حاجی ئۆمه‌ران؛ له خوێندنگا و فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌سڵكردن ده‌كرێت له هه‌ركه‌سێك كه به‌نیازی خۆپیشاندان بێت
Saturday, March 5, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) له سنوری چۆمان و له زۆربه‌ی خوێندنگاكاندا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كۆبونه‌وه‌ی گشتییان به خوێندكاران كردوه و له‌ترسی خۆپیشاندان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك گێره‌شێوێنی بكات به توندترین شێوه سزای ده‌ده‌ن و له خوێندنیش فه‌سڵی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دواناوه‌ندی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ عه‌لی قادر حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی حاجی ئۆمه‌ران، كۆبونه‌وه‌ی به مامۆستا و خوێندكاران كردوه و پێی راگه‌یاندون "ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌دا بارودۆخه‌كه شێواوه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه، ئه‌وه‌شی هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی بدات به‌ر شه‌قی ده‌ده‌ین و له خوێندنیش فه‌سڵی ده‌كه‌ین".
جێی ئاماژه‌یه عه‌لی قادر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای حاجی ئۆمه‌رانه، هاوكات كارگێری رێكخراوی حاجی ئۆمه‌رانی پارتییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگا به‌گشتی مامۆستایان و خوێندكارانی نیگه‌ران كرد و زۆرمان به‌لاوه سه‌یر بو كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه و ره‌فتاری كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگاكه‌مان هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی دیكه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی دیكه‌ش له هه‌مان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ئاگادر كرابونه‌وه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|