۆ دیپۆرتكردنی به زۆره‌ملێ.
نوێنه‌رایه‌تی قوتابیه دیپۆرتكراوه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/هه‌ولێر
27/02/2011